03:54 - 17/11/2020
لە نەمانی سەركردەی دیاردا، شەمەندەفەرەكەی قاعیدە بەرەو كوێ ڕێدەكات؟
دوای بڵاوبوونەوەی مەرگی دوو سەركردەی بەرجەستەی قاعیدە شرۆڤەكاران و
چاودێرانی ڕەوتی ئیسلامی و بزووتنەوە چەكدارییەكان باس لەوە دەكەن ئەو بزووتنەوەیە
سەر لە كوێوە دەردەكات و بەرنامەكانی بەچ ئاراستەیەكدا هەنگاو هەڵدەگرێت
ئەوەلەكاتێكدا كە ئەو دوو سەركردەیە ڕۆڵی سەرەكی و لەبەرچاویان هەبووە لە دروستكردن و سەرپێخستنی قاعیدەدا و دەكرێت وەك
كاریزما ناویان بهێنرێت، ئاخۆ سەركردایەتی هاوبەش دادەنێن، یان بە دەستەی ڕاوێژكاریی بەڕێوەی دەبەن؟ لقەكانی قاعیدە لەوڵاتانی دیكە تاچەند گوێڕایەڵی سەركردایەتی نوێی قاعیدە دەبن؟
لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی دوو لە
سەركردەكانی قاعیدە بووەتە جێی سەرنجی میدیاكانی جیهان، میدیاكانی فەرەنسا ئاماژەیان
بەوە داوە كە مردنی (ئەیمەن زەواهیری) سەركردەی یەكەمی قاعیدەو ئەبومحەمەدی میسری
لە تارانی پایتەخت بەدەستی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل قاعیدە دەباتە تونێلێكەوە كە
هەموان لەو سەری تونێلكە بپرسنەوە. بە پێی دامەزراوەی فەرمی هەواڵگریی فەرەنسا
بۆجێگرەوەی ئەو كەلێنە گەورەیەی قاعیدە، لەوانەیە شانسی (سیف العدل) لە پێشی
هەموانەوە بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەو حیزبەی كە بە دایكی سەرجەم حیزبە
ئیسلامییە توندڕەوەكانی جیهان دادەنرێت. سەیفولعەدل بەیەكێك لەو كەسە دیارو
متمانەپێكراوانە دادەنرێت كە لەسەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابوردوەوەو چووەتە نێو
قاعیدەو تا ئێستاش بە كەسایەتیەكی سەربازی بەرجەستە دێتە ئەژمار.
وێنەی سەیفولعەدل لە كاتێكدا كە ئەفسەری سەربازیی بووە لە میسر
هەرچەندە میدیاكانی ئێران بە فەرمی كوشتنی ئەبومحەمەد میسری جێگرو كەسی
دووەمی قاعیدە لە گەڕەكی پاسدارانی تاران لە لایەن دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە ڕەت دەكەنەوە، بەڵام نیۆرك تایمز سوورە لەسەر
هەواڵەكەی و دوو دڵ نییە لە ڕاستی ئەو هەواڵەو سەرەڕای ئەوەش هەواڵی مەرگی ئەیمەن
زەواهیریشی بڵاوكردووەتەوە كە لە دوای كوژرانی ئوسامە بن لادنەوە بەرپرسیارێتی
ئەلقاعیدەی لە ئەستۆدا بووە.
بە پێی وتەی ئەو پسپۆڕانەی كە بۆئاژانسەی هەواڵی فەرەنسا كردووە باسیان
لەوە كردووە، لەدوای مردنی ئوسامە بن لادن و پاشان ئەیمەن زەواهیری و ئەبومحەمەدی
میسری و ئەوانی تریش، ئیتر قاعیدە ئەو گروپە بەهێزەی جاران نەماوە كە ترسی ئەوەیان
لێلبكرێت جارێكی دیكە وەك هێرشەكانی 11 سێبتەمەبەری سەر ئەمەریكا ئەنجام بدەنەوە،
یان بتوانن باڵێۆزخانەكانی وەك ئەوانەی دارالسلام و نایرۆبی بتەقێننەوە، یان هێرشی
سەر سەربازگەگانی خوبەری سعودیە ئەنجام بدەن.
پسپۆڕە فەرەنسییەكان باس لەوە دەكەن گەرچی قاعیدە بە فەرمی دانی بەوەدا
نەناوە كە ئەو دوو بەرپرسە باڵایەیان مردبن، بەڵام ئەوان بێدەنگییەكەیان بۆ ئەوە
دەگەڕیننەوە كە زانیارییەكانیان دروستەو خۆیان بۆ ئەوە ئامادە دەكەن كە قاعیدە لەو
تەنگەژەیە بپەڕێننەوە كە بە هۆی ئەو دوو سەركردە باڵایەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
لە دوای دەركەوتنی چالاكیەكانی
قاعیدە لە شاخەكانی تۆرابۆرای ئەفغانستانەوە، لە نێو ولاتاندا چەندین لقیان
كردەوە، لەوانەش میسر، یەمەن، سۆماڵ، بەشێك لە وڵاتانی كیشوەری ڕەش –ئەفەریقا- و
لەم دواییانەشدا لە عێراق و سوریاش لقیان كردەوە، بەڵام زۆرینەی چالاكیەكانیان بە
نهێنی ئەنجام دراوەو زۆرینەشیان هەرەش بوون بۆ سەر ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی و
كەمتر ڕووی تفەنگەكانیان لە سیستەم و دەسەڵاتی خۆجیی عەرەبەكان بووە.
