02:58 - 28/09/2020
ئه‌و ژنه‌ى عه‌قڵ و دڵى قه‌زافى دزیى
له ئارایشتى ئافره‌تانه‌وه، بۆ خانمى یه‌كه‌مى تونس، دواتر بووه مه‌عشوقى سه‌رۆكى لیبیا، له‌یلا ته‌رابلوسى، ئه‌و ژنه‌ى عه‌قڵ و دڵى موعه‌مه‌ر قه‌زافى دزى.
ژیانى ئاسایى
له‌یلا له خێزانێكى هه‌ژار كه ١١ منداڵیان هه‌بوو گه‌وره‌بوو، له شارى عه‌تیقه‌ى تونسى پایته‌ختى وڵاتى تونس، خوێندنى ته‌واونه‌كرد، په‌یوه‌ندى كرد به په‌یمانگایه‌كه‌وه بۆ فێربوونى ئارایشتگاى ئافره‌تان، لێره‌وه چاره‌نووسى بۆ دونیاى كار روونبووه‌وه، له‌وێوه كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندى دروستكرد كه ئاڕاسته‌ى ژیانیان گۆڕى.
له‌یلا له‌گه‌ڵ پیاوێكى بازرگان په‌یوه‌ندى دروستكرد، دواى ماوه‌یه‌كى په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به جیابوونه‌وه كۆتایى هات و گه‌ڕایه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ى ئارایشتگایه‌كى ئافره‌تان، له‌ڕێگه‌ى ئه‌مه‌وه سه‌رۆكى پێشووى تونس(زین بن عابدین)ى ناسى.
له‌یلا كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ بن عه‌لى، له‌كاتى كاركردنى له یه‌كێك له هۆڵه‌كانى ئارایشتگا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى تونس یه‌كیان ناسى، په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌ن له‌نێوانیاندا دروست بوو به جۆرێك بن عه‌لى له‌پێناویدا له ژنى یه‌كه‌مى جیابووه‌وه.
سه‌پاندنى هه‌ژموون
هه‌ندێك راپۆرت ده‌ڵێن، پێش هاوسه‌رگیرییان له‌یلا گه‌یشتووه‌ته كۆشك له‌گه‌ڵ بن عه‌لى ژیاوه، چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵى ژیاوه وه‌ك عه‌شیقه‌ى، تا ساڵى ١٩٩٢ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان راگه‌یاند، له‌یلاو خێزانه‌كه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌وه سه‌روه‌ت و سامانێكى خه‌یاڵییان كۆكرده‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیرییه‌كه، سه‌رۆك هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى دژى ئۆپۆزسیۆن به‌رپاكرد، به تایبه‌ت دژى ئیسلامییه‌كان و چه‌په‌كان، ئه‌وه‌ش وه‌ك زیادبوونى هه‌ژموونى خانمى سه‌رۆك لێكدرایه‌وه، هه‌ندێك ئه‌ویان وه‌ك(حاكمى فیعلى وڵات) وه‌سفده‌كرد. له هه‌مان كات خانمى یه‌كه‌مى تونس بوو.
له راگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وت و هاوكارى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بڵاوده‌كرده‌وه، به ده‌ستى راستى هاوكارى خه‌ڵكى ده‌كرد و له هه‌مان كات به ده‌ستى چه‌پى وڵاتى به‌ڕێوه‌ده‌برد، له ساڵى ٢٠٠٧ فه‌رمانى كرد، ره‌گه‌زنامه له سوها عه‌ره‌فات هاوسه‌رۆى پێشووى یاسر عه‌ره‌فات بسه‌نرێته‌وه و ده‌ربكرێت، به‌هۆى ناكۆكى ره‌خنه‌گرتن له خێزانى ده‌سه‌ڵاتدارى تونس.
باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له تونس گوتبووى، بن عه‌لى به شێوه‌ى حه‌رفیى رێنماییه‌كانى هاوسه‌ره‌كه‌ى جێبه‌جێده‌كات.
ئاشكرابوونى شاراوه‌كان
ساڵى ٢٠٠٩ قونبه‌له‌یه‌ك له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ته‌قییه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژنامه‌وانى فه‌ره‌نسى كتێبێكیان به‌ناوى "حاكمى قرتاج" بڵاوكرده‌وه. كتێبه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو كه له‌یلا كۆنتڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى كردووه و بن عه‌لى ته‌نها وێنه‌یه‌كه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكى گه‌وره‌ى دروستكرد.
كێتبیه‌كه ئه‌وه‌ى رونكردبووه‌وه، كه له‌یلا و خێزانه‌كه‌ى چۆن خاوندارێتى كۆمپانیا و زانكۆى تایبه‌تیان وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت هه‌ردوو براكه‌ى (حه‌سه‌ن و عیماد) ئه‌وانه‌ى كه كۆنتڕۆڵى زۆر كۆمپانیاى ده‌وڵه‌تیان كردبوو.
