03:21 - 16/08/2020
باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له تاران ده‌كرێت به چی؟
قوتابیانی دانشگای تاران كه به به‌سیجی دانشگاكانی ئێران به‌ناوبانگن
و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانن، خۆیان به دڵسۆزی ئیمام خومه‌ینی ناوده‌به‌ن
بڕیاریان داوه بینای پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌تاران كه له‌سه‌ره‌تای
شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌وه كه‌وته به‌رهێرشی خۆپیشانده‌ران و دواتر به لانه‌ی جاسووسی
ناوبانگی ده‌ركرد، بكه‌ن به حوسهینیهو ئه‌مساڵ مه‌رسیمی عه‌زاداریی موحه‌ڕه‌می
تێدابگێڕن. به پێی هه‌واڵی سایتی ئیلنا ئه‌و كاره له لایه‌ن –هیئت انصار
القائم- ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌سیجیه‌كانی ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له هه‌موو گردبوونه‌وه‌و
خۆپیشاندانه‌كانیاندا دروشمی –كۆشكی سپی ده‌كه‌ین به حوسه‌ینیه-یان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و
ئێستاش بڕیاریان داوه باڵیۆزخانه‌ی
پێشووی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن به حوسه‌ینیه، سوپای پاسدارانیش ساڵی پار له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
دیواری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌كه
دروستكردووه كه به‌شێك له نیشانه‌كانی شكستی ئه‌مه‌ریكا نیشانده‌دات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران به گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتوه‌ته ئهژمارو له رۆژی 4 تشرینی دووه‌م
1979 له لایه‌ن 300 قوتابی سه‌ربه په‌یڕه‌وانی خومه‌ینی یه‌وه په‌لاماردراو له
ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵكرا، سه‌رجه‌م كارمه‌ند و به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان
ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یان 44 كه‌س بوو له پاش 444 رۆژ له‌ڕێگه‌ی دانوستانی نێوان
هه‌ردوو وڵاته‌وه ئازاد كران، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه زانییان په‌لاماردراون
سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه نوسراوه‌كانیان خسته ناو ئامێری وردكردنی كاغه‌ز و تا
خۆپیشانده‌ران فریا كه‌وتن به‌شێكی زۆری ورد ببوو، به‌ڵام به پێی پلانێكی وردی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و كاتی ئێران له‌ڕێگه‌ی شاره‌زایانی چاپه‌مه‌نییه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر
توانییان به‌شێكی زۆری ئه‌و نوسراوانه به‌یه‌كه‌وه بلكێننهوهو بزانرێت بهڵگهنامهكانیانچی
تێدا بووه، دواجار له دوو توێی چه‌ند به‌رگ كتێبدا به‌ناوی –لانه جاسوسی امریكا
- له دووتوێی 11 به‌رگدا- به چاپ گه‌یه‌نراو به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌و
باڵیۆزخانه‌یه كاری كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زۆر وردی كردووه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م
جمووجوڵه سیاسی و ئابوریی و جڤاكیهكان و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی زۆرئاسایشیان
كۆكردووه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی سه‌روو خۆیان كردووه.
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ژماره‌یه‌ك له دبلۆماتكاران توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه
ده‌ره‌وه‌و بچنه نێو باڵێۆزخانه‌كانی سویس و كه‌نه‌داو دواتر له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه
به پاسپۆرتی ئه‌و وڵاتانه‌و به‌ناوی دیكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وانیش
ژماره‌یان 6 كه‌س بوو.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له شرۆڤه‌كاران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته
سه‌ر ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه لایه‌نگرانی ڕژێمی شا بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وابووه
كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئێران په‌یوه‌ندییان به‌هێز بێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
باڵیۆزخانهیهوه ئه‌وا داهاتووی ئه‌و حكومه‌ته باشتر و گه‌ش تر ده‌بێت، هه‌ر
بۆیه بۆماوه‌یه‌كی زۆر بارمتهگیراوهكانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران ببوه مایه‌ی
كێشه‌و ئاڵۆزیی و ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه، ئێرانیه‌كان ده‌ڵێن
مردن بۆئهمهریكاو به شه‌یتانی گه‌وره ناوی دێنن و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ریكا
ئێرانی خستووه‌ته ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می دوژمنه‌كانی خۆی و هه‌رچۆنێك بۆی ڕێبكه‌وێت
دژایه‌تی ده‌كات و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئێران‌دا ده‌وه‌ستێت.
دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه وه‌ك خۆی
هێلرایهوهو كرایه مۆزه‌خانه‌یه‌كی
سیاسی و خه‌ڵك ده‌یانتوانی سه‌ردانی بكه‌ن، جاروباریش بۆ نیشاندانی توانا سه‌ربازییه‌كانی
ئێران و سوكایه‌تی كردن به ئه‌مه‌ریكا له‌په‌نای ئه‌و باڵیۆزخانهیهو له به‌رده‌میدا
كاری جۆرارو جۆر ئه‌نجام دراوه، له‌وانه‌ش نیشاندانی مووشه‌كی دوور هاوێژو نمایشی
سه‌ربازی و چه‌ندین شتی دیكه‌ش. له‌ناو حه‌وشه‌ی باڵێۆزخانهكهشدا سیموبلی 44 گۆڕی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی دانراوه‌و كه به‌شێك
له‌و گۆڕانه به شێوه‌ی تابووت و به‌شێكیشیان له شێوه‌ی گۆڕی ئاساییدان و كێله‌كانیان
به شێوه‌ی خاچ دانراوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان لێوه
پێچراوه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و كاره وه‌ك پێشنگا نیشان ده‌درێت و 3 رۆژ پێش
له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كه ده‌كاته رۆژی سه‌ری ساڵی زاینی به‌ڕووی بینه‌راندا
كراوه‌ته‌وه‌و ناوی لێنراوه -ئیستكبار شناسی-.
