05:36 - 07/01/2019
گوێم له هاواری براكه‌م بوو كه ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرده سه‌ر
دوای ڕزگاركردنی عیراق له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی 24 ساڵه‌ی
رژێمی داپڵۆسێنه‌ری سه‌دام حوسێن، ئه‌مریكیه‌كان ده‌ستیان به ڕه‌شبیگری خه‌ڵكی سه‌ر
به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌غدا كرد، هه‌ندێك جاریش خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان ده‌ستگیركرد و ڕه‌وانه‌ی
زیندانی به‌دناوی ئه‌بوغرێب ده‌كران. له‌وێش ئه‌مریكییه‌كان دوای چه‌ندین ساڵ ئابڕووچوونه‌كانیان
بڵاوكرایه‌وه كه چۆن به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له دیموكراتی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی
خه‌ڵكیان داوه، وه‌كو چۆن له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس خه‌ڵكی كورد و بێ‌تاوانیان
له‌م زیندانه ئه‌شكه‌نجه ده‌دران. ئه‌مه‌ی ده‌یخوێێنته‌وه به‌سه‌ر هاتی ژنێكی
عێراقییه له زیندانی ئه‌بوغرێب چی بینووه و چی به‌سه‌رهاتووه ده‌یگیڕێته‌وه.
هودا عه‌زاوی ژنێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵانی خێزانێكی ناسراوی
عێراقه و دوای ئازادبوونی له زیندان ڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی پێگه‌ی میدیایی
گاردیانه‌وه چیرۆكه‌كه‌ی خۆی گێڕاوه‌ته‌وه.هودا چیرۆكه‌كه‌ی به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه رۆژێكیان زه‌نگی
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی لێده‌دا و كه هه‌ڵیده‌گرێت ده‌زانێت كه‌سێكی عێراقییه و له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكیه‌كان ئیش ده‌كات.ماڵی هودا ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غداوه
كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سوننه مه‌زهه‌بن، ئه‌و كه‌سه هه‌ڕه‌شه له هودا
ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێنه‌دات ئه‌وا راپۆرتێكی له‌سه‌ر
ده‌نووسێت لای ئه‌مریكییه‌كان پێیان ده‌لێت هودا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌مریكا
كه به "مقاومه" ناوده‌برێت، هاوكاره و ئه‌وانیش ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
هودا ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندییه‌كه زۆر گاڵته‌جارانه‌بوو،
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پاره‌یمان بدایه ئه‌وا جارێكی دیكه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرده‌وه،
بۆیه ڕه‌تمانكرده‌وه پاره‌ی پێ بده‌ین.پاشان ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان
ئیشی ده‌كرد، به ڕاستی راپۆرتێكی زیره‌كانه‌ی نووسیبوو كه ئه‌مریكیه‌كان به ته‌واوه‌تی
باوه‌ڕیان به چیرۆكه‌كه كردبوو، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان هاتن بانگی عه‌لی برام
و نه‌هله‌ی خوشكمیان كرد.
له 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2003 ئه‌مركییه‌كان برایه‌كی
دیكه‌ی هودا ده‌گرن به ناوی ئه‌یاد كه ته‌مه‌نی 44 ساڵه، بۆیه وه‌كو كاردانه‌وه
هودا ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ دژی ئه‌مریكیه‌كان بوه‌ستێته‌وه. ده‌چێت بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مریكا له ناوی ئه‌عزه‌مییه، كه پێشتر یه‌كێك بووه له كۆشكه‌كانی سه‌دام حوسێن.ئه‌و
داوا له كاپتنێكی ئه‌مریكی ده‌كات كه هه‌ردوو براكه‌ی بۆ بگێڕنه‌وه.به‌ڵام ئه‌وان
سه‌رقاڵی یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بوون، دوای چوار كاتژمێر چاوه‌ڕوانی
پێی ده‌ڵێن هه‌ردوو براكه‌ی لای ئه‌مریكیه‌كان زیندانه، دوای ده خوله‌ك پێیان ڕاگه‌یاندم
"ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌ره" حاڵم حاڵی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه عێراقییه‌ی
كه ئه‌مریكا ده‌ستگیركردوون.له‌وێ هودا له خۆی ده‌پرسێت "گومان ده‌كه‌م كه
ئیداره‌كه‌ی بۆش شه‌ڕیان له دژی تیرۆر ئه‌نجام دابێت."
