دۆسێ

09:12 - 01/04/2021

كورد لە واشنتۆن؛ لۆبیی ڕێكخراو و خواستی گەورە‌

پەیسەر

 

دوای ئەوەی لە رۆژی 25/7/2017 ڕیفراندۆم بە بێ رەزامەندی حكومەتی ناوەندی ئەنجام درا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق –حەیدەر عەبادی- فەرمانی كرد بەهێزەچەكدارەكانی بچنەوە ئەو شوێنانەی كە لەنێوان هەردوولا كێشەیان لەسەر بوو، پێشتر لە ساڵی 2014 ەوە بۆ هۆی هاتنی داعشەوە حكومەتی عێراقی نەیتوانی بەرگرییانلێبكات و  كوردەكان بەتوانای هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی هاوپەیمانان توانییان كۆنترۆلی بكەنەوە. بەڵام لە مانگی ئۆكتۆبەری هەمان ساڵدا كەوتنەوە دەست هێزەكانی عێراق كە بە ڕووداوەكانی 16 ئۆكۆتبەر ناوی دەركرد، بەهۆی دەرئەنجامەكانی ڕیفراندۆمەوە سەرجەم گەشتە نێو دەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فرۆكەوە ڕاگیران و تا مانگی مارسی 2018 نەكرانەوە. سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی حكومیش ڕایانگەیاند كە مەبەست لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی لەعێراق نەبووە، بەڵام هەر بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ كرا.

لۆبی كوردی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كاریان لەسەر چەندین دۆسیەی گرنگ كردووە، كە زۆرینەی ئەو كارانە لە 10 ساڵی ڕابوردوودا بوون بۆ نموونە فشار دروستكردن بۆ هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، تا پڕچەك بكرێن، هاوكاریی بكرێن، ڕاهێنانیان پێبكرێت لە لایەن ئەمەریكییەكانەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ناوچە كوردییەكان لە داعش بپارێزن و ناوچەكانی خۆیان لە دەستی ئەو گروپە تیرۆرستییە خاوێن بكەنەوە، دۆسیەی دووەمیش ئەوەبووە كە ئەمەریكا پشتیوانی لە جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان بكات لە عێراق، ئەم دوو خاڵە سەرەكی ترین كارێك بوون كە لۆبی كوردی لە واشنتۆن جەختیان لەسەر كردووەتەوە لە دەیەی پێشوودا 2010-2020 . بۆ ئەو مەبەستە لۆبی كوردی بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ ئەوە ئەندامانەی كۆنگرێس هەبووە كە لایەنگریی جیابوونەوەی كورد بوون لە بەغداد، چاودێریی دۆسیەی كوردیان كردووە و بابەتەكانیان بەلایانەوە گرنگ بووە لە هەرچوارپارچەكەی كوردستان، هەندێك لەو ئەندامانەی كۆنگرێس بەردەوام لەو ماوەیەدا پشتییوانییان لەو بۆچوونە كردووە یەكێك لەو كارانەش كە كردوویانە چەكداركردن و پشتیوانی كردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان بووە لە سوریا و لە عیراقیش بەتەواوی پشتگیری كوردیان كرد بۆ ئەوەی لەبەرامبەر داعش دا بوەستنەوە و بتوانن لەسەر پێی خۆیان سەربەخۆیانە مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردووە.

بۆ ئەوەی وردتر بچینە نێو بابەتەكەوە پێویستە خاڵ لەسەر پیتی كاری لۆبیەكان و چۆنیەتی كاركردنیان دابنێین و بەم شێوەیەی خوارەوە بیخەینە ڕوو:

1-درێژترین گرێبەست كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتی لەگەڵ كۆمپانیای (BGR Government Affairs )لە كانوونی دووەمی 2006 واژۆی كردووەو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، كاری ئەو گرێبەستە بە كورتی ئەوەیە هەرچی دۆسیەی حكومەتی هەرێم هەیە ئەو كۆمپانیایە كاری لەسەر دەكات و بە شێوەیەكی چڕ پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ كۆنگرێسی ئەمەریكی هەیە، جەخت لەسەر هێزە چەكدارەكان و كاروباری دەرەوە دەكات، بۆ ئەو مەبەستە ئەو كۆمپانیایە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاو هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیش دروست كردووە، لە ساڵی 2011 ەوە تا ناوەڕاستی 2020 ئەو كۆمپانیایە لەبەرامبەر ئەو كارانەیدا بڕی 4 ملیۆن و 260 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەرگرتووە.

