05:58 - 19/12/2021
كۆتایی ئه‌ردۆغان نزیكه؟
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به په‌یژه‌ی گه‌شه‌پێدانی
ئابووری توركیادا سه‌ركه‌وت بۆ ده‌سه‌ڵات و بووه كه‌سی یه‌كه‌م ئه‌و وڵاته له
دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، پێده‌چێت هه‌ر له په‌یژه‌ی ئابوورییه‌وه بێته خواره‌وه.
دۆخی توركیا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی
دوای ئه‌ردۆغانه‌وه، له‌ڕووی ئابووری و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه به ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه‌ی
كردووه، ئه‌مڕۆژانه لیره‌ی توركی رۆژگاری ره‌شی به‌ڕێده‌كات.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، تورکیا لەلوتکەی
ئەو وڵاتانەدایە کە به‌ده‌ست قەیرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر
بارودۆخی سیاسی هەیە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز له وتارێکدا لەڕوانگەی
ئابوورییەوە هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ تورکیا و هەنگاریا و بەرازیل كردووه، بەپێی وتارەکە
سەرکردەکانی هەرسێ وڵات بەر لەهەڵبژاردنە گشتیەکان تووشی گرفتی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی
بوون و کێشەی هەڵئاوسان لە وڵاته‌كه‌شیاندا کاریگەری لەسەر سیسته‌مه سیاسیه‌كه ده‌بێت.
لە وتارەکەدا هاتووە:
"ئێستا ئەو پیاوە بەهێزانە – سەرۆکی بەڕازیلی جەیەر بۆلسۆنارۆ و ڤیکتۆر ئۆربان
سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا و رەجەبی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، لە دژی بەرزبوونەوەی
نرخەکان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن لە دوو ساڵی داهاتوودا تێدەکۆشن".
لە وتارەکەدا هاتووە،
هەڵئاوسان کە هەڕەشەیەکی نوێ و چاوەڕوان نەکراو بوو، بووە هۆی ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی لە وڵاتانی ئەم سێ سەرکردەیە جەماوەریی بەرزبێتەوە و عه‌رشی ئەو سێ سەرکردەیەش
بلەرزێنێت.
له‌باره‌ی توركیاوه،
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، سیاسەتە ئابوورییە نافەرمییەکانی سەرۆک ئەردۆغان بووەتە هۆی دروستبوونی
قەیرانی دراو، له‌نێو ئه‌و سێ وڵاته‌دا تورکیا له هه‌مووسان زیاتر له مەترسیدایه.
لیرەی تورکی ئەمساڵ لەسەدا 45ی بەهای خۆی لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی سووربوونی ڕەجەبی
تەیب ئەردۆغان لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژەی سو‌و.
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ژاوه
گۆڤاری ڤۆكه‌سی ئه‌ڵمانی له ژێر ناونیشانی "ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان هیچ جارێك وه‌ك ئێستا نه‌هه‌ژاوه" باسیله‌وه‌كردووه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زیانی به‌ر كه‌وتووه.
گۆڤاره‌كه باسیله‌وه‌شكردووه، له‌باره‌ی ته‌ندروستی
ئه‌ردۆغانه‌وه بانگه‌شه‌ی به‌ربڵاو هه‌ن، چاودێران تێبینیان كردووه زوو ماندو ده‌بێت
و كێشی كه‌میكردووه، به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كانیش چه‌ند جارێك ده‌رده‌كه‌وێت به‌هاوكاری
هاوسه‌ره‌كه‌ی رێده‌كات.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، سه‌ركه‌وتنی
ئه‌ردۆغان بۆ ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به‌و متمانه‌یه‌وه هه‌بوو، كه به‌ده‌ستیهێنابوو
بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری توركیا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌پێی
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2003 كاتێك ئه‌ردۆغان بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رهه‌می
ناوخۆیی توركیا 314 ملیار دۆلار بوو، ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی 2013 بۆ 957 ملیار به‌رزبوه‌وه،
به‌ڵام له ساڵی 2020 دابه‌زی بۆ 720 ملیار دۆلار.
ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئابووری توركیا، هاوكاته
له‌گه‌ڵ له ده‌ستدانی به‌های لیره، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یه‌ك یۆرۆ به‌رامبه‌ر 8
لیره بوو، ئێستا به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 15 لیره و نرخی شتومه‌ك له‌ناوخۆی وڵات‌دا به‌ته‌واوه‌تی
رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ركابه‌ره سیاسیه‌كانی له
ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، خراپی دۆخی ئابووری توركیا وه‌ك كارتێكی فشار له دژی ئه‌ردۆغان
به‌كارده‌هێنن و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیدا رێكده‌كه‌ون، به‌پێی دواهه‌مین
راپرسیه‌كان جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له كه‌میكردووه.
دۆخی یاسا و سیسته‌م خراپه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، توركیا له ڕووی متمانه
به یاسا و سیسته‌م كه به بنه‌مای گه‌شه‌كردنی خۆشگوزه‌رانی و بوژانه‌وه‌ی
ئابووری داده‌نرێن، پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی كردووه، ئاماژه‌ی توركیا له ریزی كۆمه‌ڵه‌ی
یاسا و سیسته‌م بۆ 79 خاڵ دابه‌زیوه، به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی
كردووه.
توركیا هاوشانی وڵاته‌كانی ته‌نزانیا و
سلڤادۆره له رووی باوه‌ڕ و متمانه‌ی هاوڵاتیان به یاسا و سیسته‌م، كه به مه‌رجی
بنه‌ڕه‌تی ژینگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئابووری داده‌نرێن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی یاسا و سیسته‌می
نێوده‌وڵه‌تی، كه په‌یمانگای گالوپی ئه‌مریكی ئه‌نجامیداوه و 120 هه‌زار كه‌س له
115 وڵاته‌وه به‌شداریان تێدا كردووه، هه‌ژماری توركیا بۆ 79 خاڵ دابه‌زیوه، له
كاتێكدا ساڵی پێشوو 81 خاڵی هه‌بوو، به‌م ریزبه‌ندییه هاوشانی وڵاته‌كانی ته‌نزانیا،
سلڤادۆر، قیرغیزستانه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا پرسیار له به‌شداربووان
كراوه، كه ئایا كاتێك له شه‌واندا پیاسه‌تان كردووه هه‌ستان به ئه‌من و
ئاسایش كردووه و متمانه‌تان به پۆلیسی ناوخۆیی هه‌بووه، ئایا خۆتان یان ئه‌ندامێكی
خێزانه‌كه‌تان تووشی رووداوی دزی یاخود هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر له ماوه‌ی 12 مانگدا.
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا وڵاتی نه‌رویج
95 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه، ڤه‌نزه‌وێلا و گابۆن كه‌مترین بووه به 53 خاڵ، له‌سه‌ر
ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌دا 70ی به‌شداربووان باسیان له‌وه‌كردووه هه‌ستیان به
ئارامی كردووه كاتێك به شه‌قامه‌كاندا پیاسه‌یان كردووه، له هه‌شت كه‌س یه‌كێكیان
وتوویه‌تی خۆی یاخود ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا دزی
لێكراوه. سه‌دا شه‌شی به‌شداربووان باسیان له‌وه‌كردووه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵپێكردن
بوونه‌ته‌وه. سه‌دا 82ی به‌شداربووان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌ی خۆیان
به یاسا و سیسته‌می وڵاته‌كانیان هه‌یه.