01:12 - 15/02/2021
ئەوەی توركیا لە دژی كورد بە تفەنگ پێی نەكرا، بەپڕوپاگەندە پێی دەكرێت؟
دوای ئەوەی توركیا كۆتایی بە پرۆسەی –چڕنوكی
هەڵۆ 2 - هێنا لە دژی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان –پەكەكە- لە باكووری
عێراق بەو پێیەی توركیا ئەو حیزبە نەیارەی خۆی بە –تیرۆریست- ناوزەد كردووە و دۆخی
هەرێمی كوردستانی قۆستوەتەوە –وەك توركیا دەڵێت- . لە ئێستادا توركیا لە ڕێگەی میدیا و لێدوانی بەرپرسانیەوە دەیەوێت بەخەڵك بڵێت: پەكەكە هاوڵاتیانی مەدەنی دەكوژن و لە هەمان كاتیشدا شرۆڤەكاران پێیان وایە دوور نیە جەنگێكی دیكە یەخەی ناوچەكە بگرێتەوە كە لە ئان و ساتی دەستپێكردندایە.
توركیا لەو سەربازە دەچێت كە لەناكاو
چەكەكەی فڕی بدات و بكەوێتە سەر ئەژنۆكانی و دەستەكانی بخاتە سەرسەری، ئەمە حاڵی
توركیا بوو لە رۆژئاوای كوردستان كەوەك خۆی دەڵێت بەدەست –تیرۆریستەكان-ەوە هەیبووە،
لە رۆژئاوای كوردستان ئەمەریكیەكان هاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكرات –هەسەدە-
دەكەن كە بەشیی هەر زۆری رۆژئاوایان بەدەستەوەیەو توركیا دەیەوێت زۆرترینی داگیر
بكات، بەو بیانووەی كە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانن.
هەرچەندە ئەمەریكا خودی (پەكەكە)ی وەك
ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ناساندووە، بەڵام توركیا بەردەوام لەناوخۆی وڵاتەكەی و
دەرەوەش كار لەسەر ئەوە دەكات هەركوردێكی بەدڵ نەبێت یان بیەوێت كێشەی بۆ درووست
بكات تۆمەتی تیرۆری دەداتە پاڵ و بە زۆریش بێت پەیوەستی دەكاتەوە بە پارتی كرێكانی
كوردستانەوە، بۆئەوەی هێرش و پەلاماردان و تاوانباركردنی بەڕەوایی نیشان بدات.
لە سەروبەندی كۆتایی هاتن بە چالاكیی
سەربازی –چڕنوكی هەڵۆی 2- ڕایدەگەیەنێت كە پەكەكە 13 هاوڵاتی توركیی بێ چەكیان
گولەباران كردووەو تەرمەكانیان لەیەكێك لە ئەشكەوتەكانی باشووری كوردستاندا
دۆزیوەتەوە و دوای لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوتووە كە 12 كەسیان لە نزیكەوە فیشەك
نراوە بەسەریانەوە و ئەوی تریشیان بەرشانی كەوتووە، ئەمە تەواوی ئەو هەواڵە بوو كە
لە ئەنادۆڵ و میدیاكانی ترەوە بڵاو كرایەوە.
هەرچەندە تا ئێستاش كوشتنی ئەو 13
كەسە نادیارە، بەڵام لە میدیاكانی توركیاوە هیچ ڕوونكردنەوەیەك نەدراوە كە ئەو
كەسانە پێكەوە چی دەكەن لەو ناوچەیەی كە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابوردووەوە
شەڕی قورسی تێدایە. ئەوە جگە لەوەش بەخێرایی نیگەرانی لەوە دەربڕی كە كۆمەڵگەی نێو
دەوڵەتی لەو كردەوەیە بێدەنگ بوون و بەوەش لایەنگری خۆیان ئەو تاوانە دەربڕیوە،
بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە مانای ئەوەیە كە هیچ جۆرە ڕەفتارو كردارێك لەبەرامبەر
كوردەكاندا جێگەی پەسەند نییە.
بە پێی ڕاپۆرتێكی –احوال تركیة- كە
قسەی شارەزایانی دۆخی توركیای گواستووەتەوە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەڵێ ڕاستەو
ئەو كوژراوانە بوونیان هەیە، بەڵام ڕاستیەكەی ئەوەیە لەناوچە جۆروجۆرەكانی توركیا
ڕفێنراون و هێزەكانی توركیا بە دەست ئەنقەست گواستونیانەتەوە بۆ ئەو شوێنەو لەوێ
كوژراون، یان ئەوەیە ئەوانە ئەو كەسە سیخوڕو شۆڤارانە بوون كە لەناوچەكەدا كاریان
لە دژی پارتی كرێكاران كردووەو لە ئێستادا كارەكانیان تەواو بووەو لەڕێگەی دەزگای
میتەوە كوژراون و لەبەر بارودۆخی ئەمنیش نەیانتوانیوە ناو و شوێنی نیشتەجێبوونیان
ئاشكرا بكرێت، بۆ ئەوەی ناوبانگی پارتی كرێكاران لەكەدار بكەن كردەوەكەیان خستۆتە
پاڵ ئەوان. ولەو ڕێگەیەوە گوتویانە پارتی كرێكاران خەڵكی مەدەنی وسڤیل دەكاتە
ئامانج و هەرچییان دەست بكەوێت لەناوی دەبەن بۆ ئەوەی ناوبانگیان لەكەداربكەن.
ئەو كەسانە سەر بە دەزگای هەواڵگری
توركیا بووبن، یان خەڵكی مەدەنی بووبن و توركیا لەناوخۆی وڵاتەوە هێنابنیە ئەو
ناوچەیە و لەناوخاكی عێراقدا بیانكوژێت، بە سیناریۆیەكی تۆزێك دوور وێنا دەكرێت
لەبەر ئەوەی هێزی ئەمنی عێراق و توركیاش لەو ناوچەیەدا زۆرە، بەڵان ئەوەی كە گرنگە
ئەوەیە كە توركیا دەیەوێت ئەو بابەتە بكات بە مادەیەكی پڕوپاگەندەیی و بۆ ئەوەیەلە
دوای كۆتایی هاتنی چالاكییە سەربازییەكە ڕەوایەتی بداتە شەڕێكی دیكەو بڵێت بۆ
ئەوەیە تۆڵەی ئەو بەناهەق كوژراوانە بكاتەوە.
محەمەد حامد سەرۆكی (منتدى شرق المتوسط) و توێژەری نێودەوڵەتی لە
بواری سەربازیدا، باس لەوە دەكات كە چالاكی سەربازیی لە باكووری عێراق لە دژی
كوردەكان، دەبێتە تەوەرێكی تری ناكۆكی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیدارەكەی بایدن و ئەردۆگانی
سەرۆكی توركیا.
محەمەد حامد
بە پێگەی –حفریات-ی گوتووە: ئیدارەی ئەردۆگان ئیدارەكەی بایدن بە دژو نەیاری خۆی
ئەژمار دەكات، دەیەوێت سیاسەتی خۆی بەسەر توركیادا بسەپێنێت و لایەنگری كوردەكانیش
دەكات، هەربۆیە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەی تێناچێت جارێكی تر بتوانێت هێرش بكاتەوە سەر
كوردەكان لە باكووری عێراق، لەگەل ئەوەشدا دۆسیەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و
توكیا بەردەوامن و بەكراوەیی ماونەتەوە، كێشەكانی لیبیا، رۆژهەڵاتی دەریای
ناوەڕاست و سوریا.
بەم شێوەیەئەردۆگان
جەنگە سەربازییەكانی لە دژی كوردەكان لە باكووری وڵاتی عێراقدا بووەتە جێگەی
ڕەخنەی زۆری وڵاتان، ئیتر لەبەر ئەوە بێت كە هاوڵاتیانی زۆری تێدا چووە یان لەبەر
ئەوەش بێت كە سەروەریی وڵاتێكی تری پێشێل كردووە. لە هەمان كاتیشدا توركیا دەستی
بەو پروپاگەندانەش كردووە كە ئەمەریكیەكان پشتیوانی لەو كوردانە دەكەن كە
تیرۆریستن و لەو ڕێگەیەشەوە نیگەرانیەكانی وڵاتەكەی بە ئەمەریكا دەگەیەنێت.