2-دووەم گرێبەستی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ 15 شوباتی 2007 كە لەگەڵ گروپی كۆمپانیای كاری ئەمەریكی (American Business Development Group) تا 31 ئۆكۆتبەری 2011 واژۆكراوە، لەو ماوەیەدا ئەو گروپە بری 110 هەزار دۆری ئەمەریكی وەرگرتووە، ئەوان تەنها كاریان بۆ ئەوە كردووە لەناو كۆنگرێسی ئەمەریكادا یادی نەورۆز بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی قوباد تاڵەبانی-نوێنەری ئەو كاتی حكومەتی هەرێم لە واشنتۆن- بكەن كە سەردانی كۆنگرێس بكات و لەگەڵ 11 ئەندامی كۆنگرێس كۆببێتەوە، واژۆی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو گرێبەستە كاتییە هەیە كە لە 2014 ەوە وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەكانی دەكات.

3-یەكێكی تر لە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 14 سێبتەمبەری 2007 ئەنجام دراوە لەگەڵ كۆمپانیای (Greenberg Taurig) كاری ئەم كۆمپانیایە ئەوەیە كە هەماهەنگی دەكات لە نێوان مشتەری و كڕیارەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، گەورەترین مشتەری ئەو كۆمپانیایەش دەوڵەتی توركیایە، گرێبەستەكە بۆ ئەوە كراوە كە هاوكاریی كوردیش بكات، بیتی هوكسترا نوێنەری كۆمارییەكان كە پێشتر سەرۆكی لیژنەی هەواڵگریی بووە لە كۆتایی 2014 بۆ مانگی ئابی 2015، كۆمپانیاكە هەماهەنگی لەگەڵ كردووە كە بەشێوەیەكی خولاو بەرپرسانی لەگەڵ بەرپرسانی كورد كۆببێتەوە، لەوانەش وەزیری ناوخۆ و دەرەوە لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس، هەروەها فشاری خستوەتە سەر لیژنەی دەرەكی، هێزەچەكدارەكان و ئابووری لە كۆنگرێس، هەروەها پەیوەندیی دروستكردووە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریكا، كاری بەردەوامی كردووە بۆ ئەوەی چەك بە كورد بدرێت و لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕی 2 ملیۆن و 209 هەزار دۆلار ئەمریكی وەرگرتووە تەنها لە نێوان 2007 بۆ 2020 دا.

4-لە رۆژی 27/2/2009 ەوە وەزارەتی دادی ئەمەریكا ڕێگەی داوە بە كردنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا، نوسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم تا ئێستاش كراوەیە، لە 2011 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 15 ملیۆن و نیو خەرجی هەبووە، هەندێكی بۆ خەرجی بەكاربەری نوسینگەكە بووەو بەشێكی دیكەی بۆ چالاكییەكانی، بەشێكیشی بۆ هاندانی كۆمپانیاكان بووە كە حكومەتی هەرێم بە پارە مامەڵەی لەگەڵ كردوون.

بە كورتی كاری ئەو نوێنەرایەتیە ئەوەیە كە خەریكی لۆبی دروستكردنە، گەشتی شاندەكانی حكومەتی هەرێم ڕێكدەخات كەسەردانی واشنتۆن دەكەن، نوێنەرایەتیەكە پەیوەندییان بەردەوام هەیە لەگەڵ كۆشكی سپی، ئەنجومەنی ئاسایش، پینتاگۆن، كەسایەتیە سەربازییەكانی وەك سەرۆك ئەركانی سوپا، وەزارەتی دەرەوە و دبلۆماتكارەكانی تایبەت بە دۆسیەی عێراق، نوسینگەی پەیوەندییەكان بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و لیژنەی جوولەكەكانی ئەمەریكا.

5-یەكێكی تر لە گرێبەستەكان لە رۆژی 19/6/2009 واژۆكراوە لەگەڵ كۆمپانیای بەناوبانگی (Qorvis) كە بە سەركەوتووترین كۆمپانیای لۆبیكردن بەناوبانگە، گرێبەستەكە تا رۆژی 17/5/2016 بەردەوام بووە، لەبەرامبەر كارەكانیدا بڕی 400 هەزار دۆلاری ئەمریكییان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، كاریان ئەوە بووە كۆبوونەوەی نێوان تاڵەبانی و نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕێكبخەن، هەروەها كار بۆ ئەوە بكەن بەرپرسانی كورد لەگەڵ دەیان ئەندامی كۆنگرێس كۆببنەوە لە هەردوو حیزبی كۆماری و دیموكراتی، هەروەها كاریان بۆ ئەوە كردووە كە بەرپرسانی كورد چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەمریكادا ئەنجامبدەن.

