09:58 - 18/11/2021
لەسۆڤێتەوە تا كوردستان، یەهودیەكان پێشڕەوی ئاڵای كۆمۆنیزم بوون
زۆرینەی سەرۆك و بیرمەندان و دامەزرێنەرانی بیری شیوعیەت و كۆمۆنیزم، ئەسڵیان یەهودی یە. شتێكی سەرسوڕهێنەرە لەیەكێتی سۆڤیەتەوە بۆ ئەوسەری دونیا، ئەوانەی دامەزرێنەر و پێشڕەوی بیری كۆمۆنیزم، هەڵگری ئاڵای سور و چەكوش و داس بون، بە ئەسڵ یەهودی بوون. بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم فكرەش هەم خۆیان قوربانیییان داو كۆمەڵێكیان لەسێدارەدران، بەدەیان و سەدان هەزاركەسیش بونە قوربانی ئەم بیرە.
دوای خوێندنەوەی ئەم ڕاستیە مێژووییانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی بڵێن" كۆمۆنیزم، قوماشێك بو بەرگدورەكانی یەهودی بوون". یا حزبی شیوعی چەكوشێك بو لە دەستی یەهوددا.
كۆمۆنیزم زادەی بیری كێ بو؟
بۆدژایەتی هەمو ئاینەكانیان كرد جگە لە یەهودی؟
كۆمۆنیست هزرێكە لە سەر بنەمای بێ باوەڕی ئایین و ماددیەت دامەزراوە، پێیانوایە ماددە بنەمای هەموو شتەكانە، مێژووش بەوە لێكدەداتەوە كە ململانێی چینەكانە و هۆكارەكەی ئابورییە، دژایەتی ئاینەكان دەكات ئەمەش وەك ئامرازێك نیشان دەدەن كە بۆ بێهۆشكردنی گەلان هاتۆتە ئاراوە، بەڵام یەهود-جولەكەیان لەم نێوەندە دەرهێنا گوایە گەلێكی زوڵم لێكراون، پێویستی بە ئاینەكەی خۆیەتی تا سوودی لێ وەربگرێ بۆ دەست هێنانی مافە دەست بە سەرەكانی.
بیری كۆمۆنیزم (یاخود شیوعی ئەو ناوەی كە لەوڵاتانی عەرەبی و كوردستانیش پێی ناسراوە) لەسەر دەستی ماركس و ئینگلیزدا بەدەركەوت، و دواتر بەرجەستەی شۆڕشی بەلشەفی بوو كەلە ڕوسیادا و لە ساڵی 1917 بەدەركەوت و داوتر گەشەی كرد، بەڵام ئێستا كۆمۆنیست تەنها لە نێوەندی مێژوودایە لەپاش ئەوەی یەكێتی شورەویی – سۆڤیەت لێكترازا، دواتر زۆرێك لە دەوڵەتەكان بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆ، وازیان لە ماركسییەت هێنا چونكە پراكتیك نەدەكرا.
كۆمۆنیزم دیارترین بیرمەندو كەسایەتیەكانی كێ بوون؟
باپیرەی كارڵ ماركس حاخامێكی جولەكە بوو
كۆمۆنیست بنەما هزرییەكانی لەسەر دەستی كارڵ ماركسی جوولەكەی ئەڵمانی 1818-11882 دانرا، ئەو نەوەی حاخامی جوولەكەیەكە. باپیرەی كارڵ ماركس حاخامێكی جولەكەی بەناو بووە لە نێوەندی جولەكەكان و ناوی مردەخای ماركس بووە.
باس لەوەش دەكرێ ماركس پەیوەندی بە دامەزرێنەری زایۆنیست كردووە هەر ئەویش بنەمای تیۆری بۆداناوە كە مۆشیە هیس مامۆستای هرتزلی سەركردەی زایۆنیستی ناودار.
جگە لەوەش ماركسیەت كاریگەر بووە بە هزری جولەكە لە نێوەندی هەموو بیر و تیۆری و باوەڕییەكانی وەك ( قوتابخانەی كانت، قوتابخانەی فیرباخ، قوتابخانەی باكۆنین..).
لەپاش ئەو فریدریك ئینگلز (1820-1890) لەڕووی هزرەوە هاوكاری كردووە و هاوڕێی نزیكی كارڵ ماركسە و هەر ئەویش هاوكاری بو لە بڵاوكردنەوەی ئەو هزرە، ماركس و ئەنگڵس بیرمەندانی كۆمۆنیزم، هەردووكیان یەهودی بوون.
