10:41 - 23/08/2020
بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاوییه‌وه بۆ باره‌گای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان كه له 2003 وه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌و سه‌رقاڵی به‌هێزكردن و تۆكمه‌كردنین ڕاده‌ستی هێزه عێراقیه‌كانیان كرده‌وه، ئامێر و پێداویستییه گرنگه‌كانیان ده‌ست لێنه‌دا، هه‌موویان به‌جێهێشت بۆ عێراقیه‌كان، ئه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتوویانه ئه‌و ئامێرانه‌ی جێ‌مان هێشتووه به‌هاكه‌ی سه‌دان ملیۆن دۆلاره، تا ئێستا شتی له‌وشێوه‌یه‌مان نه‌كردووه.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات ڕایگه‌یاند ، بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی یان چۆڵكردووه‌و ڕاده‌ستی عێراقیه‌كانیان
كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نها شوێنی ڕاهێنانی
سه‌ربازیی و پێداویستیه‌كانی به‌هاكه‌ی 347 ملیۆن دۆلاره پێشكه‌ش به عێراقیه‌كانیان
كردووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تیدا هاتووه عێراق
هاوكارێكی باشمان بووه له تێكشكاندن و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی داعش، له‌باره‌ی
دامه‌زراندن و پێكهاته‌كانی نێو بنكه‌كه‌شه‌وه ڕایانگه‌یاندووه پێداویستیه‌كانی
به‌های زیاتر له 347 ملیۆن دۆلاره و ڕاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن،
به‌و پێیه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه له هیچ یه‌ربازگه‌و بنكه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌ڕاده‌ستی
عێراقیه‌كان كرابێته‌وه نموونه‌ی نه‌بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی و دۆناڵد ترامپ دا كازمی
ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له دۆخی عێراق باش تێگه‌شتوون، خوازیاری باش
بوونی دۆخی عێراقن ، پێكه‌وه پلانێكمان داڕشتووه كه له ماوه‌ی 3 ساڵی
داهاتوودا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه‌ی پێكبرێت له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تره‌مپ نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له عێراق ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كو ئێران نیه‌تیخراپی هه‌بێت له به‌رامبه‌ر
عێراقدا و بۆپاراستنی ئه‌وانه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان
مسته‌فا كازمی و دۆناڵد تره‌پ (ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه خرایه ڕوو) كه‌مترین
تیشك خرابوویه سه‌ر ڕۆڵی ئێران له عیراق، كه ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كانه‌وه بوو، هه‌رچه‌نده تره‌مپ كه‌مێك
به‌ئه‌رێنی باسی له ئه‌ردۆگان كرد، به‌ڵام وته‌كانی كازمی له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی
توركیادا كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو. به پێی ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان پانتاییه‌كی
زۆر له گفتوگۆكانی نێوانیان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی توركیا بوو له خاكی عێراق و چۆنیه‌تی
پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی عێراق.
بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی ده‌كه‌وێته
85 كیلۆمه‌ترله باكووری به‌غدادی پایته‌ختی
عێراق و پێشتر له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین بووه، له‌و
بنكه‌سه‌ربازییه‌دا كه زۆر گه‌وره‌و فراوانه چه‌ندین كاری گرنگی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی
تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا دروستكردنی سه‌ربازگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، له‌كاتێكدا كه عوده‌ی كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسین
به‌رپرسی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی –تصنیع عسكری- بوو، جگه له چاككردنه‌وه‌ی ئامێره
قورسه‌كانی جه‌نگ وه‌ك تانك و تۆپ و شتومه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه، له‌سه‌رده‌می
ڕژێمی له‌ناوچووی عێراقدا تیمی پشكنینی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مانگانه سه‌ردانی
ئه‌و شوێنه‌یان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانییارییان لابووه كه گوایه سه‌رقاڵی
پیشه‌سازیی وه‌به‌رهێنانی ئه‌تۆمین و چه‌كی كیمیاویی و كۆكوژی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنن
.
به پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان
بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی جگه له شوێنی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی و مه‌ده‌نی،
له‌ڕووی رووبه‌ره‌وه به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دێته ئه‌ژمار، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر كۆپته‌ری جۆراوجۆری جه‌نگی تێدا مۆڵدراون ،
جگه له‌وه‌ش له‌نێو تاجیدا به‌شێكی جیاكراوه‌ته‌وه بۆ فڕۆكه عێراقیه‌كان، له
هه‌مان كاتیش‌دا شوێنی ڕاهێنانی سه‌ربازی عێراقیه‌كانیشه.
له‌به‌ر گرنگی ئه‌م پێگه سه‌ربازییه
زۆر جارله لایه‌ن میلشیاكانه‌وه به مووشه‌كی دوور هاوێژ و هاوه‌ن هێرشی كراوه‌ته
سه‌ر، له‌و میانه‌یه‌شدا ئه‌و لایه‌نانه تۆمه‌تباركراون كه له دژی پرۆسه‌ی
سیاسی عیراق بوون و زۆرینه‌شیان ئێرانیان له‌و بواره‌دا به ئه‌نجامدانی ئه‌و
كارانه دیاریكردووه.
چه‌ندین روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌ك و گوللـه‌هاوه‌ن له‌و بنكه‌یه
تۆماركراوه‌و زیانی مادی و گیانیشیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ندێكجاریش هه‌واڵی كه‌وتنه
خواره‌وه‌ی فرۆكه‌و كۆپته‌رله‌و بنكه‌یه بڵاوكراونه‌توه.
مێژووی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەردەمی جیاواز، سەردەمی یەکەم لە ساڵی 2003ەوە دەست پێدەکات تا ساڵی 2011 ئەو کاتەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری دا لەوساڵدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بکشێنێتەوەکە ژمارەیان نزیکەی 150 هەزار سەربازبوون.
سەردەمی دووەم لە ساڵی 2014 دەستی پێ‌کرد، کاتێک واشنتۆن بڕیاریدا هێز ڕەوانەی عێراق بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی کە لە ئێستادا جێگیرکراون مەزەندە دەکرێن بە شەش هەزار سەرباز و لە 12 بنکەی سەربازی لە عێراق جێگیرکراون.
بەگوێرەی ڕۆژنانەی "تەلەگراف"ی بەریتانی لە لە ئێستادا 12 سەربازگەی ئەمریکی لە عێراقدا هەیە و ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکاش لە عێراق نزکەی شەش هەزار سەربازن.
گه‌رچی دامه‌زراوه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه
كه زۆر گرنگ بوو له 2003 له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانی په‌لامادراو دواتر بۆ هیچ
كه‌س و لایه‌نێك ڕوون نه‌كرایه‌وه كه چی تێدا بووه‌و له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆش
هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێدا نیشته‌جی بوون و ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی هێزه
عیراقیه‌كانیان كرده‌وه، كه هاوكاته له گه‌ڵ سه‌ردانی مسته‌فا كازمی و به‌یه‌كه‌م
كاردانه‌وه‌ی كرداریی ئه‌مه‌ریكیه‌كان داده‌نرێت له‌به‌رامبه‌ر عێراق دا، وه‌ك
چاودێران باسی ده‌كه‌ن ناكرێت پێشتر پلان بۆ ئه‌و كاره دانه‌نرابێت و به‌خێرایی
پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی وه‌ها گرنگ ڕاده‌ستی عێراقیه‌كان بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه گرنگه ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یه‌تی به عێراقیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی له
ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕایه‌وه عێراق.