04:31 - 06/02/2019
ئایا ناوچه‌ی ئارام له خۆرئاوای كوردستان درووست ده‌كرێت؟
له مانگی ئایاری ساڵی2017 هه‌ره‌یه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا، توركیا و ئێران
بڕیار له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ له پارێزگای ئیدلب و ده‌وورووبه‌ری دیمه‌شق
و درعا و حمس دروست ده‌كرێت.له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا
ئاماژه دراوه كه چوار ناوچه‌ی ئارام له سوریا دروست ده‌كرێن و هه‌ر یه‌ك له
رووسیا و ئێران و توركیا سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن. به‌ڵام
دوای هه‌ڵكشانی شه‌ڕ له نێوان كورده‌كان و توركیا، كه چه‌ندین میلیشای سه‌ر به‌خۆی
هه‌نارده عه‌فرین و كوشتار و ماڵوێرانی به دوای خۆیدا هێنا، له تویتێكدا دۆناڵد
ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بیرۆكه‌ی ناوچه‌ی ئارامی بۆ خۆرئاوای كوردستان دانا
و تاوه‌كو ئێستاش توركیا ڕازی نییه به‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
سه‌رپه‌رشتی بكرێت، چونكه باوه‌ڕیان وایه ئه‌و كاره ده‌بێته هاندانی چه‌كدارانی
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) تاوه‌كو مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا
درووست بكه‌ن.
سیاسه‌تی نه شیش بسووتێت نه كه‌باب
"ناوچه‌ی
ئارام بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی توركی" وه‌كو ئه‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا
له‌سه‌ری ڕێكه‌وتن، له‌سه‌ر رێكه‌وتنی سیاسی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له دایك
نابێت به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵوێستی "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات"
قسد، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ی باڵی سه‌ربازی یه‌كێتی دیموكراتی
(په‌یه‌ده)یه. یه‌په‌گه‌یش به بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێزه داده‌نرێت. وه‌كو
گوزارشتێك ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هاوسه‌نگی له نێوان دوژمنایه‌تی
درێژخایه‌نی توركیا و په‌یه‌ده ڕابگرێت. ئه‌وه‌ش به چاره‌سه‌ركردنێكی ناوه‌ند كه
كورد پێی ده‌ڵێت سیاسه‌تی" نه شیش بسووتێت نه كه‌باب" بۆ ئه‌وه‌ی له‌م
ڕێگه‌یه‌وه ئاسایشی سیاسی و ناوچه‌یی به‌رقه‌رار بێت و هه‌ردوو دۆسته‌كه‌شی له
ده‌ست نه‌دات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش
پاش ئه‌وه‌هات كه شه‌پۆلێك ڕه‌خنه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ
كرا كه ڕۆژی 19-12-2018 بڕیاریدا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا بكشێنه‌وه، هه‌ریه‌ك
له (كۆنگرێس، پنتاگۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و، نووسینگه‌ی ئاسایشی
نیشتیمانی و میدیا) كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره نواند. لسه‌ر
ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش (ئیسرائیل، سعودییه، ئیمارات و ئه‌رده‌ن) به‌ده‌ر له‌وانه‌ش
(فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نداش) له وڵاتانی ئه‌وروپی له‌سه‌ر ئه‌م
بڕیاره به ده‌نگ هاتن. چونكه باوه‌ڕیان وابوو كه هاوكێشه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی
خۆرئاوا ئاوه‌ژۆ ده‌بێته‌وه، هێزه‌كان له سوریا لاسه‌نگ ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و
بڕیاره‌ش له خزمه‌تی ڕووسیا و ئێران ده‌بێت، ئه‌و كاره‌ش له‌سه‌ر شانی هاوپه‌یمانانی
ئه‌مریكا قورس‌تر ده‌بێت. به لای ئیسرائیل، سعودییه، ئیمارات و ئه‌رده‌نه‌وه به
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستی ڕووسیا بۆ تێوه‌ردانی كاروباری سوریا درێژتر
ئه‌بێت تاوه‌كو ئامانج و خه‌ونه‌كانیان به‌دی بهێنن و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا كه
وڵاتانی خۆرئاوایه له‌گه‌ڵ سوپای سوریا ده‌بێت له‌و پێناوه‌دا قوربانی بده‌ن.