سەركردە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی شۆڕشی بەلشەفیك، هەموو یەهودی بوون
كۆمۆنیزم نەیتوانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ جولەكە بشارێتەوە
دوای حەوت خولەك لەڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، سۆڤیەت دانی پێدانا و پیرۆزباییان لێكرد
لینین سەركردەی شۆڕشی بەلشەفییە لە ڕوسییا، لینین ئەو كەسەیە بوە لەساڵی 1917، لەساڵی 1870 لەدایكبوە و لەساڵی 1924 مردووە، هەندێك توێژینەوە ئەوە دەردەخەن كە لینین جوولەكە بوە، پێشتر ناوێكی جولەكەی هەبووە دواتر ناوێكی رووسی لێنراوە ئەویش وەك ترۆتسكی. لینین و ترۆتسكی، ئەو دوو كەسەی بیری كۆمۆنیزم یان گەیاندی دەسەڵات لەیەكێتی سۆڤیەت، یەهودی بوون.
مەكتەبی سیاسی - پۆلیتبیرۆی پارتی كۆمۆنیستی یەكێتی سۆڤیەت لە حەوت كەس پێكدەهات، شەش كەسیان یەهودی بو، حەوتەمیان ژنەكەی یەهودی بوو.! ئەمەش پەیوەندی نێوان كۆمۆنیست و جولەكە بەدەردەخا.
قانونەكەی لینین بۆ جولەكە هاوشێوەی پەیمانی "بلفۆر" بوو
كۆمۆنیست نەیتوانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ جولەكە بشارێتەوە تا ڕێگەخۆشكەر بێ بۆ گەیشت بە ئامانجەكانیان لە هەفتەی یەكەمی شۆڕشدا لەساڵی (1917) بڕیاریان دەركرد:
1-ئەوانەی دژ بە جولەكەن بەدوژمنی سامی دەژمێردرێن بەپێی یاسا سزا دەدەرێن.
2-داننان بە مافی یەهود- جولەكە بۆ دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوەیی لە فەڵەستین.
ئەم بڕیارەش هاوكات بوو لەگەڵ پەیمانی "بلفۆر"ی بەڕیتانیا بۆ جوولەكەكان بۆ دروستكردنی دەوڵەتێك لەفەڵەستین. ئەم قانونەی "لیین" دەریكرد و هواشانی پەیمانی "بلفۆر" سەرەتایەك بوو بۆ دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل. ڕێگەخۆشكەر بو بۆ ئەو ئامانجەی جولەكە چەندین ساڵ لەچەندین لاوە كاریان بۆ دەكرد.
لێرەوە دەردەكەوێت كە چۆن بەریتانیا و ئەمریكا و یەكێتی سڤیەت هەر لە سەرەتاوە لە كێبڕكێی ئەوەدابوون كە كامیان دان بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل دا بنێ، ئەگەرچی لە ڕووكەشدا دوو بەری نەیاری یەكتر بوون.
ڕاستی گەلێكی سەرنج ڕاكێش
كە سەركردەی یەكێتی سۆڤیەت ستالین ئەژیا لە خێزانێكی نیمچە جولەكەدا: هاوسەرەكەی جولەكە بو و هاوسەری كچەكەشی جولەكە بو، ئەمانە ڕاستی گەلێكی مێژوویین كە ناكرێت مشتو مڕی لەبارەوە بكرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە تەواوی ڕاستیەكە نییە لەبەر ئەوەی كە جێگری سەرۆك لەسەردەمی ستالین و وەزیری دەرەوەی كە ناوی مۆلۆتۆف بو هاوسەرەكەی جولەكە بوو، بەمشێوەیە بەڕوونی دەردەكەوێت كە مەكتەبە سیاسییەكەی ستالین كە دەستی گرتبوو بەسەر توانا و دارایی پارتی كۆمۆنیستی یەكێتی سۆڤیەت و جیهانی كۆمۆنیزم وەك خێزانێك وەهابو كە هاوسەر و كوڕەكان تیادیا جولەكە بوون.
یەهودییەكان ئەندازیاری بیری كۆمۆنیزم و حزبی شیوعی بوون
یەهود و ڕۆڵیان لە بزوتنەوە چەپ و كۆمۆنیستەكانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵاتیدا یەهود دەورێكی سەرەكییان هەبو لەدروست بونی كۆمۆنیزم، لەئەڵمانیا ساڵی 1918 بەهۆی چالاكوانێكی یەهودییەوە ئەویش "رۆزا لۆكسەمبۆرگ" بیری شیوعیەت كاریگەری خۆی دانا، بەهەمان شێوە لە هەنگاریاش كەسێكی یەهودی بەناوی "بیلاكون" پێشرەوی بیری كۆمۆنیزم بوو.
یەهودو چاندنی تۆوی شیوعیەت لەوڵاتانی ئیسلامی
یەكەم حزبی شیوعی لە وڵاتانی عەرەبی بریتی لە حزبی شیوعی فەڵەستینی، كە دامەزراوە لە ساڵی 1919ز، كە سەرجەم دەستیە دامەزرێنەر یەهودی بوون، ڕەچەڵەكیان دەگەڕایەوە ئەو یەهودیانەی لە ڕوسیاوە كۆچیان كردبو بۆ فەڵەستین.
