ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:48 - 16/10/2020

عێراق..وڵاتێک بەبێ ڕۆژی نیشتیمانی‌

پەیسەر

دوای 17 ساڵ لە ڕوخانی سەدام حسێن، هێشتا عێراق ڕۆژی نیشتیمانی نییە.
زیاتر لە 17 ساڵ تێپەڕیوە بەسەر روخانی ڕژێمی سەدام ، وادیارە هێزە سیاسیەکانی عێراق گرنگی بە ڕۆژی نیشتیمانی نادەن. 
چەندنین سیمبوڵی نیشتیمانی هەیە ئەتوانن ببنە نیشانەی یەکگرتوویی کۆمەڵگای عێراقی و پێناسی نیشتیمانیان وەک ڕووداوە گرنگە مێژوییەکان و ئالێنگاریەکان کە باوباپیرانیان ڕووبەڕوویان بوەتەوە و بە یەکگرتووی بەسەریدا سەرکەوتوون.
لە رۆژی نیشتیمانی حیزبی بەعسدا وڵاتان پەیامی پیرۆزبای دەنێرن، بەشێوەیەکی پارادۆکسی، بە گوتەی بەرپرسێکی پلە باڵای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق " زۆرێک لە وڵاتان هێشتا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی عێراق لە 17 تەمووزدا، ساڵیادی سەرکەوتنی رژێمی بەعس و گەشتنە دەسەڵاتی لە ساڵی 1968، پەیامی پیرۆزبای دەنێرن. ئەم ڕۆژە نیشتیمانیە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا دیاریکراوە"

رۆژی نیشتیمانی مەجلیسی حوکم و رەتکردنەوەی
دیاریکردنی ڕۆژی نیشتیمانی لەدوای ڕوخانی رژێمی بەعسەوە، مایەی گفتوگۆی لایەنە عێراقییەکان بووە. 
مەجلیسی حوکمی سەردەمی حاکمی مەدەنیی عێراق(پۆل بریمەر)ەوە، ڕۆژی کەوتنی بەغدادی لە 9 ی مانگی نیسان 2003، وەک ڕۆژی نیشتیمانی دیاریکرد. نارەزایەتییەکان بوو بەهۆی رەتکردنەوەی ئەم ڕۆژە، چونکە لەکاتێکدا ئەمە هێمای روخانی ڕژێمی بەعسی سەدام بوو، لەهەمانکاتدا لە بەرژەوەندی داگیرکردنی عێراق بوو لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە.

3ی تشرینی یەکەم، وەک ڕۆژی نیشتیمانی
لەم دوایانەشدا، بەتەمابوون 3 ی تشرینی یەکەم بکەن بە ڕۆژی نیشتیمانی عێراق، لەم رۆژەدا و لە ساڵی 1932 ، عێراق سەربەخۆی لەژێر دەستی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان وەرگرت و لەهەمان کاتدا بوو بە ئەندام لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش.
لەسەرەتاکانی مانگی ئەیلوولدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای رۆژی نیشتیمانی عێراق و 3 ی مانگی تشرینی یەکەمی دیاریکردوە وەک ڕۆژی نیشتیمانی ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ڕۆژە دیاریکرابوو وەک ڕۆژی ئاهەنگ گێران لە ساڵی 2007 دا، بەڵام پەرلەمانی عێراق رازی نەبوو بەم پێشنیارە.

ئەم ڕۆژە کێ و لەسەر چ بنەمایەک دیاریکراوە؟
هەڵبژاردنی 3 ی تشرینی یەکەم وەک ڕۆژی نیشتیمانی ، لە ئەنجامی ڕاوێژکردن لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق ، نوسەران ،  مێژوونوسان و کۆمەڵناساندا دیاریکراوە. ویستویانە ڕۆژێک دیاریکەن کە پەیوەندی بە هیچ ئاین، نەتەوە و لایەنێکەوە نەبێت و هێمای یەکگرتوی کۆمەڵگای عێراقی بێت.
لە 22 ئەیلوولدا، پەرلەمان یەکەمین خوێندنەوەی بۆ پرۆژە یاساکە کرد، بەڵام خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکەی دواخست بۆ 27 ی ئەیلوول.
لەپەرلەمان یەکلانەبۆتەوە و لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان پیرۆزباییەکان دەستی پێکرد.
سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەی نەناوە ئەم رۆژە وەک ڕۆژی نیشتیمانی دیاری بکات، زۆرێک لە عێراقییەکان لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی "رۆژی نیشتیمانیان" لە یەکتر کرد  لە 3 ی تشرینی یەکەمدا، چەند گورانیبێژ و ئەکتەرێکی عەرەبیش پشتگیریان کردن و لە فەیسبووک و تویتەر ، سڵاو و هەواڵپرسیان نارد بۆ عێراقیەکان و هیواداربوون دۆخی  عێراق بەرە و باشتربوون بچێت.

حیزبەکەی  سەرۆک کۆمار دژی دیاریکردنی ئەم ڕۆژەیە
لەکاتێکدا هۆکاری جیاواز هەبوو بۆ تێنەپەراندنی پرۆژە یاساکە لە پەرلەمان ، حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری  گوتی ئەم دواخستنە بەهۆی داواکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بووە.
لە 3 ی تشرینی یەکەمدا، جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئەم حیزبە لەساڵی 2005 دا بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق، و لە ساڵی 2017 کۆچی دوایکرد. 
تاڵەبانی سیمبولێکی کوردەکان بوو لە شاری سلێمانی و ئایکۆنێکی سیاسی بوو، کە چەند دەیەیەک دژی رژێمی بەعس جەنگابوو.
ڕێبوار تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، سەر بە کوتلەی ئەم حیزبە گوتی "لەبارەی دیاریکردنی 3 ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی نیشتیمانی کە هاوکاتە لەگەڵ  رۆژی مردنی جەلال تاڵەبانی ، ئەم ڕۆژە دەبێت ڕۆژی ماتەم بێت، چونکە تاڵەبانی ڕابەرێکی نیشتیمانی بوو کە لەلایەن مەرجی باڵای ئاینیەوە بە کۆڵەکەی ئاشتی وەسفدەکرا"

ڕای پەرلەمانتاران لەسەر دیاریکردنی ئەم ڕۆژە
نازم بە ڕاگەیاندنێکی ناوخۆی گوتووە " لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردسان بو چارەسەری ئەم پرسە" ، گوتیشی " رۆژی نیشتیمانی هیچ ناکۆکیەک دروستناکات لەگەڵ یادی ئایکۆنێکی نیشتیمانی"
بەڵام تەها بە ئەلمۆنیتەری گوت " هەموو هێزە سیاسیە کوردەکان هاوسۆزن لەگەڵماندا، بۆ رەتکردنەوەی ئەم رۆژە وەک ڕۆژی نیشتیمانی. گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی تر بەردەوامە"
تەها گوتیشی" سێ ڕۆژی تر وەک جێگرەوەی ئەم رۆژە دیاریکراوە"، بەڵام ناوی ڕۆژەکانی تری نەهێنا.
 فارس بریفکانی ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر کوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئەلمۆنیتەری گوت " بۆچوونەکان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی نیشتیمانی ئەرێنیە. بەڵام پەرلەمان بڕیاکەی دواخستوە تا گفتوگۆکان فراوانتر بکرێت. ئەمەش لایەنێکی گرنگە و یاسا دەبێت بە جۆرێک دیاریبکرێت هەموو عێراقیەکان لێیڕازیبن"
بریفکانی گوتیشی "پێکهاتەی پەرلەمان نوێنەری نەتەوەکان، گروپ و ئایدۆلۆژیە جیاوازکانی تێدایە ،هەر یاسایەک شایەنی قسە لەسەرکردنە، لە کۆتایدا، ئەو یاسایە تێدەپەڕینرێت کە زۆرینە دەنگی پێدەدەن"
ئەحمەد ئەلکیانی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح گوتی، ئەم بابەتە "پاش تەواوبوونی خوێندنەوەی یەکەم" لە پەرلەماندا قسەی لەسەر دەکرێت.
گوتیشی پەرلەمان هۆکارێکی رازیکەری بۆ دیاریکردنی رۆژی نیشتیمانی بۆ عێراقیەکان دیاریکردوە، ئەوەشی بەبیر هێنایەوە "ئەمەش نیشاندەری، بەئاگابوونی نەوەکانی داهاتوو دەبێت بۆ گرنگی ئەم ڕۆژە."
لەم کاتەدا، عێراق هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ دیاریکردنی سرودی نیشتیمانی وئاڵای وڵاتیش.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە مێژە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، لەسەر بنەمای دەبەشکردنی دەسەڵاتەکان لەساڵی 2003 وە بووەتە سەرۆک کۆماری عێراق. هەرسێ سەرۆکەکەی عێراق تا ئێستا و لە پاش روخانی رژێمی بەعسەوە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی بوون. تاڵەبانی و و یەکێتی لە پارتی دیموکراتی کوردستانی ژێر سەرپەشتی بنەماڵەی جیابونەتەوە لە ساڵی 1975دا.  
ئەم ڕاپۆرتە لە (المونیتور)بڵاو بووەتەوەو بە بێ دەستكاریی وەك خۆی بڵاوكراوەتەوە