03:56 - 24/07/2023
له سویسرا 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستانی گه‌وره پارچه پارچهكرا
له ئێستای دونیای مۆدێرنه و پێشكه‌وتندا، كاتێك وڵاتانی زلهێز كۆده‌بنه‌وه و كورده‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان ترسیان لێده‌نشێت. چونكه كورد واته‌نی" ئه‌وه‌ی ده‌می به شیر سوتابێت فوو له دۆ ده‌كات" نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌موو ده‌ممان سووتاوه، بۆیه ده‌ترسین جارێكی دیكه له‌نێوان وڵاتانی زلهێزدا دابه‌ش و پارچه پارچه بكرێینه‌وه. 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری لۆزانی سویسرا په‌یماننامه‌یه‌ك مۆركرا كه تێیدا كورده‌كان دابه‌شی سه‌ر وڵاتانی زلهێزكرا. به‌وه‌ش جارێكی كورده‌كان ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون.
له دوای جه‌نگی به‌ناوبانگی چاڵدێرانه‌وه كه له نێوان عوسمانلی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌رپابوو، ئه‌م جه‌نگه بووه هۆی دابه‌شبوونی كوردستان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا. پێش ڕێككه‌وتنامه‌ی لۆزان، په‌یمانی سیڤه‌ر به‌سترابوو. كه‌مال ئه‌تاتورك كه بووه هۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و كۆماری توركیای دامه‌زراند. توانی به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان په‌یماننامه‌یه‌كی نوێ له نێوان ڕووسیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و شانشینی به‌ریتانیا ببه‌ستن. ئه‌م په‌یماننامه‌یه 2023 كۆتایی پێده‌هێنرێت.
مه‌به‌ست له‌م په‌یماننامه‌یه چی بوو؟
ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداریان له‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه كرد ده‌یانه‌ویست سه‌ر له نوێ، كیانی سیاسی و جوگرافی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن و ده‌ستكاری بكه‌ن. یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه كه له‌م په‌یماننامه بووه قوربانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو چونكه به بێ پرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌ی كورد، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه جێگای له‌وه‌ڕگای وڵاتانی داگیركه‌ر بن له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه دابه‌شكران، ئه‌وانیش وڵاتانی عێراق، ئێران، سوریا و توركیا بوون. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه كوردستانی سوور[1]بوونی هه‌بوو كه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كوردستانی سوور ده‌كه‌وته نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستانه‌وه، زمانیان زمانی كوردی و زاراوه‌ی كرمانجی بوو، پایته‌ختی كوردستانی سوور شاری لاچین بوو. ته‌نیا ئه‌م وڵاته نه‌بێت كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه. وڵاتانی زلهێز دوای به‌ستی په‌یماننامه‌كه هه‌ستان له ڕێگه‌ی چه‌ك و پاڵپشتی لۆجستیه‌وه، بۆ سه‌ركووتكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و چوار وڵاته ده‌رده‌بڕی كه كورده‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرابوو.[2]
كورد له په‌یمانی سیڤه‌ردا[3]
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له10ی ئابی 1920 له نێوان وڵاتانی توركیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن، ئه‌رمه‌نستان و به‌لژیكا و یۆنان، پۆله‌ندا، پورتوگال ڕۆمانیا، سربیا، كرواتیا، سلۆڤینیا و ئه‌مریكا، واژۆكرا. شه‌ریف پاشای خه‌ندان وه‌كو نوێنه‌ری كورد ڕێگه‌ی پێدرا به‌شداری بكات. ئه‌م په‌یماننامه‌یه زیاتر بۆ ئه‌وه‌بوو كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی عوسمانی و هاوپه‌یمانان به‌سترا. كۆی په‌یماننامه‌كه له 422 مادده ته‌نیا سێ له به‌نده‌كانی ئه‌و 422 مادده تایبه‌ت بوون به كورد.
