10:54 - 28/09/2020
ئێران فڕۆكەكانی ئەمەریكای سەردەمی شا بەكاردەهێنێت
ڕاپۆرتێكی گۆڤاری –ناشیوناڵ ئینتەرست- باس لەوە دەكات كە سوپای ئێرانی سەردەمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو فڕۆكانە بەكاردەهێنێت كەلە شۆڕشی 1979 ی ئەو وڵاتەدا دەستیان كەوتووە، هەموویان لەو جۆرانەن كە ئەمەریكا لە شەڕی ڤێتنامدا بەكاریان هێناون. لە هەموو حاڵەتەكاندا فڕۆكەی – ئیف 4 ڤانتیۆم- ن، كە دوو فرۆكەوان و دوو بزوێنەری هەیە، لە هەموو جۆرە كەشێكی ژینگەییدا دەتوانێت كارەكانی بكات.
ئەوە لە كاتێكدا كە فڕۆكەی –شەبەح- توانای زۆرباشتری هەیە، لەڕووبەڕووبوونەوەدا توانای زیاتری هەیەو دەتوانێت بچێتە نێو ململانێكانەوە، لە دوورەوە دەتوانێت بەخێرایی كارەكانی ئەنجامبدات، یەكێك لەوانەش توانای پێچلێدان و لەدوورەوە پێكانی هەیەو دەشتوانێت بەخێراییەكی سەرنج ڕاكێش خۆی دەربازبكات.
سەرەڕای ئەوەی ئێران خۆشی باش دەزانێت كە ئەو فڕۆكانە توانای ئەوتۆیان نەماوەو لە ئاستی تەكنۆلۆژیای جیهاندا نییە، لەنێو ئاسمانی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهاندا توانایەكی ئەوتۆیان نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زۆری لای خۆی هێشتووەتەوەو تا ئێستاش پارێزگارییان لێدەكات.
بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەكانی خودی ئێران تا ئێستاش پارێزگارییان لەو فڕۆكانەكردووە كە لە لایەن چین و ئەمەریكا و روسیاوە دروستكرابوون و پێش لە 1979 و لەسەردەمی ڕژێمی شادا خاوەنی بوونو ژمارەیەكی ئێجگار زۆریشیان لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێراندا بەكارهێنراون –ئێف 4 و ئێف 5-یان تێدایە كە توانای ئەوەیان هەیە لە ئاسمانیش دا سووتەمەنی وەربگرن.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكاش ئەو -ئێف4- انەی كە هەیەتی بۆ ئەنجامدانی هێرشە.
سەرەڕای ئەوەی ئەو فڕۆكانە لەسەر شێوازی شەست و حەفتاكانی سەدەی ڕابوردوو دروست كراون ، لەهەمان كاتدا لەناو سیسەتەمی بەرگریی و سەربازیی ئەو وڵاتەدا پشتیان پێدەبەسترێت و تا ئێستاش پێگەی خۆیان لەدەست نەداوە، هەر كاتێك ئێران بیەوێت هەڕەشەیەك ئاڕاستەی هەر شوێنێك بكات لە وڵاتانی ناوچەكەدا پشت بەو فڕۆكانە دەبەستێت.
بە پێی ڕاپۆرتێكی –ناشناڵ ئەنترەست-ی ئەمەریكی ئێران بیەوێت لە هەر خاڵێكی سەربازیی بدات لەوڵاتانی ناوچەكەدا پشت بەو فڕۆكانە دەبەستێت و پێیان وایە لەڕووی پێكانی ئامانجەوە هیچ كێشەیەكیان نییە.
ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن تاران فڕۆكەی ئێف 4 ی لە دژی ڕێكخستنەكانی داعشی بەكارهێناوەو سەركەوتنیشیان بەدەست هێناوە. جۆن كێری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریكا لە ساڵێ 2014 دا بە رۆژنامەنووسانی گوتووە: گونجاو نییە لە ئێیستادا باس لە دەستێوەردانی ئێران بكرێت لە سوریادا لەبەر ئەوەی جۆرێك هاوكاری و هەماهەنگی هەیە لەنێوانیاندا بۆئەوەی پێكەوە ڕووبەڕووی داعش ببینەوە.
ئەو وتانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن كە ئێران لە شەڕی داعشدا لە سوریا فرۆكەكانی بەكارهێناوە، هەموو ئەو فڕۆكانەش ئەوانەن كە لە سەردەمی شاوە لە ئەمەریكاو ڕووسا كڕراون و تا ئێستاش بوون و پێگەی خۆیان لەدەست نەداوە...
بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانیەكان ئێف 4 لە لایەنكۆمپاینای ماكدۆناڵ دۆگلاسەوە دروستكراوە بزوێنەرەكانیشی لە لایەن جەنراڵ ئەلیكتریك79 ەوە دروستكراون، كۆی ئەو فرۆكانەی كە دروستكراون 5195 فڕۆكە بوون و نرخی هەر یەكێیكان 2.4 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بووە لە كاتی خۆیدا. یەكەم فرۆكە لە 27 حوزەیران 1958 تاقیكردنەوەی بۆ كراوەو لە 30 كانوونی یەكەمی 1960 بەردەست بووە، تا ئێستاش 744 دانەیان كاردەكەن. بەپێی سەرچاوەكان 64فڕۆكەی ئێف 4و 60 فڕۆكەی ئێف 5 ی هەیە..