10:32 - 06/09/2020
ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ی پاشخانی رۆشنبیری عه‌ره‌بی ئیسلامی له په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا
ئیسرائیل له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه، له جووه‌كانی جیهان توانیویه‌تی یه‌كێك له وڵاته به‌هێزه‌كانی جیهان دابمه‌زرێنێت، بنه‌مای به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌كه چێ بكات، خاوه‌نی په‌رله‌مان، هێزی سه‌ربازیی، ته‌كنۆلۆژیی و ته‌نانه‌ت ئه‌تۆمیش بێت. خه‌ڵكێك خاوه‌نی هیچ نه‌بێت چۆن توانییان بگه‌نه ئه‌و هه‌موو شته، عه‌ره‌به‌كان هه‌رچه‌نده ناڕازیی بوون، شه‌ڕی زۆریان به‌رپاكرد، له‌نێو رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیات و پرۆگرامی خوێندنیشدا ئیسرائیلیان به دوژمن و گرێی شێرپه‌نجه‌یی ناو ده‌برد، به‌ڵام دواجار په‌نایان برده‌وه به‌ر ڕێكه‌وتن، لێكتێگه‌یشتن، دانوستان و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌مه چه‌شنه.
تا ئێستاش ده‌نگێك ماوه كه پێی وایه ئیمارات له پشته‌وه خه‌نجه‌ری له پشتی عه‌ره‌به‌كان داوه، ڕێكه‌وتنی ئاشكرای له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام باس له‌وه ناكرێت كه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت چی بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانی دوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان چین و چه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت؟
مێژووی ئایینه‌كان مێژوویه‌كی دوور‌و درێژه،
به پێی سه‌رچاوه‌كانی خۆیان په‌یوه‌ندی نێوان زه‌وی و ئاسمان له ئاده‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات
و به خاته‌م كۆتایی دێت (كه مه‌به‌ست پێغه‌مه‌به‌ری ئیسلام –د.خ). ئه‌و مێژووه
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی به ژین و ژیاری مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه، به
تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و رۆژهه‌ڵاتی دوور. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه
په‌یوه‌ندی ئاینداره‌كان هه‌میشه باش و له‌بار نه‌بووه‌و زۆرجاریش كێشه‌ی گه‌وره‌یان
به‌ناوی خوا‌و ئاینه‌كانه‌وه دروستكردووه، له‌هه‌مووی كاره‌ساتبارتر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه
ئاینییه‌كانه له له لایه‌ن ئایندارهكانهوه، دیاریكردنی ڕه‌وایه‌تی و ناڕه‌وایه‌تییه
له لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه به‌ناوی خوداوه، وه‌ك توێژه‌رانی بواری مێژووی ئایینه‌كان
باسی ده‌كه‌ن زۆرترین كێشه‌ی نێوان ئاینداره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه، وه‌ك ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌و كاتانه‌یه كه چیتر ئایین ڕه‌حمه‌ت
نییه‌و زه‌حمه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر شانی مرۆچایهتییهوه.
وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن جگه له
خوێندنه‌وه‌ی ئاینداره‌كان یه‌كێكی دیكه له كیشه‌كان تێكه‌ڵكردنی حه‌زو خولیای
مرۆیی و سیاسه‌ت و جیاكارییه به‌ناوی ئایینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌گێكی ده‌گه‌ڕیته‌وه
سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تاكی و گروپیه‌كان. بۆئه‌وه‌ی دوور نه‌ڕۆین ده‌كرێت نموونه‌ی
هه‌موو ئه‌و گرووپ و لایه‌نه سیاسییانه بهێنینه‌وه بیر كه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
حیزب و گروپه‌كاندا دونیایه‌ك شهڕۆشۆڕیان ئه‌نجامداوه، له پێناوی به‌رژه‌ندی
تاك و كۆمه‌ڵدا خوێنی هه‌زاران كه‌س ڕژاوه.
له مێژووی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌یدابوونی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین به‌یه‌كێك له‌و كێشه هه‌ره گه‌ورانه
دێته ئه‌ژمار كه زۆرترین ناكۆكی تاك و جڤاكی هێناوه‌ته ئاراوه. ناكۆكیه‌كان به
پاڵنه‌ری سیاسی هێنده قووڵ ببوونه‌وه كه ڕه‌گیان چووه‌ته نێو هه‌موو كایه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كان، ته‌نانه‌ت گۆشكردنی به‌شێكی زۆری منداڵانی هه‌ردوولا
له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی یه‌كتریی له ڕێگه‌ی پرۆگرامی خوێندنیانه‌وه.
له ساڵی 1948 ه‌وه كاتێك بڕیاری دروستكردنی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دراوه كێشه‌یه‌كی نوێی سیاسی و جوگرافی به پاساویی مێژوویی و
ئاینی تیفتهفه ده‌درێته‌وه ئه‌ویش پێی ده‌گوترێت (كێشه‌ی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل)، کێشەی
عەرەب-ئیسڕائیل بە زنجیرە ناکۆکییەکی ڕامیاری و پێکدادانی ئەرتەشی لە
نێوان لووتکەی عەرەبی و ئیسرائیل دەوترێت. ئەم دوو لایەنە بە ھۆی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و زایۆنیزمی یەھوودیەوە پێکەوە شەڕیان کردووە و زیانی زۆریان تووشی
یەکتر کردووە. عەرەبەکان و بەشێکی تر لە وڵاتە موسڵماننشینەکان فەلەستین بە بەشێک لە خاکی جیھانی ئیسلام دەزانن و خوازیاری چۆڵکردنی ئەو وڵاتەن لە لایەن
ئیسڕائیلەوە. لە لایەکی تریشەوە ئیسڕائیل خاکی فەلەستین بە بەشێک لە خاکی
یەھوودییەکان دەزانێت پێی وایە بەڵێنی ئەم خاکە لە تەوراتدا بە جووەکان دراوە. ئەم کێشەیە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە دەستی
پێکردووە و ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە.
ئه‌و شەڕانه‌ی كه‌له‌نێوان عه‌ره‌ب و
ئیسرایلدا ڕوویانداوه بریتین له:
شەڕی
١٩٤٨كه به‌یه‌كه‌م شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل
دێته ئه‌ژمار، شەڕی سوێس لەساڵی ١٩٥٦، شەڕی
شەش ڕۆژه لەساڵی 1967، شەڕی ئیستزناف لەساڵی ١٩٦٧ تاکوو 1970 ، شەڕی ئۆکتۆبەر
(تشرینی یەکەم) ساڵی ١٩٧٣، یەکەم
سەرهەڵدان (ئینتیفازە) ١٩٨٧ تاکوو ١٩٩٣ دووەم سەرهەڵدان (ئینتیفازە) ٢٠٠٠ تاکوو
٢٠٠٤ ، شەڕی دووەمی لوبنان لەساڵی
٢٠٠٦، هێرش بۆ کەرتی غەزە ٢٠٠٨-٢٠٠٩، پرۆسه‌ی
بەرگریی غەزە و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌و ساڵانه به‌دواوه تا ئێستا تاكی عه‌ره‌بی
له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل گۆشدهكرێـت و به هه‌مان شێوه‌ش
ئیسرائیلیه‌كان، هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕقوقین په‌روه‌رده‌ی تامی خۆیان
داڕشتووه، له‌نێو پرۆگرامی خوێندن بابه‌تی جوگرافی و مێژوویی و كۆمهلایهت و
سیاسی وایانداناوه كه ئه‌و دژایه‌تییه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
به‌شێك له حیزبه عه‌ره‌بیه‌كان له‌نێو په‌یڕه‌و
پرۆگرامی خۆیاندا دژایه‌تی خۆیان بۆ ئیسرائیل به‌ڕوونی داڕشتووه‌و به یه‌كێك له بنه‌ما
سیاسی و فیكریه‌كانی خۆیان ئهژماریانكردووه، هه‌ڵوێستی دژایه‌تییان بۆ ئیسرائیل
ده‌ربڕییوه.ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌رمیشی نواندبێت ئه‌وا
به خیانه‌تكار له‌قه‌ڵه‌مدراوه.
ئه‌وانه‌ی كه له باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل قسه‌یان كردووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌ب و
ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به فه‌له‌ستینه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌رچاوگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میسر پێش له ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ناوی ئیمارات زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بوو، رادیۆی سوپای ئیسرائیل دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له‌به‌رنامه‌كانیدا ئاماژه‌ی
به‌وه داوه - عه‌بدولفه‌تاح سیسی- توانیویه‌تی چاكسازیی له پرۆگرامی خوێندنی
وڵاته‌كه‌یدا بكات و ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس له ئیسرائیل ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی
بێلایه‌نانه دابڕێژنه‌وه‌و وێنای ئیسرائیل له دوژمن و نه‌یاره‌وه بگۆڕن بۆ
ولاتێكی ئاسایی، شاره‌زایان ئه‌و كاره به هه‌نگاوێكی خێرای په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌و بابه‌ته مێژووییانه‌ی كه له
پرۆگرامی خوێندنی وڵاتاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و
به داگیركه‌ر و گرێی شێرپه‌نجه‌یی و نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێزی جیهان باسی ده‌كه‌ن،
له ئێستادا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاسایی بووه‌ته‌وه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی
تێدابكرێتهوه. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ڕووی جوگرافییه‌وه باس له
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین ده‌وڵه‌تێكی
نایاسایی و نائاسایی دروستبووه، ئه‌و بابه‌تانه ده‌ستكاریی بكرێن، سه‌رجه‌م ئه‌و
نه‌خشانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی له‌سه‌ر تۆمارنه‌كراوه ده‌بێت ده‌ستكاریی
بكرێنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كه پایته‌خته‌كه‌ی –قودس-ه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی
خوێندن و ئه‌تڵه‌سه‌كان دیاری بكرێن.
له‌ڕووی داڕشتنیشه‌وه ده‌بێت چاویان پێدا
بخشێنرێته‌وه و ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدراون و به
جیهاد له پێناوی خودا تۆماركراون و كوژراوه‌كانیش به‌شه‌هید تۆماركراون، ده‌ستكاری
بكرێن و دوژمنی زایۆنیش بگۆڕن به ناوێكی دیكه كه بۆنی دوژمنایه‌تی لێنه‌یه‌ت.
هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه هه‌یه‌و كتێبخانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌یان
پڕكردووه، ده‌بێت مۆڵه‌تی چاپكردن و ڕیگهپیدانی چاپكردنیشیان چاوی پێدا
بخشێنرێته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشووش كه به‌ناوی –خودا –دین- عروبه و
نیشتیمانی عه‌ره‌به‌وه كراون بخرێنه ئهرشیفهوهو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه
سوودی لێ نه‌بینن.
به هه‌موو ئه‌و دهراویشتانهی له ڕیكه‌وتنی
نێوان وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل به‌رهه‌م دێت زۆرقورس ده‌كه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك
بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بابه‌تی ئیسرائیل ده‌بێته بابه‌تێكی فه‌رامۆشكراوی له‌به‌رچاوكه‌وتوو،
كه چیتر نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه ناتوانێت باوه‌ڕ به‌وه بكات كه
ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی لاچه‌په‌ك و چێنراوی ده‌ستی دوژمنانه، پێده‌چێت له ڕووی تهحهداشهوه
بێت ڤیزای ئیسرائیل بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی بكرێته خۆڕایی بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن ئه‌و
وڵاته‌ی كه له 1948 ه‌وه تا ئێستا ئێوه به داگیركه‌ر و نه‌فام و خراپه‌كار
ناوی دێنن به‌و شێوه‌یه نییه.
نه‌ك هه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی به پێشده‌ستی میسر‌و
موجازه‌فه‌ی ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی نه‌كردووه‌ته‌وه،
به‌ڵكو توركیا له هیچ قۆناغێكی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه ئابووری و
دبلۆماسی و هه‌واڵگرییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌پچڕاندووه، ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی
حه‌ماسیش جۆرێك ڕێكه‌وتنی ڕاگرتنی شه‌ڕی له چه‌ند قۆناغێكدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
ڕاگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاستییه‌ك ڕوونده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ل
و وڵاتی فه‌ڵه‌ستین ئه‌گه‌ر گوێیان له وتاری حهماسهئامێزی عه‌ره‌به‌كان نه‌گرتایه‌و
وه‌ك دراوسێیه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل مامه‌ڵه‌یان بكردایه، پێده‌چوو له ئێستا
ژیانیان باشتر بوایه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كان
له‌به‌رامبه‌ر پاره‌ی به لێشاوی ئیسرائیل دا خۆیان بۆ نه‌گیراو فرۆشتنیان، ئه‌وه‌ش
بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئۆردوگا جووله‌كه نشینه‌كان به خێرایی بڵاوببنه‌وه‌و تادێت زه‌وه‌ی
فه‌له‌ستینیه‌كان ڕوویان له كهمبوونهوهیهو ئیسرائیلیش ڕووی له فراوانبوونه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربكه‌وێـت له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا ئێران و ئه‌و حیزب و ده‌سته‌و لایه‌نانه‌یه
كه گوێی بۆ ده‌گرن، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ئه‌وانیش له‌ی بواری میدیا ناچێته
ده‌ره‌وه به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن په‌ل و پۆكردنی ئێران و هاوئاوازهكانیهتی،
پرۆژه‌كه كۆتایی هێنانه به نه‌یارانی ئیسرائیل و چوونه پێشه‌وه‌ی ئیسرائیله
له قۆناغی داگیركهرو گرێی شێرپه‌نجه‌یی و دوژمن و زایۆنیی، بۆ وڵاتێكی ئاسایی
دۆست و ئه‌حباب.