مادده‌ی 62: لیژنه‌یه‌ك له‌سێ ئه‌ندام پێك دێت كه له سێ كه‌سایه‌تی (به‌ریتانی وفه‌ره‌نسا وئیتالیا) حكومه‌تی ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته دیاری ده‌كه‌ن، مه‌ڵبه‌ندی لیژنه‌كه‌ش شاری ئه‌ستانبوڵ ده‌بێت،ئه‌م لیژنه‌یه‌ش پێویسته له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، كاره‌كه‌شیان ئامادده‌كردنی یاسایه‌كه به‌مافی فه‌رمانڕه‌وایی ئۆتۆنۆمی بۆكوردستان كهزۆرترینی دانیشتوانی كوردن كه كه‌وتۆته رۆژهه‌ڵای فورات وباشوری سنوری ئه‌رمینیا وباكوری سنوری سوریا‌و عێراق. وه‌ك له‌به‌ندی(27)له‌مادده‌ی (دوو، سێ)دا دیاری كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بڕیاریاندا له‌سه‌ر هه‌ركێشه‌یه‌ك له‌كێشه‌كان نه‌دا ئه‌وا هه‌ر ئه‌ندامێك كێشه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ،ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش واپێویست ده‌كات كهمافی ئاشوری وكلدانی وكه‌مه نه‌ته‌وه‌یی وئاینیه‌كان له‌خاكی كوردستاندا ده‌ژین دیاری بكات ،له پێناوی ئه‌م مه‌به‌سته‌دا لیژنه‌یه‌ك له ئینگلیزوئیتالی وئێرانی وكوردێك ئه‌نێرێت بۆناوچه‌كه، ئه‌م لیژنه‌یه بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌سه‌ر سنوری توركیا ده‌دات، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد به‌پێ ی به‌نده‌كانی په‌یماننامه ئه‌وا سنوری نێوان توركیا‌و ئێران ده‌كات.
مادده‌ی 63: ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌یمان ده‌دات به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ناوبراو كه له‌به‌ندی (63)دا هاتووه دوو لیژنه ئاماددهبكات و له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیارانه بڕیاری پێویست جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی 64: ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌وناوچه‌یه‌ی كه‌له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ندی(62)دا هاتووه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ڕووی كرده كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وزۆرترینی دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاره‌زووی جیابوونه‌وه‌یان كرد له‌توركیا، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان زانیان ئه‌م گه‌له شایانی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ن ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئامۆژگاری توركیا ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توركیاش ئه‌م ئامۆژگاریانه جێ به‌جێ بكات ،به‌وه‌ی وازده‌هێنێ له‌هه‌موو مافه‌كانی خۆی له‌وناوچانه كه ئه‌م په‌یمانامه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م وازهێنانه‌ش له‌كاتی خۆیدا جێ به‌جێ كرا ئه‌وا هێزه هاوپه‌یمانه‌كان هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ك ناخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی یه‌كگرتنی ئه‌وده‌وڵه‌ته كوردییه سه‌ربه‌خۆییه له گه‌ڵ ئه‌وكوردانه‌ی له‌ویلایه‌تی موسڵیشدا ده‌ژین.
هۆكاری شكستی په‌یمانی سیڤه‌ر[4]
كه‌سێك له‌وانه‌ی كه دژی په‌یمانی سیڤه‌ر بوو، خودی كه‌مال ئه‌تاتورك بوو، چونكه له چه‌ندین شوێندا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه په‌یمانی سیڤه‌ر دژی خواسته‌كانی سه‌رانی توركیان و هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئه‌وان یه‌كناگرێته‌وه. په‌یمانی سیڤه‌ر په‌یمانێكی ئاشتیانه بوو له‌نێوان عوسمانییه‌كان و سوێندخۆره‌كان بوو، له كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا به‌سترابوو. هه‌ربۆیه كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا له گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگیدا سه‌باره‌ت به سیڤه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌م په‌یمانه به زیانی ئێمه ته‌واو ده‌بێت چونكه زه‌وی و زارێكی زۆرمان داگیر كردووه له‌كاتی شه‌ردا له‌ده‌ستمان ده‌چێت." له‌چه‌ند خاڵێكدا ڕوون ده‌بێته‌وه كه چۆن چۆنی په‌یمانی سیڤه‌ر شكستی هێناوه:-
1- فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا پێشتر هه‌ردووكیان له‌سیڤه‌ردا به‌شدار بوون به‌ڵام دواتر دووڕێكهوتن له‌گه‌ڵ كهمالیهكاندا ده‌به‌ستن واز له كۆمه‌ڵێك مافی خۆیان ده‌هێنن له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتنه وای له به‌ریتانیا كرد سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت دۆسته‌كانی خۆی له‌ده‌ست نه‌چێت .