له نێو بیناكهشدا زۆرینه‌ی شت و مه‌كه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ماوه‌ته‌وه‌و
ده‌ستكاری نه‌كراوه، به‌پێی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌تونرێت سه‌ردانی
بكرێت و له نزیكه‌وه شوێنه‌واره‌كانی ناو بیناكه ببینرێت.
باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته چوار ڕێیانی تاڵه‌قانی و موفهتیح، به‌ڵام
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی ئه‌و چوارڕییانه ته‌ختی جه‌مشید بوو، زۆرنزیك بوو له
باڵیۆزخانهكانیی روسیا‌و فه‌ره‌نساوه، پێدان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان
له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر سه‌رنج راكێش بووههو توانراوه له‌وێوه به ئاسانترین
شێوه كاری كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان بكه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ركه‌س سه‌ردانی
كردبن دیتنه‌وه‌و هاتووچۆكردن زۆرئاسان بووه. نزیك یووه له ئوتێل –صحرا-ه‌وه
كه ئه‌و كات ئه‌وه‌نده‌ی میوانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌هات ناوی لێنرابوو ئوتێلی ئه‌مه‌ریكیه‌كان.
وه‌ك باسیش ده‌كرێت له یه‌كێك له ژووره‌كانی ئه‌و ئوتێله‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند
ئهمهریكیهكهوه بهبهرداوهمی تێیدا ده‌مانه‌وه چاودێریی باڵیۆزخانه‌كه و
سهرجهمدبلۆماتكارهكان و كارمه‌نده‌كان كراوه.
دوای كه‌متر له ساڵێك له داخستنی باڵیۆزخانه‌كه ده‌ستكاری هه‌ندێك
به‌شی كراوه‌و بۆ مه‌به‌ستی دیكه به‌كار هێنراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌كه‌ی
زۆر فراوانه و پێكهاتووه له رووبه‌ری 44 هه‌زار مه‌تری دووجا، له ساڵی 1948 له
لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی شاره‌زای ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌ناوی –وان در كراگیت-
دروستكراوه، كه پێشتر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌نكه‌ره‌ی پایه‌ته‌ختی
توركیا دروست كردبوو، بینایه‌كی سێ قاتی گه‌وره، كه یه‌كێكیان له ژێرزه‌ویدایه، له هه‌ردوو
لاوه توانراوه هاتووچۆی پێدا بكرێت، به‌شی پێشه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه بووه كه
سه‌ردانیان كردووه‌و به شی پشته‌وه‌ش بۆ فه‌رمانبه‌ر و كه‌سانی ناو باڵیۆزخانه‌كه.
له‌نێو حه‌وشه‌كه‌دا داری زۆر به‌رزی تێدایه‌و به‌ته‌واوی سێبه‌ری كردووه بۆ
باڵیۆزخانهكهو به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست سوودی لێوه‌ربگیرێت و
سه‌وزبكرێت.
له‌وكاته‌ی كه ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه كاره‌كانی دهكردو هێرشی كرایه
سه‌ر باڵیۆز ناوی –ویلیا‌م سالیون – بوو كه له‌نێوان 1977 بۆ 1979 باڵێۆزی ئه‌مه‌ریكا
بوو له‌تاران، له‌و كاته‌دا كه له‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر
باڵیۆزخانه‌كه به فه‌رمانی باڵیۆز ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرا كه خه‌ریك بوو ده‌هاتنه
ژووره‌وه، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، بۆیه هه‌موو ئه‌ندامه‌كان چوونه ژێر زهمینهكهو
دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆز له ڕیگه‌ی بێته‌له‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆی كرد،
بڕیاری خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان دا به حكومه‌تی كاتی و له هه‌مان رۆژدا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا
هاته خواره‌وه‌و هه‌موویان خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئێران كرد‌و له‌و بینایه‌وه
ده‌ركران و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار به‌ڕێخران.
له‌ناوی حه‌وشه‌كه‌دا هه‌ندێك بینای نوێی تێدا كراوه‌ته‌وه‌و به‌شی
باكووری كراوه‌ته هۆڵی وه‌رزشی و له‌ش جوانی و له‌به‌شی رۆژئاواكهشیهوه
كتیبفرۆشی تێداكراوه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق و
ئێرانیشدا سوود له حه‌وشه‌كه‌ی وه‌رگیراوه بۆ مه‌شقی سه‌ربازیی سوپای پاسداران و
دواتریش كراوه‌ته گۆڕه‌پانی وه‌رزشی به‌سیجی دانشجوویان.
ئه‌و بینایه تا ئێستا سێ ناوی هه‌بووه یه‌كه‌مجار پێی گوتراوه
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌تاران، دواتر ناوی لێنراوه لانه‌ی جاسوسی ئه‌مه‌ریكا
و دواتریش ناوی نراوه بنكه‌ی رۆشنبیریی 13 ئابان كه ده‌رخه‌ری ئه‌و رۆژه‌یه كه باڵیۆزخانه‌كه‌ی
تێدا كۆرنترۆڵكراوه له رۆژی 13ابان 1358، و له ئێستاشدا كه بڕیاره بكرێته
حوسهینیهو به‌مه‌به‌ستی بۆنه‌كانی موحه‌ڕه‌م به‌كار بهێنرێت بێگومان ناوێكی دیكه‌ی
لێده‌نرێت.