27/03/2021
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ناوچەی کەنداو ، یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین کێشە و شەڕی خوێناوی تێدا دەکرێت.
بەهۆی دەوڵەمەندی سامانی ژێر زەوی وە ستراتیژی ناوچەکە لەڕووی جیپۆلۆتیکەوە، ووڵاتانی خۆرئاوا و بەتایبەتی ئەمریکا هەمیشە لەڕێگای دروستکردنی پشێوی و دروستکردنی ناکۆکی ناوخۆيی بەرژەوەندييەکانیان پاراستووە بەهەر نرخێك بوو بێت.
دەستپێشخەرێکەی سعودیە بۆ حوسييەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕو دانیشتن
لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوان سعودیەو حکومەتی یەمەنی بە پشتگیری ئەمریکاو خۆرئاوا، هەنگاوێکی تری کەنداو بوو بۆ قرتاندنی نینۆکەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
بەتایبەتی خاڵە سەرەکييەکانی دەستپێشخەریەکەی سعودیە بریتی بوون ، لە کردنەوەی فرۆکەخانەکانی عەدەن هەندێ ناوچەی تر کە حوسييەکان باڵادەستن، پاشان کردنەوەی بەشێک لە رێگای ووشکانی بۆ هاتووچۆ وناردنی هاوکاری مادی و تەندروستی بۆ خەستەخانەکانی ئەو ناوچانەی کە حوسييەکان فەرمانڕەوان، وە ئازادکردنی بەشێک لە دیلەکانی حوسييەکان لەکاتی جەنگدا، پاشان هێنانی تەرەفی سێهەم بۆ دانیشتنەکانی نێوان حکومەتی یەمەنی وسعودی بەئامادە بوونی تەرەفەی نێودەوڵەتی.
ئەمانە هەنگاوی سەرەتايی بوون بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکەو زەمانەتی گەڕانەوەی بەشێکی متمانە بوو بۆ حوسييەکان و حکومەتی ئێستای یەمەن ووڵاتانی کەنداو، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بۆ ڕاگرتنی شەڕو دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ، دەوڵەتی ئێران و حوسييەکان هەر زوو ئەو دەستپێشخەرییەی سعوييەيان ڕەتکردەوە، بە بیانوی ئەوەی کە ئەمە پیلانە بۆ چەک کردنی حوسييەکان و گەڕاندنەوەی هەیمەنی ئیسرائیل و ئەمریکايە بۆ ناوچەکە، بەڵام ئەسڵی مەبەست لای ئێرانیەکان بریتی بوو لە بەکارهینانی حوسيیەکان وەکو کارتی فشار لە بەرامبەر چەکی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکادا .
هەر زوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاشان فەرەنسا داوایان لە ئێران کرد ، کە بابەتی ئەتۆمی و کێشەکانی نێوان خۆرئاوا و ئەمریکا بە دوور بگرێت لەو دەستپێشخەریەی سعودیە، چونکە یەمەن وەکو ناوچەی یەکلاکەرەوەی هەیمەنەی ئێرانی و بەتایبەتی ناوچەی کەنداو ئێستا بۆتە بەشێکی ستراتیژی حکومەتی سعودی و ووڵاتە عەرەبیەکان بە تایبەتی میسر .
شکستهێنانی ئەم دەستپێشخەریەی کەنداو و ووڵاتانی عەرەب . لەواقیعدا دەبێتە گۆڕانکاری لە یەکلاکردنەوەی تەرازوو هێزی نێوان سعودیە و ئێران، چونکە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم جارەیان بەهێزێکی گەورەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی حوسيیەکان بێن لە ناوچەکەدا، وە هەیمەنەی دەسەڵاتی ئێران وەکو بەشێك لە ململانێکانی نێوان کەنداو و خۆرئاوا و ئەمریکا بەرەو یەکلاکەرەوە بڕوات. تەنانەت ئەو ووڵاتانەی کە بەشێکی گەورەی شیعەیان تێدایە بەتایبەتی وەکو ووڵاتانی سەڵتەنەی عومان و بەحرین بە ئاشکرا داوا دەکەن ، هێزی ئێرانی لە ووڵاتی یەمەندا کۆتایی بێت، چونکە ئاسایشی یەمەن بۆتە بەشێكی ستراتیژی لە ئاسایشی کەنداو ووڵاتانی خۆرئاوا.
بەردەوامی دەسەڵاتی ئێران کاریگەریەکی فراوانی کردۆتەسەر بەهێز بوونی هێزە شیعیيەکانی عێراق و لوبنان وە پەیوەندیەکی بەهێز دروستبووە لە نێوان ميلیشیاکانی حیزباللە لوبنانی و عێراق بە ئاشکرا ، هێزی چەکدار ڕەوانەی بەرەکانی شەڕی حوسیيەکان دەکەن لە یەمەن. ئەم هاوکاريیەی هێزەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا بۆتە پارسەنگی هێزی سەربازی ووڵاتانی کەنداوو فراوان بوونی دەسەڵاتی ئێران بەشێوەیەکی فراوان بۆ ناوچەکە، وە بەرژەوندی ئەمریکاو خۆرئاواى خستۆتە مەترسیەوە لە داهاتوویەکی نزیكدا.
سعودیە و
ئەمریکا
دەگەڕێن بە دوای ئەلتەرناتیڤی
چارەسەری یەکلاکەرەوەی نێوان
حوسيیەکان
و حکومەتی یەمەنی بەبێ بەشداری ئێران،
وە سوتاندنی کارتی ئێران
لە گەڕانەوەی ئاشتی نێوان
هێزەکانی سەر بەحکومەتی یەمەنی و
هێزەکانی حوسیيەکان، وە دانوستانەکانی نێوان
ئەمریکاو
ئێران
لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی و
عێراق
بەتایبەتی،
چونکە ئەگەر ئەم دەستپێشخەریەی سعودیە بەهەمان
دەردی ئەوانی پێشوتر
بچێت،
ئەوا
جارێکی تر
تەوازنی هێزی سەربازی و
سیاسی لە ناوچەی کەنداودا
دەبێت لەدوای هاتنی بایدن
دیزاینی تازە بۆ ناوچەی کەنداو
بکێشرێتەوە.