05:25 - 02/02/2019
ئه‌و په‌ناهه‌نده‌یه‌یی له "واتس ئاپ"ه‌وه ڕۆمانه‌كه‌ی نووسی
نووسه‌ره‌كان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن كاتێك ده‌نووسن له كه‌شێكی
گونجاو و له‌بار بنووسن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵه‌كانیان
په‌لكێشیان بكات بۆ ناو ڕووداو و گێڕانه‌وه‌كان. به‌هرۆز بوچانی ئه‌و نووسه‌ره‌یه
كه له ناوه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له وڵاتی ئوسترالیا توانی ڕۆمانێك به‌ناوی"جگه
له چیاكان دۆستێكمان نییه" و ببێته براوه‌ی گه‌وره‌ترین خه‌ڵات به‌ناوی خه‌ڵاتی
ڤیكتۆریای ئه‌ده‌بی كه خه‌ڵاته‌كه بڕی 100 هه‌زار دۆلاری ئوسترالییه.سه‌ره‌ڕای
ئه‌وانه‌ش بوجانی هێشتا له ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی"مانۆسه" كه
دورگه‌یه‌كه سه‌ربه بابوای گیینای تازه و ڕێگه‌ی پێ نادرێت بچێته ناو ئوسترالیاوه.
ئه‌و كه‌مپه له كۆتایی ساڵی 2017 داخرا و بووه جێگای مشتومڕی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان،
به‌ڵام له‌به‌ری ئازادكردنی ئه‌وان، گواستراونه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
چیرۆكه‌كه‌ی
به‌هرۆز نه‌یده‌زانی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا له ترسی گرتن
و زیندانه‌كانی ئێران هه‌ڵدێت و ماوه‌ی پێنج ساڵ له شوێنێكی داخراو و دووره ده‌ست،
ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یش
بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبانگی به باشی له هه‌موو دونیا و له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه
جیهانییه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه، بڵاو بووه‌وه.
به‌هرۆ له‌گه‌ڵ ده‌یان كۆچبه‌ری دیكه‌دا له ڕێگه‌ی به‌له‌مێكه‌وه
به‌ره‌و ئوسترالیا چوو، به‌ڵام كاتێك هێزی ده‌ریای ئوسترالیا ده‌یانبینن، رێنوییان
ده‌كه‌ن بۆ دوورگه‌ی كریسماس و دواتر بۆ دوورگه‌ی مانۆس كه ده‌كه‌وێته بابوای گینیای تازه‌وه.
كاتێك هێزی ده‌ریاوانی ئوسترالیا ئه‌وان ده‌گرن، سه‌رجه‌م
به‌له‌مه‌كان به‌ره‌و ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا به"كامپی
په‌نابه‌ران یاخود ناوه‌ندی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری" ناویده‌به‌ن، به‌ڵام
هه‌ردوو دورگه‌ی كریسماس و مانۆس، زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی
خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
"زیندانێكی تۆقێنه‌ر"
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هیومن راتیس وۆچ
به‌هرۆ ده‌ڵێت" ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه بۆ داواكاری له مافی په‌ناهه‌نده‌ی به
سه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تێدایه، ئه‌وێ وه‌كو زیندانه، زۆر تۆقێنه‌ره، ڕێژه‌ی
خۆكوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان تێیدا زۆره" به‌هرۆز له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فیسبوك و تویته‌ر وێنه‌كانی داده‌نێت و هه‌مووی پڕه له گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستگیركراون.
به‌هرۆز چه‌ند جارێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ده‌ستدرێژی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆ سه‌ر ده‌ستگیركراوان گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌ویان خستۆته
زیندانی تاكه كه‌س و له براده‌ره‌كانی دایانبڕیووه. به‌هرۆز چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ی
بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گێڕاوه‌ته‌وه.
داهێنان
زیندانی هیچ له گه‌وره‌ی به‌هرۆز بوچانی كه‌منه‌كردۆته‌وه
بۆ نووسین. به‌ڵكو ئه‌و چالاكتر له جاران و چه‌ندین بابه‌تی له ناوه‌وه‌ی زیندان
له‌سه‌ر ئازاره‌كانیان نووسیووه.ئه‌و وه‌كو چۆن له ئێران له پێناو كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی ده‌ینووسی بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری و مافی رۆشنبیری و سیاسی به‌ده‌ستبهێنن، له‌وێش
به‌هه‌مان شێوه خه‌ریكی هه‌مان ڕێچكه‌ی نووسین بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆی "ئابڕووچوونی كاره‌كانیان"
چه‌ند جارێك بوچانیان فڕێداوه‌ته زیندانی تاكه كه‌سه‌وه. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران "كاغه‌زه‌كانی نه‌دڕێنن" ناچاربووه كه به‌رنامه‌ی واتس
ئاپ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕۆمانی" جگه له كێوه‌كان دۆستمان نییه."