ئه‌مریكا پێی
وایه ناوچه‌ی ئارام قوڵایهكهی 32 كیلۆمه‌تره به‌ڵام به‌لای توركیاوه ئه‌و ناوچه‌یه 60 كیلۆمه‌تره
چونكه په‌یه‌ده كه جه‌نگی داعشیان كردووه و ئه‌وانیان تێكشكاندوو و له‌و
پێناوه‌شدا زیانی مرۆیی به‌ركه‌وتووه و به هه‌زاران كه‌سی شه‌هیدبووه.
ڕێگری
درووستكردن له ئێران
سه‌ره‌ڕای سووربوونی
ترامپ له‌و بڕیاره، به‌ڵام كاردانه‌وه و فشاری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری
له‌سه‌ر بڕیاره‌كه هه‌بووه. یه‌كه‌میان ماوه‌ی كشانه‌وه‌ی بۆ چوار مانگی دیكه
درێژكرده‌وه، دواتر ترامپ گوتی كشانهوهكانمان به پرۆسه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه
ده‌چێت. پێشتریش گوتبووی كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به خێرایی ده‌بێت،، دووه‌میش
دواخستنی هێزه‌كانی بوون له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نف چونكه ئیسرائیل نه‌یده‌ویست
بكشێنه‌وه، به مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و بنكه سه‌ربازییه جموجۆڵه‌كانی ئێران
له سنووره‌كانی عێراق سوریا، كۆتوبه‌ند ده‌كرێت و ڕێگه‌ش له ئێران ده‌گرێت تاوه‌كو
چه‌ك بۆ سوپای پاسداران و حزبوڵا و میلیشیا شیعه‌كانی دیكه نه‌نێردرێت. سێهه‌میش
بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بپارێزرێت كه هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات(قسد)ه.
دواتر سه‌رۆكی
ئه‌مریكا له پشتیوانیه‌كانی بۆ قسد په‌شیمان بووه‌وه، به پێی وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا"
ئێمه یارمه‌تیمان دان به‌ڵام ئه‌وان نه‌وتیان به توركیا و ده‌سه‌ڵاتی سوریا ئه‌فرۆشت"
ئه‌گه‌ر بێت و به مه‌رج ڕێگا بدات به توركیا هێزه‌كانی بچێته ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی
فورات و ئه‌و شوێنانه پڕبكاته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێبووه، ده‌بێت ئه‌و
پاشماوانه‌ی داعش له ناو به‌رێت وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ره‌یه‌ك مایك پۆمپیۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جۆن بۆڵتۆن و سه‌رۆكی
ئه‌مریكا به‌ڵێنی به ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێهجێكاری ئه‌نجومه‌نی
سوریای دیموكراتی له ئه‌مریكا ، پێی دابوو. له‌و به‌ڵێنه‌ی كه به ئیلهامی
دابوو، باسی له‌وه كردووه كه جگه له كورده‌كان، ئه‌مریكا مه‌سیحیه‌كانیش ده‌پارێزێت.
له پێش چاوی هه‌مووان به ده‌نگی به‌رز گووتی" كورده‌كانم خۆشده‌وێت، شه‌رمه‌زاریان
ناكه‌م."
دوورخستنه‌وه‌ی
یه‌په‌گه
ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی
ئه‌مریكا و توركیا بۆ دانانی ناوچه‌ی ئارام نابێته هۆی داخستنی كه‌یسی خۆرهه‌ڵاتی
فورات، به تایبه‌تی كێشه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) چونكه هێشتا وێنه‌یه‌كی
شێواوی لای گه‌لان درووستكردووه. پێشتر ترامپ و حكومه‌تی ئه‌مریكا 32 كلیۆمه‌تری
بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی كه نزیكن
له حكومه‌تی توركیاوه بڵاویانكردۆته‌وه توركیا پلانی خۆی بۆ ناوچه‌ی ئارام
درێژكردۆته‌وه بۆ 60 كیلۆمه‌تر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له زۆر ناوچه‌دا
مه‌ترسیان له‌سه‌ره. به پێی ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ
وڵاتانی خۆرئاوا ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌و ناوچه ئارامه چونكه هه‌موویان پێكه‌وه
شه‌ڕی تێكشاندنی داعشیان كردووه، ئه‌گه‌ر بێت و هێز له‌وناوچانه دابه‌ش بكرێت ئه‌وا
چاره‌سه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت كه توركیا له هێزه كوردییه‌كان ده‌ترسێت، به‌وكاره‌ش
مه‌ترسی له‌سه‌ر سوپای توركیا نامێنێت.
له ڕاپۆرتێكی
ڕۆژنامه‌وانی ( وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكیدا هاتووه، درووستبوونی ناوچه‌ی ئارام
كێشه‌ی جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، توركه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی
یه‌په‌گه دوور بكه‌وێته‌وه. له یه‌كه‌مین لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌نكه‌ره
ئه‌وه‌یه كه هێزه كوردیه‌كان له ڕێگه‌ی پیشمه‌رگه‌ی سوریاوه كه له پێشمه‌رگه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان ڕاهێنانی پێكردوون له‌گه‌ڵ هێزی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له شوێنی یه‌كینه‌كانی
پاراستنی گه‌ل دابنرێن. توركیاش پاڵپشتی میلیشاكانی سه‌ربه‌خۆی ده‌كات كه عه‌ره‌بی
ناوچه‌كه‌ن و ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار چه‌كداره. به‌ڵام ئه‌م قسانه ئاوی دڵی ئه‌ردۆگانی
نه‌داوه و دوو ڕووی له قسه‌كانیدا بهیدهكرێت كه چه‌ند جارێك دووباره‌ی كردۆته‌وه
ئه‌وان ناوچه‌یه‌كی ئارام داده‌نێن و هیچ هێزێكیش له‌و ناوچه‌یه قه‌بوڵ ناكه‌ن.
سووربوونی ئه‌ردۆگان
له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه
هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه سۆزی پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا ڕابكێشێت.
چونكه هه‌ندێك له پارته سیاسیانه داوا ده‌كه‌ن كه توركیا هێرشی به‌رفراوانی
سه‌ربازی بكاته سه‌ر باكوری سوریا، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێك به هێزه بیانیه‌كانی
دیكه بكرێت. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه كه له هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆگان
پێویستی به‌و ده‌نگانه. گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئیبراهیم كالین ده‌ڵێت"
به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هاوكاریكردنین له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران تاوه‌كو چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ین."
ڕێكه‌وتننامه‌ی
ئه‌ده‌نه
له ئێستادا كێشه‌ی
توركیا ته‌نیا ئاشكرانه‌بوونی هه‌ڵویستی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی توركیا
له لایه‌ن ڕووسیاوه قهبوڵكراو نییه. ڕووسیا ده‌یه‌وێت ده‌یه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی
ئه‌مریكا له ناوچه‌كه خۆی شوێنی ئه‌و هێزانه بگرێته‌وه. لێره‌وه سه‌رۆكی
ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین له ڕۆژی 23كانوونی دووه‌می 2019 له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی
سیاسی وڵاتان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه و له‌وێ له پێشنیازهكهیدا
ئاماژه‌ی به‌وه كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێكه‌وتننامه‌ی (ئه‌ده‌نه) كه ساڵی 1998 له
نێوان سوریا و توركیا به‌ستراوه. چونكه به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه ئه‌و سنوورانه
به هاوبه‌شی له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت تاوه‌كو ئاسایشی به‌رقه‌راربێت
و تیرۆرستان ڕاوهدوبنێنن.
ده‌قی ڕێكه‌وتننامه‌ی
ئه‌ده‌نه:
1.له‌م ساته‌وه‌خته به‌دواوه
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-ی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سوریا نامێنێته‌وه،
هاوكات ڕێگه‌شی نه‌درێت بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه.
2.ڕێگه به‌ئه‌ندامانی
په‌كه‌كه نه‌درێت له‌ده‌ره‌وه بێنه ناو خاكی سوریاوه.
