كۆرۆنا....!!!

02/11/2020

ئاسۆ عوسمان

شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە وڵاتانی ئەوروپا وئەمریکا زۆربەخێرای تەشەنەدەكات ،فەرەنسا ونەمسا وبەریتانیا بۆرێگەگرتن لەزیاتری بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا قەدەغەی هاتۆچۆیان راگەیاندۆتەوە وچەندین رێكاری توندی خۆپارێزیانگرتۆتە بەر.......


لەكوردستانیش ھەواڵەکان ئـاماژەی باشمان پێ ناڵێن٫ دۆخەکە ڕۆژ بەدوای رۆژ خراپترئەبێت،تەشەنەی ئەمڕۆی كۆرۆنا سبەینێیەکی ترسناکمان نێشا ئەدات.....!!


خەڵكو حكومەتی كوردستانیش لەم چەند مانگەی داهاتوولە بەردەم تەحەدایەکی زۆرگەورە و مێژوویدایە،ئەگەر حۆپارێزی و رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لەئاستی پێویستدا نەبێت، رەنگە لێکەوتەو كارەساتەكانی ئەم تاعونە بەجۆرێک بێت هەرگیزپێشبینیمان نەكردبێت...!


گرفتی هەرەگەوری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەزوو بڵاوبوونەوەی دایە بەشێوەیەكە  دامەزراوەکانی وڵات بێسنورماندووئەکات، بۆ رێگریکردن لەتەشەنەسەندنی کۆرۆنا زۆربەی وڵاتانی  جیهان ناچارن رێکاری خێراو قورس بگرنەبەر.


بڵاو بوونەوەو تەشەنە کردنی پەتای کۆڕۆنا ، وەك سوتانی دارستان و دەغڵ و دان وایە ، سەدان دۆنم ،بە پڕوشکە یەکی کەم ئاگر دادەگیرسێ و گردەگرێت ، ئەگەر سوتاش ، تا بکرێت دەبێت بەری لێ بگیرێ و نابێ ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات و زەرەری زیاتری هەبێت ..... بۆیە تا دەکرێت دەبێ هەوڵو رێكاری توند بگیرێتە بەربۆئەوەی خەڵكی زیاتر تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبێت..


رێكارەكانی رووبەرربونەوەی كۆرۆ،نا قورساییەکی سەختی ئابوری و بودجەیەکی باشی دەوێت، سروشتی روو بەروو بونەوەی کۆرۆنا ،رێک وەکو جەنگە، حکومەت و خەڵکەکەی زۆر ماندوو ئەکات و زیانی زۆری ئابوریش دروست ئەکات...، هەرێمی كوردستانیش بەقەیرانێكی ئابوری قوڵەوە لەجەنگی كۆرنادایە.


سەركەوتنیش لەم جەنگەدا بەتەنها لە ئەستۆی وەزارەت و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی نییە ، تیپەراندنی ئەم دۆخە و سەركەوتن بەسەركۆرۆنادا تەنها بەحكومەت ناكرێت، هاوكاری و پشتیوانی هەموانی دەوێت.


ئیستا كاتی ئەوە هاتووە ، حزبەكان و دامەزراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ویەكێتی زانایانی ئیسلامی و دەزگاكانی راگەیاندن بەهاوكاری و پاڵپشتی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی ، پلانی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی تاك بەتاكی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەست پێبكەكەن، لەرێگای دابەشكردنی ماسك ومادەپاكژكەرەوەكان هانی خەڵكی بدرێت بۆ بەستنی ماسك و دەست شتنی بەردەواموونەچوونەئەو جێگاو شوێنانەی  كەزۆر قەرەباڵخن...لەكۆتا قسەدا پێویستە ئەوە بڵێین كەنابێت خەڵكی گەشبینی و کەمتەرخەمی تێکەڵبكەن....پشت بەستن بەخودا گەشبینی و ئومێدە بەڵام بەبێ خۆپاراستن گەمژەییە......

( فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ) عەزم لە پێش تەوەکولە،و تەوەکول بەتەنها هیچی لێ سەوز نابێت.