12:14 - 08/02/2019
فیلمێكی بههمهنی قوبادی له سهرسوڕهێنهرترین فیلمهكانی جیهانه
فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە دەرهێنانی دهرهێنهری كورد بەهمەن قوبادی لە ناو لیستی 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهان دانرا.
بهپێێ راپۆرتێكی كهناڵی BBC فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" A Time for Drunken Horses یەکەمین بەرهەمی سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی خراوهته ناوی لیستی 12 فیمله بیانییهكان(ئهوانهی زامانیان ئینلگیزی نیه) سهرسوڕهێنهری جیهان.
ریزبهندییهكه لهلایهن نیکۆلاس باربێر" Nicholas Barber ڕخنەگری ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی" BBC بۆ كه ئامادهكاری ریزبهندییهكه، ریزبهندی شهشهمی بۆ فیلمی ساتێك بۆ مهستی ئهسپهكان دهستنیشانكردووه.
له راپۆرتهكهی نیكۆلاس باربێر لە ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی"دا هاتووە: ڕاپرسی فیلمی غەیرە ئینگلیزییە زمانەکانی بەشی کەلتووری "بی.بی.سی" BBC ئەو فیلمانە لەخۆدەگرێت کە لە 66 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان دەستنیشانکراون.
نیكۆلاس دهڵێ، بەرهەمی هەندێک لەم وڵاتانە باشتر لەوانی دیکە بوون. چەندین فیلم لەم لیستەدا بوونیان نییە، بەڵام ئەوە بەوم مانایە نییە کە ئەوان شاکار نەبن. ئەوە تەنیا بەم مانایەیە کە ئەوانە ئەو فیلمە شاکارانەن کە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئاشكرا بكرێن بۆ خوێنهرانمان وئامانجمان ئهوهیه زیاتر بیانناسێنین.
لەم ڕاپۆڕتەدا، "نیکۆلاس باربێر" سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" کە پێگەی شەشەمی لە لیستی 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهانی بۆخۆی مسۆگڕ کردووە.
نووسیوییەتی: ژێرنووسێک لە سەرەتای فیلمی قارەمانەی "بەهمەن قوبادی" ڕایدەگەیەنێت کە ئەم فیلمە "ڕێزلێنانێکە بۆ میراتی کەلتووریی من" و "ئەم کەسانە، لە زاکیرەی مندا خەیاڵی نین".
ههروهها دهڵێ، گومانێك سەبارەت بەوە بوونی نییە، قوبادی مومکینە گێڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش و بێوێنەی لەم فیلمەدا وێنە گرتبێت. بەڵام چیرۆکی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" کە لە شاری قوبادی بۆ بینەر دەگێڕدرێتەوە، وەکوو ڕاپۆڕتێکی زۆر گرینگ لە ژیانی کوردەوارییە و هەر بەم هۆیەوە کاریگەرییەکی یەگجار زۆری هەیە.
نیكۆلاس له راپۆرتهكهیدا دهشڵێ، "ئەیووب" پاڵەوانی فیلمەکە، کوڕێکی هەتیوە کە دەچێتە ناو کۆڵبەرە ستەم لێکراوەکانی ناوچەکەوە تاکوو بتوانێت خەرجی نەشتەرگەری برا کەمئەندامەکەی دابین بکات. هەر بەو شێوەیەی کە ئەوان بەسەر شاخەکانی کوردستاندا تێدەپەڕن، باوبۆرانێکی توند دێت، تا ڕادەیەک کە ئەسپەکان بۆ درێژەپێدان بە ڕێگاکەیان، عارەقیان پێدەدرێت کە ناوی فیلمەکەش هەر لەم مەسەلەیەوە هاتووە.
فیلمی ساتێك بۆ مهستی ئهسپهكان له ساڵی 2000 بهرههم هاتووه و و براوەی خەڵاتی "کامێڕای زێڕین" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا و له ساڵی 2000 تا ئێستا بهشداری له زیاتر لە 50 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆر کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی گرنگی نێونەتەوەیی بەدەستهێناوە.
دواین دهستكهوتی ئهم فیلمهش دانانییهتی له شەشەمین فیلمی لە ناو لیستی 12 بەرهەمی سەرسووڕهێنەری فیلمە غەیرە ئینگلیزییە.
ناوی فیلمەکانی لیستی 12 بەرهەمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهان، بریتین لە:
1. "ڕەشنووس" Black Orpheus لە دەرهێنانی "ماڕسێل کامووس" Marcel Camus بەرهەمی ساڵی 1957 لە وڵاتی بڕازیل.
2. "من کووبام" I Am Cuba لە دەرهێنانی "میخائیل کالاتۆزۆڤ" Mikhail Kalatozov بەرهەمی ساڵی 1964 لە وڵاتی کووبا.
3. "تۆپی ئاگر کووژێنەوە" The Firemens Ball لە دەرهێنانی "میلۆش فۆرمەن" Miloš Forman بەرهەمی ساڵی 1967 لە وڵاتی چێکئۆسلۆڤاکی.
5. "ماپانتۆسلا" Mapantsula لە دەرهێنانی "ئۆلیڤێر ئێشمیتز" Oliver Schmitz بەرهەمی ساڵی 1988 لە وڵاتی ئەفریقیای باکوور.
6. ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان (A Time for Drunken Horse) لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" بەرهەمی ساڵی 2000 لە وڵاتی ئێران.
7. "ڕاکەریی خێرا" Atanarjuat: The Fast Runner لە دەرهێنانی "زاکارایاس کۆنۆک" Zacharias Kunuk بەرهەمی ساڵی 2001 لە وڵاتی کەنەدا.
8. "دارێت" Daratt لە دەرهێنانی "محەمەد سەلاح هاڕوون" Mahamat Saleh Haroun بەرهەمی ساڵی 2006 لە وڵاتی چاد.
9. "مامە موونمی، کەسێک کە دەتوانێت ڕابردووی خۆی بە یاد بێنێتەوە" Uncle Boonmee Who Can Recal His Past Lives لە دەرهێنانی "ئاپیچاتپۆنگ ویراستاکۆل" Apichatpong Weerasethakul بەرهەمی ساڵی 2010 لە وڵاتی تایلەند.
10. "وەجدە" Wadjda لە دەرهێنانی "هەیفا ئەلمەنسوور" Haifaa al-Mansour بەرهەمی ساڵی 2012 لە وڵاتی عەڕەبستانی سعوودی.
11. "نۆڕتی، کۆتایی میژوو" Norte, the End of History لە دەرهێنانی "لاڤ دیاز" Lav Diaz بەرهەمی ساڵی 2013 لە وڵاتی فیلیپین.
12. لە باوەشی ماردا" Embrace of the Serpent لە دەرهێنانی "کیرۆ گیووڕا" Ciro Guerra بەرهەمی ساڵی 2015 لە وڵاتی کۆلۆمبیا.