3.له‌م ساته‌وه باره‌گاكانی
په‌كه‌كه له‌نێو سوریا نامێنن، هاوكات ڕێگه‌ش نادرێت چالاكییان هه‌بێت.
4.به‌گوێره‌ی لیستێك كه
توركیا ده‌یداته سوریا، ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ڕاده‌ستی دادگای
توركیا ده‌كرێنه‌وه.
چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی
1.دامه‌زراندنی هێڵێكی
گه‌رم له‌نێوان هێزه‌ئه‌منییه‌كانی سوریا‌و
توركیا، بۆ ئاگاداربوون له‌كاره‌كانی یه‌كتر.
2.له‌پاڵ دیپلۆماتكارانی
هه‌ردوو وڵات لهدیمهشقو ئه‌نكه‌ره، ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری ئه‌منیش ڕه‌وانه‌ی
هه‌ردوو پایته‌خته‌كه ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی ورد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی
ئه‌ده‌نه بكرێت.
3.ده‌بێت
لوبنان-یش به‌شێك بێت له ڕێككه‌وتنه‌كه‌و ڕێگه به بوونی په‌كه‌كه له دۆڵی بیقاع
له‌و وڵاته نه‌دات، كه بۆته مۆڵگه‌ی مه‌شق پێكردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
به‌ڵام له
لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه به تایبه‌تی میسر و سعودییه و ئیمارات ڕه‌تیانكرده‌وه،
ئه‌وان نایانه‌وێت ڕۆڵی توركیا له سوریا و ناوچه‌كه زیاتر بێت، هه‌ریه‌ك له
ئێران و ئیسرائیلیش ڕه‌تیانكرده‌وه توركیا له سوریا ڕۆڵی سه‌ردار و سه‌روه‌ر
بگێڕێت.
نیازپاكی
كوردان
ئه‌م
تێڕوانینه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچه ئارامانه بگۆڕن بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی
ئاواره‌كانی سوریا كه به پێی وته‌ی سه‌رۆكی توركیا "چوار ملیۆن ئاواره‌ی
سوریا هه‌یه." ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ده‌ڵێت" ئه‌مریكا پێشنیازی كردووه
كه توركیا له بری یه‌په‌گه له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سوریا، رێگه بدات بكرێته
شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و ئاوارانه‌ی سووریا كه له كورد و عه‌ره‌ب پێكدێن."
توركیا ده‌توانێت
ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و مه‌ترسی بێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ قسد بكه‌وێته
ڕێكه‌وتنه‌وه، ئه‌وجار هه‌ردوو لا به‌وه ڕازین. چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ترسن
میلیشیاكان هاوشێوه‌ی عه‌فرین كرده‌وه‌ی دزی و تاڵانی و ئازاردانی خه‌ڵكی.
كورده‌كان نایانه‌وێت
جه‌نگه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌روه‌كو ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی
خۆی پیشانداوه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه ڕێكه‌وتن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"
ئیمه نامانه‌وێت بكه‌وینه ناو بازنه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ توركیاوه" به‌ڕه
له ژێر پێی دوژمنه‌كانی ڕاده‌كێشت و چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كاروچالاكییه‌كانیان
گه‌مارۆ نه‌درێت.
ئه‌نسارو مهاجر
له كۆتایدا سه‌رۆكی
توركیا چه‌ندین جاره له ڕێگه‌ی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئاواره سوورییه‌كاندا ئه‌وه‌ی
دووپاتكردۆته‌وه" ئێمه ئهنسارین ئێوه مهاجرهكان"نن. مه‌به‌ستی ئه‌وه
بوو كاتێك كۆچكه‌ره‌كان مه‌ككه‌وه ده‌چن بۆ مه‌دینه خه‌ڵكی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ
ده‌كه‌ن. چه‌ند جارێكیش بۆ چه‌واشه سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه كردووه خۆزگه
كورد و تورك وه‌كو دوو خێلی ئه‌وس و خه‌زره‌ج ئاشت ببنه‌وه و به ئاشتیانه بژین.
تاوه‌كو بگه‌ینه ڕێكه‌وتن و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی نا سه‌قامگیری
ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه.