04:48 - 26/08/2020
عێراق وڵاتێكی فرهخاوهنی بێخاوه‌ن
عێراق وڵاتێكی بێخاوه‌نه له‌ڕاستیدا، به‌لام
له‌ڕووی تیۆرییه‌وه خاوه‌نی زۆره، كاتێك سه‌یری وێنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته
ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌وه ته‌ناه هه‌ر شه‌ڕنییه كه شار‌و گوندی وڵاته‌كه‌ی
داغان كردووه، به‌ڵكو هۆكاری دیكه زۆرن تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیان گه‌یاندووه‌ته
ئه‌و ئاسته خراپه كه كه‌س خۆزگه‌ی پێنهخوازێت، به‌جۆرێك وه‌ها شێواوه له بری
ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ره ئه‌رێنیه‌كان وه‌ڵامی ئه‌رێنی بده‌نه‌وه‌و كاریگه‌ریی باشیان هه‌بێت،
كه‌چی خودی هۆكاره‌كانیش ده‌بنه‌وه به‌شێك له ماڵ‌وێران و تادێت عێراق و گه‌له‌كه‌ی
به كوردستانیشه‌وه به‌ره‌و شیوی له‌ناوچوون هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و كه‌سیش باكی
نییه. ئه‌وانه‌ی خه‌می ئه‌و دۆخهیانه تا ئێستاش ده‌فیان ده‌نگ نادات و كه‌س به‌هانای
هاوارهكانیانهوه ناچێت، به‌ڕاست دۆخی عێراق بۆچی هێنده خراپه؟ هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كان
چیین؟
ده‌ستوور:
له بنه‌ڕه‌تدا دانانی ده‌ستووری عێراقی بۆنههێشتن
(یان لانی كه‌م) كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكی و ناته‌باییانه بوو كه له نێو
عێراقدا هه‌بوون به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به پێی وته‌ی شاره‌زایان له‌نێو ئه‌و
ده‌ستووره‌دا هێڵه‌گشتییه‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن لهسهرپرسه گرنگه‌كانی
عێراق دیاری كراوه، به‌ڵام دواجار له كاتێكدا بوویه كردار و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
جێبه‌جێكرا (گه‌رچی هه‌مووان ده‌ڵێن پابه‌ندی ده‌ستوورین) به‌ڵام شرۆڤه‌ی به‌ندو
ماده‌كان بووه یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
ئه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا قسه‌یان كردووه،
پێیان وایه له ڕوانگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و پێكهاته‌كه‌ی عێراقه‌وه كه‌مترین
كێشه هه‌بووه‌و هه‌یه، ئه‌وه لایه‌ن سیاسیی و ده‌سته‌و گروپهگهراییه كه‌لێنی
زیاتری دروستكردووه‌و له‌مپه‌ری به‌رده‌وامیشه بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی كه‌م بكرێته‌وه‌و خودی ده‌ستووریش نه‌كرێته چه‌كێك بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی تری
له سه‌ر بخولقێنن.
له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه:
عێراق له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێكهاتووه،
كه به ڕیژه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی زۆرینه به‌م شێوه‌یه‌یه (عه‌ره‌ب، كورد،
توركمان..كه‌مینه‌كان). ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بده‌ین، تا
ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌یی تۆخ نه‌كرابوویه‌وه، تا نه‌زعه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌مه‌به‌ستی(
باشتر و چاكتر و له پێشتر و شایانتر) نه‌هاتبووه پێشه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وانه زۆر
به ئاسایی ژیاون و تێكه‌ڵاوبوون وئه‌گه‌ر كێشه‌ش هه‌بووبێت لانی كه‌م پاڵنه‌ره‌كه‌ی
نه‌ته‌وه‌و زمان نه‌بووه، به‌ڵكو ناكۆكییه‌كان وه‌ك هه‌ر ناكۆكییه‌كی دیكه‌ی
ناونهتهوهیهك بووه‌و هیچی تر.
به‌ڵام كاتێك بیری نه‌ته‌وایه‌تی به مانا –خۆپه‌سه‌ندی
و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر- دێته پێشه‌وه، ئیتر ناكۆكییه‌كان په‌یدا ده‌بن، به‌درێژایی
مێژووی عێراق نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای به خۆیه‌وه نه‌بینییوه. به‌جۆرێك له‌و
شارانه‌ی فره نه‌ته‌وه‌ن جیاوازیی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌كراوه‌ته پێوه‌ر، تا ئه‌م
دواییانه ده‌روازی به‌ڕوودا كرایه‌وه و كرایه كێشه‌ی گه‌وره. به‌جۆرێك ماوه‌یه‌ك
باس له‌وه ده‌كرا كه كورده‌كان قه‌تڵ و عام ده‌كرێن، له‌سه‌رده‌می به‌عس پرۆسه‌ی
ته‌عریب له‌ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردو ئێستاشی بچێته سه‌ر به‌رده‌وامیی
هه‌یه. له لایه‌كی تریشه‌وه له‌نێو كوردستاندا ده‌نگێك هه‌بوو كه زه‌وی و
ئۆتۆمبێل و شت و مه‌كه‌كانی دیكه به عه‌ره‌ب و توركمان نه‌فرۆشرێت و له كاتی
ئاواره‌یشدا وه‌رنه‌گیرێن.
