05:31 - 16/01/2019
خۆبه‌خشه‌كان ژیان بۆ موسڵ ده‌گێڕنه‌وه
دوای ته‌واوبوونی هێرشی سه‌ربازی بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ له مانگی ته‌مموزی 2017 سه‌عد حه‌مدی ڕۆژه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تیمێك به‌ناوی"خۆبه‌خش له‌گه‌ڵمانه" به‌ڕێده‌كات، تاوه‌كو ئه‌وان بتوانن بونیاتی شاره كۆنه ڕووخاوه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
حه‌مدی سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به دابه‌شكردنی خۆراك و سوته‌مه‌نی و په‌توو بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی له شه‌ڕی موسڵی كۆن ڕزگاریان بووه، ده‌ستپێكرد.
كوڕه خۆبه‌خشه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستمانكرد به یارمه‌تیدانی خێزانه هه‌تیووبار و بێوه‌ژنانه‌كان تاوه‌كو بتوانین له خه‌مه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ڵمه‌ته‌كه، ده‌ستمانكرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵ و خوێندگا زیانلێكه‌وتووه‌كان تاوه‌كو ئێستاش توانیوومانه 54 ماڵ و چوار خوێندگا نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری هه‌ڵمه‌تی"خۆبه‌خشمان له‌گه‌ڵه"جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ پشتگیریه‌كی حكومیان بۆ نه‌هاتووه، كاره‌كه‌یان پشت به یارمه‌تی به‌خشه‌ره ناوخۆییه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌به‌ستێت.له هه‌ڵمه‌تی چاكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كاندا به‌جۆرێك نۆژنه‌مان كردۆته‌وه كه هه‌ست ناكه‌یت ئه‌م ماڵه ڕووخاوه و له پێشتر جوانترن.
به هه‌مان نه‌فسه‌وه هه‌ڵمه‌تی"باجوانتر بێت" له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌سعوده‌وه ڕاگه‌ێنراوه و له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه داوای له‌خه‌ڵكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بۆ موسڵ بگێڕنه‌وه.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یه‌كه‌مین كاری ئه‌وان پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ژنان ومناڵانی خه‌نسا بووه.
به بوونی سه‌ت گه‌نج له هه‌ڵمه‌ته‌كه.توانیان دووباره نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی 40 خوێندنگا بكه‌نه‌وه و زۆرێكیش له كۆلێژه‌كانی زانكۆی موسڵ بۆیه بكه‌ن و خاوێنی بكه‌نه‌وه.
به تێپه‌ڕبوونی كات، توانیان ئاو و ئاوه‌ڕۆی نوێ بۆ شاری موسڵی كۆن ڕابكێشن وگرنگی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه ڕووخاوه‌كان ده‌ده‌ن.
پرۆژه بچووكه‌كان
دامه‌زرێنه‌ری پرۆژه‌ی"نینه‌وای یه‌كه‌م" ئه‌حمه‌د مه‌لاح به میدیاكه‌ی گوتووه یه‌كه‌مین چالاكییه‌كان دوای هێرشی سه‌ربازی ئازادكردنی موسڵ، گه‌یشتنی یه‌كه‌مین كاروانی خۆراك بووه بۆ ناوچه‌ی ساده و بعویزه.
دوای ئه‌وه‌ش توانرا 34 كاروانی دیكه‌ی خۆراك به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی موسڵ دابه‌ش بكه‌ن.ئه‌حمه‌د مه‌لاح ئه‌و هه‌وڵانه به‌وه ناوده‌بات كه هاوكارییه‌كانیان له‌ژێر مه‌ترسی ئاگردا دابه‌شكردووه.به‌ده‌رله‌وه‌ش چه‌ندین كاروانی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه و تیمارگه‌كانی ناوچه ئازادكراوه‌كان براوه.به به‌رده‌وام بوونی پرۆژه‌كه توانیوویانه شه‌ست پرۆژه‌ی بچووك وه‌به‌ربهێنن.
ئه‌وان توانیوویانه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا 250 كچ و كوڕ فێری پیشه جیاوازه‌كان بكه‌ین.ساڵی ڕابردووش زیاتر له هه‌زار داریان ناشتووه و به‌خێوكردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له هه‌تیوو له ئه‌ستۆ بگرن.ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه به‌رده‌وام بن له پرۆژه تازه‌كانیان.
شۆڕشی ده‌مپه‌ره‌كان
"شۆڕشێك جیاوازتر له شۆڕشه‌كانی دیكه"به‌نده‌ر عه‌گیدی شۆڕشگێڕی شۆڕشی ده‌مپه‌ره‌كان له شاری موسڵی كۆن به‌وجۆر وه‌سفی شۆڕشه‌كه‌ی كرد.
ده‌مپه‌ر ئۆتۆمبێلكی بچووكه ته‌نیا یه‌ك ته‌ن هه‌ڵده‌گرێت و بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵ و باڵه‌خانه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، ده‌مپه‌ر ده‌توانێت بچێته كۆڵانه ته‌سكه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه زۆرترین خۆڵ و خاشاك فڕێبده‌ن.
تاوه‌كو ئێستا له ڕێگه‌ی شۆڕشی ده‌مپه‌ره‌كانه‌وه 21 هه‌زار ته‌ن زباڵه فڕێبده‌ن و هه‌ر بارێكیش شۆفێری ده‌مپه‌ره‌كان دوو دۆلار وه‌رده‌گرن.
عه‌گیدی دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشی ده‌مپه‌ره‌كان ده‌ڵێت ساڵی ڕابردوو ئه‌م شۆڕشه‌مان ڕاگه‌یاندووه، ده‌ستمانكردووه به پاككردنه‌وه‌ی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی موسڵ.له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه توانیوویانه پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن.
محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان یه‌كێكه له دانیشتوانی موسڵی كۆن، دوای هه‌ڵمه‌تی گه‌نجه‌كان كۆڵانه‌كه‌ی پاككراوه‌ته‌وه و ئاوی بۆ ڕاكێشراوه.بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
ره‌مه‌زان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به هه‌وڵی گه‌نجه‌كان وایانكرده‌وه كه موسڵ ئه‌وه‌ی لێ به‌دیبكرێت له جاران جوانتر بنوێنێ.
لای خۆییه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ عه‌بدولڕه‌حمان وكاع، باوه‌ڕی وایه كه ئیراده‌ی خه‌ڵكی موسڵ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومه‌تی خۆجێی توانراوه موسڵ به خێرایی به‌ره‌و پێش بچێت.هه‌ڵمه‌تی گه‌نجان وایكردووه سیمایه‌كی جوان به شار و دامه‌زراوه‌كان ببخشن.