11:50 - 08/01/2021
تاڵیبان گروپێكی ئیسلامی و سەرچاوەیەكی گەورەی مادەی هۆشبەر
بەو پێیەی ئابووری بووەتە بڕبڕەپشتی هەموو جووڵە سیاسی و كۆمەڵایەتی و حیزبییەكان، بەڵام ئەوەی كە دۆخەكەی زیاتر تێكداوە ئەو بڕە پارە زەبەلاحانانەیە بەدەست گروپە توندڕەوو قاچاخەكانەوە، هێشتا جێی باوەڕنییە گروپێكی ئیسلامی توندڕەو بۆ ڕاییكردنی كارەكانی و جێبەجێكردنی شەریعەتی ئیسلامی پشت بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر ببەستێت .
سه‌رچاوه دارییه‌كانی گروپه چه‌كداریی و تیرۆریستییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌میشه جێگه‌ی مشتومڕی ده‌زگا ئه‌منی و سیاسییه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام له‌م پرسه‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێك وڵات رابكێشرێت.
ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك ده‌وترێت لیستی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌لایه كه هاوكاریی ئه‌و گروپه تیرۆریستی و چه‌كدارییانه ده‌كه‌ن.
ئه‌م پرسه به ئێستاشه‌وه كە داعش‌یش كۆتایی هاتووە له‌باره‌ی هاوكاریی دارایی لەبارەی ئەو گروپەوە كۆتایی نەهاتووەو له ئارادایه، به‌ڵام تالیبان كه ئێستا به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌فغانستانی له‌به‌رده‌ستدایه و بەیەكێك لە حیزبە باڵا دەستە ئیسلامیەكانی جیهان دێتە ئەژمار، زیاتر جێی سه‌رنجه، به‌وه‌ی كه سه‌رچاوه داراییه‌كانی كوێن و چین؟
بزووتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان بزووتنەوەیەكی چەكداریی توندڕەوە و نزیكەی 60 هەزار چەكداریی هەیە و بەشێكی زۆری خاكی ئەفغانستانی بەدەستەوەیەو و تیایدا بە شێوزێكی تایبەت بەخۆیان حوكمی دەكەن و شەریعەتی ئیسلامی بە پێی بۆچوونی خۆیان جێبەجێ دەكەن،لە ساڵی 1996 تا 2001 فەرمانڕەوایی وڵاتیان دەكرد و لە دوای تەقینەوەكانی 11 سێبتەمبەری 2001 ەوە لەگەڵ ئەمەریكاو ئەفغانستان و هاوپەیمانەكانی لە جەنگدایەو بووەتە حیزبێكی دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی، هەرچەندە چەند جارێك گفتوگۆیان كردووە لە وڵاتی قەتەر بەڵام هێشتا ڕێككەوتنەكانیان نەگەشتووەتە كۆتایی. هەربۆیە شارەزایان پێیان وایە لەماوەی ئەو 19 ساڵەدا ئەگەر تالیبان خاوەنی سەرچاوەی بەهێزی ئابووری نەبێت چۆن دەتوانێت ئەو هەموو ساڵە بەرگە بگرێت و جەنگی ئەو وڵاتە زلهێزەو هاوپیەمانەكانی بكات؟
دوای رووخانی حكومه‌تی تالیبان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2001، ئه‌و گروپه به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و داهاته زۆره له كوێوه دێت و له‌چیدا خه‌رج ده‌كرێت؟
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە داهاتی بزووتنەوەی تالیبان زۆر بەرزە، به پێی وته‌ی مه‌لا یه‌عقوب، كوڕی مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر، سه‌ركرده‌ی پێشووتری تالیبان، گروپه‌كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوو2019 دا 1.6 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه.
له كاتێكدا كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان له هه‌مان ماوه‌دا ته‌نیا 5.55 ملیار دۆلار داهاتی بووه. حكومه‌تی ئێستا له‌گه‌ڵ تالیبان سه‌رقاڵی گفتوگۆی ئاشتین تا كۆتایی به شه‌ڕی 19 ساڵه‌ی نێوانیان بهێنن و ئەمەریكا چەند جارێك ڕاستەوخۆ لەوڵاتی قەتەر ڕێككەوتنیان ئەنجام داوە.
