11:31 - 14/10/2020
عێراق لەكوێی ریزبەندی وڵاتە برسییەكاندایە ؟
بەپێی راپۆرتی رێكخراوێكی
ئەڵمانی و دامەزراوەیەكی ئێرلەندی عێراق لەناوەراستی ئەو وڵاتانەدایە كە لەم ساڵدا
بەدەست برسیەتیەوە ناڵاندویانە. عێراق بەیەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لەڕیزی ولاتە برسییەكانی جیهاندایە، راپۆرتەكە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێك وڵاتانی پۆلێن
كردووە.
چەند بنەمایەك
بەپێی ئاماژە جیهانیەكانی
برسیەتی " جی ئێچ ئای" بۆ ساڵی 2020 عێراق لەپلەی 65 دایە لەریزبەندی
برسیەتی، و بلاروسیاش لەسەر ئاستی جیهان لەریزی كەمترین دادەنرێت.
بەپێی ئاماژەی
ساڵانە كە لەلایەن رێكخراوی گەشەپێدان و رێكخستنی هاوكاری مرۆیی ئەڵمانی و دامەزراوەیەكی ئێرلەندی ئامادەكراوە، وڵاتان لە چوارچێوەی لیستێك پۆلێن
دەكرێن، و ئەو وڵاتانەی كە بەپێی هەڵسەنگاندنەكە زیاتر لە 5% بەدەست دەهێنن بە وڵاتی
برسی دادەنرێن، راپۆرتەكە پشت بەچەند پێوەرێك دەبەستێت لەوانەش رێژەی سەدی دانیشتوان كە بە دەست كەمی خۆراكەوە
دەناڵێنن، هەروەها رێژەی ئەو منداڵانەی كە تەمەنیان لەخوارپێنج ساڵیەوە و بەدەست بەدخۆراكیەوە
دەناڵێنن، هەروەها رێژەی ئەو منداڵانەی كە بەدەست كورتەباڵایەوە دەناڵێنن، هەروەها
تێكرای مردنی منداڵانی خوارتەمەن پێنج ساڵان.
لیستەكە لە 127
وڵات پێكدێت
لەناو لیستێكی
127 وڵاتی عێراق لە پلەی 65 دێت، بەپێی ئاماژەی جیهانی بۆ برسیەتی بۆ ساڵی 2020 بەرێژەی
17،1% بەوەش ئاستی برسیەتی لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر
بەوپێیەی لەساڵی 2012 دا 21،1% بووە، و لەساڵی 2006 دا 24% و لەساڵی 2000 بەهەمان
شێوە 24% بووە.
راپۆرتەكە ئاماژەی
بەوەكردووە كە بلاروسیا لەپلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لەڕووی كەمی برسیەتی،
و دوای ئەویش بۆسنە و هەرسك دێن و پاشان لە پلەی سێیەمدا بەرازیل دێن، لەكۆتایی لیستەكەشدا
سۆماڵ و سوریا و بورندی و غینیا و بیساو و كۆنگۆ هەن.
كوەیت یەكەمی وڵاتانی
عەرەبیە
بەپێی راپۆرتەكە
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی كوەیت لەپلەی یەكەم دێت، و لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش
كوەیت لەپلەی دەیەم دێت، و تونس وەك دووەم وڵاتی عەرەبی لەپلەی 23ی جیهانی و سعودیە
وەك سێیەم وڵاتی عەرەبی لەپلەی 45 دێت لەسەر ئاستی جیهانی لەڕووی برسیەتیەوە.