12:14 - 15/06/2022
کۆماری ئیسلامی بەرەو کوێ؟
تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بێ وێنەی تۆمارکرد و گەیشتە
نزمترین ئاستی له مێژوویدا، ئه‌وه‌ش به كاریگه‌ری سزاکانی ئەمریکا و دوای وه‌ستانی
دانوستانەکانی زیندوكردنه‌وه‌ی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ریاڵی ئێرانی 27%ی بەهاکەی
لەدەستداوە و لە ساڵی 1979 ەوە كه شۆرشی ئیسلامی كراوه، نرخی دۆلار بەرامبەر ریاڵی
ئێرانی زیاتر لە (٣ هەزار و ٣٠٠) جار بەرزبووەتەوە.
له‌و كاته‌ی وتووێژه ئه‌تۆمییه‌كاندا له مارسی
رابردوودا له نێوان ئێران و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگیراوه، ریالی ئێرانی
رێچكه‌ی دابه‌زانی گرتوه‌ته‌به‌ر، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆم كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كه له دژی ئێران ده‌ریكرد، کاریگەری لەسەر
نرخی دۆلار دروستكردوو داڕمانی تمەنی ئێرانی به‌دوادا هات.
لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئه‌تۆمدا لە ڤیەننا
بڕیارێک لەدژی ئێران دەرچوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێران تۆمه‌تبار كرا به دانانی
كامێرای چاودێری له‌سه‌ر چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
هەندێك رۆژنامەی ئێران، پێشتر ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار و باقی دراوەكان كردبوو، به‌هۆی داواكاریی هه‌ندێك پەرلەمانتار بۆ كشانەوەی
ئێران، لە پەیمانی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبونه‌وه‌ی چەكی ئەتۆمی.
ڕۆژنامە ڕیفۆرمخواز و میانڕەوەکان، کاردانەوەی
واقیعیانەیان هەبوو بەرامبەر بە داڕمانی دراوی ئێران و بە زەنگێکی ئاگاداركردنه‌وه‌ی
دەزانن پێیانوایه دەبێت حکومەت سەرلەنوێ بە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەم دواییەی خۆیدا
بچێتەوە، کە بە "نەشتەرگەری" ئابووری ئێران ناوی بردووە.
ڕۆژنامەکانی نزیک لە حکومەت وەک کەیهان، هێرشیكرده
سه‌ر ئەو ڕۆژنامە و شارەزا ئابووریانه‌ی كه لایەنگری حکومەتی پێشووی ڕووحانی بوون
و به‌فاکتەری سەرەکی گەیاندنی وڵات به دۆخی ئێستا تۆمه‌تباریكردن.
رۆژنامەی "ستاره سوبح" به‌یاننامه‌یه‌كی
هاوبەشی (61) ئابووریناسانی ئێرانی بۆ حكومەت بڵاوكردوه‌ته‌وه كه هۆشدارییانداوە
لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە ئێران، ئەم پسپۆڕانە ده‌ڵێن: بارودۆخی ئابووریی
ئەو وڵاتە زۆر ناسک بووە، هەروەها پێداگری حکومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارمەتی بۆ کاڵا
بنه‌ڕه‌تیه‌كان لەم دۆخە خراپەدا ڕەنگە ببێتە هۆی نه‌مانی ئارامی خه‌ڵك و تەقینەوەی
کۆمەڵایەتی.
ئەو پسپۆڕانە ڕایانگەیاندووە، ڕەگ و ڕیشەی كێشەی
ئابووری لە وڵات‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبازی حوكمڕانی سیاسی، كە پێویستی بە دروستكردنی
گۆڕانكارییەك هەیە لە شێوەی ئیدارەی وڵات‌دا.
چاودێره‌كان پێیانوایه ده‌رچوونی ئێران له‌م دۆخه
ئابووریه به دوو رێگه ده‌بێت:
یه‌كه‌میان چاكسازی ڕیشه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌داو پشتبه‌ستن به
سیاسه‌تی ئاشته‌وایی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.
دووه‌میان گرنگیدان به داواكارییه‌كانی گه‌ل.
مەهدی بازوکی، ئابووریناسى ئێرانى، یەکێک لە
واژۆکارانى ئەو بەیاننامەی هۆشدارییە کە (٦١) ئابوریناسه‌كه ئاڕاستەی ئیبراهیم ڕەئیسیان
کردووە، ده‌ڵێت: حکوومەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە پلانی (٧) هەزار لاپەڕە هەیە بۆ
ئابووری وڵات، به‌ڵام بۆچی (7) لاپەڕەی ئەم پلانە بڵاو ناکاتەوە.
هه‌ر له ئیران له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌زینی به‌های
دراودا، نرخی زێڕ به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خەڵک ده‌یانه‌وێت پاره‌كانیان
بكه‌ن به زێڕ بۆ ئەوەی بەهای پارەکانیان بپارێزن.
داڕمانی دراوی ئێرانی لە كاتێكدایه ئەو سزایانەی
ئەمریكا بەسەر تاران‌دا سەپاندویه‌تی تا ئێستاش لە كاردان و ئابووری ئێرانیش ده‌ناڵێنێت،
ئه‌وه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ساڵی 2015ی نێوان
ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان و دواتر سه‌پاندنی سزاكان لهلایه‌ن واشنتۆن به‌سه‌ر كه‌رته‌كانی
نه‌وت و بانكی ئێران.