05:39 - 26/08/2020
وڵاتانى عه‌ره‌ب ده‌رگاى پیشه‌ى دادوه‌ریى بۆ ژنان ده‌كه‌نه‌وه
زۆرینه‌ى وڵاتان به‌م ساڵانه‌ى دوایى، به شێوه‌یه‌كى سنوردار ده‌رگاى پیشه‌ى دادوه‌رییان به‌ڕووى ژناندا كردووه‌ته‌وه، كوه‌یت دوایین وڵاتى عه‌ره‌بییه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ناوه، بڕیاره مانگى داهاتوو هه‌شت دادوه‌رى ژن بچنه سه‌ر كورسى، تا ئێستا سعودیه و چه‌ند وڵاتێكى دیكه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نه‌ناوه.
ئه‌گه‌رچى له وڵاتانى عه‌ره‌بى هیچ رێگرییه‌كى یاسایى و ده‌ستوورى نییه، بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تان ببنه دادوه‌ر، به‌ڵام له‌و وڵاتانه وا باوه كه پیشه‌ى دادوه‌رى ته‌نها بۆ پیاوانه‌و وه‌ك حاڵه‌تى نامۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بوونه دادوه‌ریى ژناندا ده‌كرێت. تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كى ئێجگار به‌رته‌سك ئه‌مه پیاده ده‌كرێت، به‌ڵام عێراق له‌مه‌دا له پێش وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بییه‌وه‌یه و له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانه‌وه دادوه‌ریى ژنى دامه‌زراندووه و ژماره‌یان به‌رده‌وام زیاتر بووه.
وڵاتى كوه‌یت بۆ یه‌كه‌م جار له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵه‌وه، ده‌رگاى كرده‌وه به‌ڕووى ژناندا تا ببنه دادوه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كوه‌یت مشتومڕى زۆرى لێكه‌وته‌وه له‌ناوخۆى وڵاته‌كه، ئه‌گه‌رچى بڕیارێكى دره‌نگ وه‌خته، به‌ڵام هێشتاش پێش هه‌ندێك له وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بیى كه‌وت.
له ته‌مووزى ئه‌مساڵ، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى كوه‌یت، ناوه‌ى هه‌شت ژن بڵاوكرایه‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى وڵاته‌كه، وه‌ك دادوه‌ر وه‌رگیراون و ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ئه‌م هه‌نگاوه دواى ئه‌وه هات، ساڵى ٢٠١٤ گۆڕانكارى روویداو رێگه به كچان درا كه تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، تا وه‌ك پارێزه‌ر هه‌ڵبژێردرێن، ئه‌وه‌ش به گوته‌ى یاساناسان، به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ماف به ژنان ده‌دات بچنه سه‌لكى دادوه‌رییه‌وه، دواى تێپه‌ڕینى چه‌ند ساڵێك له كاركردن وه‌ك بریكارى یاسایى. ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كى جه‌وهه‌رى بوو به‌ڵام چیرۆكێك له پشتى ئه‌م پێشهاته‌وه بوو.
له ساڵى ٢٠٠٦ ده‌رچوویه‌كى كچ كه به‌شى مافى ته‌واوكردبوو، داواكارییه‌كى پێشكه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پارێزه‌ر كار بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگرییه‌كى یاسایى له رێگه‌ى ئه‌مه‌دا نه‌بوو. ئه‌گه‌رچى عورفێكى باو هه‌بوو كه خه‌ڵكى پێیان وابوو ژن ئه‌و مافه‌ى نییه.
فواز جدعى مامۆستاى ده‌ستوورى له زانكۆى كوه‌یت ده‌ڵێت، بیانوویه‌كى یاسایى هه‌بوو بۆ گه‌نجان، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه یاسا به مه‌رجى نه‌گرتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ى داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ركابه‌ریى بوونه دادوه‌ر كوڕ بێت، ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تا دادگا هه‌وڵیداوه ده‌ست له داواكه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام له كۆتاییدا بڕیاریداوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه مشتومڕێكى حه‌وت ساڵه‌ى ویست، دواى شه‌ش ساڵ له‌و هه‌نگاوه، ژنانى كوه‌یت توانییان ببنه دادوه‌ر.
