15/08/2020
دوای چەند جار دواخستنی بریارە ھەفتەی داھاتوو وەفدی عێراق بە سەرکردایەتی کازمی سەردانی واشنتن بکات.
کازمی سەرەتایکی باشی دەستپکردوە بەڵام تا ئێستا بە دڵی واشنتن نیە، لەو سەردانەدا کۆمەڵێ داواکاری دەخرێتە بەردەم کازمی دەبێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا یەکێکیان ھەڵبژێرێت!
لەڕۆژی دەستبەکاربونیەوە کازمی دەیەوێت ھاوسەنگی لە نێوان ئەمریکا و ئیراندا رابگرێت، لەناوخۆش دەیەوێت دۆستی کورد و سونەو میلشیاکانیشبێت، وەک پیاوچاکێک مامەڵەی کردوە، تا لای ھەمووان پەسەندبێت.
بەڵام عیراق کەسێکی بەھێزی دەوێت تا خراپەکانی چاک بکات، ھەر ھەنگاوێکی مەزنی کازمی بە چاکو خراپ کاریگەری لەسەر ئایندەی سیاسی ئەو دەبێت. داواکاریەکانی واشنتن:
سنوردارکردنی توانای میلیشاکان.
گرتنی سەرکردەکانیان و دوورخستنەوایان لە پرۆسەی سیاسی.
چەک دەبیت لە دەستی حکومەتدا بێت.
ئێران جگە لە دراوسێیەک ھیچ کاریگەری تری نەمێنێت لەسەر پرۆسەی سیاسی ئایندەی عیراق.
ھەموو ھێزەکانی عێراق لە ژێر چەتری سوپای عیراقدابن.
جێبەجێکردنی داواکاری خۆپێشاندەران.
سازکردنی ژینگەیەکی لەبارو گونجاو بۆ ھەڵبژاردنی پاک و پێگەرد.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە پشتگیری ئەمریکای ھەیە، دەیانەوێت دوای گەرانەوەی کازمی لە واشنتن تا کۆتای ئەمساڵ بەشێکیان جێبەجێ کرابێت، لە دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیش یەکێک لە پلانەکان ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی رابردووی ئەمریکایە لە عیراقدا مەرجەکانی واشنتن بۆ باردۆخی عیراق ئاسان نابێت لە کاتێکدا میلشاکان لە حکومەت بەھێزترن، بەڵام کازمی پێویستی بە بریارە، تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ بەرامبەر میلشاکان بکات، چونکە ئەوان ھێناویانەتە دەسەڵات و نازانێت چۆن ڕوبەرویان بێتەوە، بەڵام واشنتن ئەنجامی دەوێت تا پشتگیری حکومەتەکەی کازمی بکات، لەوانەی پێش خۆی لە نێواب ئێران و ئەمریکا یاریان کردوە، بۆیە دۆخی عێراق تا ئەمرۆش سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینیوە دواجار بۆ ئەوەی کازمی شکست نەھێنێت دەبیت روو لە واشنتن و پشت لە ئیران بێت.