لە ڕاشید غەنوشی تا عەلی باپیر

06/03/2021

زانا تۆفیق بەگ

لە ساڵی ڕابردوودا بزوتنەوەی نەهەزەی ئیسلامی کە غنوش سەرکردایەتی دەکرد، هەوڵیاندا کۆمەڵی گۆڕانکاری گرنگ لەدید و ڕوانگەی جیاواز لە بەرنامەی کاری بزوتنەوەکەدا بکا.

ئەویش هەوڵدان بوو بۆ گۆڕینی ناوی بزوتنەوە فیندەمیتالستە ئوسلێکانی ناو سیستەمی سیاسی ووڵاتی تونس، بەتایبەتی بزوتنەوەی نەهەزەی تونسی وە گۆڕینی ناوو بەرنامەی کارکردن و ئالیەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی بزوتنەوەکە.

گەورەترین گۆڕانکاری لە زەمەنی دەسەڵاتی تەشریعی ڕاشید غەنوش لە دوای ئەو گۆڕانکاریە سیاسیەی بەهاری عەرەبی ڕۆیشتنی بن علی بوو.

دوای ئەوەی لە پەرلەمانی تونس دەستکاری قانونی باری کەسێتی ومەدەنی دەوڵەتی تونسى کرد.

پاشان هەوڵدانى بۆ گۆڕینی هەندێ بابەتی دەستوری کە زیاتر کۆمەڵگای تونسی بەرەو کرانەوەیەکی گەورە برد لە بواری ئازادی سیاسی و ئازادی کاری میدیایی هەڵوەشاندنەوەی سانسۆری سیاسی لە بەرامبەر کۆمەڵی فیگەری سیاسی تونسدا، کە پێشتر لەلایەن (بن عەلی)وە زیندانی کرابوون یان لە مەنفا بوون.

پاشان پێداچوونەوە لە بوارەکانی مافە مەدەنییەكانو مافی ئافرەت لە کۆمەڵگای تونسیدا.

ئەم بەرنامە چاکسازییە غەنوش دەرخستنی واقعی کی نوێ ڕەوتە ئیسلامییەکان بوو بۆ خۆرئاوا و بەتایبەتی ئەمریکا، پاشان بۆ ئەو ناوەندە توندڕەو وپەڕگیرییە ئیسلامیانەی ووڵاتە عەرەبییەکان .

لەسەر دوو ئاستی جیاواز، ئەویش بریتی بوو لە:

١. لە دوای گۆڕینی ناوو بەرنامەی بەشێکی زۆری بزوتنەوە ئیسلامییەکانی تونس.

ئایا هەلێکی گونجاوە کە بتوانرێت بڕواو متمانە بگەڕینەوە بۆ خۆرئاوا وە دیالۆگێکی کراوە لە بەرامبەر یەکتردا بکەن؟

٢.ئەو چالێنجانەی دێنە بەردەم دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ خۆرئاوا و ئەمریکا، ئایا ئیسلامییە ئوسڵێکان توانای وەڵامدانەوەو تێگەیشتنێکی واقعیان هەیە.

بەتایبەتی لە دوای ڕووداوەکانی ١١ سێبتەمبەر و ئەو تێگەیشتنە گەورەیەی دنیای خۆرئاواو ئەمریکا بەرامبەر بە ئیسلامی سیاسی وە گۆڕینی فەیسی ئیسلام بە شێوەیەکی گشتی.

لە دوای ڕاگەیاندنی بەرنامەی کاری غەنوش لەناو پەڕلەماندا بەهۆی فشاری مەدەنی هەندێ پارتی سیاسی سیکۆلارکردنەوەی باشترین پەنجەرەی نزیك بوونەوە لەگەڵ خۆرئاوا فەراهەم کرد .

هاوکات پەیامێکی گەورە یدا بە جیهانی ئیسلامی کە دە بێت گۆڕانکاری جدی لە فکرو سیاسەتیاندا بکەن تا بتوانن لەگەڵ ڕەوتی سەردەمدا بگونجێن.

لە دوای بەستنی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی کۆمەڵی گوڕانکاری بنچینەی لە تایتڵ و ناوەرۆکی کۆمەڵدا کرا.

بەتایبەتی باشترین هەنگاوی بەڕێزعەلی باپیرو ئەندامانی کۆنگرە کە بەرهەمەکەی بریتی بوو لە گۆڕینی پاشگری ئیسلامی بۆ دادگەری، ئەمە کردنەوەی ئەو گرێ دەروونییە بوو کە لە سەدەی ڕابردووەوە بەتایبەتی لە دوای دروستبوونی گروپی ئیخوانەکان هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە.

بۆیە کۆنگرەکەی کۆمەڵی دادگەری کاکڵەی بەشێکی گەورەی ئەو کێشانەی چارەسەر کرد ، کە لە ماوەی زیاتر لە نیو قەڕن فکری و ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ناتوانن ئەم کێشەیە تەجاوز بکەن.

وە باشترین هەل بوو کە بتوانن دیالۆگ لەگەڵ دەرەوەی خۆیان و ئایدیا جیاوازەکان قبوڵ بکەن.

لە کاتێکدا بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵ باس لەوە دە کەن کە زۆر جدی ترو پەڕگیرتر بوون ، لەسەر ڕەتکردنەوەو پەسەندکردنی پاشگری ئیسلامی و دەستکاری کردنی بەشێک لە میکانیزمی جێبەجێ کردنی کاروباری بانگەوازخوازی لەناو بەرنامەی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی دا، وە گۆڕێنی مۆدیلی حکوم و شێوازی خەباتکردنی سیاسی بەبێ جیهاد، ئەم گوڕانکاریە، لە دیدو بیرکردنەوەی کۆمەڵی دادگەرییدا هەنگاوێکی گەورەیە، کە ئەم ڕێکخراوە بۆ مێژووی خۆیان تۆماریان کرد.

کە کۆمەڵی خەڵکی جیاوازتر لە دەرەوەی ئایدۆلۆژیایی ئیسلامی کاری سیاسی ولەم رێکخراوەدا بکەن.

ئەمەش دروستکردنی جەرائەتێکی سیاسی گەورەیە لە ناو بزوتنەوە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکاندا کە بتوانرێت رێکخراوە ئیسلامییەکانی تریش بە هەمان ڕەوتی گۆڕانکاردا هەنگاو بنێن.