بە پێی بۆچوونی شارەزیایان و بەدواداچوونە هەواڵگریی و میدیاییەكان سەرچاوە داراییەكانی تاڵیبان ئەمانەی خوارەوەن:
یه‌كه‌م: مادده‌ی هۆشبه‌ر
بزووتنەوەی تالیبان لە دوای 2012 ەوە بە تەواوەتی خۆی بۆ بازرگانی تلیاك یەكلایی كردووەتەوەو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی راپۆرتی ساڵی 2020ی به‌شی مادده‌ی هۆشبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌فغانستان به‌رهه‌مهێنانەری 84٪ی تلیاكی جیهان بووه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا و 70%ی خاكی وڵاتەكەشی بەدەستەوەیە.
زۆربه‌ی سوودی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به نایاسایی بۆ تالیبانه كه مامه‌ڵه پێكه‌ری تلیاكه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا.
به‌پێی راپۆرتی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌فغانستان له‌ساڵی 2008، تالیبان بەڕێژەی 10٪ ی باج له هه‌ر كه‌س و گروپێك وه‌رده‌گرێت كه كاری به‌رهه‌مهێنانی تلیاك ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی بی بی سی تالیبان ساڵانە 1.5 تا 3 ملیار دۆلاری ئەمەریكی داهاتی هەیە لەم كەرتەدا.لەبەر ئەوەی تالیبان خۆی خاوەنی هەموو زەوییە كشتیارییەكانی بەرهەم هێنانی تلیاك و هیرۆینە.
ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ ئەوەی ئەو سەرچاوە گرنگەی داهاتی تالیبان كۆتایی پێبهێنن، تەنها لە 2018 دا 200 كارگەو شوێنی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەریان بۆمباران كردووەو نیوەی ئەو ژمارەیەش دەكەوێتە ویلایەتی هیلمەند و بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەكانی ئەمەریكا نیوەی زیاتری سەرچاوەی دارایی تالیبان وێران كراوە.
دووه‌م: ده‌رهێنانی كانزاكان
ده‌رهێنانی به‌ردی ئاسن، مه‌ڕمه‌ڕ، مس و زێڕ …تاد. له كوێستانه‌كانی ئه‌فغانستان، یه‌كێكه لە سەرچاوە دارایی و بازرگانییه گرنگه‌كان بۆ تالیبان.
كۆمپانیا بچووك و گه‌وره‌كانی ده‌رهێنانی كانزا له ئه‌فغانستان پاره ده‌ده‌نه تالیبان تا مۆڵه‌تی ده‌رهێنانی كانزاكانیان پێبده‌ن، ئه‌وانه‌شی كه پاره‌یان پێنه‌ده‌ن،جگە لەوەی لە سەرەتاوە كێشەیان بۆ دروست دەكرێت، ئەگەر لە دواییدا پارە نەدەن رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی مردن ده‌بنه‌وه.
كۆمسیۆنی كانزا و به‌رده كانزاییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، ساڵانه بۆ ده‌رهێنانی كانزا بڕی 400 ملیۆن دۆلار ده‌درێته تالیبان. سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن زۆرینەی ڕەهای دەرهێنانی كانزاكانی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە نایاساییە.
ناتۆ پێیوایه ئه‌و ئاماره زیاتره، واته 464 ملیۆن دۆلاره و ڕاپۆرتەكەی بی بی سی بە 400 تا 500 ملیۆن دۆلار دەستنیشانی كردووە، له كاتێكدا ئه‌و بڕه له ساڵی 2016دا 35 ملیۆن دۆلار بوو.
سێیه‌م: باج و سه‌رانه
تالیبان وه‌ك حكومه‌تی كابول باج له هاووڵاتیان و كاره پیشه‌سازییه‌كان وه‌رده‌گرێت. ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێت باج بده‌ن بریتیین له ده‌رهێنانی كانزا، راگه‌یاندنه‌كان و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی ده‌كرێن. جگه له‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رێگه‌وبانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تالیبان به‌كار ده‌هێنن، ده‌بێت باج بده‌ن.
