ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:52 - 15/11/2020

ئێران؛ دۆڕاوی گەورەی شەڕی کەرەباخ‌

پەیسەر

ڕێکخستنەوەی نوێی سنوری لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا، کاریگەری لەسەر ئێران دەبێت. لەکاتێکدا ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی، پەتای کۆرۆنا و ناڕەزایەتی ناوخۆی بۆتەوە، و  تێچوویەکی زۆری هەیە لە وڵاتانی سوریە و عێراق. کۆتا شتێک کە ئێران پێویستێتی، گۆڕانی بارودۆخی ئەمنی سێ دەیەی کۆتای قەوقازی باشورە، بەڵام ئەمەش رویدا.


 کێشمەکێشمی سێ دەیەی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر کەرەباخ، دوای 45 ڕۆژ لە شەڕی سەخت کۆتایهات. ئێران بە دۆڕاوی گەورەی شەڕەکە دادەنرێت.

ئازەربایجان؛ لایەنی براوەی شەڕەکە
ئەرمینیا نزیکەی 40٪ چەک و کەلوپەلی سەربازی خۆی وەک سەدان تانک، ئۆتۆمبێلی سەربازی وتۆپخانەی لەدەست داوە. ئەگەری ئەوەش هەیە ئازەربایجان دەست بەسەر چەکی زیاتری ئەرمینیادا بگرێت، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنی مێژووی دەبێت کە سوپایەک لە کۆتای جەنگدا، چەک و کەلوپەلی سەربازی زیاتر هەبێت وەک لە سەراتای دەستپێکردنی شەڕ.

ڕوسیا و تورکیا؛ لایەنی کاریگەری ئاگربەست
ڕوسیا و تورکیا ڕۆڵیکی سەرەکیان هەبوو لە جەنگەکەدا. ڕوسیا بەشێوەیەکی نەریتی بەرگری لە ئەرمینیا دەکات، بەڵام لەم جەنگەدا بە گرتنەبەری هەڵوێستی نادۆستانە، ئەرمینیای دڵساردکردەوە. تورکیا هەمیشە نزیک بووە لە ئازاربایجان و لەم ساڵانەی دوایدا وەک ڕکابەرێکی جیۆپۆلەتیکی روسیا لە سوریا، لیبیا و تارادەکیش ئۆکرانیا دەرکەوتووە.
ڕێککەتننامەی ئاشتی بە نوەندگیری ڕوسیا و کاریگەری تورکیا لە پشتی پەردەوە واژۆ کرا، و هێزەکانی ئەرمینیا لە کەرباخ چوونە دەرەوە و هێزێکی ئاشتیپارێزی ڕوسیا هاتە ناوچەکە. زۆرێک لە چاودێران لەو بروایەدان، شکستی ئەرمینیا بەهۆی ڕوسیا و تورکیاوە بووە، بەڵامدۆراوی گەورە ئەم شەڕە ئێرانە.

ئێران؛ مەسیحییەکانی ئەرمینیای لە شیعەکانی ئازەربایجان پێباشترە
 بەهۆکاری مێژووی، ئێران خۆی بە کاریگەر لە قەوقازی باشور دادەنێت. ئەرمینیا و ئازاربایجان بەشێک بوون لە ئیمپراتۆری فارس و لە ئەمرۆشدا ئەرمینیا و ئێران پەیوەندیەکی نزیکیان هەیە پێکەوە.
ئازەربایجان یەکێک لە ناوچە شیعە نشینەکانی جیهانی ئیسلامە، ئێران نەیتوانیوە کاریگەری لەسەری هەبێت. لە کاتێکدا پەیوەندی نیوان باکۆ و تاران بە ڕووکەش دۆستانەیە ، بەڵام گرژی سەرەکی لە نیوانیاندا هەیە. بەدرێژای ماوەی شەڕی کەرەباخ لە دەیەی 1990 دا، ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی ڕۆڵی ئازەربایجان لە ناوچەکەدا، پشتگیری ئەرمینیای دەکرد.

