04:52 - 01/08/2020
مێژووی دراوی عێراقی و كاریگەرییەكانی دەسەڵات لەسەر گۆڕینیان
دراو بەیەكێك لە داهێنانە سەرەكیەكانی مرۆڤ دادەنرێت، عێراقیش وەك یەكێك لەو وڵاتانەی مێژوویەكی دێرینی هەیە و بەشێكی زۆر لە شارستانیەتە كۆنەكانی تێدا بەرجەستە بووە، هەر لەدێر زەمانەوە خاوەنی دراوی جۆراوجۆر بووە، لە مێژووی نوێی ئەو وڵاتەشدا دراوەكەی لەژێر كاریگەرییە سیاسیەكاندا بووەو بۆ هەرسەردەمێك دراوێكی تایبەت بەخۆی هەبووە، مێژووی دراوی عێراق كامەیەوەو ئەو گۆڕانكارییانە كامانەن بەسەر دراوی ئەم وڵاتەدا هاتووە؟
ساڵی 1917 عێراق وه‌ك میرتیهكی دابهشكراوو
ده‌ستكه‌وتی جه‌نگی له بنده‌ستی عوسمانیه‌كان ده‌رهات و كه‌وته ژێر ده‌ستی به‌ریتانیه‌كان،
به‌ده‌ر له لایه‌نه باش و خراپیه‌كانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه هه‌مه لایه‌نه‌ی كه له‌سایه‌ی
دوو فه‌رمانڕه‌وایی بۆعێراقیه‌كان هاته كایه‌وه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی
به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه بوو گۆڕینی دراوی مامه‌ڵه پێكراو بوو، به پێی سه‌رچاوه‌كان
ماوه‌ی 4سه‌ده بوو كه عێراق دراوی عوسمانییان به‌كار ده‌هێنا (1534-1920) ، بۆیه
به‌ریتانیا كه‌وته هێنانی دراوی هیندی (روپیه‌ی كانزایی)، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌كه‌وه بڕێكی ئێجگارزۆری له 1914دا لێ چاپ و بڵاوكردبوویه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا
نیمچه كیشوه‌ری هیندستان له ژێرچاودێری و ئینتیدابی بهریتانیدابوو له‌سه‌ر ئه‌و
دراوه كانزاییه وێنه‌ی ئیمبراتۆری به‌ریتانی –جۆرجی پێنجه‌م- هه‌بوو. له‌و ساڵه‌وه
تا 1920 و دروستبوونی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراق له‌لایه‌ن مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م كار به ڕوپیه‌ی هیندی ده‌كرا، به‌ڵام دوای ده‌ساڵ
بڕیاری ژماره 44 له 1931 ده‌رچوو، به پێی ئه‌و بڕیاره عێراق بوو به‌خاونی یه‌كه‌م
دراوی خۆی. بۆیه‌كه‌مجار به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ریتانیه‌كان یه‌كه‌م دراوی عێراقی به‌ناوی
فلس ده‌رچوو، كه كانزایه‌ك بوو له نیكڵ دروستكرابوو، وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی له‌سه‌ر
بوو. جۆره‌كانیشی عانه‌و فلس و دیناربوو، له‌ناو ئه‌وانیش دا جۆری دیكه‌ش بوون، وه‌ك
یه‌ك فلس و پێنج فلس و تا سه‌د فلس...
