ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:27 - 07/05/2022

په‌كه‌كه: گیانله‌ده‌ستدانی دوو پاسكیلسواره‌ دانیماركییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نیه‌‌

پەیسەر


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكە هیچ پەیوەندییەكی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت.

ڕۆژی ٥ی ئایار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراودا لە نزیك گوندی هرورێى شارەدێی كانی ماسی لە شارۆچكەی ئامێدی، دوو گەشتیاری دانیماركی گیانیان لەدەستدا، كە بە پاسكیل گەشتی ناوچەكەیان كردبوو. به‌شێك له‌ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان وابڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی مینی چێندراوی په‌كه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ڕەتیكردەوە هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕووداوی گیان لەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكەوە هەبوبێت.

هەپەگە ده‌ڵێت: ئەو ناوچەیەی ئەو ڕووداوە تێیدا ڕوویداوە ئەوانی تێیدانییە و هێزەكانیشیان تێیدا ناگەڕێن و دەڵێن: ئێمە مینی چێندراو بەكارناهێنین، ئەم ڕووداوە پێویستی بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونە.