12:27 - 21/09/2022
بە ئامانجی نزیکبوونەوە لە ئەسەد، ئایا تورکیا چالاکییەکانی "هاوپەیمانی" سنووردار دەکات؟
چارەنووسی "هاوپەیمانی
نیشتمانی هێزە به‌ناو شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا" و له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕەوت
و ئۆرگانە جۆراوجۆره دژبەره‌كانی ڕژێمی سوریا، کە لە تورکیا بنکه‌یان هه‌یه، له
مه‌حه‌كدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خواستی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ
ڕژێمی بەشار ئەسەد دوای پچڕانی بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ.
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه،
لەژێر رۆشنایی بەردەوامبوونی دانوستانە جدییەکانی نێوان تورکیا و سوریا، ئایا هەڵپەساردنی
کارەکانی "هاوپەیمانی" و ئەو گروپانه‌ی ئەنقەرە پشتیوانیان لێدەکات، نزیکە؟
تا ئێستا پێناچێت حکومەتی
تورکیا بەتەواوی دەستبەرداری "هاوپەیمانی" و باقی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوێت
کە لەسەر خاکەکەی نیشته‌جێن، لەنێویاندا "حکومەتی کاتی سوریا". بەڵام هەوڵ
دەدات وردە وردە چالاکییە سیاسی و میدیاییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئەو سەرچاوە
داراییانەی کە لە دەرەوە بۆیان دێت کەم بکاتەوە.
غەسان ئیبراهیم، شرۆڤەکاری
سیاسی و ئەکادیمی سوریا ئاشکرای کردوه "بەرپرسی پەیوەندییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی
تورکیا بە بەرپرسانی هاوپەیمانی وتووە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەگەری ئاساییکردنەوەی
ئەنقەرە لەگەڵ ئەسەد و چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا نییە".
ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا هەروەها بە هاوپەیمانییەکەی ڕاگەیاندووە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پەیوەندییەکانی
نێوان ئەنقەرە و دیمەشق نزیکه، بەڵام لە هەموو ئاستەکاندا نابێت"، ڕوونیشیکردەوە
کە تورکیا هەوڵ دەدات. جیاكاری بكات له‌نێوان ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندی لەگەڵ دیمەشق
و چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
هەرچەندە لە ئێستادا
تورکیا هەوڵدەدات بەتەواوی دەستبەرداری "هاوپەیمانی" و لایەنە سورییەکانی
دیکەی دژبەری ئەسەد نەبێت، بەڵام ئەم ڕەوتانە ڕووبەڕووی فشاری تورکیا بونه‌ته‌وه،
بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانیان،
ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕازیکردنی رژێمی سوری و هەوڵەکانی بۆ سەرکەوتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان.
بەپێی روانگەی سوریا،
حکومەتی تورکیا پێشتر موچەی ئەندامانی ده‌سته‌ی سیاسی هاوپەیمانییەکەی بۆ 2500 دۆلار
کەمکردووەتەوە، لە کاتێکدا تەنها نێوەندگیرێکە بۆ گەیاندنی ئەو پارەیە. هه‌رچه‌نده
سه‌رچاوه‌كانی هاوپه‌یمانی ره‌تیانكرده‌ته‌وه موچه‌یان كه‌مكرابێته‌وه.
هاوكات له ئێستادا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی
سوریا، له‌هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌وروپی بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا ده‌ربچن،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسیان هه‌یه له ئه‌گه‌ری ئاساییكردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان ڕاده‌ستی
ڕژێمی سوریا بكرێنه‌وه.
تا ئێستا نەزانراوە، قۆناغی
دانوستانەکانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد به كوێ گەیشتووە، هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی
رابردوو سەرۆکی دەزگای هەواڵگری هەردوو وڵات كۆبونه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییەکی
دروست له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌یان بڵاونه‌كرایه‌وه.