01/05/2021
مارکۆس دەڵێت (لەوجێگایەدا کە ئایدۆلۆژیا هەبێت بیرکردنەوە کۆتایی دێت) ،تەلمسی شێوازی نوێ کارکردن بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست . پێویستی بە بوونی سیستەمێکی سیاسی سەغڵەم هەیە ، کە بڕوای بە پایەکانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و مەدەنی دوور لە ئایدۆلۆژیای ( سیاسی و دینی و مەزهەبی ) بێت.
بەشێکی زۆری فەیلەسوفە جیهانێکان لەگەڵ ئەودا کۆکن ئایدۆلۆژیا وەکو مانا بەخشی زانستی کاربۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستەمی سیاسی کۆمەڵگا دەکات ، یان بە شێوازێکی تر وەکو بەشێکی ئەلتەرناتیڤی چارەسەربۆ ململانیە سیاسیەکانی نێوان حیزبە ئایدۆلۆژیاکان بەکاری دەهێنن .
لەم ڕوانگەیەوە فەیلەسوفێکی وەك (ژیژیك) لە تێزەکانی دا سەبارەت بە ئایدۆلۆژیا کەوەك بەشێك لە فەلسەفە دەڵێت وەزیفەی فەیلەسوف و فەلسەفە بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێکەڵاویەی کە لە نێوان پرسیار و دۆزینەوەی چارەسەردا هەیە ، (فەلسەفە چارە نادۆزێتەوە بەڵکو پرسیاری گومان دەکات لەڕێگای فەیلەسوفەکانەوە بۆ ڕاستکردنەوەی پرسیارەکان).
بەشێکی زۆری ئەو لێکۆلینەوانەی سەبارەت بە ئایدۆلۆژیا کراوە زۆربەی پەیوەندی بە پەیامێکی شاراوەی فەلسەفەوە هەیە بۆیە هەر ئایدۆلۆژیەك بەبێ فەلسەفە هیچ کاریگەریەک لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی جفاتی گشتی کۆمەڵگا دروستناکات.
حیزبی ئایدۆلۆژیا هەمیشە لەو کۆمەڵگایانەدا چەکەرە دەکات کە هوشیاری کۆمەڵایەتی تێدا زۆر لاوازە، وە توانای بانگەشە بۆ مۆنۆپۆڵکردنی عەقڵی کۆمەڵگا بە ئایدۆلۆژیایەکی تایبەتی ئاسانترە ، چونکە بەهای فکر لای کۆمەڵگای پاشکەوتوو هیچ نرخێکی نیە ، بۆیەدەکەونە ژێر کاریگەری ڕەوتە ئایدۆلۆژیستەکانی وەکو ئایدۆلۆژیای دین و چەپ یان بیروڕادیکاڵەکانی وەك ڕاستڕەوی نەتەوە پەرستی . لێرەدا دەمەوێت چەند نمونەیەکی زیندو لەسەرلێکەوتەکانی حیزبی ئایدۆلۆژیا باس بکەم .
حیزبی نازی ئەڵمانیا لەژێردروشمی بەرگری لە نیشتمان وشکۆی نەتەوەی ئەڵمان کە نابێت هیچ نەتەوەیەک لەسەروو ئەڵمانەوە بێت. بەم دروشمانە گەورەترین نەهامەتی و کارەساتیان بەسەر کۆمەڵگای ئەڵمانیادا هێنا ، لەژێر شعاراتی نەتەوەییدا هەتا ئێستا کاریگەری خراپی لای زهنێتی بەشێك لە کۆمەڵگای ئەڵمانی بەجێهێشتوە. یان حیزبی ئایدۆلۆژیستی پەڕگیری دینی وەکو ئیخوانەکانی میسر لە سەردەمی جمال عبدالناسردا و ئەنوەرسادات تا دەگات بە قۆناغی محمد مرسی چ قەتلوعامێکی خەڵکانی رۆشنبیر و ڕوناکبیری میسریان کرد. لەژیر دەقە پیرۆزەکاندا ، تەنها لەبەر ئەوەی لە ڕووی بیرکردنەوەوە لە ئیخوانەکان جیاوازتر بوون. هاوکات حیزبی بەعسی عەرەبی لە ژێر ناوی نەتەوەخوازی عەرەب کەیەک نەتەوەن لە ژیر پەیامی نەمریدا چ کارساتێکیان بەسەر کۆمەڵگای عەرەبی دا هێنا کە تا ئێستا ئاسەوارەکانی بە شێوەیەکی خراپ لەسەر تاك بەتاکی کۆمەڵگای عێراقی بەجێ هێشتوە.
ئایا کورد خاوەنی حیزبی ئایدۆلۆژیایە ؟
لە واقیعدا کورد خاوەنی حیزبی ئایدۆلۆژیا نیە بە مانا زانستیەکەی جگە لە فۆڕمە دینێکان و پەکەکە نە بێت. ئەوانەی زیاتر لە ژێر تایتڵی ئایدۆلۆژیدا خۆیان نمایش دەکەن ناچنە چوارچێوە حیزبی ئایدۆلۆژیەوە، چونکە تەبەنی هیچ ئایدۆلۆژیایەکیان نەکردوە، زیاتر بڕوایان بە قۆناغی سیاسی هەیە بۆ دەستنیشان کردنی سیستەمی سیاسی لە کوردستاندا. زۆربەی فۆڕمە سیاسیەکانی کوردستان هەڵقوڵاوی گوتار و بیروبۆچوونێکی تایبەتی نین. بەپێ زانستی سیاسی ئەم جۆرە حیزبانە ناچنە چوارچێوەی فۆڕمێکی سیاسی خاوەن فیکرو تیزێکی تایبەتی وە، ئاسۆیی ڕوونینیان بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و کێشەکان لە دیدێکی پلان بۆ داڕێژراوەوە نیە.
پرسیاری گومان لای حیزبی سیاسی ئێمە دەچێتە چوارچێوەی حەرامی سیاسیەوە ، ئەمە هاوکات دژی ئایدۆلۆژیایە وە دژی فەلسەفەیە چونکە واتای فەلسەفە بەشێوەیەکی سادە بریتیە لە گفتوگۆیەکی عەقڵانی بۆ روئیایەکی ئاشکراوڕوون کە مێتودی چارەسەری هەبێت بۆ کێشەکانی ناو کۆمەڵگای . هەرچەندە هەندێ لە شارەزایانی بواری سیاسی دەڵێن هەر حیزبێکی خاوەن ئایدۆلۆژیا بەواتای فۆڕمێکی داخراوە دێت ، کە هە موو دیالۆگێک لەگەڵ هاو دژەکانی خۆی ڕەتدەکاتەوە. وەتوانای کراوەنەوەی بە ڕووی هاودژەکانیدا نیە .
لە کوردستاندا خاوەنی سیستەمێکی کلاسیکی سیاسی رۆژهەڵاتین کە ناتوانێ گەمەیەکی عەقلانی پراکماتی سیاسی نوێ بکات، لەگەڵ ئایدۆلۆژیا وە نە دەتوانین ببێتە حیزبی هاووڵاتی ، هە میشە لە نێوانی سیستەمی نوێ سیاسی وکلاسیکیدا خەریکە خۆونکردن و لەق کردنە. وە ناتوانێ قۆناغێکی نوێ بەرهەم بهێنێ بۆ کۆمەڵگا چونکە کۆمەڵگای پێشکەوتوو پێویستی بە حیزبی سیاسی نوێ وهاوچەرخ هەیە کە لەگەڵ گورانکارێکانی سیستەمی سیاسی نوێ دا بگونجێت .