هه‌ردوو ده‌ستمیان له پشته‌وه و چاویان له پێشه‌وه به
پارچه‌یه‌ك قوماش به‌سته‌وه و سواری ئۆتۆمبیلێكی جۆری هامفیانم كردم، بردمیان بۆ
شوێنێك له ناوه‌وه‌ی كۆشك و له‌وێ فڕیاندامه ژوورێكه‌وه كه هیچی تێدانه‌بوو
جگه له كورسیه‌ك. ژووره‌كه زۆر ساردبوو.دوای پێنج كاتژمێر خوشكه‌كه‌میان هینا،
من به ده‌نگی ئه‌وم ناسییه‌وه چونكه چاوه‌كانم داخرابوون، به درێژای ئه‌و شه‌وه
منیان له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه هێشته‌وه.ڕۆژی دووه‌م بردمیان بۆ ژوورێك كه ده‌ستگیركراوه‌كان
به ژووری ئه‌شكه‌نجه ناویان ده‌برد. ئه‌فسه‌رێك هاواری كرد ئه‌گه‌ر بێت و دان به
تاوانه‌كان نه‌نێنن ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.بۆیه پێویسته دانی پێدا بنێن.هه‌ردوو ده‌ستم
به‌سترابووه‌وه، پێڵاوه‌كانیان له‌پێم داكه‌ند، ڕووبه‌ڕوو به‌رامبه‌ر دیوارێك وه‌ستام،
گوێم لێ بوو ژنان و پیاوان هاواریان ده‌كرد، توانیم له ڕێگه‌ی گریانه‌وه ده‌نگی
گریانی معتزی برام بناسمه‌وه، ده‌مه‌ویست ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چاومه‌وه‌یه لێی بكه‌مه‌وه،
به‌ڵام نه‌متوانی و له هۆش چوومه‌وه.(ئه‌و به دوودڵیه‌وه باسی ئه‌م ڕووداوه ده‌كات)
پاشان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده سه‌ر موعتزی برام.
له ژوره‌كه به‌كرێگیراوێكی عێراقی و ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكیم
له‌گه‌ڵ بوو.به‌كرێگیراوه‌كه قسه‌ی كرد"تۆ ئه‌و ژنه‌ی كه پاره ده‌ده‌ی بۆ
ئه‌وه‌ی براكانت بده‌ن له ئه‌مریكیه‌كان؟." به‌و ئینگلیزیه كه‌مه‌ی كه ده‌یزانم
وه‌ڵامیم دایه‌وه"درۆ ده‌كات" ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكیه‌كه به‌جۆرێك زلـله‌ی
لێدام نه‌متوانی به‌رگه بگرم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتم.دواتر پاسه‌وانه‌كانی ناچاركرد
بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر ڕووبه دیوارێك ڕامبگرن.
دواتر منیان گه‌ڕانده‌وه زیندانه‌كه كه بنمیچی نه‌بوو،
بارانیش به خه‌ستی ده‌باری، له نیوه شه‌ودا شتێكیان فڕێدایه به‌رپێی خوشكه‌كه‌م
دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌یادی برامه كه خوێن له قاچی و مل و ده‌موچاوی ده‌چۆرا، له
خوشكه‌كه‌م پرسی ئایا هه‌ناسه ده‌دات؟ وه‌ڵامی دایه‌وه به هیچ جۆرێك ئه‌وجا ده‌ستی
كرد به گریان.رۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی دوور برد.
دواتر سوپای ئه‌مریكا به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنیان بۆ ده‌كرد
گوایه ئه‌و زیندانیه به جه‌ڵته‌ی دڵ مردووه.(گاردیان ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی
بڵاوكرده‌وه)ئه‌و پزیشكه‌ی كه واژۆی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی كرد هیچ ناوێكی نه‌بوو جگه‌له‌وه‌ش
واژۆیه‌كی شڕ و شێوای هه‌بوو.دوای ئه‌وه‌ی ئابڕووچوونی ئه‌مریكا له ئه‌بوغرێب
بڵاوبووه‌وه ئه‌وجا دوای چوار مانگ ته‌رمه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ خێزانه‌كه‌مان.كه‌سوكاره‌كه‌م وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان گرت و به ڤیدیۆ بڵاویانكرده‌وه،ته‌رمه‌كه
شوێنی چه‌ندین لێدانی پێوه‌یه به تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی سینه و ده‌ست و
ناوچاوانی.
