04:17 - 09/02/2019
بكوژانی تاهیر ئاڵچی ئاشكرا ده‌كرێن
له 28ی تشرینی دووه‌می 2015 سه‌رۆكی سه‌ندیكای
پارێزه‌رانی ئامه‌د دوا بە دوای کۆبوونەوەو لێدوانێکی ئاڵچی، کە دژ بە شەڕو
تێکدانی ئاسەوارە مێژووییەکانی باکووری کوردستان لە ناوچەیەکی ئامەد ڕێکخرابوو، شەڕو
تەقە لە نێوان پۆلیس‌و چەند چەکدارێکی نەناسراودا دەستی پێ‌کرد و لە ئەنجامدا پۆلیسێك
و تاهیر ئاڵچی گیانیان دەستدا.له ئێستادا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له سێ پۆلیس ده‌كرێت كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی ئاڵچی.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (ئه‌حواڵ)ی توركی،
له ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری تایبه‌ت سه‌ندیكای پارێزه‌رانی
ئامه‌د، بكوژانی تاهیر ئاڵچی كه سێ پۆلیس بوون ئاشكرا كراون كه ته‌نیا ئه‌و سێ
كه‌سه له‌و شوێنه ته‌قه‌یان كردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسه‌كه سه‌رۆكی سه‌ندیكای
پارێزه‌رانی ئامه‌د جیهان ئایدن ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و سی كه‌سه‌ی كه تۆمه‌تبارن
به كوشتنی ئاڵچی ئاشكراكراون و له شوێنی ڕووداوه‌كه ته‌قه‌یان كردووه.
لای خۆییه‌وه، تور‌كان ئاڵچی هاوسه‌ری تاهیر
ئاڵچی له تویتێكیدا نووسیوویه‌تی" داواكارم لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و تۆمه‌تبارانه بكرێت، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا هیچ یاسایه‌ك
نابینن كه دادگا جێبه‌جێی بكات. داواكارم له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و كه‌یسه
یه‌كلابكاته‌وه، ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی خۆمانه."
ئاڵچی پێش كوژرانی داوای ڕاگرتنی
شه‌ڕی له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا
ده‌كرد، به‌ڵام دوای پێداههڵگژانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه ده‌كرێت
و فیشه‌ك به‌ر ئاڵچی ده‌كه‌وێت.
تاهیر ئاڵچی یەکێکبوو له پارێزه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی باکووری کوردستان له
ساڵی 1991ه‌وه داكۆكی له پرسی كورد له دادگاكان ده‌كرد، ئه‌و پێش كوژرانی به
تۆمه‌تی ناوبردنی په‌كه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر دۆسییه‌ی
تایبه‌تی بۆ كرایه‌وه، تاوه‌كو رۆژی كوژرانی له‌ژێر چاودێری توندی پۆلیسدا بوو.
بۆیه دوای كوژرانی له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی
هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد" پێمان دەڵێن ئەگەر ئێوە لایەنگری حکومەت نەبن، ئەوە
دوژمنی دەوڵەتن، بە کراوەیی دەبنە ئامانج، کورد دەوڵەتێکیان نییە و دەوڵەتی تورکیا
وەک دەوڵەتێکی هەموان هەڵسوکەوت ناکات، نیوەی ئەم وڵاتە وەک دوژمنی ئاکەپە پێناسە
دەکرێت، ئەو فیشه‌كه‌ی تاهیر ئاڵچی کوشت بە دڵنیاییەوە لە چەکی پۆلیسەوە دەرچووە."