به وته‌ی مه‌لا یه‌عقوب، داهاتی به‌ده‌ستهاتووی باج و سه‌رانه، ساڵانه 160 ملیۆن دۆلاره.
چواره‌م: هاوكاریی خێرخوازی
تالیبان هاوكاری دارایی شاراوه له به‌خشه‌رانی تایبه‌ت و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. زۆرێك له‌و به‌خشه‌رانه‌ی هاوكاریی تالیبان ده‌كه‌ن له خێرخوازان و سندوقی دارایی تایبه‌تن له وڵاتانی كه‌نداو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تگوزاریی ئه‌فغانستان، هاوكاریی به‌خشین له ساڵێكدا 150 تا 200 ملیۆن دۆلاره.
پێنجه‌م: هه‌نارده
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێیوایه، تالیبان بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره، سوود له هه‌نارده و هاورده‌ی شتومه‌كی جیاواز ده‌بینێت، به‌مه‌ش داهاتی تالیبان له هه‌نارده‌كردندا له ساڵێكدا 240 ملیۆن دۆلاره.
شه‌شه‌م: به‌كرێدانی زه‌ویوزار
به وته‌ی مه‌لا یه‌عقوب و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پاكستان SAMAA، تالیبان زه‌ویوزاری له ئه‌فغانستان، پاكستان و له‌وانه‌یه له ته‌واوی وڵاتاندا هه‌بێت. مه‌لا یه‌عقوب به ناتۆی وتووه: داهاتی ساڵانه‌ی تالیبان له‌و به‌شه‌دا نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلاره.
حه‌وته‌م: وڵاتانی تایبه‌ت
به‌پێی راپۆرتێكی BBC، سی ئای ئه‌ی له ساڵی 2008دا پێی وابووه كه تالیبان له سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو بڕی 106 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هاوكات به وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌مریكایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تائێستاش گومان ده‌كرێت كه چه‌ندین وڵات هاوكاریی دارایی تالیبان ده‌كه‌ن.
شاره‌زایان پێیانوایه پێده‌چێت ئه‌و هاوكارییه داراییه 500 ملیۆن دۆلار بێت.
بە پێی ڕاپۆرتەكەی بیبی سی ولاتانی كەنداو لەوانەش عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر بە سەرەكی ترین ئەو وڵاتانە دادەنرێن كە هاوكاریی دارایی تالبانیان كردووە، ئامانجیشیان ئەوە بووە ڕێگریی بكەن لە هەژموونی شیعە لەو وڵاتە و لەبەردەم سیاسەتەكانی وڵاتی ئێران‌دا بوەستن بۆ ئەوەی لە رووی مەزهەبییەوە دەستی لە وڵاتی ئەفغانستان گیر نەبێت بەو پێیەی ئەو هاوڵاتییە ئەفغانییانەی كە هەڵگری ئاینزای شیعەن لەو وڵاتەدا لە ژێر سایەی تالیباندا ناتوانن هیچ جۆرە چالاكییەكی مەزهەبی ئەنجام بدەن.
نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت، ئه‌و داهاته زۆره‌ی ساڵانه تالیبان كۆی ده‌كاته‌وه، بۆته هۆی كوشتن و وێرانكردنێكی فراوان له ئه‌فغانستان. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ش، حكومه‌تی كابول داهاتێكی زۆری خه‌رج كردووه كه به‌زۆری له زیانی كه‌ره‌ته‌كانی دیكه‌دا شكاوه‌ته‌وه.
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانه، رێكه‌وتنی ئاشتی ده‌توانێت ئه‌و رێگه‌چاره‌یه بێت كه حكومه‌ت بخاته‌وه سه‌ر پێی خۆی و كۆتایی بەو حكومەتەش بهێنرێت كە تالیبان بەڕیوەی دەبات و وەك دەسەڵاتێكی تر لەناو ئەو حكومەتەدا وێنا دەكرێت، بەوەش ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی دەگەنە ئەو بڕوایەی ئەوەی بەجەنگ پێیان نەكرا بە ئاشتی وڕێككەوتن ئەنجامیان دا.