پاشان حزبی شیوعی لە سوریا و لوبنان دامەزرا لە ساڵی 1924، لێرەشدا یەهود دەورێكی گەورەیان هەبوو لە دامەزراندنی حزب و گەشەی فكری ئەم حزبە، لەلایەن دوو كەسی یەهودییەوە (جۆزێف بیرجر) و (ئیلیاهو تیبر).
وە لە میسڕیش یەهود پێشڕەوی دامەزراندنی حزبی شیوعی بون، تەنانەن مێژوونوسان دامەزراندنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی نیشتمانی (حدتو) دەدەنە پاڵ سەرمایەدارێكی یەهودی – ئیتاڵی بەناوی (هنری كورییل)،
وە دوو كەسی دیكەی یەهودی بەناوی (هیلل شفارتس) و (ئیلی شوارتز) ڕێكخراوی (ئیسكرا)ی شیوعیی یان دامەزراند.
یەهود لەعێراق حزبی شیوعییان دامەزراند
ماڵی یەهودییەكانی بەغدا شوێنی كۆبونەوە نهێنییەكانیان بوو
هەموو سەرچاوەكانی مێژوو جەخت لە ڕۆڵی یەهودییەكان دەكەنەوە لە بڵاوكردنەوەی بیری چەپی كۆمۆنیزم و دامەزراندنی حزبی شیوعی لە عێراقدا، مێژوونوسان كۆكن لەسەر ئەوەی دامەزرێنەری (پارتی كۆمۆنیستی عێراق) لەلایەن چەند كەسایەتیەكی جولەكەوە بوو، بەناوی (یوسف سەلمان كە بە هاورێ فەهد ناسرابو، ساسۆن دەلالی، ناجی سمیل، صدیق یهوزا. لە سەرەتادا ئەمانە رابەرایەتی حزبی شیوعی یان دەكرد، زەمینەی بڵاوبوونەوەی بیری كۆمۆنیزم و چەپگەرایی لەناو كۆمەڵگای عێراقیدا بڵاوكردەوە.
یەكەم سكرتێر و دامەزرێنەری حزبی شیوعی عێراقی ، یوسف سەلمان ناسراو بە فەهد، كەسێكی یەهودی بوو. كە لە مۆسكۆ پەروەردەی بینی بو، ڕابەری راستەقینەی حزب بوو.
لەسەرەتایی دامەزراندنی حزبی شیوعیی بەڕێنمایی فەهدی سكرتێر ماڵی یەهودییەكانی بەغدا هەڵبژێردرا بۆ شوێنی كۆبوونەوە نهێنییەكانی حزب و ئاڵۆگۆڕی نامە و بڵاوكراوەكان، چونكە شوێنێكی ئەمین بو و دوور بو لە گومان و ئاشكرابوونیان.
سەرچاوە مێژوویەكان باس لەوە دەكەن لە چلەكانی سەدەی ڕابردو بەرپرسیارێتی ڕێكخراوەكانی حزبی شیوعی لە بەغدا بە ڕێژەی 90% بەدەست كەسانی یەهودەوە بو. بە جۆش و خرۆشەوە كاریان دەكرد بۆ ڕاكێشانی ئەندامی نوێ و كەمەندكێشی دڵ و بیری خەڵكی بەلای بیری كۆمۆنیستی و هاتنە ڕیزەكانی حزبی شیوعییەوە. جگە لەوەش دەوڵەمەندو بازرگانەكانی یەهودی بەغدا بە سەرمایە هاوكارییان پێشكەشی حزب دەكرد.
بەرپرسی ڕێكخستنەكانی حزبی شیوعی لە شاری بەصرەدا، یوسف زلوف بوو، ئەویش كەسێكی یەهودی بوو. وە لە بەرپرس و سەركردەكانی حزبی شیوعی عێراق (حزقیل صدیق، موشی موڕاد كوهین، یوسف زلیخە، ساسۆن دەلال، موشی موختار ، ئیبراهیم شائول) هەموویان یەهودی بوون. وەك دەردەكەوێ لەسەركردایەتیدا بە رێژەیەكی بەرچاو جولەكە هەبوون. وە هەروەها كەسێكی وەك یەهودا ئیبراهیم صدیق یان گەیشتە پۆستی سكرتێری حزب ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 1947 ژمارەیەكی زۆر لە سەركردایەتی حزبی شیوعی دەستگیركران.
رۆڵی یەهودیەكان لەسەرهەڵدانی بیری كۆمۆنیزم لە باشوری كوردستان
دوای لەسێدارەدانی (یوسف سەلمان -فەهد ، ساسۆن دەلالی، ناجی سمیل، صدیق یهوزا) سەرۆكایەتی حیزب كەوتە دەست (یەهودا فرایم صدیق)ی جوولەكە، كە توانی لقێكی پارتی كۆمۆنیستی كوردی دابمەزرێنێت، بە بەشداری چەند كەسایەتیەكی كورد وەك (عەزیز محەمەد، موكەڕەم تاڵەبانی).
بۆ یەكەم جار ئافرەتێكی جوولەكە بەناوی (حنینە هارون زلیخە) بوو بە بەرپرسی ڕێكخستنی ئافرەتانی سلێمانی.
هەروەها لە ساڵی (1938) مامۆستایەكی جوولەكە بۆ كۆیە گوزرایەوە كە ناوی (نەعیم سەلمان) بوو، بیری چەپ لەرێی كەسەوە لەشاری كۆیەدا كاریگەری دروست كرد، بەتایبەتی لەنێو لاوان و گەنجاندا، پێوەندی ئەویش لەگەڵ گەنجانی ئەوێدا زۆر بەهێز یووە وەك عەلی عەبدوڵڵا و عومەر دەبابە، كەدواتر ئەم دوو گەنجە بوونە دوو كەسایەتیی دیاری سیاسی لە باشوری كوردستان. ئەو مامۆستا جولەكەیە توانی سەرنجی گەنجان بەلای بیری چەپدا ڕابكێشێت.
بەشێك لەسەركردە یەهودییەكان لەسێدارەدران
لێرەوە ئەم حیزبە وەك ڕێكخراوێكی سیاسی دەستی بە چالاكی كرد لە ناوچەكانی كوردستان، بەشێكی زۆر لە كورد و جوولەكەكانی كوردستان پەیوەندیان كرد بە ڕیزەكانی ئەم حیزبەوە دەستیان كرد بەكاری سیاسی، بەڵام دوای (یەهودا ئەفرایم صدیق) و هاوڕێكانی لەساڵی (1949) فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو (ساسۆن دەلال) و (ناجی شمیل) سەرۆكایەتی حیزبیان گرتە دەست، وە ڕەفیق چالاكیان هەڵبژارد بۆ كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی.
(رەفیق چالاك) ئەندامی دیاری كورد لەناو ڕیزەكانی حزب، توانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمۆنیستی عێراق دروست بكات و لقی لە سلێمانی و هەولێر دابمەزرێنێت. پاش لە سێدارەدانی (ساسۆن دەلال)، (یەعقوب قۆچان)ی جولەكە سەركردایەتی حیزبی وەرگرت، بەڵام زۆر لە عێراق نەمایەوە و گەڕایەوە بۆ ئیسرائیل.
هاوشێوەی شارەكانی عێراق و كوردستان، یەهودیەكان لەكەركوكیش بەشدارێكی چالاك و ئەندامێكی كارای حزبی شیوعی بوون.
بەم شێوەیە جوولەكە- یەهود لە پاڵ حیزبی شیوعی- كۆمۆنیستی عێراقی چالاكی خۆیان دەنواند و پرۆپاگەندەیان بۆ بزووتنەوەی سیاسی خۆیان دەكرد.
لێشاوی یەهودی لەڕیزەكانی حزبی شیوعیدا
د.فازڵ بەڕاك توێژینەوەیەكی دەربارەی یەهودییەكانی عێراق ئەنجام داوە، لەباسی پەیوەندی یەهود و حزبی شیوعی یەوە دواوە، لیستێكی ناوی ئەندامانی حزبی شیوعی نوسیوە كە ژمارەیان (247)) كەسە، سەرجەمیان یەهودیین. لەو ژمارەیەش زۆرینەیان لە یەهودیەكانی شاری بەغدان. لەم بەڵگەنامەیەوە دەردەكەوێت كە جموجوڵێكی بەرفراوان و چالاكیان هەبوە لەڕیزەكانی حزبی شیوعی عێراقدا. ئەوان بوون گەشەیان دا بە حزبەكەو پاشان كەوتە سەرپێی خۆی، دواتر زۆرینەیان كۆچیان كرد بۆ ئیسرائیل.
سەرچاوەكان:
1-جولەكە و ئیسرائیل..پەیوەندییەكانی كوردو ئیسرائیل:پرۆفیسۆر ئۆفۆابێنگۆ
2-بەردگەلێكی سەر تەختەی شەتڕەنج: ویلیام گای كار
3-الصلة بين اليهود والشيوعية: محمود حسن جناحي
4_دور اليهود في تأسيس الاحزاب الشيوعية العربية: د.سامي عطا
حسن
5_الدارس
اليهودية و الأيرانية في العراق: د. فاذل البراك
6_ النخبة اليهودية والمسار الفكري للحزب الشيوعي العراقي حتي عام
1950: سيف عدنان أرحيم