بنووسێت.
بوچانی ده‌ڵێت" هه‌مووجارێك ده‌منووسی و به نامه‌یه‌ك
بۆ هاوڕییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندانم ده‌ناردن، ئه‌ویش له‌وێ كۆیده‌كرده‌وه له مه‌ترسی
دڕاندنی په‌ڕه‌كانم بێخه‌م ده‌بووم."
بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به نامه ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌نووسێت بێ
ئه‌وه‌ی بێزاربێت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت" هه‌موو ڕۆژێك چه‌ندین كاتژمێر ئیشم ده‌كرد،
جاری وا هه‌بووه ماوه‌ی 16 كاتژمێر ئیشم
له‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه كردووه."
ئه‌و به‌هۆی ڕۆمانه‌كه‌وه ناوبانگی په‌یدا كرد، له مه‌راسیمی
كردنه‌وه‌ی په‌رتووكی ساڵ له ئوسترالیا له‌سه‌ر ئه‌ینته‌رنێت زۆری لێفرۆشرا و
بووه ماییه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی زۆرێك له ڕۆماننووسانی جیهان، بۆیه پاشان
كاندیدكرا بۆ به‌رنامه‌ی" I Book" له‌سه‌ر مۆبایل.
گه‌شتی سه‌ركێشی
به‌هرۆز له دایكبوویی 1983شاری ئیلامی خۆرهه‌ڵاتی
كوردستان كه شارێكی سنوورییه له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌و زانكۆی "ته‌ریبه‌ت
مودڕس" به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی له تاران ته‌واوكردووه و سه‌ره‌تا له
رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی كه تایبه‌ت بووه به كاروباری خوێندكارانه‌وه و دواتر له
چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئێران كاریكردووه.
به‌هۆی چاپووكی خۆیه‌وه ده‌بێته هه‌واڵساز له گۆڤاری"واریا"ی
كوردی، كه تایبه‌ته به كاروباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیه‌وه، له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه چاویان خستۆته سه‌ر گۆڤاره‌كه چونكه له‌و گۆڤاره‌دا
گرنگی زۆر به شێوه‌زار و زمانی كوردی له ناوچه‌ی ئیلام و باسی ئه‌و مه‌ترسیانه
كراوه كه رۆشنبیری و زمانه‌كه‌یان له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێ‌دا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت."
ساڵی 2013 به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی درووست
ده‌بێت كه ده‌ستگیربكه‌ن چونكه نوسینه‌كانی هاندانه له دژی حكومه‌تی ئێران و
داوا له كورده‌كان ده‌كات هه‌وڵبده‌ن مافه‌كانیان به ده‌ست بهێنن. به‌ڵام چاره‌نووسی
ئه‌و زیندانه داخراوه‌كه‌ی ئوسترالیایه كه وایده‌زانی له‌وێ به ئازادی ده‌توانێت
بنووسێت.
ترس
له پشت دیواره به‌رزه‌كانی زیندانه‌كه‌یه‌وه بوچانی
ده‌ڵێت" زۆرجار ته‌ندروسیتم تێكده‌چێت، زوو زوو مگێزم تێكده‌چێت، له
لاوازییه‌وه به‌ره‌و ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی ده‌چم."
ده‌شڵێت" هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ی خۆم ده‌كه‌م
كاتێك زۆر خه‌مۆك ده‌بم ناتوانم كۆنترۆڵی به‌م و به شێوه‌یه‌كی بێ هێز به‌رامبه‌ری
ده‌وه‌ستم."
ئیشی پڕوكێنه‌ر
سه‌ره‌ڕای بوونی له زینداندا ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌رنێت هه‌بێت هه‌میشه له ڕێگه‌ی واتس ئاپ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه
په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌كات، له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا زیاتر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسه
ئوسترالییه‌كان و ئه‌و ڕێكخراوانه مرۆییانه ده‌دوێت كه هاوسۆزین.
له پاڵ ئه‌وه‌ی كه ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه،
ئه‌و له‌بیری نه‌كردووه كه شعر و په‌خشان و چیرۆكی كورت بۆ میدیاكانی كورد
بنووسێت.ئه‌و هه‌میشه نامه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ناردووه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی
خۆی له‌سه‌ر تویته‌ر نووسیوویه‌تی به ده‌گمه‌ن وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "گاردیان"
ده‌ڵێت" من ئێستاش ڕۆژنامه‌نووسم، ته‌نانه‌ت له‌م جێگایه‌ش، ئه‌وه‌یان كار و
ئه‌ركی منه."
ده‌ستگیركردن
له ساڵی 2011 له لایه‌ن سوپاسی پاسدارانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت دوای مانگێك به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كه‌نه‌وه
كه نابێت چیتر له‌سه‌ر نووسینه شۆڕگێڕییه‌كانی كه باس له مافی كورد ده‌كات،
بنووسێت، به‌ڵام ئه‌و كۆڵنادات و له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه بابه‌ته‌كانی به شێوه‌ی
نهێنی ده‌نرێت. وه‌كو خۆی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ
ئاماژه‌ی پێده‌كات دوای دوو ساڵ به‌هۆی زۆر بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌یان و كارلێكی
خه‌ڵكی له‌گه‌ڵیان 11 كه‌س له هاوڕێكانی ده‌ستگیرده‌كرێن.
له‌و كاته‌شدا ئه‌و ماڵپه‌ڕێك له تاران به دزییه‌وه
داده‌نێت ناوی ده‌نێت" په‌یامنێرانی ئێران" به زۆری هه‌واڵی تێدا بڵاو
ده‌كاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پێده‌زانن. هیچ ڕێگایه‌كی له‌به‌رده‌م
نامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ی كه بیر هه‌ڵهاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكاته‌وه.
به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ڕاگه‌یاندووه" دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی دواین هه‌واڵ له‌و پێگه‌یه، بڕیارمدا بڕۆم دایك و باوكم له ئیلام
ببینم، چونكه ده‌مزانی ئامانجی دووه‌مم چییه. دڵم ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه بۆیه به‌ڵێنمدا
برۆمه‌وه تاران و له ماڵی هاوڕێیه‌كه‌م خۆم بشارمه‌وه."
"به ویستی خۆم بۆ ئێره نه‌هاتووم"
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه‌م
كه له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه ده‌ستگیركرابوون، ئامۆژگاریانكردم كه به زووترین كات
وڵات جێبهێڵێم چونكه ده‌سه‌ڵات به شوێنتدا ده‌گه‌ڕێن تۆ به‌سه‌رۆكی گۆڤاره‌كه
ده‌زانن.بۆیه ڕووم له ئوسترالیا كرد وامزانی ئازادیم پێده‌به‌خشرێت."
له ئایاری 2013 بوچانی ئێران به‌جێده‌هێڵێت و له مانگی
ته‌مموزی هه‌مان ساڵ ده‌گاته دوورگه‌ی كریسماس ئه‌وه‌ش دوای گه‌شتێكی پڕ سه‌ركێشی
ئه‌نجامداوه. له 27ی ئاب بۆ دورگه‌ی مانۆس ده‌گوازرێته‌وه و ئێستاش له‌وێ ئه‌ژی،
دواتر هیوایه‌كی كه‌می هه‌بووه به‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان
لێكردووه كه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه."
به‌هرۆز بوچانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یی
له ده‌سه‌ڵاتدارانی بابوا گینیا بكات ئه‌و ده‌ڵێت" من به ویستی خۆم بۆ ئه‌م
وڵاته نه‌هاتووم، به بێ حه‌زی خۆم لێره‌م، ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ ناكه‌م."
به‌هرۆز ده‌زانێت ژیانی له مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر بێت و
بیگێڕنه‌وه ئێران ئه‌وان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕووبه‌ڕووی زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌دان
ده‌بێته‌وه.
چه‌ند جارێك خۆپیشانده‌رانی ئه‌وه ئه‌نجامدراوه كه ئه‌و
دوورگه‌یه‌ی بۆته شوێنی زیندانی سه‌دان مرۆڤ دابخرێت، ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ
سنوور، داوایان كردووه كه مافی په‌ناهه‌نده‌یان پێ بده‌ن" باوه‌ڕیان وایه
كه ژیان و ئازادی له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه ئه‌گه‌ر بێت و ناچاری بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ئێران."
بوچانی ده‌ڵێت" ڕێكخراوی پێنووسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی
فه‌خریان پێبه‌خشیووم، كاتێك ئه‌و دیارییه‌م پێگه‌یشت وه‌كو ئه‌و مناڵه‌بووم كه
له ڕۆژی له دایكبوونی دیاری پێده‌به‌خشرێت."