جێگەی باسە، كۆمپانیاكە توانی پەیوەندی لەگەڵ ئادەم سمیس نوێنەری دیموكراتەكان دروست بكات، كە سەرۆكی دیموكراتەكانی نێو كۆنگرێس بوو، توانی كاریگەریی لەسەر ئیدارەكەی ترامپ دروست بكات بۆ ئەوەی پێدانی چەك بە رۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت، دوای ئەوەش سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ك ۆبوویەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 دا.

6-رۆژی 31/3/2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای (Squire Patton Boggs) واژۆكردووە كە ماوەكەی تا 30/6/2015 بووە و بری 452 هەزار دۆلاری ئەمریكی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ناوی دوو حیزبی باڵادەستی كورد لە لیستی تیرۆری ئەمریكی بهێننە دەرەوە، كە بەو هۆیەوە سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان لە نێوان 2005 تا 2017 نەیدەتوانی سەردانی كۆشكی سپی بكات، بەڵام دوای ئەوە ڕێگەیان بۆ كرایەوە كە سەردانی ئەمریكا بكەن.

بۆ ئەو مەبەستە پارێزەرێكی بەناوبانگی ئەمریكی بەناوی –دیڤید تافوری- و فەرمانبەری پێشوو لە وەزارەتی دەرەوە، كەلە باڵیۆزخانەی بەغداد كاری دەكرد لە نێوان 2007-2008 توانی لۆبی بۆ كورد بكات لە واشنتۆن بە هاوكاریی فرانك وایزنر باڵێۆزی ئەمریكا لە میسر و هیندستان 1986-1991 و چەندین كاری دیكەی دبلۆماتی كردووە.

7-یەكێك لە گرێبەستەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەگەڵ كۆمپانیای ( Dentons US) لە 1/3/2015 واژۆكراوە و گرێبەستەكە بەردەوامە تا ئێستاش و خەرجیەكەشی لە ملیۆنێك دۆلار زیاتر بووە، كاری ئەوە بووە كار لەسەر حكومەتی ئەمریكی بكات بۆ ئەوە هاوكاریی سەربازیی زیاتر پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات، ئەو كۆمپانیایە ساڵانە گرێبەستەكەی بۆنوێ دەكرێتەوە، كار لەسەر ئەندامانی كۆنگرێس و لیژنە تایبەتمەندەكانی دەكات و یەكێك لەوانەی كە ئەو كارە دەكات لە نێو كۆمپانیاكەدا –دیڤید تافوری- یە كە پێشتریش ئاماژەی پێدراوە.

8-كۆتا گرێبەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ڕاویژكارییە بەناوی (– PASS Global Strategic Consultancy»)ەو لە بەرواری 8/8/2017 لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئەو كات –كەریم سنجاری-واژۆكراوە.

ئامانج لەو گرێبەستە بریتیی بووە لە ستراتیژیی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی پەنابەران و كۆچبەرانی نێوخۆی هەرێمی كوردستان و كاركردن بۆ هاوكاریی مرۆیی، هەروەها كاركردن بۆ ئەوەی كۆنگرێس بریارێك لەو بارەیەوە بدات ، هەروەها كۆمپانیاكە هەماهەنگی كردووە لەگەڵ فوئاد حسێن و فەلاح مستەفا.

ئەم ڕاپۆرتە بەشێكە لە پرۆژەی (الحج إلى واشنطن) كە بریتیە لە چالاكی لۆبیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەیەی ڕابوردوودا كە دەكەوێتە نێوان 2010 -2020، زۆرینەی بەڵگەكانی نێو ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكیەوە پەسەند كراوە.
هەر لە سەرەتاوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی –بەغداد- بەردەوام لە ناكۆكیدا بووە، لوتكەی ناكۆكییەكان لە سێبتەمبەری 2017 گەشتە لووتكە، ئەویش ئەوەبوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ریفراندۆمێكی ناوخۆیی ئەنجامدا بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت و لە عێراق جیاببێتەوە، بۆ بەجێهاتنی ئەو خواستە هیچ پشتگیرییەكی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەست نەهێنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە ئیدارەكەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا –دۆناڵد ترامپ- ڕازیی نەبوون و داوایان لێكردن كە ئەو كارە نەكەن و لە بنەڕەتەوە هەڵیبوەشێننەوە.

سەرچاوە: