10:07 - 24/01/2019
دوای شكسته‌كانیان له عێراق و شام هێشتا داعش به‌رده‌وامن له كرده‌وه‌كانیان
ساڵی 2017 له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیدا سوپای عێراق به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی توانیان شاڕی موسڵ كه به پایته‌ختی چه‌كدارانی داعش داده‌نرا ڕزگار بكه‌ن، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی سوپای عێراقی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داعش بنه‌بڕبوون و چیتر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.به‌ڵام له ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز باس له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی داعش ده‌كه‌ن كه هێشتا به‌رده‌وامن.
ڕاپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی سێ ساڵدا هێزه‌كانی چه‌كدارانی داعش توانیان زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراق و سوریا بگرن و ملیۆنان دۆلار له ڕێگه‌ی باج به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌و پارانه‌ش له پێناو پێداویستیه‌كانیان و ده‌رهێنانی بڕوانامه‌ی له دایكبوون و هێرشكردنه سه‌ر مۆڵه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاربهێنن. له ئێستادا داعش ته‌نیا 1% ناوچه‌كانی له ژێر ده‌ست ماوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه كۆشكی سپی بڵێن" داعش سڕاوه‌ته‌وه" یان " له گیانه‌ڵادایه.".
له‌و ڕاپۆرته‌دا كه باس له شكستی داعش ده‌كاته‌وه هاتووه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه گوتبووی ئه‌مه مێژوو باسیده‌كات. كه هه‌وڵێك هه‌بووه له رابردوودا و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه سیاسیه‌كان هه‌ڵه‌یانكردووه. به‌ڵام هێرشه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو كه له شاری منبجی سوریا له خواردنگه‌یه‌كی شاورما ڕوویدا و بووه هۆی كوشتنی 15 كه‌س له نێوانیاندا چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی هه‌بوون، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه داعش هێشتا مه‌ترسیدارن.
سیس جۆنز ڕاوێژكاری دیاری ناوه‌ندنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی و نووسه‌ری ناوه‌نده‌كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێـت" خه‌ڵكی هه‌ڵه ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان وایه كاتێك ناوچه‌یه‌ك له ده‌ستده‌دات ئیتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك ناوچه‌كان له ده‌ست ده‌دات ئه‌و كاته لایه‌نی دۆڕاو ستراتیژیه‌تی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕی پارتیزانی و كوشتن و بۆسه و ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدان.به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕووی دوژمنه‌كه‌ت ده‌بیته‌وه."
ئه‌مه جاری دووه‌مه تره‌مپ باس له تێكشكانی داعش له عێراق ده‌كات، دواتر كه له داعشی دا، ئه‌وكاته هیچیان نه‌مابوو جگه له 700 چه‌كداریان، تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كردبوو كه له ماوه‌ی سێ مانگدا 34-42 سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی داعشیان گرتووه و كوشتووه.
داعش هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، له دوای له ده‌ستدانی ئه‌و ناوچانه‌وه هیچ هێزێكی ئه‌وتۆیشی نه‌ماوه كه پارێزگاری له‌و ناوچانه‌یان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و ڕێكخراوه ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی ڕاگه‌یاندبوو" هیچ شوێنێكمان نه‌ماوه كه ته‌نیا ماوه‌ی چاره‌كه كاتژمێرێك تێیدا بوه‌ستین."
ئه‌و قسانه‌ی ڕێكخراوه‌كه له كاتێكدایه ئه‌مریكیه‌كان ساڵی 2011 له عێراق كشانه‌وه و ئه‌و كشانه‌وه‌یه وایكرد كه رێكخراوه‌كه هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێت به شێوه‌یه‌كی خێرا خۆی بونیاتبنێته‌وه. دوای چوار ساڵ ئه‌وان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی یه‌كسان بوو به ڕووبه‌ری هه‌موو به‌ریتانیا.
به بڕوای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ڕێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆی له‌و كاته باشتره كه ئه‌مریكا له عێراق هاته ده‌ره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوژران، به‌ڵام هێشتا ئه‌بو به‌كر به‌غدای و سه‌ركرده‌كانی دیكه ماون.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی موسڵ له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2018 نزیكه‌ی 1200 كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هاوكاره‌كانیان به‌رده‌وامن له كرده‌وه‌كانیان وه‌كو هێرشه‌كه‌ی ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا كاتێك چه‌كداره‌كه‌ی له رێگه‌ی (ی‌و ئێس بی)ه‌وه دڵسۆزی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕی. له چیاكانی ئه‌تڵه‌سیش له وڵاتی مه‌غريب ئه‌وان هه‌ستان به كوشتنی دوو گه‌شتیاری بیانی. له‌وێشه‌وه بۆ خواردنگه‌كه‌ی منبج، ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه هێشتا ده‌توانن كرده‌وه‌ی ده‌گمه‌نی تیرۆر ئه‌نجام بده‌ن.
شێروان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاری منبج له باره‌ی كرده‌وه‌كانی داعشه‌وه ده‌ڵێت" هه‌مووان ده‌زانن و پێشتریش گوتوومانه شه‌ڕی دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسییه‌كانی ناشاردێنه‌وه."