پاشان له 16 ئازاری1932 دیناری دیناری
عێراقی به شێوه‌ی كاغه‌ز، هه‌ر دینارێكیش له هه‌زار فلس پێكهاتبوو، له سه‌ر
دیوێكی ناوی حكومه‌تی عێراقی و وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ و توانای پاره‌كه به خه‌تێكی
گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی ده‌نوسراو له سووچهكانیشیهوه به ژماره توانا‌و جۆری پاره‌كه
دیاری ده‌كرا، له دیوه‌كه‌ی تری‌دا به زمانی ئینگلیزیی زانیارییه‌كان دووباره ده‌بوونه‌وه
بۆئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێكی دونیادا كاری پێبكرێت. له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو
ساڵنامه‌ی كۆچی و زاینی له‌سه‌ر بووه. تا 1/10/1932 كار به هه‌ردوو جۆره پاره
عێراقیهكه ده‌كرا به‌ڵام دواجار بڕیاری وه‌ستاندنی مامه‌ڵه به پاره كۆنه‌كه
ده‌ركراو ته‌نها كار به پاره نوێیه‌كه ده‌كرا، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو به
تایبه‌تی له جۆری ده دیناری و سه‌د دیناییهكهی، به پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان
نرخی یه‌ك خانووی ئاسایی له به‌غداد له‌و سه‌رده‌مه‌دا به یه‌ك دانه له‌و سه‌د
دینارییانه كڕراوه.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كۆچی دوایی ده‌كات
مه‌لیك غازیی كوڕی كه هێشتا گه‌نج بوو، شوێنی باوكی گرته‌وه، گه‌رچی شاره‌زاییه‌كی
ئه‌وتۆی نه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا و پشتی به به‌ریتانیه‌كان ده‌به‌ست بۆهه‌موو
كاروبارێك به بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاری نه‌ده‌كرد و ئه‌وانیش هه‌موو
هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كرد، یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه گۆڕینی دیزاینی دراوی
عێراقی بوو، له گۆڕانكارییهكانیشدا ته‌نها وێنه‌ی باكی گۆڕیی به‌وێنه‌ی خۆی، هه‌رچه‌نده
بڕی ئه‌و دراوه‌ش زۆر نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له نێو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه
مامه‌ڵه‌ی دراو ده‌كه‌ن یان بایه‌خ به پاراستنی دراوه دێرین و مێژووییه‌كان ده‌ده‌ن
دراوی سه‌رده‌می مه‌لیك غازیش به‌های زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له جۆری 10
دینارییه‌كه‌ی. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی مه‌لیك غازیی كێشای به ستوون –عامود-ێكی
كاره‌بایی ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی به‌غداد دا و ستونهكه به‌ر سه‌ری كه‌وت، دوای
ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له 24 نیسانی 1939 گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌دوای ئه‌ودا و هه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی
عێراقدا قۆناغی سێیه‌می پاشایه‌تی وله‌هه‌مان كاتدا قۆناغێكی دیكه‌ی دراوی عێراقی
دێته پێشه‌وه ئه‌ویش سه‌رده‌می مه‌لیك غازیی دووه‌مه له‌م قۆناغه‌دا كه مه‌لیكه بچكۆلی كوڕی مه‌لیك
غازیی به‌ناوی فه‌یسه‌ڵ كه ته‌مه‌نی ته‌نها 4 ساڵ بوو بووه پادشای عیراق و به‌هاوكاری
خاڵۆی عه‌بدولمه‌لیك وه‌سی كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد، له چاپی سییه‌می دراوی
عێراقدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی هات به‌سه‌ر دراوه‌كه‌دا گه‌رچی له شێوه‌ی ڕه‌نگه‌كان
و قه‌باره‌وه شتێكی ئه‌وتۆی نه‌گۆڕا به‌ڵام له كۆتایی 1939 پشتبه‌ست به
یاساكۆنهكه 44/1931 وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م –مه‌لیكه بچكۆل- چووه سه‌ر
دراوه‌كان و ئه‌م جۆر-تایپ-انه‌ی كه‌وتنه بازاڕ‌و ده‌ست هاوڵاتیان و بانكه‌كان:
روبعه دینار به‌واتای 1/4ی دینارێم نیو دینار1/2دینار، یه‌ك دینار، پێنج دینار،
ده‌دینار، سه‌د دینار، له هه‌مان كاتیش‌دا دوو دراوی كانزایش كه‌وتنه به‌رده‌ست
كه بریتی بوون له 4 فلسی و 10فلسی. له
دیوێكی وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی له‌سه‌ر بوو، دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی به گه‌وره‌یی لێی
نوسرابوو (مملكة العراق)و توانای فلسه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیاری كرابوو، چوارده‌وره‌كه‌شی
به‌رزونزمی هه‌بوو.
به پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نگیی
جیهانی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات له به‌ریتانیا چاپكراوه، به‌ڵام له 1941 ه‌وه كه
جه‌نگ ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆزكردبوو، بڕیار ده‌ده‌ن چاپكردنی دراوی عیراقی
بگوازنه‌وه بۆ چاپخانه‌كانی به‌ریتانیا له هیندستان، كه ئه‌و كات ته‌نها چوار
جۆریان له‌وێ چاپكردووه ئه‌وانیش بریتی بووه‌ن له 100 فلس له سه‌ر كاغه‌ز كه
ئه‌م جۆره زۆركه‌م بووه، 250 فلسی كاغه‌ز. 500 فلسی، له‌گه‌ڵ تاك دیناریی. 100
فلسه كاغهزییهكه ته‌نها یه‌ك مانگ له بازاڕ‌و بانكه‌كاندا هه‌بووه‌و دواتر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه،
بۆیه ئه‌و جۆره زۆر ده‌گمه‌نه، پێناچێت هێنده‌ی مابێته‌وه ته‌نها له‌نێو مۆزه‌خانه‌كاندا
نه‌بێت.
ساڵی 1944 جارێكی دیكه دراوی عێراقی
چاپكرایه‌وه، ئه‌وه كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات وێنه‌ی مه‌لیك بوو، كه له
منداڵێكه‌وه ببوه مێرمنداڵێك و كاریگه‌ریی دیزاین و شێوه‌ی ڕه‌نگه‌كانی چاپخانه
هینددیهكانیشی له‌سه‌ر بوو. له ساڵی 1950 چاپی پێنجه‌می دراوی عێراقی كرایه‌وه،
ئه‌مجاره‌شیان وێنه‌ی مه‌لیك فهیسهڵێ دووه‌می لهسهربووبهڵام گه‌وره‌تر و له‌سه‌رده‌می
باڵغبونیدا بوو. له 1953 جارێكی تریش وێنه‌ی مه‌لیك گهوهرتربوو، پاشان له 1ته‌مووزی
1956 دا بڕیاری ژماره 72 ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی چاپی حه‌وته‌می بكرێته‌وه‌و تیایدا
ناوی بانكی عێراق له (المصرف الوطني العراقي) ه‌وه گۆڕا بۆ(البنك المركزي العراقي)و له‌م چاپه نوێیه‌دا ته‌مه‌نی مه‌لیك گه‌وره‌تر ببوو
له هه‌مان كاتدا له‌وێنه‌كه‌دا به‌شێكی زۆرتری ده‌مووچاوی ده‌ركه‌وتبوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له هه‌مووان زیاتر نیو دینارییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بوو لهناوخهڵكیشدا زۆرتر
مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
هه‌روه‌ها پاره‌ی كانزایی –كه پێی ده‌گوترا
ئاسن- به وێنه‌ی گه‌وره‌ی مه‌لیكه‌وه كه‌وته به‌رده‌ست و به‌م شێوه‌یه: 1 فلس،
2 فلس، 4 فلس كه پێی ده‌گوترا عانه، 10فلس و 20 فلس كه پێی ده‌گوترا -قران- و
50 فلس كه پێی ده‌گوترا –درهه‌م- و 100 فلسی. به‌شێكیان به‌شێوه‌ی بازنه‌یی
ئاسایی بوون و به‌شێكی دیكه‌شیان بهرزونزمییان كردبووه بازنهییهكهیهوهو هه‌مووشیان
له نیكڵ دروستكرابوون، گه‌رچی به‌دواداچوونی زۆرمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بڕی
تێچوونی ئه‌و دراوانه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌ندیان تێده‌چێت و له‌سه‌ر عێراق چه‌نده
ڕاوه‌ستاوه به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌رده‌ست نه‌بوو.
