چەرچڵ و كورد

27/12/2020

ئاسۆ عوسمان

كاتێك لەکۆنگرەی قاهیرە پێشنیاری ئەوە کرا باشوری کوردستان بخرێتە سەر عێراق ونیستۆن چرچل"وەزیری مستعمرات" ووتی:ئەو شەریفە"(مەبەستی فیصل ی کوڕی شەریف حسین ە) کە مێژووی بنەماڵەکەیان ڕێگەی ئەوەی بۆ خۆشکردون ببنە مەلیک لە عێراق بەڵام ئەو مەلیکە دوای ئەوەی هێزو سوپای خۆی پێکەوە ئەنێ و خۆی بەهێز ئەکات ، مافی کوردەکان پشتگوێ ئەخات ،گوێناداتە هەست و نەستیان، ئەنجامی ئەوە بەوە دەگات زوڵم لە کوردەکان بکرێت...

مێژوی زیاد لەنەوەدساڵەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی ڕق وکینە و ڕەگەزپەرەستی بەرامبەر كورد، پێشبینیەکانی چەرچڵی سەلماندوو ە...

بە خوێندنەوەیەکی خێرای بۆ دۆخی پەیوەندییەكانی كوردو عەرەب لەماوەی 17 سالی دوای رووخاندنی رژێمی پێشو عێراق ، دەگەینە ئەو دەرەنجامەی كە كۆی پارتە سیاسیەكانی شیعە و تەنانەت مەرجەعیەی دینی و شەقامی شیعە و سوننەش، هاوهەڵوێست و كۆكن لەدژایەتیكردنی مافەبنچینەی و دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان ،بودجەی پێشمەرگەو پرچەككردنی ،ماددەی 140 و ناوچەدابراوەكان، پاشگەزبوونەوە لە پرنسیپی شەراكەت و پەیرەو كردنی سیستەمی زۆرینەوكەمینە و برینی مووچەو بودجەی خەلكی كوردستان لەلایەن حكومرانانی شیعەوە كەئێستا سەدرو تەیاری سەدری لەپەرلەمانی عێراق رابەرایەتی دەكات ،ئەو راستیەمان بیردەخاتەوە كە بەدرێژای مێژوو حكومرانانی عێراق، مەلەكی بووبن یان كۆماری ،سوننە بن یان شیعە ،خاوەنی ئەقڵیەتی رەگەز پەرستین و هەمیشە بیر لەبێبەشكردنی كورد لەمافەكانی دەكەنەوە..... مستەفا کازمی و کورد لەچەند نوسنێكی پێشومدا ئاماژەم بەوەكردووە ، مستەفا کازمی ئەو پیاوەیە لە دەرگای رۆژنامەگەرییەوە چووە نێو دنیای هەواڵگری و لەو دەرگایەشەوە چووە نێو دنیای سیاسەت و گەیشتووە بە پۆستی سەرۆكی حكومەت ، بۆیە بە مانای ووشە سیاسەتمەدارێكی براگماتیكی و لێزانەو وردە لەهەنگاوەكانی و كورسیەكەی لەهەموو شتێك بەلاوەگرنگترە و بێ‌ رەزامەندی حزبە شیعییەكان و مەرجەعییەت وەك دەڵێن پەنجە بەئاویشدا ناكات... !

 

هەرچەندە مستەفا کازمی لە زۆر رووەوە لە سەرۆك وەزیرەکانی پێش خۆی جیاوازترە ، لە سەروویانەوە هەست کردنیەتی بەوەی ، كەئەو لە دوای خۆپیشاندانەکانی شەقام گەیشتووەبە و پۆستە سەرەرای تەوافوقی حزبەکان لەسەری ، وەلێ لەسەر شەقام حیسابەو شەرعیەتی لە شەقامەوە وەرگرتووە ، بۆیە نایەوێ ئەو شەرعیەتە لە دەست بدات بە تایبەتی شەقامی بەسرەو بەغداو ناسریە،كە واتێگەیەنراون هەرخۆشگورەرانی و ئاوەدانكردنەوەیەكی كوردستان لە سەر حیسابی مافەكانی ئەوانە ، هەربۆیە لانی کەمی بەو نیازەی لە ئاییندەدا درێژە بە پۆستەکەی بدات ، بە دڵنیاییەوەدەنگی هاوڵاتی ئەو شارانەی بەلاوەگرنگترە تامەفەكانی خەڵكی كوردستان لانی كەمی لەئێستادا كەعێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پێشوەختەدایە ....

یاسای قەرزیش ئەو راستیەی بۆسەلماندین كە حكومەتەكەی كازمی ئەوەندەی لەخەمی رازیكردنی پەرلەمانتارانی شیعەو حزبە باڵا دەستە شیعیەكان بوو هێندە لەخەمی مافەكانی خەڵكی كوردستان نەبوو .... !!

راستە یاسای قەرز كەلەپەرلەمانی عێراق بەزۆرینەو كەمینە تێپەرێندرا وەك دەڵێن خاڵی لەسەر پیتەكان دانابوو، رێگەی بەحكومەتەكەی كازمی نەئەدا لەكاتی دەرچوونی یاساكە بەبێ‌ ناردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت ،بەلام هەربەپێی یاساو دەسەڵاتەكانی كازمی دەیتوانی بەشەبودجەی چەند مانگی پێش دەرچواندنی یاساكە بۆ موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت. ئەوەی لەسەر کورد پێویستبو بۆرێککەوتن لەگەڵ حكومەتەكەی كازمی كردی و لەگۆشە نیگای چارەسەرەوە تەماشای سەرتاپای بابەتەکەی كردووە و ئامادەیی تەواوی بۆهەموو رێکكەوتنێك دەربریووە، بۆیەدەێت چاوەریبین و بزانیین پەرلەمان و حكومەتەكەی كازمی لەدواكاتەكان هەوڵی چارەسەر و نییەتی رێککەوتنیان هەیە یان چاویان لەوەیە پیلانێكیتر لە خەڵكی كوردستان بگێرنن بەناوی یاسای زۆرینەو كەمینەوە ، كە گوایە بە هۆی نەبوونی مووچەوە حکومەتی هەرێم لاواز بووەو دەتوانن لەمرێگایەوە ئەجندا سیاسیەكانی خۆیان بەرسەر كوردا بسەپێنن..

واچاوەروان دەکرێت گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە زیاتر لەمانگێك بخایەنێت ،بەپێی دەستور و یاساكارپێكراوەكانیش حكومەت دەتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی بەهەرێمی كوردستانیشەوە خەرج بكات تاپەسەندكردنی بودجە لەپەرلەمان. هەرچەندە گەشبین نیم بەلام هێشتادەرفەت و هیوایەك لەپێش حكومەتی عێرا ق و كازمیداماوە بۆپێشاندانی نیەت پاكی لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان باچاوەریبێن.