04:18 - 07/02/2019
كورده‌كان چۆن گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته؟
ئیدمۆند غه‌ریب مامۆستای به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
له زانكۆی جۆرج تاونی واشینگتۆن سه‌رباره‌ت به كورده‌كان ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌موو
شوێنێكی وڵاتاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له ئه‌فگانستان نزیكه‌ی 100 هه‌زار
كورد هه‌ن. گوندی كورد ده‌كه‌وێته وڵاتی هه‌نگاریایه‌وه، ئه‌و گونده مێژووه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان كاتێك ئه‌وان ئیمپراتۆریه‌تی تاوه‌كو خۆرهه‌ڵاتی
ئه‌وروپا ڕۆیشت. زیاتر له چوار سه‌ده ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا
هه‌بوو، ئه‌مه‌یش وایكرد به ئاسانی وڵاتانی ژێر ده‌ست هاتوچۆی یه‌كتری بكه‌ن.
گوندی كورد
گوندی كورد ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تۆڵنا كه له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتی هه‌نگاریادایه، به
ئاراسته‌ی خۆرئاوایدا ده‌بێته ڕووباری دانوب. سنووره‌كانی شۆمۆد و باتچ كیشكۆن و
بارانیا، ناوچه‌ی تۆلنا سه‌نته‌ره‌كه‌ی شاری سكسارده و ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی سێ هه‌زار و
703 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
گوندی كورد ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی 32 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، به
پێی ئامارێكی ساڵی 2010 ئه‌وان ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌زار و 223 كه‌س ده‌بن.
بۆچی گه‌یشتوون به‌وێ؟
كوردستان و هه‌نگاریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بوون،
به‌شی سه‌ره‌كی میرنشینی هه‌نگاریا ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واكانی
عوسمانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا. له‌و شوێنانه‌ش خه‌ڵكانێكی زۆر له نه‌ته‌وه و
ئاینه جیاوازه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه. له ماوه‌ی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و
فراوانبوونی، زۆرێك له میرنشینه كوردییه‌كان و رۆشنبیریان له لایه‌ن سوڵتانه‌كانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌بران. به پێی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك كه ساڵی 1541 به‌ستراوه، 23 میرنشینی
كوردی به شێوه‌ی جیاواز به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.
له هه‌مان كاتدا له وڵاتی هه‌نگاریا ئه‌و شته به‌رجه‌سته ده‌كرا. له‌وێوه بنه‌ماڵه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كورد تێكه‌ڵ ئیپمراتۆریه‌تی عوسمانی بوون و ئه‌وه‌ش له ژێر
بنمیچی ئیسلام و موسڵمان بوون. پێش ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان به‌شێك له هه‌نگاریا داگیر
بكه‌ن، سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌یتوانی ساڵی 1440-1442 به‌سه‌ر سوپای هه‌نگاریا سه‌ركه‌وتوو
بێت. بۆیه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به گوندی كورد له ناوچه‌ی تۆڵنا
هه‌بوو. شه‌ریف خانی به‌دلیسی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا باسی ئه‌و سه‌ركرده‌یه و په‌یوه‌ندی
بوونی به سوپای عوسمانی و هه‌بوونی كورده‌كان له گوندی كورد ده‌كات.