02:57 - 21/07/2020
سندوقی ڕه‌شی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه چی تێدابوو؟
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی
ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كانی فه‌ره‌نساوه گواستویه‌تیه‌وه كه له‌نێو سندوقی ڕه‌شی
ئه‌و فڕۆكه ئۆكۆانیه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له تارانی پایته‌خت له
لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌وه خرایه خواره‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگی
فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌بسترێت و توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆپی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه قسه‌كان چین و له چ كاتێكدا ئه‌و قسانه
كراون و باس له چی ده‌كه‌ن.
تیمێكی ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵینه‌وه
له ڕوداوی فڕۆكه‌ی بۆئینگ 737 كه پێكهاتوون له نوێنه‌ری وڵاته‌كانی ئێران، ئه‌مه‌ریكا،
به‌ریتانیا ، كه‌نه‌دا، سوید و فه‌ره‌نسا كاری به‌دواداچوون بۆ سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی
ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بگه‌نه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی
فڕۆكه‌كه.
به پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌و تیمه رۆژی
شه‌ممه‌ی ڕابوردوو ئێران ڕایگه‌یاند كه به دادوه‌رێكدا سندوقه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی
ولاتی فه‌ره‌نسا كردووه، ڤلادیمیر زلنسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی
سندوقه ڕه‌شه‌كه به وڵاتی فه‌ره‌نساو له‌وباره‌یه‌وه گوتی:ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان
له‌و كاره‌دا هه‌یه ده‌بێت وه‌ڵامیان بۆكاره‌كه‌یان هه‌بێت، داواشی له فه‌ره‌ساكردووه
كه هاوكاریی باشیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕوانگه ڕاستییه‌كه و له هه‌مان
كاتیش‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌داش به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه ولاته‌كه‌ی به‌شداریی
له لێكۆلینه‌وه‌كه‌یدا ده‌كات.
سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی فرۆكه
ئۆكۆرانیه‌كه له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی تا ئێستا بووه‌ته مایه‌ی مشتوومرو سه‌رقاڵی
زۆری بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دروستكردبوو، تا دواجار ئێران ڕاده‌ستی ولاتی
سێیه‌می كرد‌و به دادوه‌ر -غوڵام عه‌باس توركی- دا كه دادوه‌ری سه‌ربازیی یه له‌تاران
وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسای كردووه
ناردنی سندووقه ڕه‌شه‌كه‌ی فرۆكه
ئۆكۆانیه‌كه كه له 8/1/2020 دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی تارانه‌وه
فڕییه ئاسمان، دوای ته‌نها چه‌ند خوله‌كیك و به‌رزبوونه‌وه‌ی
له زه‌وی به ئه‌ندازه‌ی 2400 مه‌تر به هۆی موشه‌كی سوپای پاسدارانه‌وه كه‌وته خواره‌وه‌و له ئه‌نجامدا
176 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه مله‌جه‌ڕه‌ی
ده‌كرد، به‌ڵام دوای سێ رۆژ له ڕووداوه‌كه دانی پێدانا كه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه
ڕوویداوه، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه ده‌یویست له تارانه‌وه به‌ره‌و
كیفی پایته‌ختی ئۆكرانیا بڕوات بریتی بوون له 57 هاوڵاتی كه‌نه‌دایی، 11 ئۆكرانی.
17 سودیی، 4ئه‌فغانی، 4 به‌ریتانی و ئه‌وه‌ی تری كه‌ماوه‌ته‌وه هاوڵاتی ئێرانی
بوون ، گه‌رچی ئاژانسی بی بی سی باس له‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه،
كه چه‌ند خوله‌كێك دوای رووداوه‌كه سوپای پاسداران ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له
ڕووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام پێیان گوتراوه كه ئه‌وان هیچ شتێك له‌و
باره‌یه‌وه نه‌دركێنن.
چ شتێك له‌ناو سندوقه ڕه‌شه‌كه‌دا
بووه؟
به پێی وته‌ی لیژنه‌كه 250 بابه‌تی
جۆراوجۆر له‌ناو سندوقه‌كه‌دا تۆماركراوه، كه هه‌ریه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به به‌شێك
له فڕۆكه‌كه‌وه هه‌یه، یه‌كێك له‌وشتانه بریتیه له گفتوگۆی نێو كابینه‌ی ده‌سته‌ی
فڕۆكه‌وانی كه په‌یوه‌ندییان كردووه به قوله‌ی چاودێریكردنه‌وه‌و هه‌موو قسه‌كان
ڕوونن و تۆمار كراون.
سندوقی ڕه‌ش هه‌رچه‌نده ناوی ڕشی
لێنراوه به‌ڵام له ڕاسیجا ڕه‌نگی نارنجییه‌كی كاڵه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له
كاتی هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراودا ئاسان بدۆزرێته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ی سندوقه‌كه‌ی
لێ‌دروست ده‌كرێت به‌هیچ ڕووداوێكی ته‌قینه‌وه خراپ نابێت و زیانی پێنگات ته‌نانه‌ت
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بۆسه‌ر وشكانی و شوێنی به‌ردو ته‌نانه‌ت ئاویش زیانی پێناگه‌یه‌نێت.
گه‌رچی ئێران توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بزانێت چی له‌نێو سندوقه‌كه‌دا هه‌یه،
به‌ڵام بۆ شرۆڤه‌كردن و شیكاری هه‌ندێك له كۆده‌كان پێویستی به شاره‌زاییو توانای
تر و ئامێری پێشكه‌وتووتر هه‌یه كه ئێستا له ئێران‌دا بوونیان نیه، هه‌ر بۆیه
په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ولاتی سێیه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێك ئۆكرانیا
به فه‌رمی داوای كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ڕازی نه‌بوون ڕادسه‌تی خۆیانی بكه‌نه‌وه‌و
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ڕاده‌ستی لایه‌نی سییه‌می ده‌كه‌ن و بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێكده‌هێنن له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ئێران ته‌نها ئه‌ندامێك ده‌بێت و هیچی تر. بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌ره‌نسایان هه‌ڵبژاردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی
ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان متمانه‌یان به‌وان هه‌یه.
كه‌س و كاری قوربانیه‌كانی نێو فڕۆكه‌كه ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر
ئێران مه‌به‌ستێكی نیه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه نییه، بۆچی نزیكه‌ی شه‌ش
مانگه لای خۆیان هێشتوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی سێ رۆژ دوای ڕووداوه‌كه
دانیان به‌وه‌دا نا كه به هه‌ڵه‌ی سوپای پاسداران ڕوویداوه‌و هیچ مه‌به‌ستێكی
دیاری كراوی له پشته‌وه نه‌بووه و ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك بووه‌و هیچی تر. هه‌موو ئه‌وانه‌ش
گومان بۆ هه‌مووان دروست ده‌كات كه شتێك له ئاراداهه‌یه.