بڕیاره هه‌شت دادوه‌رى ژن، مانگى داهاتوو ده‌ستبه‌كاربن، ئه‌وه‌ش دواى ته‌واوبوونى خولى راهێنان، كوه‌یت له‌مه‌دا دواى زۆرێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت، كه ساڵانێكى زۆره كورسى دادوه‌رییان داوه به ژنان، زه‌كییه ئیسماعیل یه‌كه‌مین دادوه‌رى ژن له عێراق له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ستبه‌كار بوو. له مه‌غریب ساڵى ١٩٦١ و لە تونس ساڵی ١٩٦٨ و لە سوریا ساڵی ١٩٧٥، لە ئوردنیش کۆتایی نەوەدەکان یەکەم دادوەری ژن دەستبەکاربوون، به‌ڵام میسر دواكه‌وت بۆ ساڵى ٢٠٠٣. به‌حره‌ین بۆ ساڵى ٢٠٠٦ و ئیمارات بۆ ساڵی ٢٠٠٨ دواکەوت، قەتەریش ساڵی ٢٠١٠ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى نا.
ئه‌م بڕیاره بۆ كوه‌یتیییه‌كان شتێكى نوێ و جیاوازه، به تایبه‌ت ژنانى ئه‌وێ ساڵى ٢٠٠٥ مافى ده‌نگدانیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م هه‌نگاوه له‌ناوخۆى كوه‌یت هێشتا بێ مشت‌ومڕ نییه، هه‌ندێك له سیاسییه‌كان پێیان وایه، په‌له‌كراوه له‌م هه‌نگاوه‌دا.
گرنگى به‌شدارى ژنان
رێكخراوى ئێكسواى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگى به‌شدارى ژنان له كارووبارى دادوه‌رى له سێ خاڵدا كورت ده‌كاته‌وه، وه‌ك یه‌كسانى له‌گه‌ڵ پیاوان له گشت داموده‌زگاكان، هه‌روه‌ها وه‌ك پێكهێنه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى له دروستكردنى داموده‌زگاكان ده‌ژمێردرێت، هه‌روه‌ها ئافره‌تان زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگاكان. هاوكات ئاستى سیسته‌مى دادوه‌رى وڵاتان له‌سه‌ر ئاستى وڵاتان ده‌باته پێشه‌وه.
سعودیه و عومان
سعودیه ساڵى ٢٠١٦ شه‌یما جبرانى دامه‌زراند له دادگاى بازرگانیى، ئه‌و پله‌یه شێوه‌یه‌كه له كارى دادوه‌ریى، هاوكات له ساڵى ٢٠١٩یه‌كه‌م ژنى وه‌ك داواكارى گشتى دامه‌زراند، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌ك بۆ فراوانكردنى به‌شداریى ئافره‌تان له ریاز تا ٢٠٣٠، ژنانى سعودیه تا ساڵى ٢٠١٣ بۆیان نه‌بوو پیشه‌ى پارێزه‌ریى بكه‌ن.
به‌ڵام تا ئێستا له عومان هیچ ژنێك له هیچ پله‌یه‌كى دادوه‌ریدا نییه، ئه‌گه‌رچى هیچ ده‌قێكى یاسایى نییه رێگرى له‌مه بكات.
وڵاتانى كه‌نداو له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا
وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییان واژۆكردووه‌و بوونه‌ته ئه‌ندام تێیدا، كه جه‌خت له نه‌هێشتنى جیاكارى و جیاوازى نێوان ژن و پیاو ده‌كات، گرنگترینیان رێككه‌وتنامه‌ى (سیداو)ه، له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى ١٩٧٩.
رێككه‌وتننامه‌كه ٣٠ مادده له خۆده‌گرێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ژنان و پیاو نه‌كرێت له هیچ پشه‌یه‌كى حكومیدا. كوه‌یت، سعودیه، به‌حره‌ین، ئیمارات، عومان و قه‌ته‌ر واژۆیان كردووه. لیژنه‌ى تایبه‌ت به رێككه‌وتنى سیداو به‌رده‌وام داواى به‌شداریى زیاترى ئافره‌تان له پیشه‌ى گشتى له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات.