03:49 - 04/01/2019
پاڵه‌وانی "انا ولیلی": كازم ساهر زوڵمی لێكردم
گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی
كازم ساهر كه لای زۆربه‌مان ئاشنایه، گۆرانی "انا و لیلی"كه به
شاكاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده داده‌نرێت.ناوه‌ڕۆكی گۆرانیه‌كه‌ش باس له دابڕانی
دوو خۆشه‌ویست ده‌كات، كه كچێك له‌به‌ر پاره و سامان ئه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه،
ئێستا لیلی(ناوی خوازراوی پاڵه‌وانی ئه‌م گۆرانییه) له‌گه‌ڵی كچێكی له شاری ئه‌ستانبوڵ
ده‌ژی و ڕاستی گۆرانیه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێیی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی جه‌زیره نێت كه پشتی به ستوه به رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی عێراقیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، پاڵه‌وانی گۆرانییه‌كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و كاته‌ی كه له په‌یمانگای مامۆستایانی به‌غدا پێكه‌وه بوون، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن مه‌روانی شاعیر هه‌بووبێت.
به‌ڕاستی هیچ ڕاستییه‌ك له‌و شیعره نییه، ئه‌وه‌ش وایلێكردووم ئازار بچێژم
ئه‌و ئێستا له شاری ئه‌ستانبوڵ له‌گه‌ڵ كچێكیدا به ته‌نیا ده‌ژی، ده‌ڵێت مه‌روانی به هیچ جۆرێك راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵم نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌ك لایه‌نانه خۆشویستووم، ئه‌و كوڕێكی به ئه‌ده‌ب و شه‌رمن بوو، هه‌رگیز لێم نزیك نه‌ده‌بووه‌وه، بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات، نازانم بۆچی ئه‌م هۆنراوه‌یی نووسیووه؟ به‌ڕاستی هیچ ڕاستییه‌ك له‌و شیعره نییه، ئه‌وه‌ش وایلێكردووم ئازار بچێژم، من له دوای ده‌رچوونم له زانكۆ ئه‌وم نه‌بینیه‌وه، چونكه له قۆناغی كۆتایدا شووم كرد به خوێندكارێكی ماسته‌ر. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت"یه‌كجار بوێری هه‌بوو، له كۆتایی مانگه‌كانی قۆناغی چواره‌م، ویستی له ڕێگه‌ی كچه خوێندكارێكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات، كه هه‌ستی خۆیم بۆ ده‌رببڕێت، من چی بڵێم؟ كاتێك هاتووه ده‌زگیرانی كه‌سێكی دیكه‌بووم كه دواتر ده‌بوو به مێردم؟."
دڵگران بوون له دێرێكی گۆڕانییه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه دا، كاتێك بیستم كازم ساهر گۆرانی "انا
و لیلی " ده‌ڵێته‌وه من و كچه‌كه‌م و مێرده‌كه‌م له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بووین،
گوێمان ده‌گرت.پێمگوتن ئه‌و گۆرانییه، شعره‌كه‌ی بۆ من گوتراوه.به‌لامه‌وه ئاسایی
بوو، ته‌نیا له دێره‌كانی كۆتا نه‌بێت دڵگرانبووم، چونكه تاوانباری كردم به‌وه‌ی
كه له‌به‌ر هه‌ژاری وازم لێی هێنابێت، من به بیرم دێته‌وه ئه‌و له فیستیڤاڵی
كۆلێژ بۆ شیعر خوێندنه‌وه، بۆ ئاماده‌بوانی خوێندنه‌وه، دواتر هه‌موو چیرۆكه‌كه‌م
بۆ مێرده‌كه‌م گێڕایه‌وه كه له كۆلێژبووین چی ڕوویداوه."
له فه‌یسبووك هاوڕییه‌تی بۆ حه‌سه‌ن مه‌روانی ده‌نێرێت
له‌یلی ده‌ڵێت، دوای مردنی مێرده‌كه‌م و شووكردنی كچه‌كه‌م،
فه‌یسبوكم دانا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی پێوه مژۆڵ(مه‌شغوڵ)بكه‌م.ده‌بینم وێنه‌ی حه‌سه‌ن
مه‌روانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و لیسته‌دایه كه هاوڕێكانم هاوڕێین، بۆیه لاپڕه‌سه‌نی
گرتمی و ده‌مه‌ویست هه‌واڵی بزانم.به دوودڵییه‌وه هاوڕییه‌تیم بۆ نارد.
درێژه به‌و چیرۆكه ده‌دات ده‌ڵێت" نامه‌مم بۆ
نارد و گله‌یم لێ‌كرد كه بۆچی ئه‌وه‌نده خۆشی ویستووم، نه‌هاتۆته خوازبێنیم.بۆچی
به‌وجۆره وه‌سفت كردووم كه دوای پاره كه‌وتووم، خه‌ڵكی ڕقی لێمبێت؟وه‌ڵاممی
داییه‌وه كه شاعیره‌كان هه‌میشه ورد نین له‌وه‌ی ده‌ینووسن."
له كۆتایدا له‌یلی ده‌ڵێت" شیعره‌كه دڵخۆشی كردم
كه من له‌یلام، ئه‌و شیعره وایكرد دوای مردنی براكه‌م، له خه‌م ده‌رمبكات."
سه‌رچاوه: جه‌زیره نێت