03:58 - 10/01/2019
قهیرانی ئابوری ههڕهشه لەحزبەكەی ئەردۆغان دەكات
حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا هەوڵ دەدات لەگەڵ نزیك بوونەوە لەكاتی هەڵبژاردنە خۆجێیەكان كە بڕیارە لەمانگی ئازاری داهاتوو بەرێوەبچێت، ئومێدی كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی بدات بەخەڵك، قەیرانێك كە زیاتر لەیەك ساڵ توركیای گرتۆتەوە، و كاریگەری لەسەر بوارەجۆراوجۆرەكانی ژیان لەو وڵاتە دروست كردووە.
قوڵبوونهوهی قەیرانی دارایی توركیا، هەرەشە لەبەختی پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی حوكمرانی توركیا دەكات، ئاكەپە لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توندرەو (مهههپه) هاوپەیمانە لەناو حكومەت، ژمارەیەك كەسیش گومانیان لەتواناكانی حكومەت هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە.گومانەكانیش پشت بە شیكردنەوەی زانستی و بابەتی دەبەستن دوورن لە دروشمی هەڵبژاردن.
پارتی دادوگەشەپێدان كە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بههۆی قهیرانهكهوه بارێكی قورسی لەسەرشانە، دابەزینی بەهای لیرەی توركی و كاریگەریەكانی لەسەر وەبەرهێنان وایكردووە و بازار و كۆمپانیاكان بترسن لە ئاڵۆزبوونی كێشەكە ئەوەش دوای ئەو دۆخە سەقامگیریەی كە لەچەند مانگی رابردوودا هەبوو.
لەچوارچێوەی پێدانی ئومێد و ئەگەری ئەرێنی لەرزگاربوونی ئابوری توركیا، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی حكومەتی توركیا لە زاری ( فرانزایسكا ئورنس) شارەزای ئابوری لەبانكی نێودەوڵەتی گواستیەوە، كە دامەزراوەكەیان پێشبینی ناكات لەم ساڵدا ئابوری توركیا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، یان دووچاری داتەپین ببێت.
ئەو شارەزا ئابورییە ڕونیشیكردۆتەوە كە شیكردنەوەكانی بانكی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەگەری ئەوە هەیە ئابوری توركیا قۆناغ بەقۆناغ لەم ساڵدا گەشەی زیاتر بكات.
دەشڵێت، بانكی نێودەوڵەتی لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا ڕونكردنەوەی خۆی دەربارەی كەمبوونەوەی بەهای دراو و پەیوەندی ئەو پرسە بە گەشەی ئابوری خستۆتە ڕوو.
فرانزایسكا ئورنس ههروهها دهڵێ، لەو چوارچێوەیەدا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ئەنجامەكانی دابەزینی زۆری بەهای ژمارەیەك دراو كردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە تێبینیان كردووە كە دابەزینی بەهای دراوی وڵاتان نابێتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابوری یان هەرەسهێنان، دەشڵێت پێشبینی ئەوان بۆ ڕوونەدان دابەزینی گەشەی ئابوری توركیا پشت بەو لێكۆڵینەوەیە دەبەستێت.
ئەو شارەزا داراییەی بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت، توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەچەند ساڵی رابردوودا دراوەكەی ڕووبەڕووی دابەزین بۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەكات لەم ساڵدا ئابوری توركیا بەرێژەی 1.6% باش بوون بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی داهاتووش بگاتە 3%.
بانكی نێودەوڵەتی سەبارەت بەئابوری وڵاتە گەشەكردووەكان بڵاویكردهوه كه پێشبینی دەكات گەشەی ئابوری ئەو وڵاتانە كه لەساڵی 2018 دا 4.2% بوو بهرزبێتهیوه بۆ 4.7%.