بۆچی ئێران بە دۆڕاوی شەڕەکە دادەنرێت؟

ئازەرییەکانی ئێران
ئازەرییەکانی ئێران پێخۆشحاڵ بوون بە سەرکەوتنی ئازەربایجان لە شەڕەکەدا. ئازارییەکان دووەمین نەتەوەی گەورەی ئێرانن. لە ماوەی شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر دروشم و نارەزایەتی بۆ پشتگیری ئازاربایجان لە تۆرە کۆمەڵاتیەکاندا لەلایەن ئازارییەکانەوە دەبینرا، رژێمی ئێران هەندێک لە نارەزایەتیەکانی لایەنگرانی ئازاربایجانی بێدەنگ کرد. کەمێک فشار لەلایەن کەمینەی ئازاریەوە لە باکوری ئێراندا هەیە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان و خۆبەڕێوبەری ناوچەکەیان، ئەم نارەزایەتیە نەبۆتە بزوتنەوەیەکی گەورە بۆ سەربەخۆی، بەڵام ڕابەرانی ئێرانی نیگەرن کردووە.

گۆڕانکاری سنوری
ئێران ناچارە سەرچاوە و هێزی زیاتر بنێرێتە سنوری باکوری وڵاتەکەی لەگەڵ ئازەربایجان، ئەمەش دەتوانێت مانای ئەوە بێت کەمتر بیری لای جێگەکانی تری وەک خلیجی فارس و سوریایە. بەشێک لە سنورەکانی ئازەربایجان و ئێران لە ساڵی 1994 ەوە بەدەستی ئەرمینیا بووە، بەڵام لە ئێستادا کەوتۆتەوە دەستی ئازەربایجان، هەروەها  ئامادەبوونی 2000 هێزی ئاشتیپاریزی روسیا "تەنها 100 کیلۆمەتر لە سنوری ئێرانەوە دوورن" بۆ تاران مایەی نیگەرانیە. ئەگەرچی لەم ساڵانەی دوایدا تاران و مۆسکۆ  لەیەکەوە نزیکن، بەڵام نزیکەی دوو سەدەیە ئەم دوو وڵاتە نەیاری یەکترن لەناوچەکەدا.

گۆرانکاریەکان لە بەرژەوەندی باکۆن
لە کۆتایدا دیار نیە سەرکەوتنی ئازەربایجان لە شەڕدا چۆن کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی دوو لایەنەی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێراندا. ئازار بایجان هەوڵدەدات پەیوەندی دۆستانەی خۆی لەگەڵ ئێراندا بپارێزێت، چونکە بۆ دەست گەشتن بە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری نەخچەڤان پێویستی بە خاک و ڕێگەی ئاسمانی ئێران دەبێت. سەرەڕای مافی ترانزێت، ئازەربایجان بۆ گازی سروشتی نەخچەڤان پێویستی بە ئێران دەبێت. بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئاشتی، ئەرمینیا ڕێگە بە کردنەوەی ڕێگایەک دەدات لە خاکی خۆیەوە ، تاوەکو ئازەربایجان بە شێوەیەکی راستەوخۆی کاڵاکانی بگەیەنێتە نەخچەڤان. لە سەرەتای ئەمساڵیشدا، تورکیا باسی لە هێڵی نوێی گواستنەوەی گازی سروشتی کرد بۆ دابینکردنی وزەی نەخچەڤان، بەم هۆکارانەش ئێران گرنگیەکی کەمتری هەیە بۆ ئازاربایجان و گۆڕانکاریەکان لە بەرژەوەندی باکۆن.

ئێران دنیایەک کێشەی هەیە لەمکاتەدا، کێشەی ئابوری، نائارمی سیاسی لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا، شکستی هێناولە زاڵبوون بەسەر پەتای کۆرۆنادا و تێچوویەکی زۆری هەیە لە وڵاتانی سوریە و عێراق، تاکە شتێک ئێران لەم کاتەدا چاوەڕوانی نەبوو، گۆڕانکاری ئەمنیی سنورەکانی سێ دەیەی پێشوی قەوقازی باشوور بوو، بەڵام ئەمەش ڕویدا.