10:03 - 22/02/2019
چیرۆكی ئه‌و سێ قه‌ناس به‌ده‌سته‌ی یه‌په‌گه كه زیاتر له هه‌زار چه‌كداری داعشیان كوشت
هه‌میشه جه‌نگه گه‌وره‌كان له‌پاڵ كاولكاریی‌و ماڵوێرانیه‌كانیدا چیرۆكی گه‌وره‌ش به‌رهه‌مده‌هێنێت، شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی (داعش) كه به‌یه‌كێك له شه‌ڕه پڕ كاره‌ساته‌كانی سه‌ده‌ی 21 داده‌نرێت، پڕه له‌چیرۆكی قاره‌مانێتی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه).
گرته‌ی درێژ، ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه دژ به‌چه‌كدارانی داعش نوسراوه، پڕاوپڕه له‌چیرۆكی به‌رگریی شه‌ڕڤانان دژ به داعش كه بۆ جیهان ئه‌و چیرۆكانه له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌چن كه له‌سه‌ده‌ی 21دا ڕوویداوه.
هه‌ڤاڵ جودی ته‌نیا وه‌ك شه‌ڕڤانێكی ئازا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو وه‌ك نوسه‌رێكیش له‌كتێبێكدا به‌ناوی "گرته‌ی درێژ" چیرۆكی به‌خۆدانی كۆبانێ ده‌گێڕێته‌وه، كه كتێبه‌كه به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوبوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نوسیویه‌تی "په‌له‌پیتكه‌ی شۆڕش" چیرۆكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كتێبه‌كه وه‌ك دۆكیۆمێنتێكی گرنگی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و شكستپێهێنانی داعش ته‌ماشاده‌كه‌ن، له‌وه‌سفی كتێبه‌كه‌ی ئازاد جودی، ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی نوسیویه‌تی "چیرۆكی سه‌رنجڕاكێشی جه‌نگاوه‌ره‌كان دژ به‌داعش".
له هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ قه‌ناس به‌ده‌ست
ئازاد جودی، قورسترین بڕیاری ژیانی ده‌دات كاتێك له‌سویده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكاریكردنی برا كورده‌كانی له سوریا له‌شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام چیرۆكی هه‌ڤاڵ جودی له‌ماوه‌ی شه‌ڕكردن له‌دژی داعش، پڕه له‌چیرۆكی سه‌رنجڕاكێش.
جودی کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە و بە رەچەڵەک کوردە و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، تەمەنی ٣٥ ساڵ دەبێت كه لەیەکێك لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی سوید لە ستۆکهۆڵم کاری دەکرد، کاتێ شەڕی ناوخۆیی سوریا دەستیپێکرد، ئه‌و خۆبه‌خشانه گه‌ڕایه‌وه‌و بوه شەرڤان، ئێستاش چیرۆكی به‌رگریی كۆبانێ به‌پێنوسی ئازاد جودی بوه‌ته كتێبێك كه میدیاكانی ئه‌وروپا به‌گشتی‌و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی گرنگیپێده‌ده‌ن‌و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌زمانی ئینگلیزی چاپ‌و بڵاوبوه‌وه.
هه‌ڤاڵ جودی كه له‌نێو شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌یه‌كێك له قه‌ناس به‌ده‌سته كارامه‌كان ناسرابوو، ساڵی 2013 بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا ده‌دات، تا هاوكاریی ئه‌و برا كوردانه‌ی بكات، كه ده‌یانه‌وێت كیانێكی سه‌ربه‌خۆیان له‌نێو پێشهاته نوێیه‌كه‌ی سوریا هه‌بێت.
سه‌ره‌تا جودی وه‌ك پێشكه‌شكردنی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه ده‌كات، به‌ڵام دواتر كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕڤانانه ده‌گۆڕێت‌و ده‌بێته یه‌كێك له‌و چه‌ندین قه‌ناس به‌ده‌سته‌ی، كه ده‌بنه مۆته‌كه بۆ چه‌كدارانی داعش، تا سه‌ره‌نجام ئه‌و گروپه له‌كۆبانێ وه‌ده‌رده‌نێن.
ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی داعش
كۆبانێ و به‌رخۆدانی ئه‌و شاره دژ به‌داعش، هه‌رزوو له‌بابه‌تێكی ناوچه‌ییه‌وه بوه بابه‌تێكی جیهانیی، سه‌رنجی وڵاتانی بۆخۆی ڕ‌اكێشا.
به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌گه، ئه‌و كاته‌ی هێرشكرایه سه‌ر كۆبانێ، داعش نزیكه‌ی 12 هه‌زار چه‌كدار ده‌بوون، له‌وكاته‌شدا ته‌نیا دوو هه‌زار و 500 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌شاره‌كه‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌و هێزه نابه‌رابه‌رییه چۆكی به یه‌په‌گه دانه‌دا‌و سه‌ره‌نجام له 26ی کانوونی دووەمی 2015 تەواوی شاری کۆبانێ لە لایەن شەڕڤانان‌و به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
له چێشتخانه‌ی ماڵه ڕوخاوه‌كاندا نانمان كۆده‌كرده‌وه
جودی باس له‌سه‌ختی شه‌ڕی ئه‌و ماوه‌یه‌ی شه‌ڕڤانان دژ به چه‌كدارانی داعش ده‌كات، كه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خواردنیان ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵكو له‌چێشتخانه‌ی ماڵه ڕووخاوه‌كاندا ناچاربون خواردن هه‌ڵگرنه‌وه‌و بیخۆن، ته‌نانه‌ت زۆر ڕۆژ هه‌بوه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ژه‌مێكی باش نان بخۆن.
