04:23 - 17/08/2020
تاڵیبان شمشێرێكی بێده‌سك و گه‌مه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا
په‌یوه‌ندی نێوان
ئێران و تاڵیبان په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر به سه‌رپیی سه‌یری ڕوواڵه‌تی هه‌ردوكیان
بكه‌یت پێناچێت هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش پێكه‌وه‌یان ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌چیته
نێو ورده‌كارییه‌كان ئه‌وجا هه‌ست ده‌كرێت هێشتا خاڵێك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو
نه‌یاره فیكری و سیاسی و ئایۆلۆژییه به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه ئه‌ویش بریتیه
له دوژمنی هاوبه‌ش، كه هه‌ردوكیان یه‌ك دوژمن و یه‌ك نه‌یاریان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكاو
هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی.
تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی ئسوڵییه، لە ساڵی ١٩٩٤ وه‌ك بزووتنەوەیەکی سیاسی و هه‌ڵگری مه‌زهه‌بی
سوونی كاریان ده‌ستپێكردووه، سه‌ركرده‌كه‌یان به‌ناوی مه‌لا عومه‌ر به‌یه‌كێك له
كه‌سایه‌تیه دیار‌و به‌ناوبانگه‌كانی پێكهاته‌ی په‌شتۆنی ئه‌فغانستان هاتوه‌ته ئه‌ژمار،
ڕیكخراوی قاعیده‌ش ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له پشتیوانی كردن و خۆگرتینان ، به‌و
پێیه‌ی كه هه‌ردووكیان له یه‌ك وڵات‌دا بوون و به‌شێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وانیشی
هێناوه‌ته دی، سه‌ره‌تای كێشه‌كانیان له گه‌ڵ ئێران كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه
8 دبلۆماتكاریی كه له كۆنسوڵخانه‌ی ئێران كاریان ده‌كرد له 8/8/1998 له‌شاری مه‌زارشه‌ریف
كوژران.
تاڵیبان له ساڵی
١٩٩٦ تا ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و سعودیەوه وەردەگرت، لە دوای ھێرشەکانی
١١ی سێبته‌مبه‌ری 2011 كه دوو فرۆكه‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر خۆیان كێشا به دوو تاوه‌ری
به‌ناوبانگی بازرگانی نیۆركداو لە لایەن ئەلقاعیدەوه هێرشه‌كه ئه‌نجام درا بوو، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌تۆڵه‌ی ئه‌و
هێرشانه‌دا لە ساڵی ٢٠٠١ تاکوو ئێستا جەنگی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکومەتی ئێستای ئەفغانستان بەردەوامە و لەم
ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەن، لەماوەی حوکمی تاڵیبان
بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حوکمێکی لە ڕادەبەر خراپ بووە بەتایبەت بۆ ڕەوشی ژنان و ئازادییەکانی مافی مرۆڤ بەرتەسکرابوویەوە. له‌م
دواییانه‌شدا به نێوه‌ندگیریی ئیمارات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كان دانیشتینی ڕووبه‌ڕوویان
ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده به‌شێك له ڕێكه‌وتنه‌كانیان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،
به‌ڵام هێشتا شه‌ڕبه‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌رزوونزمی له به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌كانیاندا
هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا به هاوكاریی ده‌وڵه‌تی فه‌رمی ئه‌فغانستان كاری بۆ ئه‌وه
كردووه به‌شێك له زیندانیه‌كانی تاڵیبان ئازاد بكات، هه‌رچه‌نده به‌شێك له وڵاتانی
هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ناڕازین له ئازادكردنی تاڵیبانه‌كان و بگره كۆی دانیشتنه‌كه‌ش
به‌ڵام كاره‌كه به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كراوه‌و له ئێستاشدا به‌شێك له‌و
زیندانییانه ئازادكراون و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی تر كه ماون ئازاد
بكرێن.
