11:20 - 10/11/2022
له خه‌لافه‌ته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنه
پیاوێك به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌نادۆڵ ڕق له دڵ، پیاوێك ده‌یویست ته‌نیا ده‌نگێك له ناوچه‌كه‌یدا ده‌نگبداته‌وه، ده‌نگی تور‌كان بێت. ئه‌تاتورك له ناوچه‌یه‌كی وڵاتی یۆنان له دایكبووه، كه‌چی بووه دامه‌زرێنه‌ری وڵاتێكی وه‌كو توركیای ئێستا، كه سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هێناویانه، یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی جیهانی، كه وڵاتی زلهێز به وریایه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌م پیاوه كێیه كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی توركیا په‌یكه‌ری ده‌بینرێت و له شوێنه گشتییه‌كاندا گوته‌كانی نووسراوه‌ته‌وه؟ بۆچی ئه‌م كه‌سایه‌تیه له زۆربه‌ی دڵی خه‌ڵكی توركیادا شوێنی خۆی كردۆته‌وه؟
ساڵۆنیك
مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورك باوكی ناوی عه‌لی ڕه‌زا ئه‌فه‌ندییه ساڵی 1881 له بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ناوی ئهلافرانتولار له سه‌ده‌ی 14-15 به‌ره‌و یۆنان كۆچیان كردووه و ئه‌تاتورك له شاری ساڵۆنیكی یۆنان له دایكبووه. باوكی ئه‌تاتورك فه‌رمانبه‌ری گومرك و بازرگانی ته‌خته‌ودار بووه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌تاتورك له‌ناو ده‌سته‌بژێری ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا خۆیان ده‌بینیه‌وه. عه‌لی ڕه‌زا ئه‌فه‌ندی له‌گه‌ڵ زوبێده خان كه خه‌ڵكی لادێ بوون. هاوسه‌رگیری كرد. ئه‌تاتورك بووه خاوه‌نی پێنج خوشك و برا ( فاتیمه، عومه‌ر، ئه‌حمه‌د، نه‌جیه، مه‌قبوله) به‌ڵام ئه‌وان له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا مردن. ته‌نیا مه‌قبوله نه‌بێت مایه‌وه. كاتێك ئه‌تاتورك پێ ده‌گات كێشه له نێوان دایك و باوكی درووستی ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌تاتورك په‌یوه‌ندی به چی خوێندنگایهكهوه بكات؟. دایكی ده‌یه‌ویست بچێته خوێندنگای " حافز محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی" به‌ڵام باوكی ده‌یویست بچێته خوێندنگای (شهمس ئه‌فه‌ندی) كه پێی وابوو دیدوبۆچوونێكی دیكه ده‌داته خوێندكاران. بۆیه دواجار ده‌چێته خوێندنگای شهمس ئه‌فه‌ندی و به‌وه‌ش كه‌وته شوێن ئاراسته‌كه‌ی باوكی.
كه‌مال
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كاتێك په‌یوه‌ندی ده‌كات به یه‌كێك له خوێندنگا سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو كارێكدا سهرترۆپك بووه و به باشی ئه‌ركه‌كانی خۆی ڕاپه‌ڕاندووه بۆیه نازناوی كه‌ماڵ"بێ كهموركوتی"یان به‌سه‌ردا بڕیووه. له ساڵی 1905 به پله‌ی نه‌قیب خوێندنگا سه‌ربازییه‌كه ته‌واو ده‌كات و دواتر له ساڵی 1916 پله‌كه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه جه‌نه‌ڕاڵ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌نیا 35 ساڵ بووه. له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه كه‌سایه‌تی ئه‌و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره ده‌ركه‌وێت كه توانی وڵاته‌كه‌ی له چه‌ندین شكستی سه‌ربازی ڕزگار بكات و خۆی وه‌كو پاڵه‌وانێكی نیشیتمانی پیشانی هاوڵاتیانی گه‌له‌كه‌ی بدات. ئه‌تاتورك كاتێك باوكی ده‌مرێت ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ساڵۆنیك به‌ڵام دواتر بیری كرده‌وه ده‌بێت چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی خۆی بكات؟ بۆیه ناچاربوو گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی. به پێچه‌وانه‌ی حه‌زه‌كانی دایكه‌وه رۆیشت تاقیكردنه‌وه‌ی له به‌شی سه‌ربازیدا و وه‌رگێرا. خوێندنگاكه‌ی ئه‌تاتورك له مه‌كه‌دۆنیا بوو. ساڵی 1895 تاوه‌كو 1899 په‌یوه‌ندی كرد به كۆلیژی جه‌نگی ئه‌ستانبوڵ. له ساڵی 1902 له كۆی 450 خوێندكاری كۆلیژ پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ست هێناو و له ساڵی 1905 به پله‌ی پێنجه‌می هه‌موو خوێندكاران بڕوانامه‌ی پێ به‌خشرا.
دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بوو به ئه‌فسه‌رێكی به‌ناوبانگ له چوارچێوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیدا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، شانه‌یه‌كی نهێنی به‌ناوی"نیشتیمان و ئازادی" دامه‌زراند كه دژی سهركووتكاریهكانی سوڵتانه عوسمانییه‌كان بوو. خه‌ڵكیان ده‌چه‌وساندنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یده‌زانی كه ڕێكخراوی چالاكی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی ئتیحاد و ته‌ره‌قی سه‌رقاڵی كارن. هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو. بۆیه ئه‌تاتورك په‌یوه‌ندی كرد به كۆمه‌ڵه‌كه‌وه و ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه ڕێكخراوه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ئاشكرا بوون.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ڕێبازی سه‌ره‌كی سه‌ربازه‌كان جه‌نگه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك په‌یوه‌ندی كرد به فه‌ڵه‌ستین و حه‌له‌ب و ئهنتكایاوه و له‌وێ شه‌ڕێكی مان و نه‌مانی ده‌كرد. ناوی ئه‌تاتورك وه‌كو بۆمب له ئه‌ستانبوڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌نگی دایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك چه‌ندین شكستی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دا و به‌شێكی زۆر خاكی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه. وا خۆی پیشان ده‌دا پاڵه‌وانی نیشتیمانییه و هه‌موو ئه‌و گیانفدایانهی ئه‌نجامی ده‌دات له پێناوی موسڵماناندایه.
جه‌نگی سه‌ربه‌خۆی
مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورك سه‌ركردایه‌تی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆی توركیای ده‌كرد. كه‌سایه‌تی كارێزمای ئه‌تاتورك له‌وێدا ده‌ركه‌وت كاتێك سوڵتان داوای لێ‌كرد ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ستانبوڵی داگیركراوی به‌ریتانیا، ئه‌و ڕه‌تیكرده‌وه و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. له مانگی ئایاری 1919 سوپای ئازادی پێكهێنا و ده‌ستی كرد به شه‌ڕكردن له دژی یۆنان و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا، ئه‌م جه‌نگه ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند و تاوه‌كو ته‌مموزی 1922 سه‌رجه‌م وڵاته داگیركه‌ره‌كانی له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به ده‌ستی هێنا وایكرد ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه له ئاسمانی جیهانی ئیسلامی‌دا. په‌نای برده به شێخ و مه‌لا و پیاوانی ئاینی تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورك شانبه‌شانی یه‌كتر بجه‌نگن. چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایی له وڵاتانی ئیسلامیه‌وه پێگه‌یشت و وڵاتانی خۆرئاواش به ئاگادارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركرده سه‌ربازییه ده‌كرد.
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی
له چوارچێوه‌ی جه‌نگه‌كانی سه‌ربه‌خۆیدا به تایبه‌تی له به‌هاری 1920 ئه‌تاتورك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره‌ی له ئه‌نكه‌ره دامه‌زراند، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نیشتیمانیانه‌ی له خۆی كۆكرده‌وه كه به‌شداری جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیان كردووه. لێره‌شه‌وه شێوه‌یه‌ك له حكومه‌ت كه پێچه‌وانه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو دامه‌زراند. له ساڵی 1921 ئه‌تاتورك له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه یاسایی بنه‌ڕه‌تی ده‌ركرد كه پهیوهیستبوو به ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن و ئازادكردنی خاكی توركیا. له هاوینی 1922 كه‌مال ئه‌تاتورك ڕایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كۆتایهات.