هه‌موو ئه‌وانه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته
بوو كه پاشخانێكی سڕینه‌وه‌ی به‌رمبه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌و زمانی به‌رامبه‌ر به ڕه‌وا
ده‌بنیێت، هه‌رچه‌نده له ده‌ستووری عێراقیدا كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان وه‌ك یه‌ك
باسكراون،به‌ڵام له ڕووی كرده‌ییه‌وه وانهشكایهوه.
له ڕووی ئاینییه‌وه:
پێكهاته‌ی عێراق له ڕووی ئاینییه‌وه فره‌یی
هه‌یه، ئیسلام، مه‌سیحی، زه‌رده‌شتی، یارسان و ئێزدیی و شه‌به‌ك و چه‌ندی تریش هه‌ن،
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و ئایندارانه زۆربه‌ی كات باش بووه‌و هه‌ندێكجار
كێشه‌ی تێكه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه تێكیداوه كێشه‌ی خودی ئاینه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو
گروپ و ده‌سته‌یه‌ك كاتێك خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌قێك كردووه كردوویانه‌ته بنه‌ما
بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی به خۆیان بده‌ن و ناڕهوایهتیش بۆ به‌رامبه‌ر.هه‌ربۆیه
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ناكۆكیه‌كان له رۆژهه‌لاتی
ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، ناكۆكییه ئاینی و مه‌زهه‌بییه‌كانه، هه‌ركات ئه‌و جۆره
بانگه‌شه‌یه كرایه پێوه‌ر ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی له بڕیاری سڕینه‌وه،
كوشتن، په‌راوێزخستن، به چاوی پله دوو سه‌یركردنی مرۆڤایه‌تی دێته پێشه‌وه. له
عیراقی دوای 2003 ئه‌و بابه‌ته زۆر زهقكرایهوهو له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی
ئێجگار زۆر خه‌ڵك بوونه قوربانی، ئێزدییه‌كانی شه‌نگال و مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌ی
موسڵ باشترین ده‌رخه‌ریی ئه‌و ڕاستییه بوون.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو له‌ناوخۆی په‌یڕه‌وانی
ئاینی ئیسلامیشدا شهڕوناكۆكییهكان شۆڕببونهوه بۆ شیعه‌و سوونه‌و له‌و دۆخه‌شدا
زیانی زۆر گه‌وره به‌ر هه‌ردوولا كه‌وت، ئه‌ویش له نموونه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكهرو
كوشتنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بوو له سه‌ر ناوی عومه‌ر و عوسمان وپه‌یڕه‌وكردنی له
مه‌زهه‌بی جیاواز. گه‌رچی ئه‌م كێشه له جیهانی ئیسلامی‌دا زۆر باوه، به‌ڵام وه‌ك
شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن له عێراق زۆرتر بڵاوهیكردو ئه‌وه‌ش به‌یه‌كێك له‌و
خاڵانه ده‌ژمێردرێت كه عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پارچه‌پارچه كردووه.
له ڕووی حیزبایهیتهوه:
كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی ته‌نها گیرۆده‌ی ده‌ستی
جیاوازی نه‌ته‌وه‌ویی و ئاینی و مه‌زهه‌بی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی حیزب و ده‌سته‌و
گروپیش له ئارادایه، له نێو یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا حیزبی جیاواز، له‌نێو یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا
ئه‌ندامبوون له دوو حیزبی جیاواز بووه‌ته هۆكاری جیاوازیی و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شان.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق 2003 ده‌رگا
به‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه‌دا كرایه‌وه كه له ئێران و وڵاتانی دیكهدابوون،
هه‌ندێكیان پێشووتر خه‌باتی سیاسی‌یان هه‌بوو، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌و كاته‌وه به‌ناو
كه‌وتن و وه‌ك هه‌ندێك له میدیاكان باسیان لێكردووه به‌سه‌ر پشتی هه‌مه‌ره‌كانی
ئه‌مه‌ریكا هاتنه‌وه عێراق، ئه‌وه‌نده به‌سه كه بزانرێت عێراق چۆن له سایه‌ی
ئه‌و حیزبانه‌دا وێران بووه كه سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌كان بكه‌یت و بزانیت
عێراقیان به كوێ گه‌یاندووه، ئه‌وه له كاتێكدا كه بوونی حیزب و فه‌لسه‌فه‌ی
پێكهاتنی خزمه‌ت به خاك و وڵات و هاوڵاتیانه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنجی حیزبه‌كانی
عێراق و كوردستان بده‌یت ده‌رده‌كه‌وێت كه حیزبایه‌تی نه‌ك نه‌بووه‌ته هه‌وێنی
پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه كاركردن به‌ڵكوو بووه‌ته یه‌كێكی تر له‌و نههامهیتانهی
كه عێراقیان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌و حیزبانه‌ی كه بوونه‌ته خاوه‌نی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی 32 حیزبی سه‌ره‌كین،
ئه‌وه جگه له هاوپهیمانیهكان كه به‌چه‌ند حیزبێك هاوپهیمانیهكییان
دروستكردووه.
