عەلی مەردان.. دامەزرێنەری مەقاماتی كوردی
لەناو جەرگەی بەغداوە بەگەرووی كوردانەوە گۆرانی گوت و بناغەی مەقاماتی كوردی دانا. ئەگەرچی زۆرینەی ئەوانەی لەتەكیدا موزیكیان بۆ لێدەدا جولەكە و عەرەب بوون، كۆڵەكە و دامەزرێنەری ڕادیۆی كوردی بەغدا بوو، هاوكاری هونەرمەندان بو لەڕۆشنكردنەوەی ڕێگای هونەرییان، بەشێك لە ئاوازەكانی لەلایەن هونەرمەندانی كورد و تورك وفارسەوە گوتراوەتەوە.