12:03 - 26/02/2021
په‌نابه‌ره سیاسییه ئێرانییه‌كان وه‌ك داشی دامه‌ی نێوان توركیا و ئێران
توركیا و ئێران مێژووییه‌كی دوورودرێژی ناكۆكیان له
فراوانبوونی ده‌سه‌ڵات و زیادكردنی كاریگه‌رییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
دانانی نفوزی سیاسی له‌و ناوچانه هه‌یه، به‌م دوایانه‌ش هه‌ردوو وڵات پاڵپشتی ئه‌و
لایه‌نه دژ به‌یه‌كه‌كانیان كردووه له‌دژی یه‌كتری له خاكی سوریا.
به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوو وڵات بوونه‌ته هاوپه‌یمانێكی ته‌كتیكی
ئه‌وه‌ش به ئامانجی دانانی سنورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه
كه ئێران و توركیا به گۆڕه‌پانی سیاسی خۆیان ده‌زانن. یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ئه‌م
هاوپه‌یمانێتیه‌ش له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2016ه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش
رێككه‌وتنی ئه‌ستانه بوو له نێوان ئێران و توركیا و هه‌روه‌ها روسیا، كه
ویستیان له رێی ئه‌و رێككه‌وتنه لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له
سوریا بدۆزنه‌وه.
هه‌ندێك لایه‌ن و وڵات پێشوازییه‌كی باشیان له رێككه‌وتنه
كرد، كه بووه هه‌وێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكانی نێوان ئێران و توركیا.
ره‌خنه‌گرانیش ده‌ڵێن، بووه سه‌رچاوه‌ی هێمنییه‌ك بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ململانێی ئه‌و
دوو وڵاته تێدابوو. به‌ڵام ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه نه‌بووه مایه‌ی خێر بۆ په‌نابه‌ره
سیاسییه ئێرانییهكانی توركیا، چونكه له‌گه‌ڵ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا
و ئێران چالاكییه‌كانی كوشتن و فڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره
سیاسیانه زیادیكردووه.
عیسا بازیار یه‌كێكه له‌و هه‌زاران چالاكوانه‌ی كه له ترسی
له سێداره‌دان له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه و ئێستا له خاكی توركیا ده‌ژی. دوای
ئاشكراكردنی هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر بێتوانایی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین
له‌سه‌ر سنوری ئێران عێراق، كه له‌كاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه دانراوه، له ساڵی
2013 له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت.
بازیار له كاتی ههڵهاتنهكهیهوه تا ئێستا له شاری مانیسای
توركیا ده‌ژی و به گۆڤاری فۆڕبین پۆلیسی راگه‌یاندووه: دادوه‌ره‌كه به‌زه‌یی
پێم‌دا هاته‌وه و هه‌ندێك كار ئاسانی بۆ كردم و به كه‌فاله‌ت ئازادی كردم، پاشان
ئامۆژگاری كردم له ئێران هه‌ڵبێم و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م.
عیسا بازیار پاشگهیشتنی بۆ توركیا، بێ هیچ ترس و دوو دڵییه‌ك
رۆمانێكی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ئێران له ساڵی 1988
بڵاوكرده‌وه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردووه: هۆكاری شوێنپێههڵگرتنم له‌لایه‌ن
پیاوه‌كانی وڵاتی ئێرانه‌وه له توركیا بۆ ئه‌و رۆمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بازیار باس له چیرۆكی ههڕهشهلێكردن و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر
ژیانی بۆ گۆڤاری فۆڕبین پۆلیسی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی
2020دا له كاتێكدا به ڕێوهبووم بۆ پێدانی كرێی ئاو و كاره‌با به فه‌رمانگه
خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئۆتۆمبیلێكی ره‌ش له پاڵمدا وه‌ستا و كچێكی جوانی تێدا بوو
له‌باره‌ی خوێندنگه‌یه‌كی كچانی نزیك له‌و ناوچه‌یه لێی پرسیم و منیش بۆ پێدانی
ناونیشانه‌كه له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وتم.
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا عیسا بازیار ده‌ڵێ: دوای سه‌ركه‌وتنم
بۆم ده‌ركه‌وت كه كچه‌كه نێردراوی ئێرانه و ده‌مانچه‌یه‌كی پێ‌بوو، پێی وتم، پێش
ئه‌وه‌ی بێین بۆت چه‌ندینجار له رێی ته‌له‌فونه‌وه هۆشداریمان پێداین و پێمان
وتی بێده‌نگ بیت، به‌ڵام قسه‌كان و سوكایه‌تی پێكردمان له‌لایه‌ن تۆوه هه‌ر به‌رده‌وام
بوو، ئێستا پێم بڵێ كوا ئازایهتییهكهت.
بازیار به‌ختیاوه‌ری بوو كه نه‌كوژرا، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه
له‌كاتێكدا له‌سه‌ر تاسه‌یه‌ك ئۆتۆمبیله‌كه هێواشی كردووه‌ته‌وه ئه‌و كاته‌ی به
ده‌رفه‌ت زانیوه و خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه. پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
رایكردووه تا له شار ده‌رچووه و گه‌یشتوه‌ته گوندێكی دووره ده‌ست و له‌وێوه
په‌یوه‌ندی كردووه به خێزانه‌كه‌یه‌وه.
