05:26 - 02/01/2019
له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا له موسڵ ژیانی خه‌ڵكی چۆن بووبێت؟
سه‌ره‌ڕای ده‌یان ڕاپۆرت و دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
چه‌كدارانی ئیسلامی له عیراق و شام له شاری موسڵ، به‌ڵام هێشتا ئه‌وانه‌ی كه له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ژیاون، چیرۆكگه‌لێكی دیكه ده‌گێڕنه‌وه.
ڕیاز محه‌مه‌د خه‌ڵكی موسڵه و ماوه‌ی ساڵانی 2014-2017
شاره‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێشتووه و به پێگه‌ی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه كه موسڵییه‌كان
به جۆرێك ژیاون كه خه‌م وئازاریان ده‌كرێت وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانی دیكه و پاشان
بكرێت به دراما.
محمه‌مه‌د پێشتر له یه‌كێك له دامه‌زرزاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی
عێراق فه‌رمانبه‌ربووه، ناچاربوو كه ژنه‌كه‌ی چییه هه‌یه له خشڵ و زێر
بیفرۆشێته زێرنگه‌ران چونكه حكومه‌ت بڕیاریدا ماوه‌ی ساڵێك به هیچ جۆرێك مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشدان.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵی كۆن كه ڕیاز و خانه‌واده‌كه‌ی
تێدا نیشته‌جێبوون، ئاریشه‌یه‌كی دیكه به‌رۆكی گرت، ئه‌ویش برسێتیه، له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا شۆربای گه‌نمیان خواردووه ئه‌ویش دراوسێكانیان بۆ خۆیان پاشه‌كه‌وتیان
كردبوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ئه‌وان ده‌بوو گوێڕایه‌لی
سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی چه‌كدارانی داعش بن، هیچ ده‌رچوونێكیش لێی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی
سه‌رپێچی بكردایه به توندی سزا ده‌درا.
ئه‌وده‌ڵێت تا بڵێی دۆخێكی ناهه‌موارمان هه‌بوو، ڕۆژانه
له‌بری یه‌ك مردن هه‌زار جارده‌مردین.به‌تایبه‌ت تینوویه‌تی كاتێك ڕۆژانه ده‌یان كیلۆمه‌ترمان ده‌بڕی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند
لیترێك ئاوی خاوێن بهێنێن بۆ خواردنه‌وه.مه‌رگی ده‌یان كه‌س له دراوسێكانم بینی به‌هۆی
بۆمبارانی فرۆكه‌وه یاخود چه‌كدارانی داعش له گولـله‌بارانی ده‌كردن، به تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕ هه‌ڵده‌هاتن.
له وه‌رزی زستانی 2016 محه‌مه‌د ناچار ده‌بێت كه بۆ
خۆگه‌رمكردنه‌وه دار بسووتێنن ئه‌وان هیچ سووته‌مه‌نیه‌ك شك نابه‌ن ناچارن ته‌خت
و قه‌نه‌فه‌ی خۆیان بسوتێنن ئه‌و كاته‌ی كه چالاكی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردبوو بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی لای ڕاستی موسڵ له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
په‌ككه‌وتنی ئابووری
ئوسامه حوسێن یه‌كێك بووه له بازرگانانی موسڵ، خاوه‌نی
كۆگایه‌كی جلوبه‌رگ بووه له ناوچه‌ی سه‌رچخانه‌ی بازرگانی له لای ڕاستی شاری
موسڵ. ئه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی حوكمی چه‌كدارانی داعشه‌وه ئابووری ئه‌م شاره په‌كیكه‌وت.
ئه‌وه‌ی هه‌مبووه له ده‌ستمدا كاتێك ویستیان موسڵ
ئازادبكرێت چه‌كدارانی داعش فرۆشگاكه‌میان به تاڵان برد.ئێستا له خاوه‌نی كاره‌وه
بووم به كرێكار، چونكه سه‌ره‌ڕای به تاڵانبردنی فرۆشگاكه‌م، بۆردومانیش كرا به
ته‌واوه‌تی خاپوور بوو.له ئێستادا ناوچه‌ی سه‌رچخانه چۆڵه و هیچ كه‌سێكی تێدا
نییه.
