12:43 - 07/01/2019
ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری مافی خوراوی هاوڵاتییه‌كانی نابێت
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت داوای قه‌ره‌بووی له
وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات، چونكه ئه‌و كاته‌ی جوله‌كه‌كان كۆچیان كردووه به ملیۆنانان
دۆلاریان به جێهیشتووه و لایه‌ن ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا
گیراوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕی ئه‌و پاره‌یی
كه ده‌وڵه‌تی ئۆرشه‌لیم داوای ده‌كات، بڕی 250 ملیار دۆلاره، به مه‌به‌ستیش
داوای له‌و وڵاتانه كردووه كه له ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ره‌و ئیسرائیل
كۆچیان كردووه.
گۆڤاری "تایمز ئۆف ئیسرائیل" ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه، دوای پهیسهرێكی به‌رده‌وام له ماوه‌ی 18 مانگدا، سه‌رجه‌م بانگه‌شه‌كان
بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت كه گووژمهكهی 35 ملیار دۆلاره
له وڵاتی تونس و 15 ملیار دۆلار له لیبیا وه‌رده‌گریت، چونكه ئه‌و كاته جوله‌كان
ساڵی 1948 ڕوویان له وڵاتی ئیسرائیل كرد و موڵك و ماڵیان به تاڵانبرا.
كه‌ناڵێكی دیكه‌ی ئیسرائیلیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه
ئیسرائیل له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاماده‌یی پلانێكی ئاشتی ئه‌مریكی بێت بۆ یه‌كلایی
كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا هاتووه، پشكنینێكی
نهێنی له ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێك بۆ نرخی موڵك و ماڵی جوله‌كان كراوه، ئه‌و
شوێناش كه پشكنیان بۆ كراوه، وڵاتانی مه‌غریب، عێراق، سوریا و میسر و یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه،
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش وڵاتی ئێران و چه‌ند شوێنكی تێدایه كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراون.
ژنهوهزیری وه‌زاره‌تی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی گیلا
گامیلیل له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت"ئێستا كاتی چاكسازی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی مێژووی
جوله‌كه‌كانه كه حه‌وت ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئێران ده‌گرێته‌وه.ده‌مانه‌وێت
مافی ئه‌و هه‌زاران جوله‌كه‌یه بگێڕینه‌وه كه موڵك و ماڵیان له ده‌ستداوه."
ڕێكخراوی "دادپه‌وه‌ری بۆ جوله‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی"
كه ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ند ڕێكخراوێكی جوله‌كه پێكدێت.ئه‌وان خه‌مڵاندوویانه
ساڵی 1948 له10 وڵاتی جیهان 850 هه‌زار جوله‌كه ڕایانكردووه یان ڕاونراون.چونكه
توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه عه‌ره‌به‌كان چه‌ندین جولهكهیان كوشت و بریندار
كرد.
بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزم توانیان سه‌دان جوله‌كه له
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی جوله‌كه بۆ ئیسرائیل بگوازنه‌وه، له 452 گه‌شتی ئاسمانی
50 هه‌زار جولهكهیان گواسته‌وه، 113 هه‌زار جوله‌كه‌ش له عێراقه‌وه به فرۆكه‌ی
ئه‌مریكی گواسته‌وه بۆ ئیسرائیل و پرۆسه‌كه‌شیان ناو نابوو(عه‌لی بابا).
په‌رله‌مانی ئیسرائیل(كنیست) ساڵی 2010 داوایكرد كه
حكومه‌تی ئیسرائیل له هه‌موو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی گرنتی كه‌یسی قه‌ره‌بووی
موڵك و ماڵی جوله‌كه، وه‌ربگرێت.
لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستین له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان كه داوای قه‌ره‌بووی 100 ملیار دۆلار له ئیسرائیل بكه‌ن، چونكه عه‌ره‌به‌كانی
فه‌له‌ستینش كاتێك ئیسرائیل وڵاته‌كه‌یانی داگیركردووه موڵك و ماڵیان له‌ناوچووه،
چه‌ندین بهڵگهنامهشیان له ماوه‌ی 10 ساڵدا ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كردووه.
به‌ڵام ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی
ئاشتی به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی فه‌له‌ستینی بوون له ئیسرائیل ڕۆیشتن بوون به هاوڵاتی فه‌له‌ستینی،
هه‌روه‌كو چۆن پهناههندهكانی جوله‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوون به هاوڵاتی
ئیسرائیلی.