یەكێك لە دیاردەسەیرەكانی ئەو ڕێكخراوە ئەوەیە زۆرینەی ئەندامان و
ڕێكخستنەكانی قاعیدە ناسراو نین و سوود لەناوی كەسە دیارەكان وەردەگرن، لە نموونەی
ئەو دوو كەسەی كە لەم رۆژانەی رابوردوودا مردوون و پێشتریش سوودیان لە ناوی
ئەبومەسعەبی زەرقاوی لەناوچەكەدا وەرگرتووە.
تەقینەوەی دوو تاوەری بازرگانی لە نیۆرك -2001
سەرەڕای ئەوەی هەندێك پێیان وایە سەرۆكایەتی قاعیدە ڕادەستی سەیفولعەدلی
میسری دەكرێت بەڵام هەندێك لە شارەزایانی قاعیدە بەدووری نازانن دەستەی سەرۆكایەتی
و ڕاوێژكاریی دروست بكەن، باراك مەندلسۆن، مامۆستای زانكۆی هارفۆرد، خاوەنی چەند
كتێبێك لە بارەی قاعیدەو گروپە توندڕەوەكانەوە، لەو باوەڕەدایە سەرۆكایەتی قاعیدە
بە چەند كەسێك دەسپێردرێت ، پاساوی ئەو بۆچوونەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لەنێو
قاعیدەدا كەسێكی دیارە بەرجەستە پەیدا نابن.
بە بۆچوونی ئەو شارەزایە، لە هەل و مەرجە نوێیەكەی دوای مردنی ئەو
دووكەسایەتیە، لقەكانی ئەلقاعیدە كیشەیان بۆ دروست دەبێت و گوێڕایەڵی بۆ
سەركردەكان ناڕەحەت دەبێت و لەوانەیە نەتوانن لەگەڵیان بەردەوام بن و بەدووری
نازانێت جیابوونەوە تیایاندا ڕوو بدات.هەر بۆیە لەنێو هەندێكیاندا كێشەكە سەری
هەڵداوەو قسە لەبارەی سەركردایەتی ئایندەوە دەكرێت.
سەیفولعەدل كە بەناوەكانی محەمەد ئیبراهیم مەكاوی و ئیبرهیم مەدەنیش
ناسراوە، ئەفسەری پلەباڵای سوپای میسری بووەو لە هەشتاكانی سەدەی ڕابودوودا لەسەر
بیروباوەڕی ئیسلامی لە میسر زیندانی كراوەو پاش ئازاد بوونی چووەتە ئەفغانستان و
پەیوەندی كردووە بە ڕێكخراوی ئەلقاعیدەوەو بە هۆی شارەزاییە زۆركەی لە بواری
سەربازیدا زۆر نزیك بووە لە ئوسامە بن لادن و دوای ئەویش ئەیمەن زەواهیریی، بە پێی
توێژینەوەیەكی ئەمەریكی ساڵی 2003 لە ئێران دەستگیر كراوەو بە پێی سەرچاوە
تایبەتەكانی ئەمەریكا قاعیدەی یەمەن دبلۆماتكارێكی ئێرانیان دەستگیركردووە،بۆیە
كەوتوونەتەوتوێژ لە گەڵ قاعیدەو لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو دبلۆماتكارە ئێرانیەدا
سەیفولعەدل و محەمەد میسری و سێ كەسی دیكە لەسەركردەكانی قاعیدەیان ئازادكردووە،
بەو مەرجەی لە ئێران نەچنە دەرەوە.
شوێنەواری تەقینەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە تەنزانیا 1988
بە پێی توێژینەوە ئەمەریكیەكە سەیفولعەدل توانایەكی زۆرباشی سەربازیی
هەبووە، بۆیە توانیویەتی بەئاسانی لەسەركردەكانی قاعیدە نزیك ببێتەوە،لەسەرو بەندی
كوژرانی ئوسامەبن لادنیش دا بۆماوەیەكی كاتی سەركردایەتی دراوەتە سەیفولعەدل،
بەڵام ئەو سەركردایەیتە بۆ كاتێكی دیاریكراو بوو، یەك مانگ لە دوای كوشتنی بن
لادن، ئەیمەن زەواهیریی كرایە سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە.
ئەو پسپۆڕە فەرەنسییە باس لەوەدەكات كە سەیفولعەدل لەگەڵ ئەبومحمەد میسری
چەند ساڵێك لە ئێران بوون، گەرچی لە ڕیزی سەركردە یەكەم و بەرجەستەكانی قاعیدە
نیە، بەڵام لە لیستی داواكراوەكانی ئەمەریكادایەو بڕی پێنج ملیۆن دۆلاریان تەرخان
كردووە بۆ ئەوەی بە زیندوویی یان بە مردوویی ڕادەستیان بكات.
ئەو شارەزایە باس لەوەش دەكات ئەو كارەی ئەمەریكا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەیفولعەدل
یەكێكە لەو كەسانە بووە كە بۆمبی لە نێو باڵیۆرزخانەكانی كینیا و تانزانیای
ئەمەریكا داناوە لە ساڵی 1988 و بووتە هۆی كوژرانی 224 كەس و لەو كاتەوە تا ئێستا
بەدوایەوەن، ئەبومحەمەد میسری لەنێو گەڕەكی پاسدارانی تاران دوای چەندین ساڵ
چاودێریی كردنی لە لایەن دوو كارمەندی دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیلەوە كوژرا.
تونێلەكەی قاعیدە لە تۆرابۆراوە لێدراو
لەڕێگەی دوو فرۆكەوە مەترسییەكانی ئاشكرابوون لە 2001 ەو ئێستاش لە تارانەوە سەری
دەرهێناوە، پرسیار ئەوەیە: ئاخۆ ئەوسەری
تونێلەكە سەری لەكوێ دەردەكات و دەرگاكانی بەچ لایەكدا دەكاتەوە.