هودا ده‌ڵێت دوای بردنی ته‌رمه‌كه من و 18 زیندانی دیكه خراینه
ناو پاسێكی بچكۆڵه له‌ناو زیندانی ئه‌مریكیه‌كان دانراین ئه‌مركییه‌كان پێان
گوتین" ئه‌مشه‌و كه‌س ناخه‌وێت" دواتر میوزیكی ترسناك و ده‌نگ به‌رزیان
بۆ خستینه‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكیش بخه‌وتایه به‌توندی له ده‌رگایان ده‌دا، ماوه‌ی سێ
رۆژ ئێمه له‌وێ بووین و زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانیش سه‌رخۆشبوون.دواتر له‌كاتی ده‌رچوونم
له ئاوده‌ست ئه‌مركییه‌كان ده‌ستێكیان شكاندم. پاشان له كانوونی دووه‌می 2004 له
كۆلیژی پۆلیسی به‌غداوه گواستراینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب.هودا ماوه‌ی 156 ڕۆژ له‌گه‌ڵ پێنج ژنی دیكه‌ی عێراقی له
زیندانی به‌دناوی ئه‌بوغرێب زیندان بوو. به‌شه‌كه‌ی ئه‌و به‌شی تاوانی قورس بوو.له‌م
به‌شه‌دا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرایه سه‌ر زیندانیان و وێنه‌یان ده‌گیرا.ژنه‌كان
له به‌شی سه‌ره‌وه زیندانبوون و پیاوه‌كانیش له‌به‌شی خواره‌وه.به‌ڵام به‌شه
گه‌وره‌كه‌ی زیندان كه له‌ناو چادربوون و به ته‌له‌دڕكینه ده‌ور درابوون و پاسه‌وان
ده‌وری ته‌نیبوون.
له ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تا ئه‌مریكیه‌كان هه‌ستان به ئازاردانی
زیندانیان و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كان.ئه‌م كارانه ڕۆژانه دووباره
ده‌بووه‌وه، پاسه‌وانه‌كان سه‌گیان به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی گاز له خه‌ڵكی بگرن،
جارێك سه‌گێك گازی له قاچی كوڕێكی چوارده‌ساڵان گرت به‌ناوی عادل، پاسه‌وانه‌كانی
دیكه‌ش له پیاوه‌كانیان ده‌دا، ده‌مبینی خوێن له لووتیان فیچقه‌ی ده‌كرد، دواتر
ناچار ده‌كران له‌و ئاوی سارد خۆیان هه‌ڵكێشن.ئه‌وكاته‌ش زستانێكی ساردبوو.
هودا سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی سێكسی ڕه‌تیكرده‌وه وه‌ڵام
بداته‌وه، پاشان گوتی خۆم و هیچ هاوڕێیه‌كم ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌كراوه‌ته سه‌رمان.به‌ڵام
به پێی ڕاپۆرتێكی جه‌نه‌ڕاڵ تاكوبا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه
سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی له زیندانی ئه‌بو غرێب زیندانن.ژنه زیندانێكیش به‌ناوی نور له
نامه‌یه‌كدا له ئه‌بوغرێبه‌وه ناردبووی باس له‌وه ده‌كات له لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه
ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان. شایه‌تحاڵێكش ده‌ڵێت" به‌چاوی خۆم
بینوومه كیژۆڵه‌یه‌كی 14 ساڵیان هێناو پاسه‌وانه‌كان
ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر.هه‌ندێك جاران ژنه‌كانیان ناچار ده‌كرد كه به رووتی له‌به‌رده‌م
زیندانیه پیاوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بوه‌ستن.
هودا ده‌ڵێت زیندانه‌كه‌ی من دوو مه‌تر بوو به بێ په‌توو
و ئاوده‌ست.له سێ هه‌فته‌ی سه‌ره‌تا وه‌كو لاڵ بووم، چونكه قسه‌كردن قه‌ده‌غه
بوو هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و كه‌سانه ده‌كرد كه قسه‌یان ده‌كرد.ئه‌وان ڕێگه‌یان به
هیچ په‌رتووكێك نه‌ده‌دا جگه له قورئان به جۆرێك له جۆره‌كانیش پێنووسێكم ده‌ستخست.بۆیه
له‌ناو قورئانه‌كه‌دا یاداشته‌كانم ده‌نووسی له مانگه‌كانی سه‌ره‌تا له‌ناو قورئانه‌كه
نووسیم" سه‌ربازانی ئه‌مریكا دڕه‌نده و هیچ و پوچ و سه‌ركه‌وتكه‌رن."