بوونی ئه‌و هه‌موو حیزبه له عێراق كه‌لێنێكی
گه‌وره‌ی كردووته بونیادی جه‌سته‌ی عێراق، به پێی یاساش دامه‌زراندنی حیزب هێنده
ئاسانه كه له دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ئاسانتره، به پێی یاسای
حیزبه‌كان ژماره 36 /2015 ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها 500 كه‌س داواكارییه‌ك پێشكه‌ش
بكه‌ن و به‌ڵگه‌كانیان كۆپی بكه‌ن، ئه‌وا له ماوه‌ی ته‌نها 3 مانگ كه‌متردا وه‌ڵامیان
وه‌رنه‌گرتوه ئه‌و حیزبه به په‌سه‌ند كراوه دێته ئه‌ژمار.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو یاسای حیزبه‌كانی
عێراقدا هاتووه كه نابێت هیچ حیزبێكی عێراقی بانگه‌شه بۆ ته‌عه‌سوب و تیره گه‌ریی
بكات و گوفتارو كرداره‌كانی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان بن، به‌ڵام له
بواری كرده‌ییدا زۆرینه‌یان پێچه‌وانه‌ی یاساكه جوڵاونه‌ته‌وه‌و هیچ دادگایه‌ك و
داواكارێكی گشتیش ڕێگه‌ی به‌خۆی نه‌داوه حیزبێك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی ئه‌و حیزبانه
ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی نوێنه‌رو نوسینگه‌یان هه‌یه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه
ده‌توانێت كاری نایاسایی ئه‌نجام بدات و نه حكومه‌ت به كاره‌كانی بزانێت و نه
له ژێر چاودێریی ئه‌ودا بێت.
گه‌رچی له هه‌رێمی كوردستان شه‌ری حیزبه‌كان
له نه‌وه‌ده‌كانی ڕابوردوو زیانی گه‌وره‌ی به خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاند، حیزبه
عه‌ره‌بی و توركمانیهكانیش به جۆرێكی دیكه زیانیان به خه‌ڵكی عێراق گه‌یاند، چ
وه‌ك تاڵانكردنی سه‌رخان و ژێرخانی وڵات، چ وه‌ك ته‌سفیه‌كردن و له‌ناودانی ئه‌ندامانی
نه‌یاری یه‌كتریی.
به‌رله كۆتا:
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی مێژوویه‌كی پڕ له خوێنی
هه‌یه، له ڕووی سیاسیه‌وه چه‌ندین گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌سه‌ره‌تاوه
له‌ژێرسایه‌ی ئینتیدابی زلهێزهكاندابوو، دواتر پاشایه‌تی و دوای ئه‌وه‌یش
كۆماریی، سه‌رده‌می كۆماریش به چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕی كردووه، ئه‌م دۆخه تا كۆتایی
هاتنی سه‌رده‌می به‌عس –درێژترن سه‌رده‌می حوكمڕانی عێراق- هات و له 2003 كۆتایی
به‌و دۆخه‌ش هات، له‌و كاته‌وه تا ئێستا عێراق بووه‌ته وڵاتێكی بێخاوه‌نی فرهخاوهن
به‌ده‌ست پێكهاته‌كانی خۆیه‌وه.
له‌بریی ئه‌وه‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین و
مه‌زهه‌ب و فره‌یی حیزبی ببێته خێر‌و خۆشی بۆ عێراق - كوردستانیش له‌ناویدا- كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه
بوونه‌ته نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی، به‌جۆرێك پێكه‌وه عێراقیان له به‌رزاییه‌وه
هێنایه خواره‌وه‌و خلۆریان كرده‌وه بۆ شیوی نه‌هامه‌تییه‌كان، نه له‌ڕووی
دارایی و ئابوورییه‌وه به به‌هێزی مایه‌وه‌و نه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه
ده‌توانێت به‌رگه‌ی فشاری وڵاتانی دراوسیێ بگرێت. به‌سه ڕوداوه‌كانی 2014 ی داعش
و هێرشی به‌رده‌وامی توركیا‌و جاروباری ئێرانیش به نموونه بهێنینه‌وه.