دووكەڵی ئاگری جەنگ پێش تاران بەغدا دەخنكێنێت...
سبەینێ ساڵێك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت، ساڵێكی ڕەبەقە هەڕەشەو هەڕەشەی پێچەوانە لەنێوان ئێران و ئەمەریكادا بەردەوامی هەیە، ئەگەرەكان جۆراوجۆرن و پێشبینیەكانیش زۆرن، یەكێك لە پێشبینیەكانی چاودێران ئەوەیە ئێران واز لە شەڕی بەوەكالەت ناهێنێت و نایەوێت ڕاستەوخۆ ئەو جەنگە بكات و بكەوێتە ئەو داوەی ئەمەریكا پێی خۆشە، بەڵام ئەوەی چاوەڕێ دەكرێت تۆڵە سەندنەوەی سلێمانییە لەلایەن گروپەكانی خۆیەوە لە عێراق، ئەوەش چەندین لێككەوتەی دەبێت و گەورەترین زیانمەندیش بەر