ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:25 - 11/12/2020

داعش كۆتایی هات، بەڵام كەلاوەكان وەك خۆیانن‌

پەیسەر

دوای كۆتایی هاتنی داعش و گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ ناو شاری مووسڵ ، بەرپرسانی سەربازیی عێراق ئەررۆژەیان وەك رۆژێكی مێژوویی ناوهێناوە، بەو پێیەی كە توانرا ترسناكترین هێزی چەكدار لەناوچەكە دوور بخەنەوەو كۆتایی بە دەسەڵاتی فەرمییان بهێنن و حكومەتی عێراقیش بە بەیاننامەی فەرمی ڕایانگەیاند، بەڵام حكومەت چووە سەر كەلاوەكان و هیچ شتێك لە شوێنی خۆیدا نەمابوو.

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-(داعش - گرووپێکی ئیسلامی تیرۆرستی یاخی لە عێراق و سوریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چەندین ناوچە لە باکووری عێراق و سوریایان کۆنترۆڵ کردبوو، كە لە عێراق و سوریادا زۆرینەی دانیشتوانەكەی سوننە مەزهەب بوون و دواتریش كە وەك وێرانەیەك بەجێیان هێشت، جگە لە كۆمەڵێك یادگاریی ناخۆش و دیمەنی ترسناكی كوشتن و بڕین و بڵاوكردنەوەی ترس شتێكی ئەوتۆیان لەدوای خۆیان نەهێشتەوە.

ئەم گرووپە لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادییەوە بەڕێوە دەبرا، كە هەندێك پێیان وابوو كەسایەتیەكی ناڕوون و گومان لێكراو بووەو هەندێكی دیكەش بەیەكێك لە موجاهیدە گەوەرەكانی ئەم سەردەمەیان دادەنا، ئەو پێشتر لەنێو ڕێكخراوی ئەلقاعیدەدا وەك كەسایەتیەكی ئاسایی ژیاوەو دواتر  جیاوەبووەتەوە پاش یەكگرتن لەگەڵ بەرەی نوسرە لە شام،  داعشیان درووستكرد، گەرچی ئەو لە نێو زیندانی بوكای ئەمەریكیەكان دا ماوەیەك ژیابوو، بەڵام ڕاپۆرتەكان باسیان لەوە كرد كە ناسینی زۆرینەی هاوكارەكانی بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە كە لە زیندانی ئەمەریكیەكاندا بوون، لە دوای 2003 و  دواتر ئەو دەسەڵاتەیان بەجۆرێك لێكرد كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا ملیارەها دۆلاریان خەرج كردو بەشی هەرەزۆری ناوچەی سونەنشین و رۆژئاوای كورددستان لەنێوان هەردوولادا تەختی زەوی بوون و شارە دێرین و مێژوییەكان شوێنەوارێكیان نەماو شوێنەوارە دێرینەكانیش بەناوی جۆراوجۆرەوە تەقێنرانەوە.
داعش گروپێكی خۆپەسەندو تاكڕەوبوون و تەنانەت ئەوانەشی كە هاوباوەڕیان نەبوون و باوەریان بە ئیسلام هەبوو وەك نەیارو بێ باوەڕ لێیان دەڕوانین و بەلایانەوە پەسەند نەبوون، لەلایەك لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سوریا، سوپای ئازادیخوازی سوریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدا بوون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی جەنگیان لە دژی هەموو بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاو ڕۆژئاوا ڕاگەیاندبوو.
داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک لقی ئەننەسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە. 
داعش لە سوریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لە لایەن بەرەی ئەننەسرەوە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤) دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکت.
سەرەڕای ئەوەی داعش گروپێكی ئاینی توندڕەو بوون بەڵام تاوانباردەكران بەوەی  لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ترەمپ باراک ئۆباما و ھیلاری کلینتۆنی دەستیان ھەبووە لە دامەزراندنی داعش، بەڵام هیچ یەكێك لەوانە پشتڕاستیان نەكردووەتەوە تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا کلینتۆن دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعشن و تەنانەت رێکخراوی ئەلقاعیدەش بۆ ئەوە بووە  بجەنگن لە دژی سۆڤیەتی نەیاریان.
بەڵام ئەوەی كە جێگەی نیگەرانی بوو جگە لەو هەموو زیانە مادییانەی كە لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش كەوت، ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خەڵك كوژران، بەشێكی بەهۆی زیادەڕەوی و دەستدرێژیی چەكدارەكانی داعش بوو بۆ سەر هأوڵاتیان و دیارترینیان دەستدرێژیی بوو بۆسەر ئێزدیی و مەسیحیی و كمینەكانی تر لەگەڵ شیعەكانی ئەو ناوچەیە.
سەرەڕای ئەوەی كە شوێنەوارە دێرینەكانی ناوچەكە بە تاڵان بران و ئەوەشی كە مایەوە تەقاندیانەوە، بەڵام نەیانتوانی خۆیان بگرن و بە گرتنەوەی كۆتا شوێنەكانی دەسەڵاتیان و كۆتایی بە دەسەڵاتی داعش هات.
 لەناوچوونی گرووپەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگەێندراوە، بەڵام ھەندێک لە ئەندامەکانی ھێشتا وەک خانەی نوستوو لەناوچە جیاوازەکاندا ماونەتەوەو تا ئێستاش مەترسی بۆسەر ناوچەكە دروست دەكەن.