"ئابڕووچوونى گه‌وره"
رۆژنامه‌ى (دیار)ى لوبنانى بۆمبێكى گه‌وره‌ى ته‌قانده‌وه، كاتێك له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه له‌یلا ته‌رابلوسى په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، و عه‌شقه‌كه‌یان ساڵانێكى زۆره ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كه، قه‌زافى به بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمیى میوانداریى سه‌رۆكى تونسى كردبوو، سه‌ردانه‌كه گه‌شتێكى خێزانى له‌خۆگرتووه بۆ ڕاوكردن له بیابان، بن عه‌لى و هاوسه‌ره‌كه‌ى (له‌یلا ته‌رابلوسى) پێكه‌وه سه‌ردانى لیبیایان كرد و قه‌زافى له فڕۆكه‌خانه به دڵخۆشییه‌وه پێشوازى لێ‌كردن.
راپۆرته‌كه باسى چه‌ند ورده‌كارییه‌كى كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بن عه‌لى سه‌رۆكى تونس، ئێواره‌ى ئه‌و رۆژه پرسیارى كردووه، كه ئایا سبه‌ینێ ده‌رده‌چن بۆ راوكردن؟ قه‌زافى به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه، كه سه‌دا ٩٠ ده‌چن بۆ ڕاو، واته پێى گوتووه "پێكه‌وه ده‌چین".
قه‌زافى بۆ شه‌و داواى لێبوردن له بن عه‌لى ده‌كات، كه سبه‌ى ناتوانێت بۆ گه‌شتى ڕاو له‌گه‌ڵى ئاماده‌بێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كات دۆخى ته‌ندروستى هاوكارنییه بچێت بۆ ڕاوكردن و هه‌ست به ناساغى ده‌كات، بن عه‌لى بۆ ئه‌مه هیچ قسه‌یه‌كى نییه‌و ده‌ڵێت خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌چین، قه‌زافى هه‌وڵده‌دات له‌یلا له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بات، بۆ ئه‌وه‌ش پێى ده‌ڵێت، پێویست ناكات هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت، بیابیان له‌بار نییه بۆ ئافره‌ت، هه‌مووى هۆزه‌كانیشى لێیه.
دواى گفتوگۆ له‌نێوانیان بن عه‌لى به‌ته‌نها بۆخۆى به‌یانى رۆژى دواتر بۆ ڕاو به‌ڕێكه‌وت، قه‌زافى ئاماده‌كارى كردبوو تا له‌گه‌ڵ له‌یلا ته‌رابلوسى شه‌وێكى سوور به‌سه‌ربه‌رێـت، حه‌مام ده‌كات و پۆشاكى حه‌ریریى گرانبه‌ها ده‌پۆشێت، بۆنى گرانبه‌ها له‌خۆى ده‌دات، ده‌ڕوات بۆ ژوانه عاشقانه‌كه‌ى و دڵى ئاگرى گرتووه.
قه‌زافى ده‌چێته ژوورى له‌یلا ته‌رابلوسى، به‌ڵام خانمى یه‌كه‌مى تونس بێ به‌رامبه‌ر هیچ شتێك نابه‌خشێت، باڵه‌خانه‌یه‌ك له پاریس، به به‌هاى پێنج ملیۆن دۆلار به‌رامبه‌ر شه‌وێكى سوور له‌گه‌ڵ قه‌زافى، ئه‌مه مه‌رجى له‌یلابوو قه‌زافى بێ بیركردنه‌وه، راسته‌وخۆ مه‌رجه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، له‌و شه‌وه‌وه نێوانیان په‌یوه‌ندى سێكسى تێده‌كه‌وێت.
له‌یلا دواى ئه‌و شه‌وه له‌مانگێكدا دووجار سه‌ردانى قه‌زافى ده‌كات، به ١٠ ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تونس، هه‌ر جارێك قه‌زافى دیارییه‌كى تایبه‌ت بۆ بن عه‌لى ره‌وانه ده‌كات.
هه‌ڵاتن
شۆرشى تونس له كۆتاییه‌كانى ساڵى ٢٠١٠سه‌رى هه‌ڵدا، وڵاته‌كه كه‌وته نێو دۆخێكى ئاڵوز‌و پڕكێشه‌وه، ئاڵۆزییه‌كان گه‌یشتنه كۆشكى قرتاجى سه‌رۆكایه‌تى، بن عه‌لى و هاوسه‌ره‌كه‌ى به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌ڵاتن به‌ره‌و سعودیه، فڕۆكه‌كه تۆن و نیوێك ئاڵتونی هه‌ڵگرتبوو.
له‌یلا دواى هه‌ڵاتن كتێبێكى ده‌ركرد به‌ناونیشانى(ئه‌مه ڕاستیى منه) باس له هۆكاره‌كانى جێهێشتنى تونس ده‌كات، هه‌موو تۆمه‌ته‌كان دژى خۆی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له شه‌قامى تونس ده‌رباره‌ى ده‌وترێت.
چیرۆكى ته‌رابلوسى و ده‌سه‌ڵات كۆتاییان هات، به‌ڵام تا ئێستا به‌سه‌رهاته‌كانى یه‌ك دواى یه‌ك ئاشكرا ده‌بن، تا ئێستا "حاكمى قرتاج" زۆرترین مشتومڕى له‌سه‌ره، ئه‌و ژنه‌ى عه‌قڵ و دڵى قه‌زافى دزى.