ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:22 - 25/04/2021

چەكدارە بەكرێگیراوەكانی توركیا لە سوریا هەڕەشەن بۆ سەر ئازادییە ئاینییەكان‌

پەیسەر

كەمینە ئاینییەكان لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست ماوەی چەندین دەیەیە لەژێر گەمارۆدان. لە ساڵانی پێشوتردا توركیا وەك یەكێك لە پشتیوانیكەرانی ئەو توندڕەوانەی كە هەڕەشە بون بۆ سەر كەمینەكان وەك كریستیانەكان و ئێزدییەكان. داگیركردنی سوریا لەلایەن توركاوە كە لە 2016وە دەستیپيكرد بوە هۆی سڕینەوەی ئیتنی و هێرشی چەكدارە توندڕەوە بەكرێگیراوەكانی توركیا بۆ سەر گروپە ئاینییە كەمینەكان. مەزاری ئێزدییەكان لە عەفرین كە توركیا بە نایاساییانە هێرشی كردە سەر وێران كراوە. راپۆرتی ساڵانەی نوێی 2021 كە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ ئازادیی ئاینی بڵاوكراوەتەوە، چەند پێشێلكارییەكی توركیای ئاماژە پێكردوە لەگەڵ رۆڵی ئەو وڵاتە لە هاندان و پشتیوانیی توندڕەوی. 

لەكاتێكدا رژێمەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا بەردەوامە لە سەركوتكردنی خەڵكی لە بەشێك لە سوریا، وەك ئیدلب، كە تێیدا توركیا هێزی چەكداری هەیە، بەرەی حەیات تەحریر شام كە باڵێكی رێكخراوی قاعیدەیە لەوێ بونی هەبە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكالە راپۆرتیلیژنەی نێودەوڵەتی ئەمەریكی بۆ ئازادییە ئاینییەكان، ئەو رێكخراوە توندڕەوەی وەك (یەكەیەكی جێی ترس و نیگەرانی) ناوبردوە.

لەكاتێكدا راپۆرتەكە سەرزەنشتی توركیا و میلیشیا چەكدارە هاوپەیمانەكانی دەكات، هاوكات رۆڵی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوا بەرز دەنرخێنێت. راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوا دۆخێكی ئەرێنییانەی خوڵقاندوە لەڕێی پێكهێنانی ئەنجومەنێكی سوریای دیموكرات كە فرەیی ئاینی و ئیتنی تێدایە هەروەها لەڕێی لەڕێی پشتیوانیی سەربازیی ئەمەریكاوە بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات.  

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە 2015دا پێكهێنرا و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕێ‌ دژبە داعشەوە پشتیوانی لێ كرا. ئەو هێزە یارمەتیدەر بو لە شكستپێهێنانی داعش و بەرگرتن بە بیری توندڕەوی. لە رۆژانی رابردودا چەند پێكهاتەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەری رۆژاڤا لەگەڵ هێزەكانی سەر بە رژێمەكەی سوریا روبەڕوی پێكدادان بونەوە. ئەمو پێكدادانە بەهۆی ئەوەوە بو كە رۆژهەلاتی سوریا ناوچەیەكی فرەیی ئاڵۆزە و هەندێ لە پێكهاتەی سەربە رژێمەكەی ئەسەد و هەروەها چەند پێگەیەكی روسی نزیك لە هێزەكانی ئەمەریكا و چەند پێگەی هێ.ەكانی سوریا دیموكرات و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای بەكرێگیراوی توركیای لەخۆ گرتوە كە هەڕەشەی ئەوە دەكەن ئاو لە هاوڵاتیانی مەدەنی ببڕن. 

راپۆرتەكە پێشنیاری ئەوە دەكات فشاری زیاتر بخرێـتە سەر توركیا و خشتەیەكی كاتی بۆ كشانەوە لەناوچە داگیركراوەكان بۆ دیاری بكرێت كە لە 2019وە هێرشی كردوەتە سەریان. توركیا هەڕەشەی لە هێزەكانی ئەمەریكا كرد و دواتر ئەوكات داوای لە دۆناڵد ترەمپ كرد ئەو هێزانە لە ناوچەكە بكشێنێتەوە. 

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە توركیا پێویستە میلیشیا چەكدارەكان ناچار بكات تەواوی چالاكییەكانیان رابگرن كە بەشێ,ەیەكی نەرێنی بونەتە هۆی كاریەری لەسەر كەمینە ئاینی و ئیتنییەكان. راپۆرتەكە بەهەمان شێوە باس لەوە دەكات كە پێویستە ئەمەریكا دان بە بەڕێوەبەری خۆسەریی رۆژئاوادا بنێت وەك حكومەتێكی شەرعی لۆكاڵی و هەروەها بونی خۆی لە ناوچەكە بەرفراوانتر بكات. ئەمە دەبێت هۆی بەهێزبونی فرەیی و بەرەوپێشچونی مافی كەمینە ئاینی و ئیتنییەكان. 

بەشێكی راپۆرتەكە بۆچونی تاكەكەسیی ئەندامانی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئەمەریكی بۆ ئازادییە ئاینییەكانی لەخۆ گرتوە، كە ئەوانیش بریتین لە گرای ئێڵ بایور، ئەنوریما بارگاڤا، جەیمس دەبلیو كار، فرێدرێك ئەی دەیڤ، نادین ماینزا، گایلی مانچین، تۆنی پێركینس و نوری توركیل. ئەو ئەندامانە پێشنیاریان كردوە كە ئەمەریكا پشتیوانیی تەواوەتی ناوچەكە بكات. راپۆرتەكە تێبینی ئەوەی كردوە كە زۆرێك لە رێكخراوە سەربەخۆكان و لەنێویاندا ئەمنسی ئینتەرناشناڵ و هیومان رایتس وۆچ و تەنانەت نەتەوە یەكگرتوەكانیش، چەندین راپۆرتیان بڵاوكردوەتەوە كە تێیاندا چەندین تاوان و پێشێلكاریی سوپای توركیا و میلیشیا بەكرێگیراوەكانی توركیایان تۆمار كردوە كە دژبە كریستیانەكان و ئێزدییەكان و كەمینە ئاینی و ئیتنییەكانی دیكە كراون لەو ناوچانەی كە توركیا داگیری كردون. 

كردەوە دوژمنكارەكانی توركیا كوشتن و رفاندن و دەستدرێژیكردن و گێچەڵ و گۆڕینی ناسنامە لەخۆ دەگرێت. بەپێچەوانەوە ئەو ناوچانەی لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەریی رۆژئاواوە بەڕێوەدەبرێ، زیاتر هانی پەیڕەوكردنی ئازادی ئاینی دەدرێت تەنانەت بۆ ئەو كەسانەش كە موسوڵمانن و بونەتە كریستیان كە ئەمە شتێكی نوێیە لە ناوچەكە. راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە توركیابەگشتی لە ترجیدیایەكی پڕكێشەدایە. بەهەمان لەئێرانیش نیگەرانی هەیە لەبارەی سەركوتكردنی كەمینە ئاینییەكان و مامەڵەی كەم و نەشیاو لەگەڵ كەمینەكان لە عێراق و دۆخی پڕكێشەی سعودیە سەرەڕای هەندێ بەرەوپێشچون. سودان هەندێ بەرەوپێشچونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە سوریا كەمینە ئاینییەكان لەژێر هەڕەشەیەكی مەترسیداردان. 

وەرگیڕان : فەلاح حەسەن