بەپ ێی
راگەیەرنراوی وەزارەتی بەرگری توركیاش لە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی –چڕنوكی هەڵۆی
2- 50 گەریلای پارتی كرێكاریان كوشتووە.
لە لایەكی
دیكەشەوە پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایانگەیاندووە كە 30 سەربازی توركیان كوشتووە،
بەڵام ئەنكەرە دانی بەوەدا نەناوە، پەكەكەش -بەپێی ڕاپۆرتی زەمانی توركی- ئەنكەرە
چەواشەكاریی دەكات و زانیارییەكانی لە خەڵك دەشارێتەوە.
بە پێی
راپۆرتێكی ئەنادۆڵ لەو بارەیەوە ئەحمەد چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە
توێتێكدا نوسیویەتی : دوای سۆزو بەزەیی خوای گەورە دەكەم بۆ گیانی پاكی ئەو 13 هاوڵاتییە
مەدەنییەی كە بەدەستی چەكدارە تیرۆرستەكانی پەكەكە كوژران.
هەروەها
گوتوشیەتی : ئەو تیرۆرستە ترسنۆكانە بە سوپا بەهێزەكەمان ناوێرن بۆیە پەنایان
بردووە بۆ كوشتنی خەڵكی مەدەنی و سڤیل، بەشێوەیەكی دڕندانە كوشتوونیان.
هەروەها
گوتوشیەتی: ئەو بێدەنگییە شەرمهێنەرە دەیانكاتە بەشدار لەو تاوانەدا، بەڵام
دڵنیایان دەكەینەوە كە توركیا بە بێدەنگی نامێنێتەوە. ئاماژەشی بەوە كردووە كە –پەكەكەی
تیرۆریست- خەڵكی مەدەنی و هێزی ئەمنی توركیا و عێراق دەكاتە ئامانج ، كارە
خراپكارییەكانیشی لە باكووری سوریا درێژە پێدەدات.
لە هەمان
كاتیشدا سەرۆكی پەرلەمانی توركیا مستەفا شەنتوب داوای لە كەس و كاری كوژراوەكان و
گەلی تورك كردووە كە دان بە خۆیاندا بگرن و لە توێتێكدا نوسیویەتی : جەستەی 13
قوربانی مەدەنیمان لە ئەشكەوتێكی باكووری عێراقدا دۆزیوەتەوە ، كە لە لاین
ڕێكخراوێكی تیرۆرستیەوە كوژرا بوون. پاشان
نوسیویەتی: ئەم كارە ناشیرینە بە توندی سەركۆنەو ئیدانە دەكەین، داوای بەزەیی خودا
دەكەین بۆ هاوڵاتییەكانمان، نەفرەت لەو گروپە تیرۆرسیتیەو پشتیوانەكانیان.
ئەوەی كە
باسكرا، هەڵمەتی میدیایی و بۆچوونی
بەشێك لەبەرپرسانی توركیا بوون بۆ دوای كۆتایی هاتنی هەڵمەتی –چرنوكی هەلۆی 2- و
خۆ ئامادەكردنیان بۆجەنگێكی نوێ لە باشووری كوردستان، ئەوەی كە ئێستە هەیە
دەستپێكی جەنگی پروپاگەندەیە لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ، بەجۆرێك میدیاكانی
توركیایان تاوداوە بۆ ئەوەی جەنگی پڕوپاگەندەیان لە دژ بخەنە ڕێ و ڕێخۆشكەری بكەن
بۆ هەڵمەتێكی دی.
بۆ زانیاریی
تەواو لەسەر چڕنوكی پڵنگ 2 سەیری ئەم ڕاپۆرتە بكە.