03:43 - 29/01/2019
دواهه‌مین به‌ڵێنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ خۆرئاوای كوردستان
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات
له سه‌ردانێكیدا له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكایه و له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك
كۆماری ئه‌مریكا له گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیدان. به‌پێی وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی
كه هاوگه‌شتی ئیلهام ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات بوون، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن
كه ترامپ گوتوویه‌تی" نیگه‌ران مه‌بن، من كوردم خۆشده‌وێت، شه‌رمه‌زارتان
ناكه‌م."
له‌و سه‌ردانه‌دا ترامپ به‌ڵێنی به خاتوو ئیلهام داوه
كه ناوچه‌یه‌كی پارێزراو و ئارام بۆ كوردانی باكوری سوریا دابین ده‌كات. به‌و
پێیه‌ی كوردانی خۆرئاوایی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، ئه‌و
داواییه‌ی توركیا ره‌تكرایه‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا بن.
چاوپێكه‌وتنی ترامپ و ئیلهام له هوتێلێك بووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی
خودی دۆناڵد ترامپ بووه، ئیلهام بانگهێشتی كۆڕێكی سیاسی بووه، له‌وێ به‌رێكه‌وت
یه‌كتریان بینووه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا ئیلهام ئه‌حمه‌د به ئامانجی بینینی
به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سووریا و ناوچه‌ی ئارام و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی
خۆرهه‌ڵاتی فورات، بدوێن. له 24ی كانوونی دووه‌مه‌وه له ئه‌مریكایه. چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت گه‌شته‌كه‌ی درێژه بكێشێت تاوه‌كو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و كۆنگریس بدوێننت. له‌وێ بزانێت كه چاره‌نووسی
داعش چییه؟ به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
داعش له ئارادایه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی(بلومبێرگ) ئیلهام
ئه‌حمه‌د باس له چه‌ندین ته‌وه‌ری كردووه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی
ئارام.
سه‌باره‌ت به پرسیاری هێڵی سووری ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی
فورات ئه‌و ده‌ڵێـت" ڕێگا نه‌درێت به ئێران و سوریا تاوه‌كو بێنه ئه‌و
ناوچه‌یه، ئه‌وه یه‌كێكه له هێڵه سووره‌كانی ئه‌مریكا. ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا له هه‌وڵێ ئه‌وه‌داین هیچ پشێویه‌ك ناوچه‌كه نه‌گرێته‌وه و وه‌كو هاوكاری
ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بمێنێنه‌وه."
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و ڕووسیا و
كورده‌كان یه‌كبگرن چی؟ ئیلهام ده‌ڵێت"ئێمه ده‌زانین توركیا‌و ڕووسیا پێكه‌وه‌ن ڕێگریان له‌وه كرد كه سوپای سوریا بێته ناو عه‌فرینه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌یاندا كه چه‌كدارانی توركیا بێنه ژووره‌وه. هه‌ڵوێستی ئه‌مرۆی رووسیا چییه؟ دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی پوتین و ئه‌ردۆغان كێ له ڕووسیاوه نزیكه؟. هه‌ڵوێستی ڕووسیا ڕوونه. ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه سوپای سوریا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرن."
له كۆتا پرسیاری هه‌بوونی ڕێكه‌وتننامه له‌نێوان توركیا و كورده‌كان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكات، ئێمه‌ش به ئه‌مریكامان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕێز له‌یه‌كتر بگرن و ده‌رگای شه‌ڕ و ململانێ دابخرێت و ئاشتی له ناوچه‌كه بێته ئاراوه."