پێشبینیه‌كانی پنتاگۆن بۆ ناوه‌ندی لێكۆڵێنه‌وه ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ڵێن، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له نێوان 20-30 هه‌زاردایه، ئه‌م ئاماره ئه‌و ژماره چه‌كداره ناگرێته‌وه كه له ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌فغانستان یان له جه‌نگه‌ڵه‌كانی نه‌یجیریا و مالی و بیابانه‌كانی سینا له میسر خۆیان حه‌شارداوه.به‌ده‌ر له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆریان له یه‌مه‌ن و لیبیا و ناوچه‌كانی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و خۆیان شاردۆته‌وه.
چه‌كدارانی داعش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خۆیان به‌وجۆره پیشان بده‌ن كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا وایكردووه به‌هێزتر بن له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی ڕیكلامه‌كه‌رانی ئه‌وان به‌ناوی ته‌رجمان اسورتی به فشه‌بازیه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات كه هێزه چه‌كداره‌كانی داعش به‌هێزترن له هێزه كشاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا. كاتێك ئۆباما ڕایگه‌یاند له عێراق ده‌كشێینه‌وه ئاگری جه‌نگمان له عێراق هه‌ڵكردبوو. تاوه‌كو ئه‌مرۆش ئه‌و شه‌ڕه بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌ی له عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و بیابانی سینا و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریكا و لبییا، گڕه‌ی دێت.
به‌رێوبه‌ری پێشووی توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی نه‌هێشتنی تاوان له ئه‌كادیمیای "وێست پۆینت"ی سه‌ربازی، بریان فیشمان ده‌ڵێت" ڕوون و ئاشكرایه ئه‌و گروپه له ڕێكخراوی داعشی عێراق به‌هێزترن."
سه‌ره‌ڕای له ده‌ستدانی ناوچه‌كانیان له عێراق و سوریا به‌ڵام هێشتا سه‌رانی داعش بڕیاریانداوه چیتر په‌نا ببنه به‌ر جه‌نگی پارتیزانی. پێشتریش له گۆڤاری "نبا" به‌راوردی نێوان چه‌كدارانی ئێستا و ئه‌وكاته‌ی كه ساڵی 2011 ئه‌مریكا له عێراق كشایه‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له ناوه‌ندی ئازادی له واشنتگتۆن حه‌سه‌ن حه‌سه‌نی دواندووه و ئه‌ویش ده‌ڵێت له ساڵی 2016ه‌وه چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان داوه‌ته جه‌نگی پارتیزانی ساڵێك دواتر ئه‌وان زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان له ده‌ستداوه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی به ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه بكه‌نه ئامانج، تاوه‌كو زۆرترین زیان بگەێنن.
بۆ پاڵپشتی وته‌كانی حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن، مایكڵ نایتس ڕاوێژكاری دیار له په‌یمانگای واشینگتۆن بۆ لێكۆڵینه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌ڵێت"داعش به شێوه‌یه‌كی ورد و پیلان داڕێژراو چه‌ندین موختاری گوند و شێخ و سیاسی ناوخۆیان كرده ئامانج و 15 هه‌وڵی تیرۆركردنی سیاسیه ناوخۆییه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ئه‌نجامداوه.ئه‌و كرده‌وانه له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه باسیان ناكرێت، به‌ڵام ئه‌مكاره متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی نه‌هێشتووه." دواتر ده‌پرسێت" ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگێكی ساڵ داعش بێت و گرنگترین كه‌سی وڵات تیرۆر بكات واتای وایه كه هێشتا ئازاد نه‌بوون."
نایتس ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه پێویستی به‌وه نییه هه‌موو مانگێك شه‌ش هه‌زار كرده‌وه ئه‌نجام بدات، له بری ئه‌وه دێت هه‌موو مانگێك 50 كه‌سی گرنگ تیرۆر ده‌كه‌ن."
نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه، داعش له قۆناغی نوێ‌دا ئه‌ده‌بیاتی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش له ڕێگای " سێره"گرتنه‌وه.حه‌سه‌ن حه‌سه‌نی چاودێری سیاسی ده‌ڵێت " داعش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێری هێزه ئه‌منیه‌كانی وڵاتان ده‌كه‌ن و به شوێن كه‌لێنی ئه‌منیه‌وه‌ن كاتێك هه‌ر كه‌لێنێك ده‌بیننه‌وه یه‌كسه‌ر كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن."
له‌و چوارچێوه‌یشدا چاودێرانی سیاسی شیكردنه‌وه بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری منبج ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان شوێن پێی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانیان هه‌ڵگرتووه كه له‌و شوێنه نان ده‌خۆن بۆیه شوێنه‌كه‌یان كردۆته ئامانج.
دوای كرده‌وه‌كه چه‌كدارانی داعش ئاماژه‌ی به كرده‌وه‌كه داوه. ده‌ڵێن ئه‌وان پێش ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان. دوای چاودێریكردن بۆیان ئاشكرابووه كه ئه‌مریكیه‌كان له‌نێوان سێ بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌وروبه‌ری منبج هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وان كاتێك ده‌چوونه سه‌ردانی كورده‌كان به كاروانێكی 10 ئۆتۆمبیلی زرێپۆشكراو ده‌كه‌وتنه ڕێ.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام هێشتا بنه‌بڕ نه‌كراون ماون، ده‌بێت وڵاتان ئاگایان له شانه نووستووه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه بێت.