تاڵیبان له‌سه‌رانسه‌ری
جیهاندا ته‌نها له قه‌ته‌ر نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌یه، كه سهیل شاهین
نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و كاروباری ئه‌و گرووپه ڕێكده‌خات، به‌ڵام سه‌ردان و
كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتان و لایه‌نه‌كان زۆره‌و وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن
گفتوگۆی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ل ئێرانیه‌كان زۆره.به پێی راپۆرتێكی بی بی سی
فارسیش نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا
چووه‌ته دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و له‌گه‌ڵ سهیل شاهین گفتوگۆی كردووه، شاهینله
توێتیێكدا گوتوویه‌تی مه‌لا براده‌ر –جێگری سه‌ركرده‌ی تاڵیبان- له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د
ئیبراهیم طاهریان له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌باره‌ی كۆچبه‌ره‌ئه‌فغانیه‌كان
و سنووری نێوان دوو وڵات گفتوگۆیان كردووه. مه‌لا براده‌ر داوای له تاهریان
كردووه كه ئێران ڕه‌فتاری موسڵمانانه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره ئه‌فغانیه‌كاندا بكات
كه به هۆكاری شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه په‌نایان بۆیان بردووه.
شاهین باسی له‌وه‌ش
كردووه كه چه‌ند رۆژێك پێشتریش مایك پۆمپیۆبه‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ مه‌لابرده‌ر
گفتوگۆیان كردووه‌و باسیان له ئازادكردنی گیراوه‌كانی تاڵیبان كردووه له
زیندانی گوانتانامۆ.
به‌ڵام كاتێك دێته
سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاشكرا بكرێت له‌گه‌ڵ ئێران نوولی لێده‌كرێت،
پۆمپیۆ گوتی ئێران به‌رده‌وام چه‌ك به تاڵیبان ده‌دات به خێرایی سه‌عید خه‌تیب
زاده وته‌بێژیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌وانه قسه‌ی بێ
بنه‌مان و ڕاست نین. له‌كاتێكدا وته بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتوویه‌تی
ئه‌و قسانه بۆ تێكدانی ڕای گشتی وڵاتی ئه‌فغانستانه‌و دواجاریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی
داعش ده‌شكێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی هه‌ق وایه پۆمپیۆ باس له‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی
خۆی بكات كه له‌ناوچه‌كانی تاڵیبان ده‌نیشنه‌وه ناتۆش نازانێت خه‌ریكی چین.
پۆمپیۆ له به‌رنامه‌یه‌كی
ڕادیۆییدا گوتبووی: ئێمه شاره‌زای مێژووین، سیاسه‌تیش شاره‌زاین، بیریشمانه كه روسیا
چۆن تاڵیبانی به‌هێزكردو تائێستاش ده‌ستی پێیانه‌وه‌یه.
پێشتریش محه‌مه‌د
مه‌عسووم ئستانكزیی، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان به ڕادیۆی بی
بی سی گوتبوو: ئێران و روسیا یارمه‌تی تاڵیبانیان داوه، گوایه به‌و بیانووه‌ی كه
هاوكاریی داعش نه‌كات.
ئه‌وه‌ش به‌هه‌موو
مانایه‌ك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تاڵیبان وه‌ك شمشێرێكی بێده‌سك له‌ناوچه‌كه‌دا
دێت و ده‌چێت و هه‌ر جاره‌ی لایه‌ك پڕچه‌كی ده‌كات، پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ به‌چ
لایه‌كیاندا ده‌شكێته‌وه‌و دواجار ئاو به ئاشی كێدا ده‌كات، یان ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا
وه‌ك هێزێكی ڕاگیراو له‌به‌رامبه‌ر ڕوسه‌كاندا ده‌یانهێڵیێته‌وه‌و هه‌ركارێك بیه‌وێت
بیكات و خۆی تیوه‌نه‌گلێنێت، به‌وانی ئه‌نجام ده‌دات؟ به‌ڵام ئاخۆ تاڵیبان جگه له
كاری سه‌ربازیی و چریكی چی تریان پێده‌كرێت؟