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئینگلیزی تۆزێك قسه‌م ده‌كرد، ڕێگه‌یاندا
ئه‌و ناوه پاك بكه‌مه‌وه، خواردنیش زۆر كه‌م بوو.بۆیه پیره‌ژنێك له برسا كه‌وت،
منیش له به‌رماوه‌ی خواردنی ئه‌و ئه‌مركیه زۆرخۆرانه خواردنم بۆ ده‌برد.تا
ڕۆژێك ئه‌وان زانیان من خه‌ریكی چیم بۆیه فڕییاندامه ناو زیندانێكی تاكه‌كه‌سیه‌وه به ئاوی سارد ماوه‌ی چوار كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌یاندام
دوای ده‌رچوونم له‌و زیندانه تاكه كه‌سیه له په‌راوێزی قورئانه‌كه
نووسیم" 24ی شوباتی 2004"
له‌ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌مدا هه‌ركاتێك بۆ لێكۆڵینه‌وه
بانگده‌كرام هه‌مان پرسیاربوو "ئایا تۆ یه‌كه‌مین كه‌سی كه (ئاڕ پی جی)ت له
دژی ئه‌مریكا به‌كارهێناوه؟." منیش نكۆڵێم لێده‌كرد چونكه شتی وا نه‌بووه
بۆیه هاوڕێكانم بۆخۆشی ناویان نابووم"شاژنی ساڕووخی ئاڕپی جی"
دوای ئه‌وه ئابڕووچوونه‌كانی زیندانی ئه‌بوغرێب
بڵاوبووه‌وه له نیسانی ساڵی 2004 ڕێگه‌یان به هودا داوه، ماوه‌ی 10 خوله‌ك
بێته گۆڕه‌پانی زیندانه‌كه و جێ خه‌وێكیان پێداوه.له‌وێشه‌وه توانی یارمه‌تی
هاوڕێكانی بدات به‌وه‌ی فێری زمانی ئینگلیزی بن.
كاتێك جه‌نه‌ڕالی جۆرجی ملله‌ر له‌و زیندانه دانرا كۆمه‌ڵێك
ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردانی زیندانه‌كه‌یان كرد، ئه‌وان هه‌ڕه‌شیان لێكردین ئه‌گه‌ر بێت
به جۆرێكی مامه‌ڵه بكه‌ن خراپتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ریش بێده‌نگ بن ئه‌وا ڕۆژانه
بۆمان ده‌بێت بچینه ده‌ره‌وه خۆر لێمان بدات.رۆژی دواتر جه‌نه‌ڕاڵ ملله‌ر هات به
ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی گوت ئه‌وان كه‌سانی بكوژیان ده‌ستگیركردووه، بۆیه هاوارم كرد
و به‌سه‌ریدا قیژاندم ئێمه بكوژ نیین ئێوه بكوژن.ئه‌مه وڵاتی ئێمه‌یه و ئێوه
داگیرتانكردووه.له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه ماوه‌ی یه‌ك مانگ نه‌یانهێشت یه‌ك مانگ ده‌ره‌وه‌ی
زیندانه‌كه ببینم.!دواتر ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی هات و گوتی"له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه
هه‌موومان سزا ده‌درێین."
دوای ئه‌و سه‌ردانه ئه‌مریكیه‌كان چه‌ند زیندانییه‌كیان
ئازادكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگیان بپارێزن.دواتر خۆم و خوشكه‌كه‌میان گواسته‌وه به‌شی
چادره‌كان.سێ لێكۆڵه‌ر هاتن داوای ئه‌وه‌یانكرد بزانن ئه‌یادی برام چۆن مردووه.ئه‌وان
هیچ داوای لێبوردنیان نه‌كرد.چه‌ند ژنه زیندانیه‌كیان ئازادكرد له‌وانه‌ش نه‌هله‌ی
خوشكم. له 19ی ته‌مموزی 2004 به كۆپته‌رێك منیان له بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی
گواسته‌وه باكوری به‌غدا.
دوای هه‌شت مانگ كاغه‌زێكیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی بكه‌م
كه من عێراق جێناهێڵم دواتر ئازادم.له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژن زیندانی بكرێت به
تایبه‌تی له عێراق زۆر سه‌خته زۆرێك له‌و ژنانه‌ی كه زیندان بوون دوای ئازادبوونیان
مێرده‌كانیان وازیان لێیان ده‌هێنا یان خۆیان ده‌شارده‌وه و ون ده‌بوون.