ئوسامه سه‌ره‌ڕای له‌ناوچوونی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی
باس له‌و ساته ناخۆشانه ده‌كات كه كاتێك چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له
عێراق و شام كه‌سێكیان له مه‌یدانێكی گشتی گولـله‌باران ده‌كرد، ده‌بوو به گه‌وره
و بچووكه‌وه ئاماده‌بین بۆ بینینی مه‌رگی كه‌سانی دیكه.
پاڵنه‌ره‌كانی به‌یعه‌تدان
یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش كه نه‌یویستووه ناوی
ئاشكرا بكرێت باس له‌وه ده‌كات دوای هاتنی داعش بۆ موسڵ به‌یعه‌تی به چه‌كدارانی
داعش داوه.به پێی قسه‌كانی خۆی بێت كه نه‌دار و ده‌ستكورت بووه بۆیه به
ناچاری به‌یعه‌تی داوه به چه‌كدارانی داعش چونكه ئه‌وان خۆراك و پێداویستیه‌كانیان
به خۆڕایی به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد.
ئه‌و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژی و سه‌ره‌ڕای
ئازادكردنی موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه، ده‌ڵێت هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌م
نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی ببمه داعش ئه‌گه‌ر بهاتبیایه جیابوومایه‌ته‌وه یان هه‌وڵی
هه‌وڵم بۆ بدایه ئه‌وا واتایی گولـله‌بارانكردنم.
ڕاوه‌دوونان و خۆشاردنه‌وه
ڕۆژنامه‌نووسه‌كان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
هه‌واڵی شار نه‌گوازنه‌وه ناچاربوون خۆیان بشارنه‌وه.عه‌لی رافع كه ڕۆژنامه‌نووسه
ناچاربووه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند جارێك ویستوومه هه‌وڵبده‌م له موسڵ
ده‌ربچم به‌ڵام شكستم هێناوه و زوو زوو شوێنی نیشته‌جێبوونم ده‌گۆڕی له ترسی ئه‌وه‌ی
چه‌كدارانی داعش هه‌میشه داویانه به‌سه‌ر ماڵه‌كمه‌دا.
سه‌ره‌ڕای ڕزگاربوونی رافع له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش
به‌ڵام هه‌موو ساتێك ئاواته‌خوازی مردن بووه.ئه‌و دۆخه‌كه‌ی به زیندانێكی له نێوان
مردن و ژیان له وه‌ستانی چركه‌كانی كاتژمێر، ناوبردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و ماوه زۆره‌ی كه خۆی شاردۆته‌وه كاته‌كانی
خۆی به خوێندنه‌وه و سه‌یركردنی ئه‌و هێرشانه به‌سه‌ربردووه كه كراوه‌ته سه‌ر
چه‌كدارانی داعش.ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه كه چوارهاوڕێی ڕۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن
داعشه‌وه كوژراون.
مێژوو ده‌دوێت
مێژوونووس و مامۆستای زانكۆی موسڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د قاسم
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و ماوه‌یه‌یی كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر
موسڵدا گرتووه، سه‌رده‌مێكی تاریك بووه له مێژووی شاره‌كه. خه‌ڵكی شار له ژێر
سێبه‌ری جه‌نگ وبرسێتیه‌ك ژیاون كه پێشتر نه‌یانبینووه.خه‌ڵكی موسڵ لێان قه‌ده‌غه‌كرابوو
بچنه ده‌ره‌وه. مه‌غۆله‌كان ساڵی 660ی كۆچی گه‌مارۆیان خسته سه‌ر موسڵ، به‌ڵام
ئه‌وان خۆڕاگربوون وخۆیان و شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی مه‌غوڵ نه‌كرد.خه‌ڵكی موسڵ به‌هۆی
ناڵاندنیان له‌ده‌ست برسێتی پیشله و ئاژه‌ڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان ده‌خوارد.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی نوێش بكه‌ین، گه‌مارۆی نادر شا بۆ
سه‌ر شاره‌كه ماوه‌ی 41 ڕۆژی خایاندووه، دیسان خه‌ڵكی موسڵ توانیان به‌رگه بگرن
و له برسێتی و هه‌ژاری پشتگوێ بخه‌ن.پێگه‌ی ستراتیژی موسڵ وایكردووه كه به
درێژایی چاخه‌كان چه‌قی ململانێی هێزه‌كانی بێت.