2- ئه‌رمه‌نه‌كان هۆكارێكی دیكه‌ی شكسته‌كه بوو، چونكه ئه‌وه‌ی لهپهیمانهكهدا هاتبوو سه‌باره‌تی به‌به‌ڵێن دان به‌دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ترساند وه ئه‌مه‌یان به دژی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان ده‌زانی كه‌پێیان درابوو ،هه‌ربۆیه دژایه‌تیه‌كی یه‌كجار زۆریان بۆ سیڤه‌ر هه‌بوو. ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسیه‌كان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كهدانانی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بۆ مه‌لیكی عیراق كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ناڕاستهخۆبوو له دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری وسهرنهگرتنی ئه‌م په‌یماننامه.
3- سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌یۆناندا كه هه‌وڵیدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ڵدایه‌وه و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئاشتی ده‌كرد.
4- گۆڕانی سیاسه‌تی به‌ریتانیا كه له‌سه‌رتاوه پشتگیری له‌مافه‌كانی كورد ده‌كات به‌ڵام دواتر وازی لێ ده‌هێنێت.
5- به‌هێزبوونی كه‌مالیه‌كان بوو ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی كه كه‌مالییه‌كان و (عیسمه‌ت ئنونوی)سه‌ركرده‌ی كه‌مالیه‌كان به‌ده‌ستیان هێنا، چونكه كه‌مالیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی ئه‌م په‌یمانه‌یان ده‌كرد.
كۆنگره‌ی لۆزان و به‌شداربووانی كۆنگره‌كه
له كۆتایی ساڵی 1922 كۆنگره‌ی لۆزان له سویسرا ده‌ستیان به كاره‌كانی خۆیان كرد، گروپێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپی خۆیان بۆ ئامادده كرد. له‌وانه‌ش به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، یۆنان ، رۆمانیا. چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤێت به‌شداریان له‌م كۆنگره‌یه كرد. به تایبه‌تی جۆرجیا و بولگاریا و ئۆكرانیا.
له توركیاش هه‌ریه‌ك له
عیسمه‌ت ئینۆنۆ
حوسێن ڕه‌ئوف
یوسف كه‌مال كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو، به‌شداریان كرد، به‌ڵام عیسمه‌ت ئینۆنۆ كه وه‌زیری به‌رگری توركیا بوو، سه‌ركردایه‌تی وه‌فدی توركیای ده‌كرد. له‌م كۆنگره‌یه‌دا وه‌فده‌كه‌ی توركیا جه‌ختیان چه‌ندین شت ده‌كرده‌وه به تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر، ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه كرا. توركیا ده‌یانه‌ویست بزانن كێشه‌ی زه‌ویه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و داهاتووی ئه‌م وڵاته چییه، هه‌روه‌ها ئابوریی وڵاته‌كه‌یان پاشان بارودۆخی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناوتوركیا چیان به‌سه‌ر دێت؟.
ئه‌م كۆبووانهوهی تاوه‌كو مانگی شوباتی 1923 به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی گرنگی نه‌بوو. تاوه‌كو توركه‌كان له مانگی نیسانی 1923 100 لاپه‌ڕه‌یان ئامادده كرد، توانیان زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان به‌جێ بهێنن. له مانگی ته‌مموزدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن. ئه‌وه‌بوو دواتر به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تاتورك له 24ی ته‌مموزی 1923 په‌یماننامه‌ی لۆزان مۆركرا. و یه‌كه‌میان كاریان دیاریكردنی سنووری جوگرافی وڵاتی توركیا بوو. كۆماری توركیا له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه وه‌كو كۆمارێكی مۆدێرنی سكۆلار دانیپێدانرا. چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی توركیا له په‌یماننامه‌ی لۆزان:-
1- له‌سه‌ر خاكی توركیا، هیچ ده‌وڵه‌تێكی كوردی و ئه‌رمه‌نی درووست ناكرێت، بۆ ئه‌و كاره‌ش وڵاتانی زلهێز پشتیوانی لهسهركووتكردنی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
2-توركیا هیچ زیانێكی جه‌نگی بۆ وڵاتان قه‌ره‌بوو نه‌كرده‌وه.
3- نزیكی 18 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ویلایه‌تی ئهسكهندهرونه له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه به‌خشرایه توركیا.
4-باكوری كوردستان خرایه سه‌ر توركیا
5-توركیا بووه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو گه‌رووه ئاوییه‌كانی سنووره‌كه.
چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ له په‌یماننامه‌ی لۆزاندا
له‌م كۆنگره‌یه‌دا عیسمه‌ت ئینونوی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌ك نوێنه‌ری توركیا و (لۆرد كرزن) سیاسه‌تمه‌داری ئینگلیز وه‌ك نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ی موسڵ كه‌وتنه گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن، دوای چه‌ندین دانیشتن گهیشتنهچهند خاڵێك له‌وانه‌ی:
مادده‌ی37: حكومه‌تی توركیا مافی هه‌یه بڕیار ده‌ربكات كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانیدا.
مادده‌ی 38: حكومه‌تی توركیا به ڵێن به دانیشتوانی توركیا ده‌دات كه به‌رگری له‌ماف وسامان وسهرپهرشتیان بكات به‌بێ جیاوازی ( ڕه‌گه‌ز و زمان و ئایین).
مادده‌ی 39 : حكومه‌تی توركیا هیچ كۆسپێك ناخاته به‌رده‌م كه‌س كه له‌ژێر چاودێری توركیادان ،هه‌روه‌ها ئازادن به‌زمانی خۆیان بازرگانی وڕۆژنامه‌گه‌ری وخواپه‌رستی وچاپه‌مه‌نی و هه‌موو چالاكی سیاسی خۆیان بكه‌ن.
ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان پاش سه‌ركه‌وتنی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی په‌یمانی لۆزان له دژی كورد سیاسه‌تێكی هاوبه‌شیان له دژی كورد گرته‌به‌ر و ده‌ستیانكرد به جینۆسایدی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و ره‌گه‌زی و تاڵانكردنی كانزاو به‌رو بوومی كوردستان و ده‌ركردنی كورد له سه‌ر زێدی باو باپیرانیان، به نیازی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له نیو زمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیاندا بتوێننه‌وه‌و ناوی كوردستانیش له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافی جیهان بسڕنه‌وه.[5]
په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و پلانه‌ی كه له په‌یمانی لۆزاندا هاتبوو له ئاكامدا به درێژی كات كاریگه‌ری سامناكی بۆ سه‌ر كورد به‌دواوه بوو، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان له پاش لۆزان ده‌ستیان كرد به توندكردن و به‌ستنی سنوره‌كانیان و به‌ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خزم و بنه‌ماڵه له یه‌كدی دابڕان. له سایه‌ی په‌یمانی لۆزاندا، له سوریا‌و توركیا حاشا له بوونی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كرا‌و له عێراقیش سیایه‌تی ته‌عریب و بنه‌بڕكردن و ئه‌نفال و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد هه‌میشه له ئارادا بوو، له ئێرانیش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ره‌زا شاوهو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فارسه‌وه هه‌موو ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ناوی كوردستانیان له سه‌ریان لابراو ته‌نها چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كیان ناونا كوردستان. هه‌رله سایه‌ی په‌یمانی لۆزانه‌وه بوو داگیركه‌رانی كوردستان له رووی ئابووری و گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه‌وه به‌رده‌وام پێشیان له ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاسایی وسروشتی گرتووه‌و، داهاتی نه‌وت و كانزاو سامانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شتا نه‌وت ساڵه‌دا كه‌له هه‌زاران ملیۆن دۆلار تێپه‌ر ِدهكات له پێناوی پێشخستنی ئابووری و پیشه‌سازی خۆیاندا ده‌سته‌به‌ر كرد.
به‌ده‌یان و سه‌دان كوردیش به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی بژێویی وه‌ك هێزی كار، رویان كرده ناوچه‌كانی ئه‌وان و به‌نرخێكی كه‌م كاریان پێكراوه.
راپه‌ڕینی كوردان دوای لۆزان [6]
له‌دوای په‌یمانی لۆزانه‌وه راپه‌ڕینی كوردان له نێوان ساڵانی 1918 تا 1938 له باشور‌و باكورو كوردستانی خۆرهه‌ڵات، بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوی خۆیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه به‌رپه‌رچ درانه‌وه. ده‌وڵه‌ته زلهێزه داگیركه‌ره‌كانیش به مه‌به‌ستی هاوكاری كردن له ئه‌و ده‌وڵه‌تانه راسته خۆ‌و ناراسته‌و خۆ پشتگیری سه‌ریازیی و لۆجستییان پێشكه‌ش ده‌كردن. پشتیوانی سۆڤیه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ستالین له توركیا‌و، دژایه‌تیی كردنی شۆرشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران و رووخانی مه‌مله‌كه‌تی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لیكی كوردستان (شێخ مه‌حمود) به هاوبه‌شیكردنی سوپای عه‌ره‌ب و ئینگلیز، هه‌روه‌ها رووخانی كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌د، له لایه‌ن سوپای ئێران و پشتیوانیكردنی ئه‌مریكا و ئینگلیز له رژێمی حه‌مه ره‌زا شا، چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و گه‌له‌كۆمه نێو ده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌ن كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد، له دوای به‌ستنی په‌یمانی لۆزان ئه‌نجام دران.
له‌سایه‌ی په‌یمانی لۆزاندا بوو كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك كورد له راپه‌ڕینه‌كانی شێخ سه‌عید و ئیحسان نووری پاشا‌و سه‌ید ره‌زای دێرسیم و راگواستنی ملیۆن و نیوێك كورد له باكور بۆ ناوچه توركنشینه‌كان و له ناوچونی كۆماری ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور له لایه‌ن سۆڤێته‌وه و بڵاوه‌پێكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ناو كۆماره‌كانی دیكه‌ی سۆڤێتدا دا و هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر باشوری كوردستان و رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود و وێرانكردنی پێنج هه‌زار گوند له باشور‌و كیماباران كردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ئه‌نفال كردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه و روخانی كۆماری مهاباد و له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی و سه‌دان رۆڵه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی باشور‌و ده‌ركردنی فتوای جیهاد له دژی كورد‌و هه‌موو ئه‌و كوشت و بڕو ماڵوێرانییه‌ی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به سه‌ر كورد هاتن هه‌مووی له سایه‌ی په‌یمانی نه‌گریسی لۆزانه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه په‌یمانی لۆزان به سه‌ره‌تاو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بێبه‌ختی و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و دواكه‌وتنێكی كورد له كاروانی سهرفرازیو پێشكه‌وتن داده‌نرێت.
رێكه‌وتننامه‌ی ( لۆزان ) سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی بوو ، سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تدان بوو به‌و هه‌موو كوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تیانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پرسه نهتهوایهتییهكه و گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن . بۆیه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه له‌مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا وه‌ك خاڵێك و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش و كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێیانه سهیریدهكرێت له سه‌رده‌می ئێستادا كورد و رێكخراوه سیاسیه‌كان ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكییان بۆ پرسی كورد هه‌بێ و بتوانن به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی و به گوتارێكی هاوبه‌ش پرسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكه‌نه پرسێكی جیهانی و سه‌ره‌نج و پشتیوانیی زڵهێزه‌كان بۆلای ئه‌م پرسه رابكێشن و به یه‌كخستنی نێوماڵی كوردی ده‌ره‌تان به ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌یارانی كورد نه‌ده‌ن كه كه‌لێن بخه‌نه نێو ریزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه.
[1] https://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistansky_Uyezd
[2] https://www.turkpress.co/node/33476
[3] محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی :-په‌یماننامه‌ی لۆزان..بكوژی سایكس-پیكۆ و سیڤه‌ر 24 ته‌مموزی 1923
[4] https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=100784
[5] فوئاد قه‌ره‌داغی: پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له رێكه‌وتننامه‌ی ( لۆزان ) ه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
[6] https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=100784