سه‌رده‌می كۆماریی یه‌كه‌م:
به‌هۆی شۆڕشی 14ته‌مووزی 1958 كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی له عێراق دێت و سه‌رده‌می كۆماریی دێته پێشه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی
كاروباری هاوڵاتیان و بانكه‌كانیش هه‌ربه دراوی سه‌رده‌می پاشایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چوو
تا بڕیاری ژماره 92 /1959ده‌رچوو، تیایدا دراوی عێراقی گۆڕیی بۆ دراوی كۆماریی ئه‌و
ئه‌ركه‌شی خسته ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندی عێراق، هه‌ربۆیه له 8ته‌مووزی 1959 واته
نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر گۆڕێنی سیسته‌می پاشایه‌تیدا هاتبوو، چاپی نۆیه‌می دراوی
عێراقی –یهكهمچاپی كۆماریی-كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و چاپه نوێیه‌دا
كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی ڕوویاندا له‌وانه‌ش:
1-ناوی وڵاته‌كه له پاشایه‌تیه‌وه گۆڕردارا بۆ كۆماریی.
2-لابردنی وێنه‌ی مه‌لیك له‌سه‌ر هه‌موو دراوه‌كان.
3-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 2 و 4 فلسی.
4-دانانی 5 فلسی كه پێشتر نه‌بوو.
5-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 20 فلسی كه له‌ناو خه‌ڵكدا به قران به‌ناوبانگ بوو.
6-دانانی 25 فلسی.
له‌بواری كاغهزیشدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو
له‌گه‌ڵ پاره‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تی سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م له‌ڕووی جۆر‌و ڕه‌نگه‌وه، جۆره‌كانیش بریتی
بوون له:
1-روبع كه ده‌یكرده ¼ دیانرێك و به‌مانای 250 فلس ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینارێك له 1000 فلس پێكهاتبوو.
2-نیو دینار 500 فلس كه ده‌یكرده ½ ی دینارێك
3-یه‌ك دینار.
4-پێنج دینار
5-ده دینار.
له‌شوێنی وێنه‌ی مه‌لیكدا دروشمی كۆماریی
دانرابوو، هه‌روه‌ها وێنه‌ی ده‌روازه‌ی عه‌شتاری سه‌رده‌می سۆمهۆرییهكان له‌بری
په‌یكه‌ری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه دووباره ئه‌م
دراوانهش بۆچاپكردنیان چوونه‌ته‌وه به‌ریتانیا. له‌و 6/1/1961 ه‌وه به‌كارهینانی
دراوی سه‌رده‌می پاشایه‌تی ڕاگیراو وه‌ك نایاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه دواتر
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیانی گه‌وره‌ی به‌رنه‌كه‌وێت و هه‌رچییان هه‌یه‌له بانكه‌كان
بیگۆڕنه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌یان درێژكرده‌وه بۆ 13ئازار 1961.
له‌سه‌رو به‌ندی چاپی نۆیه‌می دراو‌و چاپی یه‌كه‌می
كۆمارییدا دراوی عێراقی بایه‌خێكی زۆری هه‌بوو، به‌جۆرێك یه‌ك دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر
3 دۆلارزیاتردابوو، ئه‌و نرخه‌ش بۆماوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر درێژه‌ی كێشا، دوای ئه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی ڕه‌های هاوڵاتیان دراوی سه‌رده‌می پاشایه‌تییان به‌ده‌سته‌وه‌و نه‌ماو هه‌موویان
گۆڕییه‌وه به پاره‌ی نوێی كۆماریی بۆیه ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و دراوانه
ماونه‌ته‌وه. به‌جۆرێك له ئێستادا وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن –سێتێك- پاره‌ی
سه‌رده‌می پاشایه‌تی زیاتر له 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌كات له كاتێكدا كۆی گشتی
كه‌متر له 20 دۆلار ده‌كات.