ئابوری توركیا لە ساڵی 2019 دا بەرزترین رێژەی هەڵاوسانی لەناو رێكخراوی هاریكاری ئابوری و گەشە تۆماركردووە، و نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەی توركیدا لەكۆتایی چارەكی یەكەمی ساڵی 2018 دا بەرێژەی 5.5% بەرزبۆوە، ئەوەش بەراورد بە نرخی لیرە لەكۆتایی ساڵی 2017 دا و دواتر بانكی ناوەندی توركیا دەستی بەرێكارەكانی رێگری لە داتەپینی ئابوری كرد، بەڵام توانای ئەوەی نیە نرخی سو كۆنترۆڵ بكات، بانكی ناوەندی توركیا دوودڵە لەرێكارەكانی و دەركردنی ئەو بڕیارانەی كە ئابوری توركیا پێویستی پێیانە، چونكە وەك شارەزایانی ئابوری ئاماژەی بۆ دەكەن لەژێر ركێفی رەجەب تەیب ئەردۆغاندایە.
بەپێی ئاماژەكان لەسەرەتای ساڵی نوێوە ئەگەر ڕودانی قوڵتر بوونهوهی قەیرانی دارایی لە توركیا هەیە، پارتی داد و گەشەپێدانیش لەرێگەی ئەندامە بەرپرسەكانی لەناو حكومەت و سەرۆكەكەی تۆمەتی ناپاكی و خیانهت دەدەنە پاڵ ئەو كەسانەی كە رەشبینی خۆیان دەربارەی ئابوری توركیا ئاشكرا دەكەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتی ناپاكی ئاراستەی هەموو ئەو بەرێوەبەرانەی بانكی ناوەندی توركیا كرد، كە تێكرای سویان كەم نەكردۆتەوە، ئەوەش بەپێی نوسینی نوسەر جان تیومان لەپێگەی ئەحوالی توركیا.
ئەم جۆرە لێدوانانە كاریگەری نەرێنیان لەسەر بازارهەیە وئەمە بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر لیرەی توركی بە زیاتر له چوار لیره، بەوەش ئاستی هەڵاوسان دوای بەرزبونەوەی نرخی دۆلار زیادیكرد، رێژەی سود و قەرز و سەنەدەكان بەرێژەی 15% بەرزبونەوە لەبەرامبەر 12.7%ی بانكی ناوەندی.
لەگەڵ ئەوەی ئەردۆغان دژایەتی ئاشكرای نرخی سود دەكات، بەڵام تێكرای سو سێ ئەوەندە زیادیكردووە تا گەیشتە 19.5% ئەوەش دوای ئەوەی بانكی ناوەندی توركیا لەنێوان مانگی نیسان تا حوزەیرانی ساڵی 2018 ، بەوەش ئەردۆغان ئەو شۆكەی نەما كە سەبارەت بەنرخی سو هەی بوو.
ئاماژەكان پێمان دەڵێن كە كورتهێنانی بازرگانی توركیا لەساڵی 2018 دا گەیشتۆتە 28.4% كە 55 ملیار دۆلارە، هەروەها هەناردە زیادیكردووە و هاوردە كەمیكرد ئەوەش لەگەڵ زیادبوونی تێچووی هێنان بەهۆی كێشەی دراو و كەم بوونەوەی خواستی ناوخۆی.
هەروەها ئاستی هەڵاوسان گەیشتە 20.3% ئەوەش بەرزترین رێژەیە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا.
لەگەڵ هەوڵەكانی بیرات بیرەق وەزیری دارایی توركیا بۆ پێدانی دڵنیایی بەوەبەرهێنەران و جەختكردنەوەی لە ڕووبەڕووبونەوەی هەڵاوسان لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی 2019 دا و هەروەها كەمكردنەوەی باجی بەكاربەر و باجی فرۆشتن، بەڵام ترسەكان زیادیانكرد بەهۆی بەردەوام بوونی قەیرانەكان و ڕوون نەبوونی پلانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی، بهوهش ئایندهی دادو گهشهپێدان كه ههواداری زۆری له توركیا ههیه رووی له مهترسیه.
سهرچاوه.. پێگهی ئهحوال