دوو مانگ پێش رووداوه‌كه‌ی عیسا بازیار ئۆپۆزسیۆنێكی دیكه‌ی
دیار‌و به‌ناوبانگی ئێران به‌ناوی حه‌بیب ئه‌سیود ناسراو به حه‌بیب شه‌عب
رفێنرابوو. حه‌بیب به‌هۆی هه‌ستیاری كاره‌كه‌یه‌وه كه كاركردن بووه له به‌شی
هه‌واڵگری ئێران و ده‌ستكه‌وتنی هه‌ندێك زانیاری هه‌ستیار ناچار بووه وڵاته‌كه‌ی
به‌جێبهێڵێت و روو بكاته توركیا.
عیسا بازیار له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌ڵێ:
لێره و له‌وێ ده‌بیستین فڵانه چالاكوان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی رفێنرا یان كوژرا،
دوای هه‌ر سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌رپرسانی ئێران و توركیاش ترس و دڵه‌ڕاوكێ دامان ده‌گرێت
و پێمان وایه راده‌ستكردن و ئاڵوگۆڕكردنی ئۆپۆزسیۆن و چالاكوانه‌كانی هه‌ردوو
وڵات له ئان و ساتدایه. بۆیه به‌رده‌وام شه‌به‌حی رفاندن و كوشتن و ده‌ركردنم
له توركیا به‌رده‌وام به ده‌ورمدا دێت و ده‌چێت.
ئه‌م ترسه‌ی بازیار بێ به‌ها و له خۆوه نییه، له ماوه‌ی 14
مانگی رابردوودا هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و ئێران زیادیكردووه. هه‌رچه‌نده
توركیا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی ئێران له ترسی گیانی خۆی
توركیای به جێهێشتبێت یاخوداڕفێندرابێت، به‌ڵام چاودێران و ره‌خنه‌گران ئاماژه
بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كردنه قوربانی چالاكوانی سیاسی و نه‌یاری هه‌ردوو لا یه‌كێكه
له ساده‌ترین مه‌رجی رێككه‌وتن و باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و توركیا.
له ساڵی 2019 و دوای خۆپیشاندانه فراوانه‌كه‌ی شاره‌كانی
ئێران كه دژی نرخی تمه‌ن و داڕوخانی ئابوری وڵاته‌كه‌یان كردیان، هه‌ڵهاتنی
ئێرانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش له ترسی گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن
به‌رپرسانی ئه‌منی ئێرانه‌وه و كوشتینیان. چونكه به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانی ئێران سه‌رباری گرتنی هه‌زاران كه‌س 304 كه‌سیشی
به ئه‌نقه‌ست كوشت.
پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا، حه‌سه‌ن
رۆحانی سه‌رۆكۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆماری توركیا به‌شداری
لوتكه‌ی كوالامپوریان كرد له مالیزیا. كه ئامانج لێی ژیانه‌وه‌ی حه‌زاره‌تی
ئیسلامی بوو، به‌ڵام له روانگه‌ی واقعی سیاسییه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌رخستنی
هێز بووه دژی سعودییه و ئیمارات كه سه‌ركردایه‌تی جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ن. هه‌ر
له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای ئێران و توركیا له كوالامپور چه‌ند راپۆرتێك
ئاشكرابوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات بۆ گه‌ڕانه‌وه و راده‌ستكردنی
ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان به یه‌كتری.
به شێوه‌یه‌كی خێراش بڕیاره‌كانی ناو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتن،
چونكه سه‌دان ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دانیشتووی توركیا كه مافی مانه‌وه‌ی سیاسی‌یان هه‌بوو،
ناچاركران به ناچاری ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و ته‌سلیم به ئێران كرانه‌وه،
زیندوترین نمونه‌ش راده‌ستكردنی محه‌مه ره‌جه‌بی 26 ساڵ و سه‌عید ته‌مجیدی 28 كه
سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو بوو به ئێران، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مساڵ
سێ ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌ناو خاكی توركیا كوژراون.
ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و دوو چالاكوانه سیاسیه هاوكاته بووه له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌وڵی رفاندنی عیسا بازیار كه مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2020
بووه.
هه‌ماهه‌نگی توركیا و ئێران زیاتر بوو كاتێك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد و له‌وێوه زه‌ریف ته‌ئكیدی له
پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا له شه‌ڕی ناوخۆیی لیبیا كرده‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌ردۆغان داوای له ئه‌مریكا كرد كه ئابڵوقه ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت،
دوای چه‌ند رۆژێكیش هه‌ردوو وڵات هێرشیان كرده سه‌ر نه‌یاره هاوبه‌شه‌كه‌یان كه
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه، توركیا به فڕۆكه ناوچه شاراوه‌كانی
په‌كه‌كه‌ی له باشوری كوردستان بۆردوومان كرد و ئێرانیش تۆپبارانی هه‌ندێك ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌ی بۆردومان كرد.
په‌یمان عارف، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئێرانی، کە خۆی
زیندانییەکی سیاسیی پێشووی ئێران بووە و ئێستا لە برۆکسل دەژی و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان ئێران و توركیا ده‌دات، باس له‌وه‌ده‌كات هەماهەنگی نێوان دەزگا
هەواڵگرییەکانی ئەو دوو وڵاتە تا دێ بەرفراوان تر دەبێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی
هه‌ڕه‌شه بۆ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆربین پۆلیسی په‌یمان عارف باس
له‌وه‌ده‌كات سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر چالاكوانه ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه‌كانی
ئێران، ئه‌و بریكاره ئێرانییانه‌ن له توركیا به شوێنیانه‌وه‌ن، هه‌ندێك جاریش
پیاوانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانانه.
ده‌شڵێ: هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان توركیا و
ئێران ئێستا له هه‌موو كات زۆر تره.
نه‌سیبه شهمسائی ئه‌ندازیارێكی بیناسازییه و ته‌مه‌نی 36
ساڵه و چالاكوانی مافه‌كانی ژنانه، دوای ئه‌وه‌ی به 12 ساڵ زیندانی سزا درا،
توانی له رێگه‌ی پاسپۆرتێكی ساخته‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵبێت. سزادانی نه‌سیبه
دوای ئه‌وه هات ناوبراو به‌شداری كردبوو له خۆپیشاندانێك له دژی سه‌پاندنی زۆره‌ملێی
باڵاپۆشتی ژنان له ئێران.
نه‌سیبه شهمسائی له مانگی 11ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی
توركیا ده‌ستگیركرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئازاد كراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ست به مه‌ترسی
له‌سه‌ر ژیانی ده‌كات و پێی وایه جارێكی تر ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه له توركیا، جا
ئیتر له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بێت یاخود له‌لایه‌ن به‌رپرسانی
ئه‌منی توركیاوه. ئه‌و ده‌ڵێ: هه‌ست به ئارامی ناكه‌م لێره، چونكه پیاوانی هه‌واڵگری
ئێران لێره له هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌ن.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، ئێران توانیویه‌تی به رێگه‌ی قاچاغ و
به شێوه‌ی نایاسایی كه‌سانی خۆی بۆ گیانی ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان له‌ناو خاكی
توركیا بنێرێت، به‌ڵام ئه‌وه رێگه‌یه‌كی هێنده ئاسان نه‌بووه. كه‌چی ئێستا له
سایه‌ی رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی توركیا و ئێران مه‌رترسی بۆ سه‌ر ژیانی چالاكوانه
ئێرانییهكانی ناو خاكی توركیا زیاتر بووه. نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كان، به‌ڵكو
ژیانی كه‌مایه‌تییه ئاینی و ئهتنییهكانیش كه‌وتوه‌ته به‌ر مه‌رترسی رفاندن و
كوشتن له‌ناو توركیا.
هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌گران پێیان وایه جیاوازییه‌كی ئاشكرا له
نێوان كاردانه‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی و فڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن
له چالاكوان و په‌نابه‌رانی سیاسی ئێران له ناو خاكی توركیا هه‌یه، توڕه‌بوونی
توركیا له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به پێی ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و
وڵاته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا و سەرۆکی جێبەجێکاری
دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسی توركیا (FDD)باس له‌وه‌ده‌كات،
ئۆپۆزسیۆنه سیاسیه‌كانی ئێران ته‌نها وه‌ره‌قه‌یه‌كی رێككه‌وتن نین له نێوان ئێران
و توركیا، به‌ڵكو ئه‌نقه‌ره ده‌شیه‌وێت پێدانی مافی مانه‌وه‌ی سیاسی به
ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان سنوردار بكات.
ده‌شڵێ: توركیا هەندێک ئازادی بە تاران دەدات بۆ چاودێری کردن و
ترساندنی ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی جۆراوجۆری
ئابوری و سیاسی. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كاتێك ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت فشار بخانه
سه‌ر تاران، دێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران بۆ كوشتن و ترساندن و رفاندنی په‌نابه‌ره
سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌خنه‌ی توند له به‌رپرسانی باڵای توركیا
ده‌گرێت و ده‌ڵێ: چاره‌نوسی په‌نابه‌ره سیاسییه‌كانی ئێران له توركیا، به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌و مامه‌ڵه پیس و خراپه‌ی توركیا كه پێوه‌یان ده‌كات نه‌ك پێوه‌ر و ستانداره‌كانی
مافی په‌نابه‌ری كه له جیهاندا بوونی هه‌یه.
توركیا هیچ گرنگییه‌ك به تۆماری ئێران له پێشێلكارییه‌كانی
مافی مرۆڤ نادات، به‌لای توركیاوه په‌نابه‌ره سیاسییه ئێرانییه‌كان جگه له
داشی دامهیهك هیچی تر نین، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر بۆ
توركیا له كاتێكی دیاریكراودا.