پسپۆڕ‌و شارەزای توركیا(نوها خالد) لە گێڕانەوەیەكدا لەبارەی ئەو مێژووەوە بابەتێكی لە سایتی (نون پۆست)دا بڵاو كردوەتەوە، لەونوسراوەدا هەموو رەهەندەكانی (بیروباوەڕ، سیاسی، فەرهەنگی، و هەموو لایەنە باش و خراپەكانی یەك سەدە) مان بۆ دەگێڕێتەوە، ئێمەش بەكەمێك دەستكارییەوە كە خزمەت بە بابەتەكە بكات بۆتان دكەین كوردی.
شەرعیەتی دەسەڵات لە سوڵتانی عوسمانیەوە بۆ مستەفا كەمال:
سوڵتانی عوسمانی(وەك هەر دەسەڵاتدارێكی ئەو سەردەمە) رەوایەتی دەسەڵاتی خۆی لە دەستگرتن بەسەر زۆرترین ناوچەكانەوە بەدەست دەهێنا(بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە موسڵمان نشین بوون)، ئەورێگایە تاكە سەرچاوەیەی دەسەڵاتی سوڵتانەكانی عوسمانی بوو، كە لە ئاڵوگۆڕەكانی دوای جەنگی جیهانی یەكەم و بە پێی رێكەوتنامەی سایكس بیكۆ دابەشكرا و لەوێوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتنە بوون، بۆیە دەكرێت بگوترێت دابەشكردنی خاك واتە سەندنەوەی دەسەڵات لە سوڵتانەكانی عوسمانی.
داگیركردنی بەشێكی زۆری ئەو ناوچانە بە ئەستانبوڵ و ئەزمیریشەوە بووە زەبرێكی كوشندە بۆ دەسەلاتی عوسمانیەكان، بەڵام دوا بزمار كە درا لە تابووتی رژێمی سوڵتانەكانی عوسمانی، ئەوە بوو توركەكان و ئەوانەی كە لەگەڵی بوون (هاوپەیمانەكانی) ویستیان بەرگری بكەن.
چەند یەكەیەكی سەربازی لەگەڵ ئەو پلانەدا بوون و بەرگرییان كرد و گوێیان بە سیاسەتی فەرمی سوڵتانەكان نەداو لە رووی هاوپەیمانەكان وەستانەوە، مستەفا كەمال وەك ئەفسەرێكی ئەوكاتانەی سوپای عوسمانی یەكێك بوو لە و فەرماندانە، ئەو بەرەو رۆژهەڵاتی وڵات رۆشت و (ئەنجوومەن راوێژكاری) لە (ئەرزڕوم) و داوتریش (سێواس) دروستكرد و لە نێو هەردوكیاندا نوێنەرایەتی سەرجەم خەڵكی توركیا بوونیان هەبوو، دەرئەنجامی ئەمانەش (كۆمەڵەی بەرگری لە مافەكانی ئەنادۆڵ) هاتە كایەوە كە خۆی سەرپەرشتی دەكردن و لە ترۆپكی بڕیارداندان بوو، ئەو كۆمەڵەیە بەشێوەی هاوكاری و پێكەوە كاركردن لەگەڵ سەرجەم جوڵانەوەو بزوتنەوەكانی ئەوكاتدا كاریان بۆ دەست بەسەردا گرتنی خاكی عوسمانی دەكرد، ناو‌و ناوبانگی مستەفا سەرانسەری خاكی توركیا گرتەوەو ناوی كەوتە سەر هەموو زمانێك و ئیدی بوو بەهێزێكی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتەكانی سوڵتانی عوسمانی.
هیچ شتێك بە ئەندازەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ساڵی 1920 نیشاندەری بارودۆخی خەڵكی ئەو سەردەمە نیە، هەڵبژاردنێك بوو تیایدا هاوڕێیانی بەرگری كار زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانیان بەدەست هێنا، ئەوانەی لایەنگری سیاسەتی فەرمی وڵات بوون نەیانتوانی تەنانەت یەك كورسیش بەدەست بهێنن. ئەڵبەت ئەمە تەنها باس لە دەرئەنجامەكەیە نەك چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەو پاشخان و ژێرخانی ئەو روداوانە چین و چۆنن، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە دەرئەنجامەكەیە كە دواتر بوەتە سیاسەتی فەرمی و كاری لەسەر كراوە.
ئەنجوومەن(پەرلەمان)ی نوێ، كارەكانی هەردوو شورای (ئەرزڕوم و سێواس)ی بە فەرمی ناساند‌و دوای ئەوەش (پەیمانی میللی) چەسپاند، لەو پەیمانەشدا خواستەكانی ئەنجوومەنی شوراكانی (راوێژكاریەكان) پشتڕاست كرایەوە، لەو خوستانەش پێویستی كردنەوەی تەنگەی بۆسفۆڕ و گەڕانەوەی ئەستانبوڵ و دیاریكردنی مافی چارەنووس، ئەم كارانەش بوونە هۆی ئەوەی هێزی هاوپەیمانان نیگەران بكات و دەستیانكردە فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی خۆیان لەناو پایتەخت و دەستگیركردنی هەندێك لە پەرلەمانتارە نوێیەكان، لەو میانەیەدا باس لەوەش دەكرێت كە سوڵتانی عوسمانی هیچ باكێكی نەبووەو هیچ كاردانەوەیەكی نەبووە شایانی باس بێت.
ئەو هێزانەی كەمابوونەوەو بەمەبەستی پشتیوانی بەرەو ناوخۆی ئەنادۆڵ رۆشتن، بەتایبەتی (ئەنكهره)و لەوێ یەكەمین دانیشتنی (ئەنجوومەنی فراوانی میللەت) پێكهات، ئەو ئەنجوومەنە بووە بەردی بناغەی پەرلەمانی و كۆماری توركیای نوێ.
ئەو ئەنجوومەنە لەیەكەم راگەیەنراویدا گوتیان سوڵتان هەموو ئەجێنداكانی دوژمنانی میللەت جێبەجێ دەكات، دەسەڵات و شۆڕش هەر بۆ میللەتە، هەر لە نێو ئەو ئەنجومەنەدا بوو كە بۆ یەكەمجار ناوی توركیا وەك ناوی وڵاتەكە هات، هێزەكانی ئەو ئەنجوومەنە كەوتنە نێو جەنگێكی گەورەی دوو سەرەوە لایەك شەڕ لەگەڵ هێزی داگیركەر و لاكەی تریش دەستەو یەخە شەڕ لەگەڵ سوڵتانی عوسمانی و داودەستەكەی، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی زۆردراو كاری سەرسوڕهێنەریان ئەنجامدا تا كارگەیشتە ئەوەی هێزە داگیركەرەكانی (یۆنان) پاشەكشە بكەن و ئەزمیر لە ساڵی 1922 ئازاد بكرێت.
دوای ئەوەش هێزی هاوپەیمانان ناچار بوون بە رێكەوتن لەگەڵ هێزە نوێیەكەدا و لە رێكەوتنێكدا بەناوی (مودانیە) لە لە ئەستانبوڵ كشانەوە، بەم شێوەیە شەرعیەتی سوڵتان محمد وحیدالدین كە هاوكاری هێزی هاوپەیمانان بوو كەوتە مەترسییەوەو بەتەواوی تەنها كەوتن، هێندەی نەبرد هەر لەو ساڵەدا خەلافەت بەرەو پووكانەوە رۆشت و (عەبدولمەجید) بووە سوڵتان، هەرچەندە ئەو بەكۆتا سوڵتانی عوسمانی دێتە ئەژمار، بەڵام لە ساڵی 1923 دا رژێمی كۆماری بەسەرۆكایەتی كەمال ئەتاتورك راگەیەنرا و بەتەواوی رژێمی سەڵتەنەتی عوسمانی كۆتایی هات.
په‌یمانی لۆزان
له ته‌مموزی ساڵی 1923 حكومه‌تی توركیا په‌یماننامه‌ی لۆزانی واژۆكرد كه تێیدا داننرا به‌وه‌ی كه توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و له 29ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی هێنا و كۆماری توركیا له دایك بوو. ئه‌تاتورك ده‌ستبه‌جێ پایته‌ختی وڵاتی كرده‌وه به ئه‌نكه‌ره و حكومه‌تی تێدا جێگیركرد.
سه‌ره‌تای كاره‌كانی
ئه‌تاتورك سه‌ره‌تای كاره‌كانی به‌وه ده‌ستی پێكرد كه ده‌بێت گۆڕانكاری له شێوازی ژیان بكرێت. له‌وانه‌ش یه‌كسه‌ر بڕیاریدا نابێت چیتر" ته‌ڕبووش و فێسته و مێزه‌ر و عه‌مامه ببستن." به‌ره‌وی به جلوبه‌رگی خۆرئاوایدا. هه‌موو خوێندنگا ئاینی و ده‌سه‌ڵاته ئاینیه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه. سه‌رجه‌م هوتاف و نازناوی ئاینی و مه‌زهه‌بی ڕاگرت. به پێی بڕیاڕێكیش كه ساڵی 1928 ده‌ریكرد، ده‌بێت چیتر له توركیا به ڕێنووسی عه‌ره‌بی نه‌نووسرێت و له‌بری ئه‌وه ڕێنووسی لاتینی بنووسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له خۆرهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامی به ته‌واوه‌تی داببڕێت.