له‌سه‌رده‌می شۆڕشی 14 تهمووزهوهو به فه‌رمانی
عه‌بدولكه‌ریم قاسم –یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار- پهوهستی دراوی عێراقی به به‌ریتانیاو
جونه‌یهی ئیستهرلینیهوه گۆڕیی بۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئیتر دراوی عێراقی جۆرێك له دامه‌زراویی به‌خۆیه‌وه
بینیوه‌و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، وێنه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر،
ته‌نها چاپكراونه‌ته‌وه گۆڕانكاریی كه‌م له ڕووی ناوه‌ڕۆكی نوسینه‌كان و ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه
دروست بووه. له 1971 و 1973 و 1978 چاپی نوێ كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ئابووری عیراق له ئاستێكی باش‌دا بووه بۆیه به‌های دیناری عێراقی زۆر به‌رزبووه‌و
پارێزگاریی له خۆی كردووه له به‌رامبه‌ر سێ دۆلاری ئهمهریكیدا. به‌ڵام
گۆڕانكاریی به‌سه‌ر وێنه‌كانی ناویدا هاتووه‌و له مناره‌كه‌ی سامه‌ڕاوه بیگره
تا ده‌گاته تاڤگه‌كه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ و پردی ده‌لالی زاخۆ و دارخورما له سه‌ر
دراوی عێراقی چاپكران.
له‌دوای 1990 ه‌وه جارێكی دیكه چاپێكی نوێی
هاته به‌رده‌ست ولهیهكهم ده‌ستپێكدا جۆری 25 دیناری چاپكرا كه وێنه‌ی خسته
سه‌ری پێی ده‌گوترا 25 سه‌دامی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دراوه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر
بوو، له‌لایه‌ن به‌شێك له وڵانانی كهنداوو توركیا و ئێران و هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌شێكی زۆری كۆكرایه‌وه‌و له‌ناوخۆی عیراق به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ڕۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌دام حسین تۆڵه له‌وانه بكاته‌وه كه پشتیوانی‌یان له عێراق نه‌كرد، بڕیاری
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و 25 دینارییه‌ی ده‌ركرد و تا ئێستاش ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆری
له‌و وڵاتانه ماوه‌ته‌وه‌و به‌داوی ئه‌ویش دا 25 دینارییهكی نوێی چاپكرد كه سێ
ئه‌سپی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن له‌سه‌ر دیوێكی و وێنه‌ی كۆشكی خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی له‌سه‌ر
دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌بوو، دواتریش وێنه‌ی خۆی ، ئه‌م پاره‌یه‌ش تا 2003 له‌ناوخۆی
عێراقدا كاری پێده‌كراو له هه‌رێمی كوردستانیش كاری پێده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه عێراق له‌ژێر سزای ئابووری نێو دهوڵهتیدابوو، به‌های دیناری عێراقی زۆر هاته
خواره‌وه‌و یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌ندێك جار نزیك دوهبوویهوه له 10 دینار.
پاشان بۆپاڵپشتی ئابووری داڕووخاوی عێراق سه‌دام
حسین له ساڵی 1992 په‌نای برده به‌ر چاپخانه ناوخۆییه‌كانی وڕێژهیهكی ئێجگار
زۆری چاپكرد، كه له‌ناو خه‌ڵكدا پێی ده‌گوترا پاره‌كه‌ی سه‌دام یان ته‌زویر، له‌سه‌ر
دراوه‌كان وێنه‌ی خۆی دانا و له‌و دیوه‌كه‌ی تریشه‌وه له ده دیناریدا وێنه‌ی
گایه‌كی باڵدار و له پێنج دیانرییهكهشدا وێنه‌ی –نصب شهیدی عراقی- له‌سه‌ر
دانابوو. دواتریش 1994 په‌نجا دینار‌و سه‌د دیناری و له 1995 یش دووسه‌دو په‌نجا
دیناری و له 2002ش بۆجارێكی دیكه 250 دیناری چاپكرایهوهو ئه‌مجاره‌یان له
پشتیه‌وه وێنه‌ی قودسی خرابوویه سه‌ر وه‌ك پشتیوانییهكبۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین. چاپی
عیراقی خسته بازاڕ‌و له‌سه‌ر ڕووی یه‌كه‌می هه‌مووشیان وێنه‌ی خۆی خستبوهویه سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ڕژێمی
عێراقدا هات و پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق هاته كایه‌وه، جارێكی دیكه له دراوی
عێراقیدا گۆڕانكاریی گه‌وره ڕوویاندا، هه‌م
له ڕووی به‌هاو نرخه‌وه هه‌م له‌ڕووی دیزاین و ڕه‌نگیشه‌وه. رۆژی 9نیسانی 2003
به كۆتا ڕۆژی ڕژێمی به‌عس داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری
سه‌دام حسین له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا په‌ت كرایه ملی و هینرایه خواره‌وه، ئه‌وه‌ش
به كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسین و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هاته ئه‌ژمار، له
ماوه‌ی نێوان 15/9/2003 تا 15/1/2004 پاره‌ی نوێی عیراق له چاپخانه‌كانی به‌ریتانیاوه
گه‌شته عێراق، له‌چاو پاره‌كانی پێشوودا جۆره‌كه‌ی باشتر بوو، تهزویركردن و
ساخته‌كردنی هه‌روا ئاسان نه‌بوو له‌چاو ئه‌وانه‌ی پیش خۆی، له‌سه‌رجه‌م خاكی
عێراقدا هاته بڵاوه‌كردن و كارپێكردنی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. له بڕیارێكی
نوێی ئه‌و سات كه پۆڵبریمه‌ر بوو، بۆهه‌ر یه‌ك دیناری كۆن، 150 دیناری نوێ
بگۆڕێته‌وه. له چاپه نوێیه‌كه‌دا پاره‌ی كانزایی نه‌ما، كه‌مترین یه‌كه 50دیناری
بوو، به‌ڵام وه‌ك پێویست جێی خۆی نه‌كرده‌وه.
پاره نوێیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو ( 250،
1000، 5000، 10000، 25000) و له‌م دواییانه‌شدا (50000) په‌نجا هه‌زاردیناری كه‌وته
به‌رده‌ست به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌ست نییه. له ساڵی 2004 پاره‌ی 500
دیناری و له 2005 یش 100 دیناری چاپكران و تا ئێستاش له‌نێو بازاڕه‌كانی عێراق و
ده‌وروبه‌ریشی پاره‌ی فه‌رمی وڵاته‌و ماوه‌یه‌كی زۆریشی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئهمهریكیدا
وه‌ستاوه‌و نزیكه‌ی 1 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 1200 دیناری
عێراقی به شێوه‌ی فه‌رمی و لهبازاڕهكانیش دا جار‌و بار به‌رزونزمی تێده‌كه‌وێت،
به‌ڵام هێنده نییه كه شایانی گۆڕانكاریی بێت.
له پاره‌ی نوێی عیراقدا زۆر كار له‌سه‌ر
دیزان و وێنه‌كانی سه‌ریان كراوه‌و له‌نێو ناوچه‌و شوێنه جیاوازه‌كان و و نه‌ته‌وه
جیپاوازهكانی عێراق دابه‌شكراوه، له‌سه‌ر جۆری په‌نجا دیناریی وێنه‌ی سایلۆی به‌سره‌و
چه‌ند دارخورمایه‌ك هه‌یه، كه هه‌ردووكیان گرنگیدانه به‌ناوچه‌كانی باشووری
عێراق و به‌تایبه‌ت به‌سره كه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان دیوه له داهات و ئابووری
عێراقدا.
له‌سه‌ر 250 دیناریش وێنه‌ی ئیسترلابێك
دانراوه كه ئاماژه‌یه بۆڕۆڵی زانا عێراقیه‌كان له مێژوودا و توانیویانه له‌ڕێگه‌ی
ئه‌و ئامێره‌وه ته‌ماشای بۆشاییه‌كان ئاسمان بكه‌ن، له دیوه‌كه‌ی دیكه‌شی وێنه‌ی
پێچاوپێچ و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سامه‌را هه‌یه كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به توانای
بیناسازیی عێراقیه‌كانه‌وه هه‌یه له مێژوودا.
