مێژوی دراوی عێراق

08/01/2021

هێدی رەزا

دراوی عێراق وەك هەر پنتێكی تر، مێژویەكی پڕ هەڵبەز و دابەز و گۆڕانكاری هەبوە.

كاتێك عێراق بەشێك بوە لە یٔیمپراتۆریەتی عوسمانی لیرەی توركی و چەند جۆرە دراوێكی تری یٔەوروپیش یٔاڵوگۆڕی پێ یٔەكرا، بەڵام پاش داگیركردنی عێراق لەلایەن یٔینتیدابی بەریتانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی یٔەوكات عێراق كرایە بەشێك لە سیستمی دراوی (هەرێمی هندی) كە لەلایەن بەریتانیاوە بەڕێوەیٔەبرا روپیەی هندی وەك دراوی سەرەكی بەكاریٔەهات تا ساڵی (1932) بەجۆرێك یەك دینار=13.33 روپیە.

ساڵی (1931) بەپێی یاسای ژمارە (44)ی ساڵی (1931)، (لیژنەی دراوی عێراقی) لە لەندەن پێكهێنرا بەمەبەستی دەركردنی دراو و پاراستنی شكۆی دراوی عێراقی سیاسەتێكی زۆر خۆپارێزیی گرتەبەر بەوەی یٔیحتیاتێكی زۆری دایٔەنا وەك روپۆش بۆ دینار و پەیوەستكردن و یەكسانكردنی بە پاوەنی بەریتانی تاساڵی (1959).

دواتر یٔەم لیژنەیە یٔیلغاكرا و (بانكی نیشتمانی عێراقی) لە لەندەن دامەزرا بەپێی هەردو یاسای (42 و 43)ی ساڵی (1947) بۆیٔەوەی سەرۆكاری دەركردنی دراوی عێراق بكات. دواتر بەپشتبەستن بە یاسای ژمارە (72)ی ساڵی (1956) ناوەكەی گۆڕا بۆ (بانكی ناوەندیی عێراقی) یٔەمیش بەهەمان شێوە سیاسەتی نەختینەی خۆپارێزی گرتەبەر و یٔیحتیاتی روپۆشی بۆدینار كردە (100%).

كاری بانكەكە فراوان بو، لە ساڵی (1959) رایەڵەی دینار لە پاوەنی بەریتانیەوە گۆڕا بە رایەڵكردنی بە دۆلاری یٔەمەریكی بەنرخی (یەك دینار=2.8) دولار.

لە (14)ی تەموزی (1964) حكومەت گشت بانكەكانی تەیٔمین كرد و خۆی پشتیوانی بەهای دیناری یٔەكرد، یٔەوەبو پاش دابەزینی بەهای دۆلار لەساڵانی (1971-1973) بەهای دینار بۆ (یەك دینار=3.37دۆلار) بەرزبوەوە.

لە ساڵی (1987) بەهۆی پێكهاتەی یەكگرتوی بانكی ناوەندی لەگەڵ هەریەك لە بانكی رافیدەین و بانكی كشتوكاڵی و پیشەسازی و عەقار، بەهای دینار بەرێژەی (5%) دابەزی (یەك دینار =3.21دۆلار) یٔەم نرخە بەشێوەی فەرمی مایەوە تا كۆتایی (1989) هەرچەند لە بازاڕی رەش (یەك دینار=1.89دۆلار) بو.

پاش شەڕی كەنداو و سەپاندنی یٔابڵوقەی یٔابوری بەسەر عێراقدا یٔیتر عێراق لە جیهان دابڕا و چیتر نەیتوانی دینار لە دەرەوە چاپ بكات بەناچاری لەناوخۆی وڵات دراوەكەی چاپ یٔەكرد بەشێوەیەكی زۆر یٔاست نزم و بێ‌ كەڵك بەبێ‌ بەرنامەو بەبڕێكی زۆر، بۆیە بەشێوەیەكی خێرا بەهاكەی دابەزی بەجۆرێك لە ساڵی (1995) نرخی (یەك دۆلار=3000دینار) بو.

پاش روخانی سەدام دەسەڵاتی كاتیی هاوپەیمانان لەماوەی نێوان (15)ی تشرینی یەكەمی ساڵی (2003) و (14)ی كانونی یەكەمی ساڵی (2004) دراوێكی نوێیان دەركرد بەجۆرێكی زۆر باش و یٔاستی بەرز. لەیاسای بانك ژمارە (56) ی ساڵی (2004) بڕگەیەك دانرا بە رەهایی تەنها بانكی ناوەندیی عێراقی مافی دەركردنی دراوی كاغەز و یٔاسنی عێراقی هەیە بەمەبەستی یٔاڵوگۆڕكرپێكردن و وەك گرنگترین كاڵا لای هاوڵاتی.

بەپێی بڕگەی یەک لە مادەی (33)ی یاساكە یٔاستەكانی و پێوانەی و شێوەی دراوی نەختینەی كاغەز و یٔاسن دیاری دەکات.

لە بڕگەی دوەمی هەمان مادە هاتوە كە بانكی ناوەندیی تەنها لایەنی پەیوەندیدارە بە گرتنەبەری رێوشونی پێویست بۆ دەركردنی دراو هەروەك تەنها لایەنی لێپرسراوە بەپێدانی عێراق بە بڕی دراوی پێویستی چاپكراو بەهەردو شێوەی (كاغەز و یٔاسن) بۆ گشت ناوچەكانی عێراق لەهەمو كاتەكانەدا، هەروەك لێپرسراوە لە دیاریكردنی بەهای دینار و كێشانەوەی دراوی دڕاو بێكەڵك و یٔەو دراوانەی یٔیلغایٔەكرێنەوە لە بەكارهێنان.

قۆناغەكانی دراوی عێراقی
دراوی عێراق بەچەند قۆناغێكدا تێپەڕیوە یٔەوانیش:
چاپی مەلەكی كە وێنەی مەلیك فەیصەڵی لەسەر بو بەردەوام بو تا ساڵی (1958).
چاپی كۆماریی كە هێمای كۆماریی لەسەر بو تا ساڵی (1978 )


چاپی نێودەوڵەتی (ناسراو بە سویسری) كە لە كۆمپانیای (دیلاو)ی بەریتانی و (یٔێكسبورتلس)ی سۆڤێتی چاپ دەكرا تا ساڵی (1990). دواتر بەهۆی یٔابڵوقەی یٔابوری سەر عێراق، لەناوخۆی عێراق لە چاپخانەی (دار النهرین) بە وەرەقەی یٔاسایی چاپی یٔەكرد كە هیچ مواسەفاتی پێویستی دراوی تیانەبو.

دوای روخانی رژێمی سەدام لە ساڵی (2003) بانكی ناوەندیی بڕیاری یٔیلغاكردنەوەی گشت شێوە دراوەكانی عێراقی دا بەهەردو نێودەوڵەتی (سویسری)یەكە كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ یٔەكراو شێوە ناوخۆییەكە  (كاغەزە بێ‌ مواسەفات)ـەكە كە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق كاری پێ‌ دەكراو جۆریكی نوێی دەركرد كە لە حەوت یٔاست دراو پێكهات بە مواسەفات و یٔاستێكی بەرز كە نەتوانرێ‌ بە یٔاسانی ساختە بكرێ‌ و تایٔێستاش کاریان پێدەکرێت جگە لە (50) دیناریی.