توركیا له ماوه‌ی 15 به سه‌ركردایه‌تی ئه‌تاتورك گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی. ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌تاتورك ده‌ڵێن" ئه‌تاتورك نه‌هاتووه كۆتایی به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بهێنێت، به‌ڵكو له بنه‌چه‌دا بۆ له‌ناوبردنی ئیسلام له ناوچه‌كه هاته ئاراوه. ده‌یویست مێژوو و ناسنامه‌ی ئیسلامی له‌ناوبه‌رێت.
ده‌ستكه‌وته كه‌سێتییه‌كانی ئه‌تاتورك
1- له چوارچێوه‌ی جه‌نگی بڵقان به‌شداری جه‌نگی له دژی داگیركاری ئیتاڵیا ده‌كرد كه ده‌كاته ساڵی 2011
2-ساڵی 1915 دژی داگیركاری هاوپه‌یمانن له ناوچه‌ی دردنیل جه‌نگاوه.
3-له ساڵی 1919 سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نادۆڵی ده‌كرد.
4-ساڵی 1921حكومه‌تی كاتی ئه‌نكه‌ره‌ی دامه‌زراند.
5- بووبه یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری عیلمانی له توركیا و تێدا یه‌ك حیزب فه‌رمانڕه‌وابوو، ئه‌و سیستمه‌ش تاوه‌كو ساڵی 1945 به‌رده‌وام بوو.
6-ڕێسا و یاساكانی ژیانی تاكی گۆڕیووه.
7-هانی توركه‌كانی ده‌دا له‌سه‌ر شێوازی ئه‌وروپایی بژین.
8-هه‌موو هاوڵاتیه‌كی توركی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نازناوی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت.
9-ئه‌و مافه‌ی دابه ژنان كه بتوانن ده‌نگ بده‌ن.
10-سه‌رجه‌م ڕۆژنامه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی داخست و قه‌تڵ و عامی چه‌په‌كانی كرد و ئه‌وكه‌سانه‌شی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی كوردیان ده‌دا له سێداره دران.
مردنه‌كه‌ی
له دوا ساته‌كانی حكومڕانی ئه‌تاتوركدا زۆر له خه‌ڵكه‌وه دووربوو، له كۆشكه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی"دۆڵمه‌باخچه‌ی"ی ئه‌ستانبوڵ ده‌ژیا. كه پێشتر شوێنی سوڵتانه‌كان بووه. ئه‌و هه‌میشه ده‌یخوارده‌وه و كه‌میش نانی ده‌خوارد. ورده ورده ته‌ندروستی تێكچوو. جگه‌ری تووشی نه‌خۆشی پتروكان هات. هیچ كه‌سێك نه‌یتوانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی دیاری بكات. ئه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر جێگا كه‌وت، تاوه‌كو 10ی تشرینی دووه‌می 1938 مرد. ئه‌و پیاوه هاوسه‌رگیری نه‌كرد و هیچ مناڵێكی له شوێنی خۆی به‌جێ نه‌هێشت، بۆیه به وه‌جاخكوێری سه‌ری نایه‌وه. عاشقانی ئه‌تاتورك شین و شهپۆڕیان ده‌گێڕا و نه‌یاره‌كانی نه‌فره‌تیان بۆ ده‌نارد. پاشان ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ ئه‌نكه‌ره و له‌وێ مهزارێكیان بۆ درووستكرد كه ئێستا به مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی داده‌نرێـت.
بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌تاتورك دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان بووه، كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كوردانی باكوری له سێداره دا، ئه‌تاتورك مرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجامیدا وایكرد ئه‌تاتورك له هه‌موو شوێنێك بمێێت. وێنه‌ی، په‌یكه‌ری، جلوبه‌رگی، خۆشه‌ویستیه‌كانی نه‌وه له دوای نه‌وه ڕاده‌ستی یه‌كتری ده‌كه‌ن.