له‌سه‌ر 500 دیناریش له رووی یه‌كه‌مدا وێنه‌ی
به‌نداوی دوكان هه‌یه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگی و بایه‌خی ئه‌و به‌نداوه له‌ڕووی
مێژوویی و ئابووری و هه‌روه‌ها به‌شداریی پێكردنی كورد له‌سه‌ر دراوی نوێ، له
دیوه‌كه‌ی دیكه‌یدا وێنه‌ی گای باڵدار هه‌یه كه ئه‌ویش باس له مێژووی دیرینی
عێراقه، كه پێی ده‌گوترێت گای شیدو لاماسۆ و سۆمه‌رییه‌كان به میینه‌ی جنۆكه
سه‌یریان كردووه، به‌رزییه‌كه‌ی 4.42 مه‌تره‌و كێشه‌كه‌شی زیاتره له 30 ته‌ن،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی.
له‌سه‌ر ڕووی یه‌كه‌می هه‌زاردیناریش وێنه‌ی
دیناری ئاڵتوونی دانراوه‌كه له‌سه‌رده‌مه كۆنه‌كاندا كاری پێكراوه‌و له پشته‌وه‌ش
قوتابخانه‌ی موسته‌نسه‌رییه له به‌غداد.
له‌سه‌ر پێنج هه‌زاریش تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی
به‌گ و له پشتیشه‌وه قه‌ڵای عه‌باسی ئهخیزهر هه‌یه، ئه‌و قه‌لایه ده‌كه‌وێته
په‌نجا كیلۆمه‌تری شاری كه‌ربه‌لا و له شاری عه‌ین ته‌مره، له سه‌رده‌می سه‌فاحی
خه‌لیفه‌ی عه‌باسیدا دروستكراوه، له ڕووی ئاینی و شوێنه‌وارییه‌وه بایه‌خێكی
زۆری هه‌یه‌و له ساڵی 775 زاینییدا دروستكراوه.
له‌سه‌ر 10 ههزاردیناریی له‌ڕووی یه‌كه‌میدا
وێنه‌ی حه‌سه‌نی كوڕی هه‌یسه‌م هه‌یه، ئه‌و زانایه‌كی عیراقی بووه و بیركاری زان
و گه‌ردونناس و فه‌یله‌سووف و ئه‌ندازیارێكی به‌ناوبانگ بووه، له ڕووه‌كه‌ی تریهوهمنارهی
حه‌دبا هه‌یه، ئه‌و مناره‌یه له‌مزگه‌وتی نوری یان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵدایه
و له‌لایه‌ن نوره‌دین زه‌نگی دروستكراوه و له لایه‌ن داعشه‌وه له 2017تهقێنرایهو
ڕووخێنرا.
له‌سه‌ر ڕووی یه‌كه‌می 25 هه‌زاریش وێنه‌ی
ژنه جوتیارێكی كورده كه چه‌پكه گه‌نمێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له پشته‌وه‌ش په‌یكه‌ری
حامورابی یه، حامورابی له 1750ساڵ پێش
له زایین كۆچی دوایی كردووه، به شه‌شه‌م پادشای بابلییه‌كان داده‌نرێت و له‌سه‌رده‌می
ئه‌ودا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی گه‌وره هاتووه‌ته كایه‌وه.
هه‌رچی په‌نجا هه‌زاریشه وێنه‌ی دارخورمایه‌ك
و گۆزه‌یه‌ك هه‌یه‌و له پشته‌وه‌ش وێنه‌ی زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق هه‌یه.
دابه‌شكردنی وێنه‌كان به‌سه‌ر ناوچه
جۆراوجۆره‌كانی عێراقدا و نیشاندانی به‌شێك له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی عێراق
هێشتا نه‌بووه‌ته مایه‌ی پێكه‌وه ژیانی ڕاسته‌قینه‌و له مێژووی ئه‌و وێنانه‌ش
دا ته‌نها شانازیی كردن ماوه‌ته‌وه، ئاماژه ئابوورییه‌كان و پێكهاته جۆراوجۆره‌كان
نه‌بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌و پاره‌یه هه‌ست به ئاسایشی ئابووری و
كۆمه‌لایه‌تی بكه‌ن و له‌وه‌ته‌ی عێراق هه‌یه له‌چاوه‌ڕوانی ژیانێكی باشتردا بووه‌و
هێشتا پێی نه‌گه‌شتووه.