ده‌شڵێ، تاكه چه‌كێك كه پێیان بووه ته‌نیا كڵاشینكۆف بووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داعش چه‌ندین چه‌كی قورس‌و تۆپخانه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام تاكه چه‌كێكی كاریگه‌ر كه یه‌په‌گه هه‌یبووه‌و داعش توانای كپكردنی نه‌بووه، چه‌كی قه‌ناس بووه.
كڵاشینكۆفه‌كانی ده‌ستی یه‌په‌گه به‌شێكیان ئه‌وه‌نده كۆن بوون كه ئازاد جودی له‌وه‌سفیاندا ده‌ڵێ، هه‌یانبوو ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه.
به‌سێ قه‌ناس به‌ده‌ست زیاتر له 1000 چه‌كداری داعشیان كوشتووه
هه‌ڤاڵ جودی له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به‌چیرۆكی خۆی وه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ست ده‌دات‌و ده‌ڵێ، توانیویه‌تی 250 چه‌كداری داعش به‌چه‌كه‌كه‌ی بكوژێت، ئه‌و هێشتا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعشی پێ كه‌مه‌و ده‌ڵێ، هاوڕێكانی له‌و زیاتریان كوشتووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا جودی زۆر له‌خۆبوردوانه باس له‌چیرۆكی هاوڕێیه‌كی ده‌كات به‌ناوی (هه‌ردێم) كه به مو‌سا كۆبانێ ناسراوه، كه ئه‌ویش قه‌ناس به‌ده‌ستبوه‌و ده‌ڵێ، هاوڕێكه‌م 500 چه‌كداری داعشی به قه‌ناسه‌كه‌ی كوشت.
دواتر دێته سه‌ر باسی (هایری) هاوڕێی، كه ئه‌ویش به‌كوشتنی 350 چه‌كداری داعش ئه‌فسانه‌ی ئه‌و گروپه‌ی تێكشكاندووه.
جودی و هاوڕێكانی پێش كریس هایڵ ده‌كه‌ون
له‌مێژووی سوپای ئه‌مریكادا هیچ كه‌سێك وه‌ك كریس هایڵ سه‌رنجی به‌لای خۆیدا ڕانه‌كێشاوه، چونكه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه كاتێك له پڕۆسه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس له‌عێراق به‌شداریكرد، له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له عێراق به قه‌ناسه‌كه‌ی 160 تیرۆرستی كوشت، دواتریش فیلمێك به‌ناوی (american sniper) تایبه‌ت به‌چیرۆكی ئه‌و قه‌ناس به‌ده‌سته ئه‌مریكییه به‌هه‌مهێندرا.
گه‌ر ئه‌و ژماره تیرۆریسته‌ی هه‌ڤاڵ جودی‌و دوو هاوڕێكه‌ی به‌قه‌ناسه‌كانیان كوشتویانن به‌راورد بكرێت به‌وه‌ی كریس هایڵ، ئه‌وا هه‌رسێكیان چه‌ندین جار پێش سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كه‌ون.
"ته‌نیا لاوازه‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه باسده‌كه‌ن كه كوشتوویانه"
جودی هه‌مووكاتێك وه‌ڵامی پرسیاری "چه‌ند كه‌ست كوشتووه؟" ناداته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، ته‌نیا لاوازه‌كان ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌ژمێرن، ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌شه‌ڕدا ده‌درێن، به ژماره ناپێورێن، ئه‌وه دیدی هه‌ڤاڵ جودییه بۆ قوربانیانی شه‌ڕ.
"شه‌ڕیش ده‌بێت ئه‌خلاقیاتی خۆی هه‌بێت"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌ڤاڵ جودی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وترین گروپی سه‌ده‌ی 21دا بوو، به‌ڵام ئه‌و له‌كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "شه‌ڕیش ئه‌خلاقیاتی خۆی هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین بنه‌ما هه‌یه كه ده‌بێت ڕه‌چاوبكرێن‌و نه‌به‌زێندرێن".
ئه‌و توڕه‌یه له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ڕه‌چاوی هیچ ئه‌خلاقیاتێكی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌و شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ:"ئه‌وان ته‌نیا عاشقی ئه‌وه‌بوون كه پێیان وابوو به‌مردنیان شه‌هید ده‌بن‌و ده‌چنه به‌هه‌شت".
ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بپرسن ئاخۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگدا ئه‌و سێ قه‌ناس به‌ده‌سته‌ی یه‌په‌گه ئه‌و ژماره داعشه‌یان كوشتووه، ئازاد جودی بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ڵێ، ته‌نیا له‌ماوه هه‌شت مانگدا توانییان گورزێكی وا كاریگه‌ر له‌داعش بوه‌شێنن.
وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه.. ڕێژه‌ن جه‌مال